کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا
| عەقیدە وبیروباوەڕ | |
|
خوا · فریشتە · کتێبى پیرۆز |
|
| پایەکانی ئیسلام | |
|
دەق و شەریعەتەکان |
|
|
قورئان · فەرموودەی پێغەمبەر |
|
|
تائیفە گەورەکان |
|
| سوننە شیعە |
|
|
مێژووى ئیسلامى |
|
|
سەردەمی پێغەمبەرایەتی |
|
کتێبە ئاسمانییەکان، بە پێی ئیسلام ئەو کتێب و پەیامانەن کە خوا دایبەزاندوون بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ ﴿إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ [١]، واتە؛ به‌ڕاستی ئێمه نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.
پێرست |
باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان [دەستکاری]
باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانییەکان لە ئیسلامدا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ "و الذين يؤمنون بما أُنزل إليك وما أُنزل من قبلك وبالآخرة هم يوقنون"، [٢] واتە؛ (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ) دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
باوەڕبوون بە کتێبەکان چوار بوار دەگرێتەوە؛
- یەکەم؛ باوەڕبوون بەوەی کە بەڕاستی دابەزینیان لای خواوەیە.
- دووەم؛ باوەڕبوون بەوانەی ناوەکانیان ئەزانرێت وەک؛ قورئان کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەری ئیسلام، و زەبوور دابەزیووە بۆ داوود و ئینجیل دابەزیووە بۆ عیسا و تەورات دابەزیووە بۆ مو‌سا و سوحفی ئیبراهیم، و هەروەها باوەڕبوون بەو کتێبانەی ناوەکانیان نازانرێت.
- سێیەم؛ بەڕاست دانانی ئەوەی ڕاستە لە هەواڵەکانیان، وەک هەواڵەکانی قورئان، و ئەو هەواڵانەش کە نەگۆڕاوون یان دەستکاری نەکراون لە کتێبەکانی پێشوو.
- چوارەم؛ کردەوەکردن بەو حوکمانەی کە هەڵنەوەشێنراوەتەوە تیایاندا، ڕازی بوون و مل کەچبوون پێیان.
ئەو کتێانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە [دەستکاری]
یەکەم/ زەبوور [دەستکاری]
زەبوور ئەو کتێبەیە کە خوا بۆ داوودی دابەزاندووە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ : ﴿.. وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ [٣]، واتە؛ زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.
دووەم/ تەورات [دەستکاری]
بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی تەورات ئەو کتێبەیە کە بۆ مو‌سا دابەزێنراوە، کە کتێبەکی مەزن بووە و ڕوناکی و ڕێنمایی لە خۆ گرتووە، لە قورئاندا دەربارەی هاتووە؛
- ﴿إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ﴾ [٤]، واتە؛ به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو، نوور و ڕووناکیش بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته).
- ﴿ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِي أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَعَلَّهُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ﴾ [٥]، واتە؛ پاشان کتێبی ته‌وراتمان به مو‌سا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان.
و خوا لە قورئاندا ئاماژە بەوە دەکات کە تەورات دەستکاری کراوە و تێکدراوە، لەبەرئەوە جارێکی تر خوا پێغەمبەر عیسای ناردووە بۆ ڕێنمایی کردنی یەهود بۆ ڕاستیەکان جارێکی تر.
سێیەم/ ئینجیل [دەستکاری]
بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، ئینجیل ئەو کتێبەیە کە خوا دایبەزاندووە بۆ مەسیح (عیسا) وەک تەواوکەرێک بۆ تەورات، و پاڵپشت کردنی و بانگەواز کردن بۆ پەرستنی خوا بە بێ هاوەڵ.
بەڵام ئینجیل بە پێی بیروباوەری مەسیحی کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکانە و تەورات و ئنجیل ئەگرێتەوە، و چوار ئینجیل هەیە؛
- ئینجیلی یوحەنا
- ئینجیلی مرقس
- ئینجیلی مەتتا
- ئینجیلی لووقا
|
|
|
| پایەکانی باوەڕ | |
|
خوا لە قورئاندا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئینجیل گۆڕانکاری و دەسنکاری تێدا کراوە، لەبەر ئەوە پێغەمبەر محەمەدی ناردووە بۆ ڕێنماییکردنەوەی خەڵک جارێکی تر.
چوارەم/ قورئانی پیرۆز [دەستکاری]
قورئان، ووتە و گوڤتاری خوایە، خوا لەسەر ڕاستیەکان پێی ئەدوێت و دایبەزانووە بۆسەر پێغەمبەر محەمەد، و باوەڕداران باوەڕی تەواویان پێیەتی و بە ووتەی خوای ئەزانن.
و بە پێی بیروباوەری ئیسلامی قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە، لە هەموویان درێژتر و کشتگیرترە، دەربارەی قورئان چەند ئایەتێک لە قورئاندا هاتووە؛
- ﴿وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنْ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ﴾[٦]، واتە؛ ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا.
- ﴿وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ﴾ [٧]، واتە؛ وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه.
- ﴿مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ﴾ [٨]، واتە؛ وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
و قورئان پارێزراوە لە هەر دەستکاریکردن و تێکدان و گۆڕانکارییەک و هەموو جیهانی ئیسلامی یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا.
بابەتە پەیوەندیدارەکان [دەستکاری]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ سورەتی نیسا، ئایەتی ١٦٣
- ↑ سورەتی بەقەڕە، ٤
- ↑ سورەتی نیسا، ئایەتی ١٦٣
- ↑ سورەتی مائیدە، ٤٤
- ↑ سورەتی ئەنعام، ١٥٤
- ↑ سورەتی مائیدە: 48
- ↑ سورەتی يونس: 37
- ↑ سورەتی يوسف: 111
- سایتی تەنزیل
- باوەڕبوون بە کتێبەکان، سایتی فەرموودە.
- http://www.islamhouse.com/ ئیسلام لە نێو دەستی ملیۆناندا
- http://www.islamhouse.com/p/50111
- http://www.islamhouse.com/p/50383
- لێکۆڵینەوە لەسەر سەردەمی دێرین و نوێ
- کتێبەکانی سەردەمی دێرین و نوێ
- ئامۆژ\اری لە کتێبەکانی سەردەمی دێرین و نوێ
- کتێبە ئەلکترۆنیەکان
- وەرگێڕانی کتێب