توودڕک
ڕواڵەت
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/86/Raspberries%2C_fruit_of_four_species.jpg/220px-Raspberries%2C_fruit_of_four_species.jpg)
توودڕک یان تووتڕک، جۆرە دارچکەیەکی دڕکاوییە کە میوەیەک بە ھەمان ناو دەگرێت. میوەکەی بۆ خواردن و خۆشاو و مرەبا بەکەڵک دێت. ھەر وەھا پەلەوەران و ئاژەڵانیش لێی دەخۆن. تووتڕک بە شێوازی خۆرستە دەڕوێت و لە شاتوو یان تووفەرەنگی دەچێ و بە رەنگی زەرد یان سووری مەیلەو ڕەش دەست دەکەوێ. گوڵەکانی رەنگیان سپی، پەمەیی و بەکۆمەڵن و دووھەمین مانگی ھاوین تاکوو دوو مانگ دواتر بەرەکەی پێ دەگا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسیی ھەنبانە بۆرینە، نووسراوەی ھەژاری موکریانی
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توودڕک تێدایە. |