پەرلەمانی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرلەمانی ئەورووپا
بە فەرەنسی: Assemblée parlementaire européenne
دامەزران٢٥ی ئازاری ١٩٥٧
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەسەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
ڕێبەرڕۆبێرتا_مێتسولا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەیەکێتیی ئەورووپا
خاوەنیart collection of the European Parliament
شوێنی بارەگاکانSeat of the European Parliament in Strasbourg
بابەتی سەرەکیlifestance organisation
جێگەی دەگرێتەوەCommon Assembly
خەڵاتەکانState Prize of North Rhine-Westphalia
ناونیشانی شەقام60 Rue Wiertz Brussels, B-1047 Belgium
Phone number+32-22-842-111
وێبگەhttps://www.europarl.europa.eu/
بەستەری وەسفکراوhttps://cain.ulster.ac.uk/othelem/organ/eorgan.htm، https://www.odis.be/lnk/OR_13720
بەکاردەھێنێتThalys
Citizen's initiatives URLhttps://www.europarl.europa.eu/petitions/en/home

پەرلەمانی ئەورووپا (بە ئینگلیزی: European Parliament) دەزگایەکی یاسادانانە لە یەکێتی ئەورووپا. پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە کاردەکات بۆ یاسادانان و بڕیاردان لە یەکێتی ئەورووپا. چونکە نوێنەرەکانی ڕاستەوخۆ لەلایەن ھاووڵاتیانی ئەورووپییەوە ھەڵدەبژێردرێن، لە یەکێتی ئەورووپادا بە ھێمای دیموکراسی دادەنرێت. پەرلەمانی ئەورووپا نوێنەرایەتی دووەم گەورەترین دیموکراسی دەکات لە جیھاندا (دوای پەرلەمانی ھیندستان) و گەورەترین دیموکراسی فرانتەیشناڵ لە جیھان (٣٧٥ ملیۆن کەسی شایستەی دەنگدان لە ساڵی ٢٠٠٩). پەرلەمانی ئەورووپا سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەکات تا ئەو ڕادەیەی کە پێویستە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆن دەنگی متمانە لە پەرلەمان وەربگرن و پەرلەمان دەتوانێت بە کۆمەڵ لێپێچینەوەیان لێبکات. پەرلەمان پێکەوە لەگەڵ ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا بەرپرسیارە لە بڕیاردان سەبارەت بە بوودجەی یەکێتییەکە و سەرپەرشتیکردنی بەکارھێنانی. ئەندامانی پەرلەمان پێنج ساڵ جارێک بە دەنگی جەماوەری ھەڵدەبژێردرێن. ئەم پەرلەمانە ٧٥١ کورسی ھەبوو، کە پاش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا بۆ ٧٠٥ کورسی کەمکرایەوە.

خولی نۆیەمی ئەم پەرلەمانە لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و تا مانگی تەممووزی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا ٧٠٥ کورسی ئەم پەرلەمانە لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامدا دابەش کراوە. پەرلەمانی ئەورووپا تاکە دامەزراوەی یەکێتییەکە کە ئەندامانی بە دەنگی ڕاستەوخۆی جەماوەری ھەڵدەبژێردرێن. خولی حەوتەمی ئەم پەرلەمانە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ٢٠١٤ بەردەوام بوو. لە خولی حەوتەمدا ٧٣٦ کەس نوێنەرایەتی ٤٩٢ ملیۆن کەسیان کرد لە ٢٧ وڵاتی ئەندام. گرنگە ھێزە کاریگەرەکانی ئەم پەرلەمانە وەک نوێنەری بیری سیاسی خەڵکی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا دەستنیشان بکرێت. ئەم ھێزانە دەتوانرێت لە گرووپە سیاسییەکانی چالاک لە پەرلەمانی ئەورووپادا دەستنیشان بکرێن. زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا بەسەر گرووپە سیاسییەکاندا دابەشبوون و ژمارەیەکی کەم لە نوێنەران دەکەونە دەرەوەی ئەو گرووپە سیاسیانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]