سەلەفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەلەفی یان پێشینی بریتییە لە کەسانێک کە پەیڕەوی بەرنامەی کەسایەتییە چاکەکانی پێشینیان دەکەن. موسوڵمانان بەو کەسایەتییانە دەڵێن «پێشینە چاکەکان»یان «سەلەفی ساڵح».

بنەماناسی[دەستکاری]

وشەی سەلەف واتە پێشینە و بە مانای شتێک دێت کە ڕابوێردرابێت و تێپەڕیبێت، لە مێژووی ئیسلامدا واتە ئەوانەی پێش سەردەمی ئێستا و سێ سەدەی یەکەمی ئیسلام کە سەردەمی زێڕینی ئیسلامە، ئەوانیش ھاوەڵەکان، تابعین و تابعی تابعینن کە چوار ئیمامی سەر مەزھەبی سوننەکان واتە ئەحمەد کوڕی حەنبەل، شافعی، مالیک کوڕی ئەنەس و ئەبووحەنیفەش دەگرێتەوە. لەم بوارەدا محەممەد دەڵێت: «باشترین خەڵک، خەڵکی سەردەمی منە، پاشان ئەوانەی دوای ئەوانە دێن، پاشان ئەوانەی دوای ئەوانیش دێن.»[١][٢]

گەورە زانایانی سەلەفی سەردەم[دەستکاری]

بیروباوەڕ[دەستکاری]

سەلەفییەکان بڕوایان بە تاک دانانی خودا ھەیە یەکتاپەرستی (التوحید)، ھەموو جۆرێکی پەرستن (وەکو پەناگرتن، ھاوارکردن، پشت بەستن، قوربانیکردن، نەزرکردن، نوێژکردن، ڕۆژووگرتن، پاڕانەوە و ھەموو پەرستنەکانی تر) بۆ بێجگە لە خودا بە ھاوەڵ دانان بۆ خودا دەزانن کە ئەمەش بە بنچینەیەکی ئایینی ئیسلام دادەنێن.

ئەوان ھەموو جۆرە حیزبایەتییەکیان بەلاوە دروست نییە و لایان وایە کە پێویستە موسڵمانان ھەموویان یەکڕیز بن و نەبن بە گرووپ و حیزب.

ھەموو جۆرە داھێنراوێکیش لە ئاییندا بە نادروست دەزانن و ڕێگری لێ دەکەن چونکە لایان وایە کە ئایینی ئیسلام تەواو کراوە و پێویستی بە زیادکردن نییە، ھەر وەکوو پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: «ھەر کەسێک شتێک لەم ئایینەی ئێمەدا زیاد بکات کە تێیدا نەبێت ئەوا لێی وەرناگیرێت»[٣][٤] بەڵام ھەموو داھێنراوێکی چاکی دونیایی بە باش دەزانن و پشتگیری دەکەن و خەڵکیشی بۆ ھان دەدەن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەقەکە بە زمانی عەرەبی: خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ.
  2. ^ موسوعة الحدیث
  3. ^ دەقەکە بە زمانی عەرەبی: مَنْ أَحْدَثَ فِي دِينِنَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ.
  4. ^ موسوعة الحدیث

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]