وتووێژ:توودڕک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو. نێوانویکی ئەم وتارە بە بڕوای من ھەڵەیە. تووتڕک دەبێتە Blackberry.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٥٨، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ وابزانم لە بلەکبێری نزیکتر بێت. ھەرچەند بلەکبێری تۆزێک لەوەی لە کوردەواریدا پێی دەڵێن تووتڕک قەویترە. لە وتاری رەزبێریدا نووسراوە کاتێک کە لە چڵ دەکەنرێتەوە، ناوەکەی خاڵی دەبێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٠١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم جارە ببیستم بەمە بڵێن تووڕک! من هەر دڕدووکم گوێ لێ بووە!--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٦:٥١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من جاڕێک لە بێستانێک بووم تووتڕکی لێ بوو. بیستانەوانەکە وتی ئەمە تووتڕکە بە فارسی دەڵێن تمشک. من خۆم تووتڕکم بیستووە و ھەروەھا دوودڕک. دڕدووکم نەبیستبوو بەڵام ئەگەر وشەیەکی وا ھەبێ جوان دیارە شێوەی ئاڵۆزی وشەی دوودڕکە و جێگای پیتەکانی گۆڕاوە. تووتڕک یان دوودڕک لە بنیچەدا توودڕک بووە لە توو + دڕک (بە مانای دڕوو) دروست بووە چون لە توو دەچێ و دڕووی پێوەیە (سەیری ئێەرەش بکەن). دژایەتی نەبێ نێوانویکیەکەی دەگۆڕم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچوونێکی ئیجگار جوانە، توودڕک شتێکی جوانە، دەتوانین ناوی وتارەکە بکەین بە توودڕک و ئەوانی تریشی بۆ ڕەوانە بکەین--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٦:١٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ توودڕک نیم. لە ھیچ کوێ نەمبیستووە. بەڵام تووتڕکم زۆر بیستووە. گووگڵێکی بکەن تێئەگەن چ دەڵێم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@بەهات بەلقیسە ئازاد ڕاستە لە ئەسڵا توودڕکە. بەڵام تووتڕک باوە. وەکوو ئەوە وایە نەلێین کتێب، بڵێین کیتاب، چون لە بنەڕەتا کیتابە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستییەکە دەبێت بنووسرێت نەک ئەوەی کە لەسەر زاریە. کتاب وشەکی عەرەبیە و کوردێندراوە و بووتە کتێب بەس توودڕک کوردیە و (د) سواوە بووتە تووتڕک. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٧:٢١، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@بەهات بەلقیسە ئازاد: تووتڕک تەواوە. بەپێی قسەی جنابت بێ دەبێ ھەڤدە-ش بکەینە ھەفتدە یان ھەژدە-ش بکەینە ھەشتدە! چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ژمارەکان جیاوازن ئەو ژمارانە لە دەسەڵاتی کەسدانین. ژمارە حەڤدە لە فارسیێش
هەر هیڤدەیە ،چونکە ئەو ژمارانە ژمارەی ئێرانین .بەس توودڕک وشەکی کوردیە ،خەڵکەکی زۆر بەکاریدەهینیت لە موکریان و هەولێر و ئەو مەنتیقانە ،کەم کەس دەڵێت تووتڕک،دەڵێن توودڕک. وشەکە دەبیت دڕکی لەگەڵدابیت.
لە هەندەک شوێن پێیدەڵێن دڕوو یان دڕی یان دڕوولە یان دڕیلە کە هەموویان بە واتای دڕک دێن. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]