یاسای ئۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ ھێندی تەزوو، ڤۆڵتیە و بەرگری کارەبایی کە یاسای ئۆم پێک دێنن.

بەپێی یاسای ئۆم (بە ئینگلیزی: Ohm's Lawتەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێک دا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا ھاوکۆلکەیەک ھەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی (R):[١][٢]

لەم یاسایەدا بەرگری ڕەھایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت.[٣] گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام ھەندێ ماددەی تر ھەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی.

جۆرج ئۆم

ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز ھەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. ھەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا ھەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی ھەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا.

لە فیزیادا، یاسای ئۆم شێوەی گشتی یاسایەکی کارۆموگناتیسیە کە بریتیە لە:

لێرەدا:

J بریتیە لە چڕی تەزووی کارەبایی.

E بریتیە لە بواری کارەبایی،

σ بریتیە لە گێنەرایەتی کارەبایی.

ئەم یاسایە لە یاسای ئۆم وەرگیراوە لە لایەن گۆستۆڤ کێرچۆف.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

مۆدێلی دڕود بۆ تێپەڕ بوونی تەزوی کارەبا بەناو گێنەری کارەبادا.

بنچینەی مایکڕۆسکۆپی[دەستکاری]

لە بنچینەدا، چڕی تەزووی کارەبایی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماکانی میکانیکی کوانتەم. بە پێی مۆدێلی دڕود (Drude model) ئەلێکتڕۆنەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بەناو ماددەدا، بەر گەردەکان دەکەون و وەک تۆپ ھەڵدەبەزنەوە. کاتێک بواری کارەبایی دەخرێتە سەر گەیێنەرێک، ئەلێکتڕۆنە سەبەستەکان بە پێچەوانەی ئاڕاستەی بوارەکە تاودەدرێن. کاتێک کە ئەلێکتڕۆنێک بەر گەردیلەیەک دەکەوێ ئەلێکتڕۆنەکە پەرش دەبێت و لە ڕێڕەوی سەرەکی خۆی لادەدات، بەڵام چونکە بوارە کارەباییەکە کاریگەری ماوە لەسەری جارێکیتر تاودان وەردەگرێتەوە و دەچێتەوە سەر ھەمان ڕێڕەو. لە ئەنجامدا ئەم ڕێڕەوە بەشێوەی زیگزاگ دەبێت.

بەم شێوەیە، خێرایی لادان (drift velocity) بڕی چڕی تەزووی کارەبایی دیاری دەکات کە پەیوەندیدارە بە (E) وە ڕەھایە لە بەریەککەوتنەکان. دڕود تێکڕای خێرایی لادانی بەم شێوەیە بەدەست ھێنا:

لێرەدا:

  • p تێکڕای تەوژم
  • e بارگەی کارەبا
  • t تێکڕات کاتی خایەنراو لە نێوان ھەر بەرکەتنێک تا بەرکەوتنی دواتر.
  • E بواری کارەبایی.

لەبەر ئەوەی تەوژم و چڕی تەزووی کارەبا پەیوەندیان ھەیە لەگەڵ تێکڕای خێرایی لادان، کەواتە چڕی تەزووی کارەبایی پەیوەندی لەگەڵ بواری کارەبایی ھەیە. بەم شێوەیەش دەگەینەوە یاسای ئۆم.

سێ گۆشەی یاسای ئۆم

شیکردنەوەی سوڕی کارەبایی[دەستکاری]

لە شی کردنەوەی سوڕی کارەبایی، سێ ھێندی فیزیایی ڕۆڵی سەرەکی دەبینن کە بەیەکەوە سێ شێوەی جیا لە یاسای ئۆم بەرھەم دێنن:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Consoliver, Earl L.; Mitchell, Grover I. (1920). Automotive ignition systems. McGraw-Hill. p. 4. {{cite book}}: Unknown parameter |lastauthoramp= ignored (help)
  2. ^ Robert A. Millikan and E. S. Bishop (1917). Elements of Electricity. American Technical Society. p. 54. Robert A. Millikan and E. S. Bishop (1917). Elements of Electricity. American Technical Society. p. 54.
  3. ^ Oliver Heaviside (1894). Electrical papers. Vol. 1. Macmillan and Co. p. 283. ISBN 978-0-8218-2840-3.
  4. ^ Olivier Darrigol, Electrodynamics from Ampère to Einstein, p.70, Oxford University Press, 2000 ISBN 0-19-850594-9.