لۆژیک
لۆژیک (لە یۆنانییەوە λογική؛ دەخوێنرێتەوە "لۆگیکی")[١] ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.[٢] لۆژیک لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێ، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە، بیرکاری، و زانستی کۆمپیوتەردا تۆژینەوەی لەسەر دەکرێ. لۆژیک ئەو شێوازانەی کە بیانووکان لەوانەیە وەربگرن تاوتوێ دەکا، و وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێ بڵێین لۆژیک چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە.
لۆژیک سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند.
زیاتر لۆژیک دەکرێتە دوو بەشەوە، سۆراغکاری و ھەڵھێنجان. یەکەمیان لە نموونەگەلی تایبەتەوە دەگاتە ئەنجامگەلی گشتی (لە تایبەتەوە بۆ گشت دەچێ)، دووھەمیان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانەوە ئەنجامەکان دەکێشێتە دەرەوە (لە گشتەوە بۆ تایبەت دەچێ).
بەستەرە دەرەکییەکان [دەستکاری]
- لۆژیک و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، فارووق ڕەفیق
- لۆژیکویکی، ویکییەکی دەرەکی (ئینگلیزی)
- پێشەکییەک لەسەر لۆژیکی فەلسەفی (ئینگلیزی)
- لۆژیکی بیرکارانە (ئینگلیزی)