ئەحمەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆمەڵەی ئەحمەدی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئەحمەدی (ڕوونکردنەوە).

کۆمەڵەی ئەحمەدی، بە ھیندی: أحمدیھ، تائیفەیەکی ئیسلامیین دروست بوو لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەی زایینی لە نیمچەکیشوەری ھیندی، دامەزرێنەرەکەی میرزا غوڵام ئەحمەد قائدیانییە، بە ناوی گوندی قادیانەوە لە ھەرێمی بنجاب لە ھیندستان ناونراوە، بناغەی کۆمەڵەکەی دانا ساڵی ١٨٨٩ز، کاتێک ڕای گەیاند ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە و نوێکەرەوەی سەردەمەکەیەتی، ئەحمەدییەکان لە ھەموو ئەو وڵاتانەدا دەژیین کە کۆچکردووی نیمچەکیشوەری ھیندی لێبێت.

لە دوای کۆچی دوایی دامەزرێنەرەکەیان، کۆمەڵەکە بوو بە دوو لقەوە؛ بزووتنەوەی ئەحمەدی لە لاھور و کۆمەڵەی موسڵمانانی ئەحمەدی.

سەرەتاکەیان[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی ئەم کۆمەڵەیە لە ھیندستان بوو لە ناوچەی قادیان یەکێک لە گوندەکانی ھەرێمی بنجابی ھیندی لە ساڵی ١٨٨٩ لەسەر دەستی میرزا غوڵام ئەحمەد کە لە نێوان ساڵانی ١٨٣٥ و ١٩٠٨دا ژیاوە و دەربارەی خۆی وتویەتی کە مەھدی چاوەڕوانکراوە و بەردەوام بوو لە بانگەوازەکەی ھەتا مردنی ساڵی ١٩٠٨ و وپێنج خەلیفەی ئەحمەدی جێنشینییان کردووە تا ئێستا.

بەم دواییانە خەلیفەی پێنجەمی ئەحمەدی میرزا مەسروور ئەحمەد خەلافەتەکەیانی وەرگرت کە لە لەندەن دادەنیشێت ئێستا، و مێژووی خێزانی دامەزرێنەری ئەحمەدی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەسەنی فارسی، و نازناوی میرزا وەک ڕێزلێنانێک بەکاردێت بۆیان و باپیرەکانی خۆراسانی فارسییان بە جێھێشتوو لە سەدەی شازدەی زایینی لە سەردەمی پاشا بابر دامەزرێنەری حکوومەتی مەغۆلی لە ھیندستان.

کۆمەڵەی ئەحمەدی خۆی بە کۆمەڵەیەکی ئایینی نا سیاسی دادەنێت و ئامانجی نوێکردنەوەی ئیسلامە و دەڵێت ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ئایین دەدات بە ڕێگەی ئاشتییانە و لە ڕێگەی وەرگێڕانی قورئانەوە بۆ زمانەکانی جیھان.

و سەرچاوەکانی کۆمەڵەی ئەحمەدی دووپاتی دەکەنەوە کە پەیوەندییان بە سیاسەتەوە نییە و ھەروەھا دووپاتی دەکەنەوە کە خۆیان و شوێنکەوتووەکانیان دەرناچن لە دژی ھیچ حکوومەتێک لەو وڵاتانەی تێیدا دەژین.

ئەحمەدییەکان چالاکن لە بانگەوازکردن بۆ مەزھەبەکەیان بە چەندین ڕێگەی جیاواز، و لە بەریتانیا کەناڵێکی ئاسمانیان ھەیە بەناوی تەلەڤیزیۆنی ئیسلامی ئەحمەدییەکان بەڕێوەی دەبەن.

بیروباوەڕیان[دەستکاری]

ئەحمەدییەکان خۆیان بە موسڵمان دادەنێن،[١] و باوەریان بە قورئان ھەیە[٢] و بە ھەموو پایەکانی باوەڕ؛ بە خوا[٣] و فریشتەکانی[٤] و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکان و زیندووبونەوە و ڕۆژی دوایی و ڕاستی بەھەشت و دۆزەخ، ھەروەھا باوەڕیان بە ھەموو پایەکانی ئیسلام ھەیە، و ئەوەی شتێکی تیا بگۆڕێت لە ئایین دەرچووە.

ئەحمەدییەکان لەو باوەڕەدان کە دامەزرێنەری کۆمەڵەکەیان (ئیمام مەھدی)یە، ھاتووە وەک نوێکەرەوەی ئایینی ئیسلام، و مانانی نوێکردنەوە لای ئەوان لابردنی ھەموو ئەو گەردانەیە کە کەڵەکە بوون لەسەر ئایین بە درێژایی سەدەکان، تا پاک و بێگەردی بکەنەوە وەک ئەوەی پێغەمبەر محەممەد ھێناوییەتی، ھەروەھا میرزا ئەحمەد بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ھاتنی ئەو مژدەی پێدراوە لەلایەن پێغەمبەر محەممەدەوە و پێغەمبەرەکانی تری ئایینەکانی تر.

و وشەی دوایین پێغەمبەر لای ئەوان ئەوە دەگەیەنێت محەممەد باشترین و تەواوترین پێغەمبەر بەڵام دوایین نییە.[٥]

ڕای خەڵک و موسڵمانان بەرامبەریان[دەستکاری]

تائیفەی ئەحمەدی ڕاگیراوە لە پاکستان لە ساڵی ١٩٧٤وە، وھەموو زاناکانی سوننە و شیعە لەو باوەڕەدان کە ئەحمەدییەکان دەرچوون لە ئیسلام، وای دەبینن کە بزووتنەوەیەک بوو دامەزرا لە نیمچەقاڕەی ھیندیییدا بە پاڵپشتی قەڵەمڕەوی ئینگلیزی بە ئامانجی دوورخستنەوەی موسڵمانان لە بەرگریکردن لە داگیرکاری ئینگلیز. لەبەرئەوە ئەحمەدییەکان ڕووبەڕووی تەنگەژە دەبنەوە لەلایەن حکوومەتەکانەوە ھەروەھا لەلایەن موسڵمانان بە گشتی.[٦]

لە نیسانی ٢٠٠٨ لە ئێندۆنیزیا ناڕەزایییەکی جەماوەری دروست بوو لە دژی شوێنکەوتووانی ئەحمەدییەکان لە ئێندۆنیزیا و داوایان بە ڕاگرتنیان کرد.[٧][٨]

و ھەندێک بە تائیفەی ئەحمەدی دەڵێن قادیانی بە ناوی ئەو گوندەی دامەزرێنەری مەزھەبەکەی لێوە ھاتووە.

سەیری ئەمانەش بکە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تێگەیشتنمان بۆ ئیسلام و پێناسەمان بۆ موسڵمان ١٦ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IslamAhmadiyya.net ,
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Augustی 2011. Retrieved 2ی Augustی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٨ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IslamAhmadiyya.net - بیروباوەڕمان بە قورئانی پیرۆز
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Augustی 2011. Retrieved 2ی Augustی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٨ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IslamAhmadiyya.net - بیروباوەڕمان بە خوای گەورە
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Decemberی 2010. Retrieved 2ی Augustی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IslamAhmadiyya.net - ڕاستی فریشتەکان
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Julyی 2011. Retrieved 2ی Augustی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IslamAhmadiyya.net - بیروباوەرمان بە پێغەمبەر
  6. ^ https://archive.today/20120716113656/hrw.org/arabic/docs/2007/05/06/pakist15890_txt.htm
  7. ^ http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7371000/7371713.stm .
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Augustی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.