بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن
بە Old Japanese (Kanji script): 大日本帝國
بەشێکە لەھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم، وڵاتانی تەوەر
دامەزران٣ی کانوونی دووەمی ١٨٦٨
ناو بە زمانی فەرمی大日本帝国
ئایینویلایەتی شینتۆ
بەشداربووە لەشەڕی پاسفیک، دووەم جەنگی چین و ژاپۆن، یەکەم جەنگی چین و ژاپۆن، شەڕی ڕووسیا و ژاپۆن
زمانی فەرمیزمانی ژاپۆنی
سروودی نیشتمانیسروودی نیشتمانیی ژاپۆن
کیشوەرئاسیا
وڵاتژاپۆن
پایتەختتۆکیۆ سیتی، تۆکیۆ
ناوچەی کاتیJapan Standard Time، Q116908814
پۆتانی شوێن٣٥°٤٠′٥٧″N ١٣٩°٤٥′١٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتی ڕەھا، دووانە پاشایەتی، پاشایەتی، پاشایەتیی دەستووری
پۆستی سەرۆکی دەوڵەتئیمپراتۆری ژاپۆن
ئەنجومەنی یاسادانەرImperial Diet
Diplomatic relationئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
ئەندامیھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم
دانیشتووان٩٧٬٧٧٠٬٠٠٠
دراویەنی ژاپۆنی
خاوەنیNational Diet Building
گۆڕدراوە لەلایەنژاپۆن
جێگەی دەگرێتەوەزنجیرە شۆگنی تۆکوگاوا
زمانەکانزمانی ژاپۆنی
کۆتاییھاتن٣ی ئایاری ١٩٤٧
ڕووبەر٧٬٤٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
دەقی سەرەکی ڕێکخراوەییConstitution of the Empire of Japan
وەسفی ئاڵائاڵای ژاپۆن
وەسفی نیشانمۆری شاھانەی ژاپۆن
ئایینی فەرمیشینتۆ
ئابووری بابەتeconomy of the Empire of Japan
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of the Empire of Japan
Map
ئەو خاکانەی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن داگیریکردبوو بە ڕەنگی سەوزی کاڵ

ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن (بە ئینگلیزی: Empire of Japan) دەوڵەتێکی نەتەوەیی مێژوویی و زلھێزێکی گەورەیە، لە بە تاجدانانی مێیجی لە ساڵی ١٨٦٨ تا دەرکردنی دەستووری دوای جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٧ و دواتر پێکھێنانی ژاپۆنی مۆدێرن بوونی ھەبووە. دوورگەکانی ژاپۆن و چەندین داگیرگە، وڵاتی ژێردەستە، خاکی ژێرفەرمانی و ناوچەی دیکەی لەخۆگرتبوو.

لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی دروشمەکانی دەوڵەمەندکردنی وڵات و بەھێزکردنی ھێزە چەکدارەکان، ژاپۆن قۆناغێکی پیشەسازی و میلیتاریزەکردنی تێپەڕاند و لەتاجدانانی مێیجی خێراترین نوێکاری بوو لە ھەموو وڵاتێکدا تا ئێستا. ھەموو ئەم لایەنانە بەشداربوون لە دەرکەوتنی ژاپۆن وەک زلھێزێکی گەورە و دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتێکی کۆلۆنیالیزم لە دوای جەنگی یەکەمی چین و ژاپۆن و یاخیبوونی بۆکسێرەکان و جەنگی ڕووسیا و ژاپۆن و جەنگی جیھانیی یەکەم، گێژاوی ئابووری و سیاسیی ساڵانی ١٩٢٠ لەوانەش بێبازاڕی گەورە بووە ھۆی سەرھەڵدانی میلیتاریزمی ناسیۆنالیستی و تۆتالیتاریزم -سەربازی، نەتەوەیی، گشتگیری-، کە گەیشتە لووتکە بە ئەندامێتی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٢٠ ھاوپەیمانی میحوەر و داگیرکردنی بەشێکی زۆری ئاسیا و زەریای ھێمن لە جەنگی جیھانیی دووەمدا.

ھێزە چەکدارەکانی ژاپۆن سەرەتا سەرکەوتنی سەربازی بەرفراوانیان بەدەستھێنا لە کاتی جەنگی دووەمی چین و ژاپۆن (١٩٣٧–١٩٤٥) و جەنگی زەریای ھێمن؛ بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢ەوە بە تایبەتی دوای شەڕەکانی مید وەی و گوادالکانال، ژاپۆن ناچار بوو دۆخی بەرگریی بگرێتەبەر. ھەڵمەتی پەڕینەوە لە دوورگەکانی ئەمریکا بەو مانایە بوو کە ژاپۆن ھێواش ھێواش ھەموو ئەو خاکەی لەدەست دەدا کە بەدەستی ھێنابوو. لە کۆتاییدا ئەمریکییەکان ئیڤۆ جیما و ئۆکیناوایان گرت و وشکانی ژاپۆنیان بە تەواوی بێ بەرگری مایەوە. ھێزەکانی ئەمریکا پلانی لەشکرکێشییان دانابوو، بەڵام ژاپۆن دوای بۆردومانی ئەتۆمی ھیرۆشیما و ناگازاکی و نزیکەی ھاوکات ڕاگەیاندنی شەڕی سۆڤیەت لە ٩ی ئابی ١٩٤٥ و دواتر لەشکرکێشی بۆ سەر مەنچوڕیا و ناوچەکانی دیکە، خۆی بەدەستەوەدا. جەنگی زەریای ھێمن بە فەرمی لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥ کۆتایی ھات، قۆناغێکی داگیرکاری لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بەدوای خۆیدا ھێنا. لە ساڵی ١٩٤٧ بە بەشداری ئەمریکا دەستوورێکی نوێ دامەزرا و بە فەرمی کۆتایی ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن ھێنا و ھێزەکانی بەرگری خۆپارێزی ژاپۆن جێگەی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆنیان گرتەوە. داگیرکردن و ئاوەدانکردنەوەکە تا ساڵی ١٩٥٢ بەردەوام بوو، دواجار دەسەڵاتی پاشایەتی دەستووری ئێستای پێکھێنا کە بە ژاپۆن ناسراوە.

ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن لەلایەن سێ ئیمپراتۆرەوە بەڕێوەدەبرا، ھەرچەندە لە سەردەمی شۆوادا کۆتایی ھات. ئیمپراتۆرەکان دوای مردنیان ناوی خۆیان دانرا، بەم شێوەیە: مێیجی، تایشۆ و شۆوا.

داگیرکردنی کۆریا و مەنچوریا

[دەستکاری]

ژاپۆن ئاواتی لە کۆریا و مەنچوریا ھەبوو، کە دەستی کرد بە بەدەستھێنانی بە ناچارکردنی کۆریا بۆ واژووکردنی پەیماننامەیەک کە کۆریای بە تەواوی سەربەخۆیە لە چین. پاشان ھۆکار ھەڵبەستن بۆ داگیرکردنی کۆریا لە ساڵی ١٨٩٤ و شکستپێھێنانی ھێزەکانی چینی لەوێ، دواتر لە ڕووباری پالو پەڕینەوە و مەنچوریایان داگیرکرد. چین بەدوای ئاشتیدا دەگەڕا، کە بە بەستنی پەیمانی شیمۆنۆسکی بەدەست ھات. لەم پەیماننامەیەدا چین دانی بە سەربەخۆیی کۆریادا نا و دان بە خۆبەدەستەوەدانی خۆیدا نا بە پێدانی فۆرمۆسا و پێسکادۆس و نیمچە دوورگەی لیاو تۆنگ لە مانچوریا بە ژاپۆن. ھەروەھا بەپێی ھەمان پەیماننامە، ژاپۆن قەرەبووی دارایی و ئیمتیازاتیشی بۆ ڕەعییەتەکانی لە خاکی چین وەرگرت؛ بەڵام دواتر ڕووسیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەستوەردانیان کرد و داواکارییەکی بەکۆمەڵیان کرد کە نیمچە دوورگەی لیاو تۆنگ بگەڕێنرێتەوە بۆ چین و ژاپۆنیش ڕازی بوو بەم داواکارییە.

شەڕ لە دژی ڕووسیا

[دەستکاری]

تا کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم، ژاپۆن نەگەیشتبووە ئاستێکی دەسەڵات کە وڵاتانی ڕۆژاوا ھەستیان بەوە کردبوو کە ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان لە چین پێکدەھێنێت. بە پێچەوانەی بەریتانیا وەک ھاوپەیمانییەک دەیبینی کە ھاوسەنگی لە نێوان دەسەڵاتی ڕووسیا لە ڕۆژھەڵاتی دووردا دروست بکات. لە ساڵی ١٩٠٢ ھاوپەیمانییەکی لەگەڵدا ئەنجامدا، کە ژاپۆنی ھان دا بۆ ئەوەی لە ساڵی ١٩٠٤دا بچێتە ناو شەڕێک لەگەڵ ڕووسیا، کە تێیدا ھێزەکانی ڕووسیا شکستیان ھێنا و لە کۆریا و بەندەری پۆرت ئارسەر دەرکران.

ژاپۆن سوودی لە ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانیی یەکەم وەرگرت بۆ ڕاگەیاندنی شەڕی دژی ئەڵمانیا و دەست بەسەر بەندەری کیاوچۆو و پارێزگای شانتونگدا گرت کە لە چوارچێوەی خودی چیندا لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە کۆنترۆڵکرابوون و ئەو کۆمەڵە دوورگەیەی کە ئەڵمانیا لە زەریای باشووری زەریای ھێمن لە باکووری زەریای ھێمن داگیرکردبوو، داگیرکرد.

شەڕ لە دژی چین

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٧ەوە شەڕی ژاپۆن لەگەڵ چین گۆڕا بۆ شەڕێکی ھەمەلایەنە بە ئامانجی سەپاندنی کۆنترۆڵی تەواو بەسەر چین و پووچەڵکردنەوەی ئەو ھێزانەی گەشەیان سەند کە لە دوای شۆڕشی ١٩١١ لەوێ دەستیان بە گەشەکردن کردبوو. ئەمە ئامانجێکی کۆن بوو کە کونت ئێبیچی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە ساڵی ١٩١٥دا دەری خست، کاتێک وتی: ژاپۆن ناتوانێت بە متمانەوە سەیری ڕێکخستنی سوپای چینی بکات کە لە توانای شەڕکردنی کاریگەر بێت، ھەروەک چۆن ژاپۆن بە نیگەرانییەوە سەیری ئازادیی چالاکیی ئابووریی گەلێکی چوار سەد ملیۆن کەسی دەکات.

لە ساڵی ١٩٤١ ژاپۆن بە ھێرشێکی لەناکاو بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە پیرل ھاربەر ھاتە ناو شەڕی دژی ھاوپەیمانان و لە ماوەیەکی کورتدا ھێرشی کردە سەر فلیپین، ئەندەنوسیا، ھیندۆچینی فەڕەنسی، مالایا، سەنگافورە و بۆرما.

بە فڕێدانی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر ھێرۆشیما و ناگازاکی و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجیی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٤٥، جەنگی جیھانیی دووەم کۆتایی ھات و لەگەڵ ئەوەشدا ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆنیش کۆتایی ھات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]