دەروازە:فیزیک
فیزیک چییە؟فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت. ھەنووکە ٥٧٨ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوشەپۆلی ڕادیۆیی (بە ئینگلیزی : Radio Waves) مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەگرێتەوە. شەپۆلە ڕادیۆییەکان ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە دریژترین درێژی شەپۆلیان ھەیە یان ئەوانەی کە کەمترین لەرەلەریان ھەیە ، لە نێوان ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکاندا. شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە ڕاستیدا ھەموو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی کە درێژی شەپۆلەکەی گەورەتر بێت لە (٣٠سم) بێت. شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەکاردێت بۆ پەخشکردنی نیشانە ڕادیۆییەکان و نیشانە تەلەفزیۆنییەکان. درێژی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە نێوان تیرەی تۆپێکی پێ و درێژی یاریگایەکی تۆپی پێدا دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە کە درێژی شەپۆلیان زۆرە دەتوانن با ئاسانی بە دەوری تەنەکاندا بگوازرێنەوە ، بۆیە بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنە دوورەکان گونجاو دەبن. لە ھەر وڵاتێکدا دەستەیەک پسپۆڕ ناوچەکانی یان پشتوێنەکانی درێژی شەپۆلەکان دیاری دەکەن کە ئێزگەکان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنیدا بەکاری بھێنین. تەنە زۆر دوورەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەکەن. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە دەتوانن بەناو بەرگە ھەوای زەویدا بڕۆن ، بۆیە زانایان ھەوایی زۆر گەورە لەسەر زەوی بەکاردێنن بۆ وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە ، ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەن. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. یاسای ھەڵبژێردراویاساکانی جووڵەی نیوتن یان بنەماکانی جووڵەی نیوتن ([Newton's laws of motion] ھەڵە: {{زمان}}: دەقی لاری تێدایە (یارمەتی)) سێ یاسای فیزیکین کە بناغەی میکانیکی کلاسیک پێکدێنن. یاساکان ئەمانەن:
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |