سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستمی نێودەوڵەتی یەکەکان (بە ئینگلیزی: International System Of Units) بۆ (SI) کورتدەکرێتەوە. بریتییە لە شێوەی سەردەمیانەی سیستمی مەتری، و پڕبەکارھێنترین سیستمی پێوانە.

یەکە بنچینەیییەکان لە سیستمی نێودەوڵەتی یەکە (SI)[دەستکاری]

(SI) حەوت یەکەی بنەڕەتی (Base Units) دەگرێتەوە. کە درێژی و بارستایی و کات و بڕەکانی دیکەی پێ وەسف دەکرێت.

یەکە بنچینەیییەکانی سیستمی نێودەوڵەتی
بڕی سەرەکی ناو ھێما
درێژی مەتر m
بارستایی کیلۆگرام kg
کات چرکە s
تەزووی کارەبا ئەمپێر A
پلەی گەرمی دینامیکی گەرمی کلڤن (پلەی گەرمی پەتی) K
بڕی ماددە مۆل mol
توندی ڕۆشنایی کاندێلا cd

چەند یەکەیەکی تری پەسەندکراوی داڕێژراو لە سیستمی نێودەوڵەتی (SI)[دەستکاری]

سەرەڕای دوو یەکە بێ ڕەھەندە داڕێژراوەکان ڕادیان (rad) و سترادیان (sr)، ٢٠ یەکەی داڕێژراوی تر ھەن لەگەڵ ناوی تایبەتییان.

یەکە ناونراوە داڕێژراوە بنچینەکان لە سیستمی نێودەوڵەتی یەکەکان[١]
ھێما ناو بڕ یەکەی ھاوتا بە (EN) ھاوتاکانی تر بە (EN)
Bq بێکەرێل تیشکدەری ناووکی
یان تیشکی ئەتۆمداری
(شیبوونەوە لە یەکەی کات)
s−1 1/s
C کۆڵۆم بارگەی کارەبا
یان بڕی کارەبا
s•A s•A
F•V
پلەی سیلیزی پلەی گەرمی
بە ڕێژەی ٢٧٣٬١٥ کلڤن
K K
F فاراد بارگەگری بارگەگر kg−1•m−2•s4•A2 C/V
s/Ω
Gy گرەی absorbed dose (of ionizing radiation) m2•s−2 J/kg
H ھێنری موگنەکاری
(گونجاوەی ھاندانی موگناتیسی)
kg•m2•s−2•A−2 V•s/A
Ω•s
Wb/A
Hz ھێرتز لەرەلەر s−1 1/s
J جوول وزە،
ئیش،
گەرمی
kg•m2•s−2 N•m
C•V
W•s
kat کاتاڵ ھاندەرە چالاکی mol•s−1 mol/s
lm لومەن ڕوناکی لێبوونەوە
یان ڕوناکی لێوەھاتن
cd cd•sr
lx لوکس ڕووناکی m−2•cd lm/m2
N نیوتن ھێز، کێش kg•m•s−2 kg•m/s2
Pa پاسکال پەستان،
سترێس
kg•m−1•s−2 N/m2
rad ڕادیان گۆشە dimensionless[٢] m/m
S سیمنز گەیاندنی کارەبایی
(توانای ماددەیەک بۆ گەیاندنی کارەبا)
kg−1•m−2•s3•A2 ١/Ω
A/V
sr سترادیان گۆشەی بە قەوارە dimensionless m2/m2
Sv سیڤت equivalent dose (of ionizing radiation) m2•s−2 J/kg
T تێسلا توندی بواری موگناتیسی،
ھێزی گۆڕەپانی موگناتیسی
kg•s−2•A−1 V•s/m2
Wb/m2
N/(A•m)
V ڤۆڵت جیاوازی ئەرکی کارەبایی،
ھێزی جوڵێنەری کارەبایی
kg•m2•s−3•A−1 W/A
J/C
W وات توانا،
radiant flux
kg•m2•s−3 J/s
V•A
Wb وێبەر لێشاوی موگناتیسی
(سەرجەمی تەوژمی موگناتیسی)
kg•m2•s−2•A−1 J/A
T•m2
Ω ئۆم بەرگری،
بەرگەگرتنی تەزووی کارەبای بە نۆرە،
تەگەرەی کارەبا لە تەزووی نۆرەکیدا
kg•m2•s−3•A−2 1/S
V/A

ھەندێک لە پێشگرەکانی سیستمی نێودەوڵەتی (SI)[دەستکاری]

پێشگر ھێما ھۆکاری یەکە سەرەکیەکە
گێگا G ١٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠
مێگا M ١٫٠٠٠٫٠٠٠
کیلۆ k ١٫٠٠٠
ھێکتۆ h ١٠٠
دێکا da ١٠
دێسی d ٠٫١
سێنتی c ٠٫٠١
میللی m ٠٫٠٠١
مایکرۆ u ٠٫٠٠٠٠٠١
نانۆ n ٠٫٠٠٠٠٠٠٠٠١
بیکۆ p ٠٫٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠١

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bureau of Weights and Measures[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] (2006), [[https://web.archive.org/web/*/http://www.bipm.org/utils/common/pdf/si_brochure_8_en.pdf%7CThe بەستەری مردوو] International System of Units (SI)][بەستەری مردوو] (PDF) (8th ed.), ISBN 92-822-2213-6
  2. ^ dimensionless = بێ ڕەھەند «ڕادیان (rad) و سترادیان (sr)، پێشتر حاڵەتی تایبەتییان دەدا، ئێستا بە یەکە داڕێژراوە بێ ڕەھەندەکان ھەژمارکراون»

سەرچاوەکان[دەستکاری]