دەوڵەتی ئەمەوی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
خەلافەتی ئەمەوی
الخلافة الأمویة
Umayyad Flag.svg
ئاڵای دەوڵەت
نەخشە
خارطة الدولة الأموية.png
دەوڵەتی ئەمەوی
زانیاریی گشتی
پایتەخت دیمەشق، قوڕتوبە
زمانی فەڕمی عەرەبی
جۆری حوکم خەلافەتی ئیسلامی
مێژووی دامەزراندن ٦٦١ ز
مێژووی ڕوخان ٧٥٠ ز
دامەزرێنەر معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان
دوایین خەلیفە مەڕوانی کوڕی محەمەد
ئایین ئیسلام
دراو دیناری ئەمەوی
ڕووبەر ١٣،٠٠٠،٠٠٠ کم²
دراو ٦٢،٠٠٠،٠٠٠ کەس (خەمڵێنراو)

دەوڵەتی ئەمەوی، سەردەمی دەسەڵاتی بەنی ئومەیە، کە یەکەم خێزانی فەرمانڕەوای ئیسلام بوون، حوکمیان کرد لە نێوان ساڵی ٦٦٢ بۆ ٧٥٠ز، و دیمەشق پایتەختی دەوڵەتەکەیان بوو لە سەرەتادا، پاشان دەوڵەتەکەیان بنیاتنایەوە لە ئەندەلوس دوای شۆرشی عەباسیەکان و قوڕتوبەیان کردە پایتەخت.

نەژادیان[دەستکاری]

نەژادی بەنی ئومەیە ئەگەڕێتەوە بۆ قوڕەیش، و لە ماڵە سەرکردەکانی بوون، و ئومەیەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب باپیرە گەورەی ئەمەوییەکانە.

دیارترین پێشەواکانی بەنی ئومەیە ئەبوسوفیان بوو، کە پێشەوای قوڕەیش بوو لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد و موسڵمان بوو لە ساڵی فەتحی مەککەدا.

دامەزرێنەری زنجیرەی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان بوو، یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیانی برای معاویە والی شام بوو لە سەردەمی خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکر) و لە دوای مردنی یەزید، معاویە نێردرا بۆ والی شام لەلایەن خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتابەوە و دواتر معاویە بوو بە دامەزرێنەری خەلافەتی ئەمەوی.

خەلافەتی ئەمەوی[دەستکاری]

دامەزرینەری خەلافەتی ئەمەوی[دەستکاری]

فەتحى ئیسلامى لە سەردەمى پێغەمبەرەوە تا کۆتایی سەردەمى ئەمەوى

خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا لەسەر دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان و خۆی خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٦٦٢ تا ٦٨٠ز، دوای ئەوەی موسلمانان کۆبوون لەسەر خەلافەتی معاویە و حەسەنی کوڕی عەلی وازی ھینا لە خەلافەت بۆی لە ساڵی ٤١ک، معاویە دیمەشقی کردە پایتەختی خەلافەتە ئیسلامیەکەی، بەوەش خەلافەت چووە دەستی لقی سوفیانی لە بەنی ئومەیە، معاویە خەلافەتی ئەمەوی دامەزراند وەکو خەلافەتێکی بەھێز و وای لە ڕکەبەرەکانی کرد گوێڕایەڵی بن، و ھەروەک ئیشی کرد بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان، و دەسەڵاتەکەی جیا ئەکرێتەوە بە دادپەروەری و دانایی. و تیشکی شارستانیەتی ئیسلامی لە دیمەشقەوە گەیشتە ناوچە دوورەکانی جیھان. لە دوای معاویە خەلافەت کەوتە دەستی یەزیدی کوڕی.

یەزیدی یەکەم کوڕی معاویە[دەستکاری]

لەم سەردەمەشدا پێشکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام بوو، و ھەوڵیدا بۆ یەکخستنی دەوڵەت و ڕووداوی کەربەلای بەناوبانگ ڕوویدا، کە حەفیدی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (حسەینی کوڕی عەلی و خێزانەکەی و ھاوەڵەکانی) شەھید کران لەو ڕووداوەدا دوای ئەوەی حسەین ھاتبوو بۆ ڕووبەڕونەوەی یەزید، و ئەوانەی خیانەتیان لە حسەین کرد ئەوانە بوون کە بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدابوو لە کووفە، دوای ئەو ڕووداوە موسڵمانی عێراقیش موبایەعەیان دا بە یەزید، شۆڕش و یاخیبوونەکان زۆر بوون، و یەزید دوای یاخببوەکان کەوت لە عێراق بۆ یەکخستنی ئاڵای ئیسلام وبەھێزکردنی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی کە دەوڵەتی ئەمەوی بوو.

  • لە دوای ئەو معاویەی یەکەم کوڕی یەزیدی یەکەم وازی لە حەقی خۆی لە خەلافەت ھێنا لەبەر ئەوەی زۆر زانست و ئەدەب و شیعری خۆشئەویست و ئارەزووی خەلافەتی نەبوو لەگەڵ ئەوەی ٦ مانگ گرتیە دەست پاشان بە جێی ھێشت بۆ ڕاوێژ لە نێو موسڵمانان.
  • خەلیفە مەڕوانی یەکەم کوڕی حەکەم، بە یەکەم دامەزرێنەری لقی مەڕوانی دائەنریت لە زنجیرەی ئەمەوییەکان لە دیمەشق، کە لە دوای خۆی کوڕەکانی حوکمیان گرتە دەست و فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو وڵاتەکە فراوان بوو لە ڕۆژھەڵاتەوە، مەڕوانی کوڕی حەکەم بە ژاراوی بوون مرد و عەبدول مەلیکی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست.

عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان[دەستکاری]

مزگەوتى بەنى ئومەیەى گەورە لە دیمەشق، وەلیدى کوڕى عەبدەل مەلیک بنیاتینا

لە دوای مردنی مەڕوانی کوڕی حەکەم، خەلافەت درا بە کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان ساڵی (٦٨٥ تا ٧٠٥)ز، کە بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئەمەوییە بە ھێزەکە دا ئەنرێت، عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان توانی دست بەسەر کاروبارەکاندا بگرێت و ملی بە خەواریجیەکان کەچ کرد، شۆڕشەکانی عێراقی خامۆش کرد و ئەوانەی لە لە دەوڵەتەکە دەرچوون لەناوی بردن وەک عەبدولڵای کوڕی زوبێر لەسەر دەستی حەجاجی کوڕی یوسف دوای گەمارۆدانی مەککە بۆ ماوەی شەش مانگ.

و سەردەمەکەی سەردەمی گەشەسەندن بوو بۆ دەوڵەتی ئەمەوی، زانست گەشەی سەند و سکەی لێدا و یەکەم دراوی ئیسلامی دەرکرد کە پارەی ئیسلامی ئەمەوی بوو لە دیمەشق، کتێبخانەی کردەوە و ھانی زانایانی ئەدا، و لە دیمەشق زۆر خولی زانست و فێرگایان کردەوە و ھەروەک زۆر چاکسازی تری بە ئەنجام گەیاند.

وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

لە دوای خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان خەلافەت درا بە کوڕە گەورەکەی وەلید (٧٠٥ تاکو ٧١٥)ز، فەتحی ئیسلامی بەردەوام بوو و ئەمەوییەکان زۆر وڵاتیان فەتح کرد لە ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتەوە و لە ئەوروپا لە ڕۆژئاواوە، لە ساڵی ٧١١ز لە ڕۆژئاواوە گەیشتە ئیسپانیا لە ئەوروپا، و لە ڕۆژھەڵاتەوە گەیشتە ھیندستانو چین لە ناوەڕاستی ئاسیا، تا لە ساڵی ٧١٥ز بوخاری و سەمەرقەندیان گرت و فەتحی ئەندەلوسیان تەواو کرد، و مزگەوتی ئەمەوی (مزگەوتی گەورەی دیمەشق) ی پێش خست و گرنگی بە تەلارسازیەکەی دا و ڕازاندیانەوە، و زانایان و زانست و ئەدیب و شاعیرەکان جێگەیەکی تایبەتیان ھەبوو لە گرنگی پێدانی وەلید.

ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەى

خەلافەت

Sultan Ahmed Mosque, Istambul.jpg

خەلافەتی ڕاشدین

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

دەوڵەتی ئەمەوی

دەوڵەتى عەبباسى

دەوڵەتی عوسمانی

دەوڵەتی فاتیمی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختى خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانى خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خەلافەت پێشکەوت لە ھەموو ڕوویەکەوە. و خەلیفە ئەمەوییەکان بەردەوام بوون، لە دوای وەلید سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک خەلافەتی گرتە دەست، و خەلیفەی دادپەروەر عومەری کوڕی عەبدول عەزیز خەلافەتی گرتە دەست دواتر کە ئەو خەلیفە ئەمەوییەیە ناونراوە بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین و ناسراوە بە دادپەروەری و و لە خواترسی و بەخشندەیی لەگەڵ خەڵکدا، و لە سەردەمیا کەسێک نەما کە شایەنی زەکات بێت، لە دوای ئەو خەلیفە یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک ھات کە ئەیویست لەسەر ڕیبازی عومەر بڕوات بەڵام نەیتوانی، پاشان خەلیفە ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ھات.

ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

خەلیفەی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤-٧٤٣)ز خەلافەتی گرتە دەست بۆ تەواو کردنی پەیامی شارستانی خەلافەتی ئەمەوی، گرنگی دا بە ئاسایشی ھەموو ولایەتە ئیسلامیەکان و سەردەمەکەی جیا ئەکرێتەوە بە پێشکەوتن لە ھەموو بوارەکاندا و گەشەسەندنی زانست و زانیاری و تەلارسازی و خواپەرستی، و لە دوای ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک ئەمانە خەلافەتیان گرتە دەست؛

مزگەوتى قوڕتوبەى گەورە لە ئەندەلوس
  • خەلیفە وەلیدی دووەم کوڕی یەزیدی دووەم کوڕی عەبدول مەلیک، و یەکەم خەلیفەی سەردەمی لاوازی دەوڵەتی ئەمەوی بوو، کەمتەرخەم بوو، گوێی نەئەدا بە ھەڵس وکەوت جوانی (بە کوژران کۆچی دوایی کرد)
  • خەلیفە یەزیدی سێیەم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، کەسایەتیەکی باش بوو ھەوڵی ڕزگار کردنی دەوڵەتەکی دا بەڵام کار لە کار دەرچوو بوو.
  • خەلیفە ئیبراھیم کوڕی وەلیدی یەکەم کوڕی عەبدول مەلیک، لە دوای براکەی یەزیدی سێیەم خەلافەتی گرتە دەست، کە نزیکەی شەش مانگ دەسەڵاتی لە دەستا بوو، مەڕوانی دووەم کوڕی محەمەد کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم شۆڕشی بەسەراکرد.
  • دواین خەلیفەی ئەمەوییەکان مەڕوانی دووەم کوڕی محەمەد بوو (٧٤٤-٧٥٠)ز کە ڕووبەڕوی پیلانێکی عەباسییەکان بوویەوە کە توانیان دەست بەسەر ڕووداوەکاندا بگرن و دەوڵەتی عەبباسییان لە خۆراسان دامەزراند، و مەڕوان کۆتایی پێھات بە کوژرانی لە دەیر لە میسر دوای ئەوەی ڕایکرد لە دەستی سەربازە عەباسییەکان، و سەردەمی خەلافەتی ئەمەوی پێ کۆتایی ھات لە ڕۆژھەڵات لە ساڵی ٧٥٠ز دا کە بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بەردەوام بوو.

خەلافەت ئەمەوی لە ئەندەلوس[دەستکاری]

عەبدول ڕەحمان داخل کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک توانی ڕابکات لە دەستی عەباسییەکان و توانی دەسەڵات دابمەزرێنێت لە ئەندەلوس و لایەنگرانی ئەمەوییەکان لێی کۆبوونەوە و سوپایەکی بەھێزی پێکەوەنا کە توانی دواتر دەوڵەتی ئەمەوی جارێکی تر لە ئەندەلوس بنیات بنێت، عەبدول ڕەحمان داخل بەربەرەکانێی عەباسیەکانی کرد و سەرکەوت بە سەریاندا، و ئەبوجەعفەری مەنسور دووەم خەلیفەی عەباسی نازناوی (صقر القریشی) لە عەبدول ڕەحمان داخل نا بە مانای (بازی قوڕەیش)، لە ساڵی ٧٥٦ز توانی دەسەڵاتێکی ئەمەوی نوێ لە ئەندەلوس دامەزرێنێت، و ڕایگەیاند کە ئەم درێژەی خەلافەتی ئەمەویە و شاری قوڕتوبەی کردە پایتەختی.

لیستی ناوی خەلیفەکان و ھەندێک ڕووداوی گرنگ[دەستکاری]

لە دیمەشق[دەستکاری]

  1. معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان (٦٦٢-٦٨٠)ز/ خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا و دیمەشق کرایە پایتەختی، ووڵاتە ئیسلامیەکان یەکخران و جەنگی سەفین لە ساڵی ٣٩ک ڕوویدا و یەکەم کەشتیگەلی دەریایی ئیسلامی لە سەردەمی معاویە دروستکرا.
  2. یەزیدی کوڕی معاویە (٦٨٠-٦٨٣)ز/ دەوڵەتی ئیسلامی فراوانبوو، و شوێن یاخی بووەکانی خەلافەت کەوت. و کارەساتی کەربەلای ئازاراوی ڕوویدا لە ساڵی ٦١ک.
  3. معاویەی کوڕی یەزید (٦٨٣-٦٨٤)ز
  4. مەڕوانی کوڕی حەکەم (٦٨٤-٦٨٥)ز
  5. عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان (٦٨٥-٧٠٥)ز/ زیاتر فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی و بەردەوام بوونی فەتحی ئیسلامی و بنیاتنانی مزگەوتی قوبە سەخڕە لە قودس، و فەتحی ئەمەوی گەیشتە چین، و ھیندستان فەتح کرا بە سەرکردایەتی محەمەدی کوڕی قاسمی سەقەفی، و سکەی پارەی ئیسلامی ئەمەوی لێدرا (دیناری عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان).
  6. وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٠٥-٧١٥)ز/ بوخاری و سەمەرقەند فەتح کران، ھەروەھا فەتحی ئەندەلوس کرا و ئەمەوییەکان گەیشتنە ئەوروپا مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشقی پایتەخت بنیاتنرا، ووڵاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست فەتح کران، وگرنگی درا بە زانست و زانایان.
  7. سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک (٧١٥-٧١٨)ز
  8. عومەری کوڕی عەبدول عەزیز (٧١٧-٧٢٠)ز/ دادپەروەری بڵاوبوویەوە لە سەرانسەری خەلافەتدا
  9. یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٠-٧٢٤)ز
  10. ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک (٧٢٤-٧٤٣)ز/ سەردەمی گەشەسەندنی دەوڵەتی ئەمەوی بوو، و دیوانەکان بە عەرەبی نوسرانەوە، زانست گەشەی سەند و گرنگی درا بە زانایان و تەلارسازی و دەرکەوتنی ھونەری بیناسازی ئەمەوی بەشێوەیەکی دیار، و سەرکپ کردنی شۆرشی خەواریج و دەستگرتن بەسەر ئاژاوەدا.
  11. وەلیدی کوڕی یەزید (٧٤٣-٧٤٤)ز
  12. یەزیدی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
  13. ئیبراھیمی کوڕی وەلید ٧٤٤ز
  14. مەڕوانی کوڕی موحەمەد (٧٤٤-٧٥٠)ز/ عەبدول ڕەحمان داخل گەیشتە ئەندەلوس و سەرکەوت بەسەر عەباسیەکان و دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس دامەزراند.

داڕێژە:مێژووی ئەندەلوس

لە ئەندەلوس[دەستکاری]

  1. عەبدول ڕەحمان داخل (بازی قوڕەیش)/ زیندوو کردنەوەی دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس
  2. ھیشامی کوڕی عەبدول ڕەحمان داخل
  3. حەکەمی کوڕی ھیشام
  4. عەبدول ڕەحمانی دووەم
  5. محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
  6. مونزیری کوڕی محەمەد
  7. عەبدولڵای کوڕی محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان
  8. عەبدول ڕەحمانی سێیەم (ناسر)
  9. حەکەم موستەنسیر بیلا
  10. ھیشام مووەید بیلا
  11. ھیشام ڕەشید
  12. محەمەد مەھدی بیلا
  13. سولەیمان موستەعین بیلا
  14. عەلی متوەکیل عەلەلڵا
  15. عەبدول ڕەحمان مورتەزا
  16. عەبدول ڕەحمان کوڕی ھیشام موستەھزیر بیلا
  17. محەمەد موستەکەفی
  18. ھیشام موعتەمید عەلەلڵا

ھاوەڵە ئەمەوییەکان[دەستکاری]

ژمارەیەکی زۆر لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام (موحەمەد) ئەمەوی بوون، لەوانە، عوسمانی کوڕی عەفان، کە یەکێک بوو لەوانەی لە سەرەتاوە ئیسلام بوو و سێیەم خەلیفەی ڕاشدینە. و ئەبوسوفیانی کوڕی حەرب، یەکێک بوو لە پێشەواکانی قوڕەیش موسڵمان بوو پاش فەتحی مەککە. موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق و بەعلبەک و بەلقاء، پاشان عوسمان کردیە والی ھەموو شام. یەزیدی کوڕی ئەبوسوفیان، موسڵمان بوو لە ڕۆژی فەتحی مەککە، یەکێک لە سەرکردەکانی لەشکرەکان بوو لە فەتحی شامدا، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب کردی بە والی دیمەشق.

تایبەتمەندیەکانی خەلافەتی ئەمەوی[دەستکاری]

خەلافەتی ئەمەوی دامەزرا و بەنی ئومیە دیمەشقیان کردە پایتەختی، و بووە سەرچاوەیەک بۆ زانست و زانایان، و خەلیفە ئەمەوییەکان گرنگیان دا بە بیناسازی و دروستکردنی مزگەوت، و فەتحی زۆر وڵاتیان کرد لە سنورەکانی چین لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ئەندەلوس لە ڕۆژئاواوە، و دەسەڵاتی فراوان بوو لە ھەموو لایەکەوە، شاری دیمەشقی پایتەختی بووە بە یەکێک لە گرنگترین شارە ئیسلامیەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکپیدیای عەرەبی
  • پوختەی مێژووی ئیسلامی، ن/د. سھیل طقوش.