کورداندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورداندن، بەکوردکردن یان بەکوردیکردن گۆڕانکارییەکی کولتوورییە کە تێیدا مرۆڤ، خاک، یان زمان دەبن یاخود دەکرێن بە کوردی.[١] ئەمەش دەتوانێت ھەم بە شێوەیەکی سروشتی (وەک باکووری کوردستان) یان وەک ھۆکارێکی سیاسیی دەستیی حکوومەت (وەک لە عێراق دوای لەشکرکێشی ساڵی ٢٠٠٣ یان لە سووریا دوای شەڕی ناوخۆیی سووریا) ڕووبدات.[٢][٣]

چەمکی بە کوردیکردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. لە کوردستانی تورکیا، زۆرێک لە ئەرمەنییەکان، بولگارییەکان،[٤] چەرکەسییەحکان،[٥] چیچانەکان،[٦] ئینگوشەکان[٦] و ئۆسیتییەکان لە ئەنجامی ھەڵاتن بۆ ناوچەکە و دواتر بەھۆی کۆچکردن و ئەسمیلەکردنیان لەگەڵ کولتوور و زمانی کوردیدا تواونەتەوە و وەک نەتەوەی کورد سەیر دەکرێن.

لە کوردستانی عێراق، خاکەکانی سەر بە کەمینەکانی وەک ئاشووری تا ساڵی ٢٠١٧ لە ناوچە جێناکۆکەکانی باکووری عێراق کەوتە ژێر سیاسەتی بە کوردی کردنەوە، و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە بەڕێوەبەریی ناوچەکان.[٧]

تورکیا[دەستکاری]

ھۆزە تورکمانییەکان[دەستکاری]

بە درێژایی مێژوو زۆرێک لە ھۆزە تورکییەکان یان نیشتەجێ بوون یان ناچار بوون لە ناوچە کوردنشینەکان نیشتەجێ ببن. یاشار کەمال نووسەری کورد لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ١٩٩٦دا باسی سەردانەکەی بۆ گوندێکی گەورەی تورکمانی ئەفشار لە ئامەد کردووە. بە گشتی ٨ گوندی لەو جۆرە ھەبوون کە ھیچ ئاشنایەتییەکی کلتووری کوردی نەبوون و دوای یاخیبوونی کۆزانئۆغڵو لە ساڵی ١٨٦٥دا ئاوارەی ناوچەکە بوون.[٨]

پەنابەرانی قەوقازی (١٨٦٠‒١٩١٠)[دەستکاری]

کاتێک پەنابەرانی قەوقاز گەیشتنە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، عوسمانییەکان بڕیاریدا لە کوردستان نیشتەجێیان بکەن، چونکە دەوڵەت توانای بەخێو کردنیان نەبوو و نەیدەویست لە ناوچە سەرەکییەکانی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمان نیشتەجێ ببن. دواتر دوای ماوەیەک عوسمانییەکان دەستیان کرد بە بینینی ئاوارەکان و گفتووگۆ کردن لەگەڵیان وەک دەرفەتێک بۆ کەمکردنەوەی ھەژموونی کورد لە ناوچەکە، بۆیە بەفەرمی ڕێگەیان بە ئاوارەکان دا لە ناوچە کوردییەکان نیشتەجێ ببن تەنانەت ھەندێک لە ھۆزە قەوقازییەکان مافی ھاووڵاتی بوونیان پێدرا.[٩] لە ساڵی ١٨٦٢ پەنابەرە چەرکەسییەکان لە ھۆزی شاپسوگ گەیشتنە ناوچە کوردنشینەکانی خەلات و ئەلجەواز و لە سێ گوندی کوردنشینی نیشتەجێ بوون و گوندی کۆخشیان (یۆلچاتی) دامەزراند.[١٠]

یەکەم شەپۆلی گەورەی پەنابەرانی قەوقاز بۆ کوردستان لە ساڵی ١٨٦٤ بوو کاتێک ١٥ بۆ ٢٠ ھەزار پەنابەر لە سەرکامییشەکان نیشتەجێ بوون و گوندی نوێیان دامەزراند و لە گوندە چۆڵکراوەکانی یۆنانی و ئەرمەنی نیشتەجێ بوون.[١١] گەورەترین گرووپی پەنابەران چەرکەسییەکان بوون کە لە ناوچەی چەرکەس (بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا) ھەڵاتبوون لە کاتی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی چەرکەسییەکان.[١٢] ھاوکات لەگەڵ کۆچی چەرکەسییەکان، ئۆسێتییەکان لە گوندەکانی ئەھلاتی باکووری کوردستان نیشتەجێ بوون.[١٣][١٤] بە وتەی ئەلێکساندەر کۆلیبەکین ئەفسەری ھەواڵگری ڕووسیا، لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کەمتر ١٥٠٠ ئۆسێتی لە سەنجەقی موش نیشتەجێ بوون.[١٣]

چیچانی و ئینگوشەکان زیاتر لە ناوچەی ڤارتۆ، لە گوندەکانی ئارینجک، چاربوھار، تەپەکۆیی، ئارتێت، ولوسیرت و ئارنج نیشتەجێ بوون.[٦]

ئەم قەوقازیانە ھەر لە قۆناغی سەرەتاوە بە پڕۆسەی کوردبووندا تێپەڕین و بەو ھۆیەوە زمانی کوردی بووە زمانی دایکییان.[١٥][٥][١٦]

شارستانیبوونی کورد[دەستکاری]

بە ڕۆیشتنی دانیشتووانی نا موسڵمان، زۆرێک لە شار و ناوچەکان، کوردەکان بوونە ژمارەی زۆرینە و ژمارەی دانیشتووانی کوردی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد، کاتێک دانیشتووانی موسڵمانی ڕەسەنی شارەکانیش کۆچیان کرد بۆ شارەکانی وەک غازی عەنتاب، ئیزمیر، ئادانا، ئەنقەرە و ئەستەمبوڵ. گۆڕانکاری کردن لە پێکھاتەی کوردە گوندنشینەکان لە ماوەی پەنجاکان و دواتر جێھێشتنی گوندەکان بەھۆی ململانێی کورد و تورکیا، بووە ھۆی ئەوەی زۆرێک لە کوردەکان کۆچ بکەن بۆ شارە نزیکەکان.[١٧] ئامانجی نیشتەجێکردنی کورد لە شارەکان و کەمکردنەوەی گوندنشینییەکانی کورد لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان بە مەبەستی بە تورککردنی دانیشتووانی کورد بووە،[١٨] یان بە بڕوای ئیسماعیل بێشکچی لەناوبردنی نەتەوەی ڕەگەزی کورد و کلتوورەکەی بووە.[١٨][١٩]

عێراق[دەستکاری]

شەبەکییەکان[دەستکاری]

لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٦، حووناین قەدۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی شەبەک، پێشنیاری دروستکردنی پارێزگایەکی جیای کرد لە سنووری دەشتی نەینەوا، بەو پێیەی ئەو ھەنگاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەرەباندن و بە کوردکردنی کەمینەکانی عێراقە. حکوومەتی عێراق دەنگی نەخێری بەو پێشنیازە دا.[٢٠][٢١]

کەمینەکانی تر[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٦، دەیڤید ڕۆمانۆ، پرۆفیسۆری سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گوتی کە بەبێ یەپەگە و پێشمەرگە، لەوانەیە ئێستا ئاشوورییەکانی باکووری سووریا و عێراق ھەموویان مردبووبن.[٢٢]

لە کاتی شەڕی ناوخۆی عێراقدا، سەربازانی سوپای عێراق لە بنکەکانیان لە دەوروبەری دەشتەکانی نەینەوا ھەڵھاتن لە کاتێکدا داعش ھێرشی فراوانی دەکردە سەر ناوچەکە، دواتر ھێزەکانی حکومەتی ھەرێم بە پاڵپشتی ھێرشە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانان ئەو ناوچانەیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد؛ لەو کاتەوە تا ئێستا، ناکۆکی لە نێوان ئاشوورییەکانی لایەنگری حکوومەتی عێراق و کورد دروست بووە، و داوای چوونەدەرەوەی کوردیان کردووە.

حوکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە ھەوڵی کوردکردنی ناوچەکانی دیکەی وەک دەشتەکانی نەینەوا و کەرکووک تۆمەتبار کراوە، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو کوردانەی دەیانەوێت لەو ناوچانەدا نیشتەجێ ببن.[٢٣][٢٤]

کەرکووک[دەستکاری]

کاتێک شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە کوردییەکان و دەسەڵاتی کوردی بوو، شارەکە ڕووبەڕووی بە کوردکردنێکی ئاشکرا ببووەوە؛ چەند ڕاپۆرتێکی ھیومن ڕایتس وۆچ بە وردی باس لە دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەکانی خێزانە تورکمان و عەرەبەکان دەکات لە شارەکەدا، کە حوکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵیداوە ڕێگری لە دەنگدان و کڕینی موڵک و گەشتکردنی ئەو دوو نەتەوەیە بکات. دانیشتووانە تورکمانەکانی شاری کەرکووک لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە ھەراسان کرابوون، بۆیە ناچاربوون شارەکە بەجێبھێڵن. ھەروەھا دەسەڵاتدارانی کوردستان، سەدان خێزانی عەرەبیان لە شارەکە دەرکرد و لەو پرۆسەیەدا ماڵەکانیان ڕووخاندن.[٢٥][٢٦][٢٧]

ئێران[دەستکاری]

تورکە کورەسوننییەکان[دەستکاری]

لە باشووری ڕۆژاوای خۆی، گرووپی بە کوردکراوی تورکی کورەسوننی ھەن.[٢٨]

ھۆزی تیلکو[دەستکاری]

کۆمەڵێک تورکی بە کوردکراوی تیلکویین لە دەوروبەری سونەتە و زاغەی سەر بە پارێزگای سەقز دەژین.[٢٩]

سووریا[دەستکاری]

لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریادا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، بە کوردکردنی کەمینەکان تۆمەتبارکراون.[٣٠][٣١][٣٢] لیز سلای لە واشنتۆن پۆست، پێشتر ئەم لێدوانەی دا:

کوردەکان بە فەرمی ناوی «تەل ئەبییەد» گۆڕی بۆ ناوێکی کوردی «گرێ سپی»، کە بە ڕێنووسی لاتینی لەسەر تابلۆکاندا نووسراوە و کوردەکانی تورکیا بەکاریدەھێنن بەڵام کەمینەکانی سووریا و عەرەبەکان بە ئاسانی لێی تێناگەن. پارێزگای ڕەقەی سووریایان جیا کردەوە و کردیان بە بەشێک لە ناوچەی سەربەخۆی تازە پێکھاتوویان، و بە بەردەوامی دەستدرێژی دەکرێتە سەر ئەو ناوچانەی عەرەبی لێ نیشتەجێیە

— شارۆچکەیەکیان لە سووریا ئازاد کرد، ئێستا دەبێ حوکمی ھەمووی بکەن!

بەھەمان شێوە یەپەگە تۆمەتبارە بە کوردکردنی ناوی گوندەکان، بەتایبەتی گوندە عەرەبییەکانی شاری ڕەقە.[٣٣][٣٤]

لەم دواییانەدا لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریادا، زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی وەک ھیومان ڕایتس وۆچ،[٣٥] و زیاتر لە دەیان گرووپی یاخیبووی سووریا،[٣٦] ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان تۆمەتبار کرد بە کوردکردنی عەرەبی ڕەسەنیی ناوچەکە[٣٠][٣١] و زەوی تورکمانییەکان.[٣٦][٣٥] لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانییەوە تۆمەتەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێی ناڕەوا و ڕووخاندنی ماڵەکان و دەستبەسەرداگرتن و دەستدرێژی کردن و لەناوبردنی خێزانە عەرەب و تورکمانییەکانی لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە، پشتڕاست کردەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە کۆماری عەرەبی سووریا کە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، کۆمسیۆنەکە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە "تۆمەتەکانی پاکتاوی نەتەوەیی لەم ماوەیەی کە لەژێر چاودێری کۆمیسیۆندایە، کۆمیسیۆن ھیچ بەڵگەیەکی نەدۆزییەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن ھێزەکانی یەپەگە یان ھەر ھێزێکی کوردی کۆمەڵگە تورکمانی و عەرەبییەکانیان کردبێتە ئامانج لەسەر بنەمایەکی نەتەوەیی.[٣٧][٣٨][٣٩][٤٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Frye, Richard Nelson (1984). The History of Ancient Iran (بە ئینگلیزی). C.H.Beck. p. 30. ISBN 978-3-406-09397-5.
  2. ^ Al-Ali, Pratt, Nadje Sadig, Nicola Christine (2009). What kind of liberation?: women and the occupation of Iraq. University of California Press. p. 109. ISBN 978-0-520-25729-0.
  3. ^ Preti Taneja, Minority Rights Group International (2007). Assimilation, exodus, eradication: Iraq's minority communities since 2003. Minority Rights Group International. p. 19.
  4. ^ Harmen van der Wilt. The Genocide Convention: The Legacy of 60 Years. p. 147.
  5. ^ ئ ا Yeldar Barış Kalkan (2006). Çerkes halkı ve sorunları: Çerkes tarih, kültür, coğrafya ve siyasetine sınıfsal yaklaşım. p. 175.
  6. ^ ئ ا ب Caucasian battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian Border, 1828–1921. Cambridge University Press. 2011-02-17. p. 104. ISBN 978-1-108-01335-2.
  7. ^ "On Vulnerable Ground | Violence against Minority Communities in Nineveh Province's Disputed Territories". Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 2009-11-10. Retrieved 2018-10-23.
  8. ^ Gürbüz, Macit (1 March 2021). Eskiden Türk'tük, şimdi Kürt'ük: Kürtleşen Türkler (4 ed.). p. 218. Retrieved 15 July 2022.
  9. ^ Janet Klein (2011). The Margins of Empire: Kurdish Militias in the Ottoman Tribal Zone. Stanford University Press. ISBN 978-0-8047-7775-9.
  10. ^ "Unutulmuş Ahlat Çerkesleri-1" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Cerkes-Fed. 16 August 2016. Retrieved 11 December 2016.
  11. ^ Georgi Chochiev and Bekir Koç (2006). "Migrants from the North Caucasus in Eastern Anatolia: Some Notes on Their Settlement and Adaptation". Journal of Asian History. Harrassowitz Verlag. 40 (183).
  12. ^ Anita L. P. Burdett (1998). Armenia: Political and Ethnic Boundaries 1878–1948. Archive Ed. p. 1017. ISBN 978-1-85207-955-0.
  13. ^ ئ ا Anthony Gorman (2015-05-29). Diasporas of the Modern Middle East. ISBN 978-0-7486-8611-7.
  14. ^ Çerkes fıkraları (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). University of Wisconsin – Madison. 1994. p. 10.
  15. ^ Ahmet Buran Ph.D. , Türkiye'de Diller ve Etnik Gruplar, 2012
  16. ^ Dursun Gümüşoğlu (2008). Anadolu'da bir köy: Eskikonak: antropolojik inceleme.
  17. ^ Yanmış, Mehmet (11 April 2017). Yakın Dönemde Kürtler: Kimlik, Din, Gelenek. eKitap Projesi & Cheapest Books. pp. 81, 82, 121. ISBN 9786059496377. Retrieved 15 July 2022.
  18. ^ ئ ا Jongerden, Joost (2009). "Crafting Space, Making People: The Spatial Design of Nation in Modern Turkey". European Journal of Turkish Studies.
  19. ^ Jongerden, Joost (2009).p.2
  20. ^ "Hizballah Cavalcade: Quwat Sahl Nīnawā: Iraq's Shia Shabak Get Their Own Militia". JIHADOLOGY: A clearinghouse for jihādī primary source material, original analysis, and translation service. Retrieved 23 April 2016.
  21. ^ "Iraqi Turkmen take up arms in Kirkuk - Al-Monitor: the Pulse of the Middle East". Al-Monitor. 2014-06-18. Retrieved 23 April 2016.
  22. ^ "Assyrian Bitterness and the Kurds". Rudaw. Retrieved 5 May 2016.
  23. ^ Hashim, Ahmed (2005). Insurgency and counter-insurgency in Iraq. Cornell University Press. p. 223. ISBN 978-0-8014-4452-4. Archived from the original on 2016-01-07. Retrieved 2015-10-12.
  24. ^ Taneja, Preti (2007). Assimilation, exodus, eradication: Iraq's minority communities since 2003. Minority Rights Group International. p. 20. ISBN 978-1-904584-60-5. Archived from the original on 2016-01-07. Retrieved 2015-10-12.
  25. ^ "Iraq: Kirkuk Security Forces Expel Displaced Turkmen". Human Rights Watch. 7 May 2017.
  26. ^ "KRG: Kurdish Forces Ejecting Arabs In Kirkuk". Human Rights Watch. 3 November 2016.
  27. ^ "Iraq: Arab's homes destroyed in Kirkuk". Human Rights Watch. Archived from the original on 2021-12-22.
  28. ^ The most important Kurdish tribes in that region are ..., Korahsunni Kurdicized Turks, southwest of Ḵoy
  29. ^ iranicaonline:Tilakuʾi (Kurdicized Turks, around Sonnata and Zāḡa)
  30. ^ ئ ا "The Future of the Kurds in Syria". Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). 2019-11-14. Retrieved 2021-02-16.
  31. ^ ئ ا "Have the Syrian Kurds Committed War Crimes?". Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). 2017-02-07. Retrieved 2021-02-16.
  32. ^ Balanche, Fabrice. "Rojava's Sustainability and the PKK's Regional Strategy". The Washington Institute for Near East Policy. Retrieved 26 July 2022.
  33. ^ Sivrikaya, Halil Atilla (November 2019). "ARAP BAHARI'NIN SURİYE SAHASINDA ARAP DİLİNE OLAN YANSIMALARI: PYD/YPG ÖRNEĞİ". Güvenlik Bilimleri Dergisi. 8 (2): 335. doi:10.28956/gbd.646356. Retrieved 16 July 2022.
  34. ^ "Kurdish PYD-YPG Shamelessly Terrorizes Christian Churches In Northeast Syria". World Council of Arameans (Syriacs). Retrieved 16 July 2022.
  35. ^ ئ ا Phillips, David L. (2019). The Great Betrayal: How America Abandoned the Kurds and Lost the Middle East. New York: I.B.Tauris & Co. Ltd. p. 224. ISBN 978-1-78672-576-9. Retrieved 15 July 2022.
  36. ^ ئ ا "Syrian refugees 'return to Tal Abyad' after IS defeat". The New Arab. 17 June 2015. Retrieved 15 July 2022.
  37. ^ "Syria and Islamist groups guilty of war crimes, YPG cleared: UN report". Kom News. 15 March 2017. Archived from the original on 17 March 2017.
  38. ^ Antonopoulos, Paul (15 March 2017). "UN report counters Amnesty International's claim that Kurds are ethnically cleansing in Syria". Archived from the original on 18 May 2017. Retrieved 9 May 2017. ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "UN report refutes ethnic cleansing claims against Syrian Kurdish YPG, SDF". 14 March 2017. Retrieved 9 May 2017.
  40. ^ "We had nowhere else to go, Forced displacement and demolition in northern Syria" (PDF). Amnesty International. October 2015. p. 28. Retrieved 20 October 2021. In some dangerous areas there are some specific cases that are very small, resulting from the terrorist threat, where families were sent away from the area … Only 25 families were forced to leave across Rojava … (They are told) 'Folks, remove your things please, and if you leave from this area until the war ends it will be a good thing ...' You have terrorists in al-Raqqa and their families – the uncle, and brother, and sister – are here, and they are in communication, giving them information. We were forced to distance these families. Not detain them. Distance them. Take them outside of the area.