مۆرفۆلۆجی (زمانەوانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مۆرفۆلۆجی لە زمانەوانیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مۆرفۆلۆجی.

مۆرفۆلۆجی یا پێکھاتەناسی وشە (بە ئینگلیزی: Morphology) بەشێکە لە ڕێزمان کە لە پێکھاتنی وشە دەکۆڵێتەوە. بە واتایەکی تر، مۆرفۆلۆجی دەپەرژێتە سەر ناسینی مۆرفیمەکان و چۆنیەتی پێکەوەنیشتنیان لە ناو ڕستەدا.

کاری سەرەکی زمانەوان بۆ لێکۆڵینەوە لە مۆرفۆلۆجی زمانێک بریتییە لە: شی کردنەوەی ڕستە، دۆزینەوەی مۆرفیمەکان و وشەکان و دەستە-دەستە کردنیان بە پێی پۆلێنەکانی ڕێزمانی ئەو زمانە.

مۆرفۆلۆجی بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان. ئەم بەشەی زمانەوانی لە چۆنیەتی پێکھاتنی وشەکان، بنوشەکان، لکێنەکان یان دابڕەەکان، پێشگر و پاشگرەکان و ھتد دەکۆڵێتەوە. لە مۆرفۆلۆجیشدا، وەکوو ھەموو بوارێکی زانستی، ھێندێک چەمکی گرینگ و تایبەتی ھەن. مۆرفۆلۆجی لەم چەشنە پرسیارانە دەکۆڵێتەوە: وشە چییە؟ مۆرف، مۆرفیم و ئەلەمۆرف چین؟ وشەی «تێکھەڵچوونەوە»، بۆ نموونە، لە چەند وشەی بچووکتر، یان لە چەند مۆرف و مۆرفیم پێکھاتووە؟

ئەم وتارە چەند وشەی تێدایە، چۆن دەزانین و پێوانەمان چییە؟ بە چەند شێوە ئێمە دەتوانین وشەی نوێ لە زمانی کوردیدا داتاشین و دروست بکەین؟ مۆرفۆلۆجی لە وڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیاری لەم چەشنە دەگەڕێ. مۆرفۆلۆجی لە دوای ئەوە دەگەڕێ کە یاسای ڕێک کەوتن، پێکەوەلکان، تێکەڵ بوون و تێکبەزینی وشەکان دیاری بکا. لەم ڕووەوە، مۆرفۆلۆجی وەکوو بەشێکی گرینگی ڕێزمان (گرامێر) چاوی لێدەکرێ.

زمانی چاکچی وشەگەلێکی ھەیە کە لە ژمارەیەکی زۆر مۆرفیم پێکھاتووە: وشەی "təmeyŋəlevtpəγtərkən" لە ھەشت مۆرفیمی t-ə-meyŋ-ə-levt-pəγt-ə-rkən پێکھاتووە کە دەکرێ ئاوا لێک بدرێتەوە:

SG.SUBJ-great-head-hurt-PRES (زیان، سەر، گەورە) واتە «ژانەسەرێکی سەیرم ھەیە». مۆرفۆلۆجی ئەم جۆرە زمانانە بە ھەر دەنگدار و بێدەنگێ ڕێ دەدا کە وەک مۆرفیم دەور بگێڕێ.

مێژووی مۆرفۆلۆجی بۆ زمانەوانی ھیندی کەونارا، پانینی دەگەڕێتەوە کە ٣٬٩٥٩ قانوونی مۆرفیمی زمانی سانسکریتی لە کتێبی Aṣṭādhyāyīدا کۆ کردۆتەوە. مۆرفۆلۆجی زمانی عەرەبیش، لە لایەن "مرح الاروە، احمد ب و علی مسعود"، بۆ ١٬٧٠٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.

پێکھاتە و یاسای وشە[دەستکاری]

ھەروەھا ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]