کاترینای دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کاترینای دووەم
Portrait of Empress Catherine II(a).jpg
لەدایکبوون٢١ی نیسانی ١٧٢٩
Szczecin، پۆڵەندا
مردن١٧ی تشرینی دووەمی ١٧٩٦(١٧٩٦-11-١٧) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا
ناوی کاتی لەدایکبوونSophie Friederike Auguste von Anhalt-Zerbst
ھۆی مەرگسەکتەی مێشک
شوێنی ناشتنPeter and Paul Cathedral
باوکChristian August, Prince of Anhalt-Zerbst
دایکJoanna Elisabeth of Holstein-Gottorp
خوشک و برانییە
ھاوسەرپیتەری سێه‌می ڕووسیا، Stanisław August Poniatowski، Grigory Potemkin
منداڵPaul I of Russia، Anna Petrovna، Alexey Bobrinsky
خێزانHouse of Romanov، House of Ascania، House of Oldenburg
زمانی زگماکیئەڵمانی
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی، ئەڵمانی، فەڕەنسی
زمانی نووسینئەڵمانی
پیشەسیاسەتمەدار
پۆستەکانEmperor of All Russia
ئەندامیRoyal Prussian Academy of Sciences
دانیشتوویSzczecin، سەنت پیتەرزبورگ
گرووپی ڕەگەزیGermanic peoples
ئایینRussian Orthodox Church
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
کارە کۆکراوەکانNationalmuseum، Philadelphia Museum of Art

کاترینای دووەم (لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٧٢٩ – مردووی ١٧ی تشرینی دووەمی ١٧٩٤) شاژنێکی پرۆستانتی ئەڵمانی بوو کچی ئیمپراتۆر فریدریکی گەورە خانمێکی زیرەک و لێھاتوو بوو خۆی لەگەڵ بارودۆخە تازەکان دەگونجاند زووخۆی فێری زمانی ڕووسی کرد و لە ڕووسەکان نزیک بوو وەوە بە ژنێکی بەدرەفتار و دڵرەق بوو، کەسایەتییەکی دیاری مێژووی نوێی ئەوروپایە دوای ئەوەی پیتەری سێیەمی ڕووسیا دەمرێت دەبێتە فەرمانرەوای ڕووسیا لە ساڵ ١٧٦٢ تا کۆچی دوای لە سالی ١٧٩٤

کارەکان لە ئاستی ناوخۆ[دەستکاری]

کاترینا لەسەر ئاستی ناوخۆ ھەڵسا بە پەیرەوکردنی سیاسەتی مەرکەزی لە ھەرێمەکان کەسە نزیکەکانی خۆی لەسەر دامەزراندن و ھەموویانی بە یەکەوە بەستەوە دەستی گرت بەسەر موڵکی کەنیسە و کردی بە موڵکی دەوڵات بەمەش پیاوانی ئاینی خستە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە کاترینا کەوتە ژێر کاریگەری ئەو ڕۆشنگەری و فەلسەفییە کە لە ئەورووپا باوبوو بۆیە بانگێشتی ھەریەکە لە ڤۆڵتێر و دیدرۆ ی کرد بۆ روسیا. کاترینا بۆ پێشکەوتنی ڕووسەکان چەندین خوێندنگا و ناوەندی ئەکادیمی کردەوە زمانی فەرەنسی کرد بە زمانی دیپلۆماسی ھەروەھا بۆ ئاگاداربوون لە دواین گەشەسەندنە زانستی و ھونەرییەکان بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ چەند گەنجێکی ڕەوانەی ئینگلتەرا کرد کاترینا لە بەرامبەر جوتیاران زۆر کەم تەرخەم بوو بە جۆرێک ھیچ گرینگی نەدەدا بەو چینە بۆیە چەندین بزووتنەوەی نارەزایەتی لە دژی بەرێوە چوو بە تایبەت بزووتنەوەی جوتیاران بە سەرۆکایەتی بیکاشیف کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی سیتەمی کۆیلایەتی زەویان دەکرد کە دواجار سەرکوت کران و لە ساڵی ١٧٧٥ بیکاشیف دەستگیرکرا و دواتریش لە سێدارەدرا

کارەکانی لە ئاستی دەرەوە[دەستکاری]

کاترینا دەی ویست سنوری وڵاتە کەی بەرفراوان بکات بۆ ئەو مەبەستەش ھەوڵی دەست بەسەر داگرتنی پۆلندا و دەوڵەتی عوسمانی دا پۆڵندا لە سەدەی حەڤدەھەم خاوەن پێگەیەکی بەھێز بوو لە ئەورووپا بەڵام لەگەل ھاتنی سەدەی ھەژدەھەم ئەو پێگەیەی لاواز بوو ئەمەش بەھۆی خراپی بارودۆخی ئابوورییەکەی بوو کە نەی توانی سوپایەکی بە ھێزی وەک ڕووسیا و نەمسا و پرۆسیا بمێنێ. لە پۆلندا جگە لە پۆلۆنی و لیتوانی و لاتڤینی، ڕووسی و ئەلمانیش ھەبوون ئەمانە لەلایەن پۆلنداوە ئازادی ئاینی و ڕەگەزیان پێ درابوو بەڵام ڕووسەکان و ئەڵمانەکان داوای مافی زیاتریان کرد بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە ئەمەش وای کرد کە ڕووسەکان پەنا بەرنە بەر ڕوسیا ئەلمانەکانیش پەنا بەرنە پرۆسیا کاترینای دووەم و فریدریک پاشای پرۆسیا ئامادەیان نیشان دا بۆ ھاوکاری ئەوان لە دوای کۆچی دوایی پاشای پۆلندا کاترینا دەستی خستە ناو کارو باری ناوخۆی ئەو ولاتە خانەدانەکان بە پشتیوانی فریدریک لە ساڵی ١٧٦٤ بونیا تۆسکی یان ھەڵبژارد بە پاشا ناوبراو کەسێکی نزیکی کاترینا بوو بۆیە لە سەردەمی ئەو ڕووسیا لە پۆلندا بالادەست بوو لەکاتێکدا پۆلندییەکان ویستیان چاکسازی بکەن ڕوسیا دەستی خستە ناو کاروبارەکانەوە ئەمەش نارەزایەتی گەورەی لێکەوتەوە شۆرشیان دژی دەستێوەردانی دەرەکی ھەڵگیرسا بۆ ئەوەی ئەم نارەزایەتیان سەرکوت بکرێ ڕووسیا ناچار بوو بە خاکی عوسمانی ببەزێنێت بۆیە شەر کەوتە نێوانیان ئەم شەر و ململانێیە ھەروا زوو تەواو نەبوو بەڵکو ماوەی ٧ ساڵ (١٧٦٧–١٧٧٤) خایەند عوسمانییەکان لە فراوانخوازییەکانی کاترینای دووەم دەترسا لەم نێوەدا فەرەنسا پشتیوانی دەوڵەتی عوسمانی بوو بەڵام بەھۆی خراپی ڕەوشی ئابووری لە سەردەمی لویسی پازدەھەم نەی توانی یارمەتی پۆلندا بدات جەنگی نێوان عوسمانی و ڕوسیا بە گرێدانی پەیماننامەیەک بەناوی کوچەک کنارچی لە ساڵی ١٧٧٤ کۆتایی ھات بە گوێرەی پەیماننامەکە دەوڵەتی عوسمانی دەستبەرداری ناوچەکانی ئازۆڤ و دەوروبەری بوو لە زەوییەکانی دەریای ڕەش لەگەڵ ئەوەی کە ڕێگا درا بە کەشتییە بازرگانەکانی ڕوسیا لە ئاوەکانی دەوڵەتی عوسمانی ھاتووچۆ بکەن ھەروەھا ڕێگا درا بە پارێزگاری کردنی کەنیسەی ئەرسەدۆکسی لە ناو دەولەتی عوسمانییەکان

مردن[دەستکاری]

کاترینا لە سالی ١٧٩٤ لەتەمەنی ٦٧ ساڵی مرد دوای خۆی پاڤیلی یەکەم ١٧٩٦–١٨٠١ ھاتە سەر تەخت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. کتێبی مێژووی ئەورووپا لە سەردەمی ڕێنساس تا شۆرشی فەڕەنسی ١٥٠٠ تا ١٧٨٩ لە نوسینی دکتۆر محەممەد ئەحمد ساڵح، وەرگێرانی ئارام محەممەد
  2. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Catherine the Great»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠.