پێکھاتەی جەماوەری عەرەبستانی سعوودی
ئەو هاوڵاتییانەن کە ڕەگەزنامەی وڵاتی سعودیە هەڵدەگرن و لەناوەوەی وڵات یان دەرەوەی وڵات دەژین و موسڵمانن و سووننە زۆرینەیە و شیعە ئیسماعیلیە و سۆفی کەمینەن. زمانی عەرەبی زمانی فەرمییە و سەرەڕای هەبوونی شێوەزاری جیاواز لەوڵاتەکەدا کە شێوەزاری حیجازی و نەجدی و ڕۆژهەڵاتی لەخۆدەگرێت.
بۆنە و یادەکان
[دەستکاری]ئەو بۆنە و یادانەی کە هاوڵاتیانی سعودی کۆدەکاتەوە دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە:
کۆکەرەوانی سووننە
[دەستکاری]ئەو بۆنانەی کە سووننەکانی سعودیە کۆدەکاتەوە و خۆشحاڵن تێیدا بریتین لە:
کۆکەراوەنی شیعە و هیتر
[دەستکاری]ئەو بۆنانەی کە شیعەکانی سعودیە و پەیڕەوانی دوانزدەیی کۆدەکاتەوە خەمبارن تێیدا بریتین لە:
- ڕۆژی عاشورا.
- کوشتنی ئیمام حوسێن.
- زیندوو ڕاگرتنی لەدایکبوونی مەهدی.
- لەدایکبوونی پیغەمبەری ئیسلام.
- جەژنی غەدیر.
ئاماری کۆمەڵگای سعودی
[دەستکاری]بەپشتبەستن بەئاماری سەرەتایی و خەمڵێندراوی ساڵی ١٤٣١ی کۆچی بەرامبەر ٢٠١١ی زایینی کەلەژێر بڕیاری ژمارە (٢٤٤)ی ڕێکەوتی ٢٦ی شەوالی ١٤٢٣ی کۆچیی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا و شەوی سێشەممە/شەوی چوارشەممەی ١٣ی جومادەلئوولای ١٤٣١ی کۆچی ئەنجامدرا ئەنجامەکانی سەرژمێرییەکە بەم شێوەیە بوو:
- کۆی ژمارەی دانیشتووانی سعودیە ٢٧.١٣٦.٩٧٧ کەسە.
- کۆی هاوڵاتیانی سعودی ١٨.٧٠٧.٥٧٦ کەسە.
- لەنێو هاوڵاتیانی سعودیدا ٩.٥٢٧.١٧٣ کەس لەڕەگەزی نێرە کە دەکاتە (٥٠.٩%) کۆی هاوڵاتیانی سعودی، و کۆی ڕەگەزی مێ ٩.١٨٠.٤٠٣ کەسە و ڕێژەی (٤٩.١%) هاوڵاتیانی سعودی پێکدێنێت.
- کۆی نیشتەجێبووانی وڵات ٨.٤٣٩.٤٠١ کەسە و ڕەگەزی نێر ٥.٩٣٢.٩٧٤ تاکە، بەڕێژەی (٧٠.٤%). ڕەگەزی مێ ٢.٤٩٦.٤٢٧ تاکە بەڕێژەی (٢٩.٦%).
- کۆی ئەو هاوڵاتیانەی کەداهاتەکانیان تەنها بەشی ئەو ڕۆژە دەکات کە پەیدا دەکەن (المسکین) بریتییە لە ٤.٦٤٣.١٥١ ..
سەرچاوە
[دەستکاری]بۆ ئامارەکان کۆمەڵگای سعودی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکھاتەی جەماوەری عەرەبستانی سعوودی تێدایە. |