ئوسامە بن لادەن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٤°١٠′٩″N ٧٣°١٤′٣٣″E / ٣٤.١٦٩١٧°N ٧٣.٢٤٢٥٠°E / 34.16917; 73.24250

ئوسامە بن لادەن
لەدایکبوون ١٠ی ئازاری ١٩٥٧
ڕیاز، عەرەبستانی سەعوودی
مەرگ ٢ی ئایاری ٢٠١١ (٥٤ ساڵە)
ئەبوت ئابادی پاکستان
شوێنی گۆڕ دەریا
نیشتەجێ سعودیە ، ئەفغانستان
نەتەوە عەرەب
ناوەکانی تر ئەبوو محەمەد
پیشە سەرۆکی ئەلقاعیدە
جێگر ئەیمەن زەواھیری[١]
حیزبی سیاسی ئەلقاعیدە
ئایین موسڵمان، سوننی
دایک و باوک حەمیدە ئەلعەتاس ، محەمەد بن عەوەز بن لادەن

ئوسامە بن محەمەد بن عەوەز بن لادەن (بە عەرەبی: أسامة بن محمد بن عوض بن لادن) (١٠ی ئازاری ١٩٥٧ - ٢ی ئایاری ٢٠١١) دامەزرێنەری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، بەرپرسیاری ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر و گەلێک ھێرشی پڕقوربانیی دیکەیە لە ئاستی جیھاندا. بنەماڵەی بن لادەن، کە ئوسامە لەوان بوو، یەکێکن لە بنەماڵە زۆر دەوڵەمەندەکانی عەرەبستانی سەعوودی.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئوسامە بن لادەن ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی لەدایکبووە و ٥٢ خوشک و برای ھەیە، کە ئەو لەنێویاندا ژمارە ١٧یە.[٢]

باوکی ئوسامە ( محەممەد بن لادن) بازرگانێکی دەوڵەمەند بوو و پێوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ خانەوادەی شاھانەی سعوودیەدا ھەبوو.[٣]

بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ژنی ھێنا کە کچی خوشکی دایکە سوورییەکەی بوو.

لەساڵی ١٩٧٩ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی دامەزراند و دواتر سەربازگەیەکی بۆ مەشقپێکردنی چەکداران بۆ شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بە ھاوکاری سعودیە و ئەمریکا دامەزراند و دواتر بەخۆی بۆ شەڕ چووە ئەفغانستان و پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە ئەفغانستان دامەزراند.

- باوكی (ئوسامە) بازرگانێكی دەوڵەمەند بوو و پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ خانەوادەی شاهانەی سعوودیەدا هەبوو.

- (ئوسامە) تەنیا كوڕی دەیەمین ژنی (بن محەممەد)ـە.

دایك و باوكی (ئوسامە) بە ماوەیەكی كەم پاش لەدایكبوونی ئەو كوڕەیان، لێك جیا بوونەوە.

دایكی (ئوسامە) بە ناوی (حەمیدە)، ژیانی هاوسەری پێك هێنایەوە و (ئوسامە)ـیشی لەگەڵ خۆی بەخێو كرد.

بن لادەن لەکاتی سەیرکردنی تیڤی لەماڵەکەی خۆی لە پاکستان.

- (ئوسامە) وەكوو موسڵمانێكی وەهابی پەروەردە كرا.

ئەو زانستی ئابووری و بەڕێوەبردنی لە زانكۆی (پاشا عەبدولعەزیز) خوێند.

هەندێك ڕاپۆرت باس لەوە دەكەن كە ناوبراو لە ساڵی 1979 ئەندازیاری شارستانی و دوو ساڵ پاش ئەوەیش بەڕێوەبردنی گشتی خوێندووە.

هەندێك ڕاپۆرتی دیكەیش باس لەوە دەكەن كە (ئوسامە) لە قۆناغی سێیەمی زانكۆدا، وازی لە خوێندن هێناوە.

- (ئوسامە) لە ساڵی 1974 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا، ژیانی هاوسەری لەگەڵ (نەجوا غانم) پێك هێنا.

كەناڵی “سی ئێن ئێن”ـی ئەمەریكایی لە ساڵی 2002ـدا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتبوو كە ناوبراو ژیانی هاوسەری لەگەڵ 4 ئافرەت پێك هێناوە و 25 یان 26 منداڵی هەیە.

- (ئوسامە) باوەڕی وابوو كە تەنیا شەریعەت دەتوانێت كێشەكانی جیهانی ئیسلامیی چارە بكات و هەر بۆیەیش بە هەموو شێوەیەك دژی ئایدیۆلۆژیاكانی دیكەی وەكوو بیری نەتەوایەتی و عەرەبایەتی و دیموكراسی و سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم بوو.

- ئەو پێی وابوو ئەفغانستانی سەردەمی (تاڵیبان)، تەنیا وڵاتی موسڵمانی ڕاستەقینە بوو لە جیهاندا.

ئەفغانستان - (بن لادن) پاش بەجێهێشتنی كۆلێژ لە ساڵی 1979ـدا، پێوەندی بە (عەبدوڵڵا عەزام)ـەوە كرد بۆ شەڕكردن دژ بە سوپای یەكیەتیی سۆڤیێت لە ئەفغانستان.

- لە ساڵی 1979 تاوەكوو 1989، دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا، یارمەتیی سەربازی و دارایی پێشكەش بە گرووپی (جیهاد موجاهیدن)ـی (ئوسامە) كرد.

- (ئوسامە) پێش ساڵی 1984، لەگەڵ (عەبدوڵڵا عەزام)، (مەكتەبی خەدەمات)ـی دامەزراند كە یارمەتیی سەربازی و دارایی لە جیهانی عەرەبییەوە دەگەیاندە ئەفغانستان بۆ جەنگان دژ بە سوپای یەكیەتیی سۆڤیێت.

- پێش ساڵی 1988، (بن لادن) لە (مەكتەبی خەدەمات) جیا بووەوە و سوور بوو لەسەر چالاككردنی باڵی سەربازی. سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە (بن لادن) هەر لەو ساڵەدا (ئەلقاعیدە)ـی دامەزراندووە.

- لە ساڵی 1990، گەڕایەوە بۆ سعوودیە و بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوە بوو بەرپرسانی وڵاتەكەی داوا لە هێزی ئەمەریكا بكەن بۆ هێرشكردنەسەر سوپای عێراق و ناچاركردنی (سەددام) بۆ ئەوەی لە كوێت بكشێتەوە.

سوودان و ئەفغانستان - لە ساڵی 1992، ڕووی كردە سوودان و ئەو وڵاتەی كردە بارەگەیەكی سەرەكیی ڕێكخراوەكەی.

- (بن لادن) پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ گرووپی جیهادی ئیسلامیی میسردا هەبوو.

ئەم گرووپە لە ساڵی 1995 هەوڵی دا سەرۆكی پێشووی میسر (حوسنی موبارەك) بكوژێت، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

- ساڵێك پاش ئەوە، بەرپرسانی سعوودیە و میسر و ئەمەریكا گوشاریان خستە سەر بەرپرسانی سوودان بۆ ئەوەی (ئوسامە) لە خاكی وڵاتەكەیان دەربكەن.

ئەویش ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ (جەلال ئاباد) لە ئەفغانستان. لەوێ پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ بەرپرسی بزووتنەوەی تاڵیبان (مەلا عومەر) پێك هێنا و ڕێكخراوەكەی بەهێز كردەوە و چەندین كامپی تایبەت بە مەشقكردنی دروست كرد.

هێرشەكانی (ئەلقاعیدە) - لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا، (بن لادن) بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی وەكوو یارمەتی دایە چەكدارە ئیسلامییەكانی جەزائیر و داوای كرد كە دانوستان لەگەڵ حكوومەتدا نەكەن، بەڵكوو شەڕ بكەن.

شەڕ هەڵگیرسا و بەو هۆیەیشەوە، نزیكەی 150 تا 200 هەزار كەس كوژران و لە كۆتاییدا حكوومەت سەركەوت.

- (ئوسامە) بۆ چەندین جار ڕەتی كردەوە ڕێكخراوەكەی هێرشەكانی 11ـی سێپتێمبەری ئەنجام دابێت، بەڵام لە ساڵی 2004ـدا ددانی بەو ڕاستییەدا نا و بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرت.

- هێرشەكە بریتی بوو لە ڕفاندنی چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگر و پێكدادانیان بە هەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیهانی لە (نیویۆرك و پێنتاگۆن) لە (ڤێرجینیا) و وەكوو دەرئەنجامی ئەوەیش، 2974 كەس گیانیان لە دەست دا و تاوەری بازرگانییش ڕووخا.

- وەكوو دەرئەنجامی ئەوەیش، حكوومەتی ئەمەریكا شەڕی دژەتیرۆری ڕاگەیاند و هێرشی كردە سەر ئەفغانستان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستەڵاتی (تاڵیبان) و دەستگیركردنی بەرپرسانی (ئەلقاعیدە).

- شەڕی دژەتیرۆر بەردەوام بوو و لە ساڵی 2003ـدا، ئەمەریكا و هاوپەیمانانی هێرشیان كردە سەر عێراق و كۆتاییان بە دەستەڵاتی (سەددام حوسێن) هێنا.

- (بن لادن) و ڕێكخراوەكەی بەرپرسن لە چەندین تەقینەوەی دیكەی وەكوو تەقینەوەكانی (بالی) لە ئەندەنووسیا و هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە تەنزانیا و كینیا.

گالێری تر[دەستکاری]



[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]