شایەتمان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلام


Mosque02.svg
بیروباوەڕ

یەکتاپەرستی · شایەتمان
نوێژ · ڕۆژوو
زەکات · حەج

مێژووى ئیسلام

سەردەمی پێغەمبەرایەتی · خەلافەتی ڕاشدین
دەوڵەتی ئەمەوی · دەوڵەتى عەبباسى
· دەوڵەتی عوسمانی

کەسایەتیە ئیسلامیەکان

محەمەد
هاوەڵەکان

شەریعەتى ئیسلامى

قورئان · فەرموودە
شەریعەتى ئیسلامى . فیقهى ئیسلامى

تائیقە ئیسلامیەکان

سوننە · شیعە · ئیبازی · ئەحمەدی

شارستانیەتى ئیسلامى

هونەر · بیناسازى
ڕۆژژمێری کۆچیی
زانست · فەلسەفە

مزگەوتەکان

مزگەوتى حەرام · مزگەوتی پێغەمبەر
مزگەوتی ئەقسا

شارە ئیسلامیەکان

مەککە · مەدینە · قودس

سەیرى ئەم بابەتانەش بکە

زاراوە ئیسلامییەکان
وتارە ئیسلامییەکان
ئیسلام بە پێی وڵات


شایەتمان لە ئیسلامدا, باوەڕھێنانە بەوەی کە ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە (خوای تاک وتەنیا) و باوەڕھێنان بەوەی محەمەد پێغەمبەری نێردراوی خوایە، (و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی) کەسێک ئیسلام ئەبێت بە وتنی شایەتمان لەکاتێکدا باوەڕی تەواوی بە ماناکەی ھەبێت.

پێرست

[دەستکاری] مانای شایەتمان

مەبەستی ئیسلام لەو ڕستەیە؛ باوەڕھێنانی تەواوە بەوەی کە تەنھا خوا شایەنی ئەوەیە بپەرسترێت و دروستکارە و تەنھا ئەو حەقی پەرستنی ھەیە, محەمەد پێغەمبەری خوایە کە ناردویەتی بۆ مرۆڤایەتی تا ئیسلام بڵاوبکاتەوە و خەڵک بەدوای پەیامەکەیدا بچن، ھەروەک شایەتمان بە یەکەم ڕوکنی ئیسلام دادەنرێت و موسوڵمانبوون تەواو نابێت بە بێ شایەتمان، و دوو بنەمای بنەڕەتی لە خۆ دەگرێت کە ئیسلام لەسەری دامەزراوە، کە ئەوانیش دڵسۆزی و بەدواداچوونە، واتە؛ دڵسۆزبوون بۆ خوا لە پەرستن و بیروباوەڕ و کاروباردا، و بەدواداچوونی سونەتی پێغەمبەرەکەی. ھەروەک لە پێویستیەکانی شایەتمان گوێڕایەڵبوونە بۆ پێغەمبەر لە فەرمانەکانی و خۆلادان لەوەی ڕێی لێگرتووە.

[دەستکاری] شایەتمان بنەمای ھەموو شتێکە

شایەتمان بنەمای ھەموو شتێکە بۆ موسڵمان کە ھەموو باوەڕ دەگرێتەوە، بە بێ ئەو ھیچ ئیشێکی موسڵمان ڕاست نابێت و پاداشتی لەسەر وەرناگرێت و نە نوێژ و نە ڕۆژوو ڕاست نابن بە بێ ھاتنەدی ئەسڵی ئەو باوەڕەی لە شایەتماندا ھەیە، وەک خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (محمد؛ ١٩) واتە؛ ئەی ئینسان!! دەی کەواتا چاک بزانەو دڵنیابە جگەلەخوا، ھیچ خوایەکی ترنیە، داوای لێخۆشبوونی گوناە بۆ خۆت و ئیمانداران لەپیاوان و ئافرەتان ھەر لەو بکەو دڵنیابە کەخوا دەزانێت لەرۆژدا بەچی یەوە خەریکن و، لەشەویشدا لەکۆی دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لەدونیاداو، دەرەنجامەکەشی لەقیامەتدا چۆنە.

Bismillahir Rahmanir Rahim

کۆڵەکەکانی ئیسلام


Mosque02.svg
کۆڵەکەکانی ئیسلام


[دەستکاری] لە فەرموودەکان دەربارەی شایەتمان

لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) (صلی اللە علیە وسلم) دەربارەی شایەتمان؛

  • عن ابن عمر(رضی اللە عنە ) قال:قال رسول اللھ(صلی اللە علیە وسلم): بنی الاسلام علی خمس: شھادة ان لا الە اللە وان محمدا رسول اللە ، واقام الصلاە وایتاء الزکاة والحج وصوم رمضان ) اخرجە البخاری (اللؤلؤ والمرجان: باب قول النبی (بنی الاسلام علی خمس).

واتە : ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە ، شایەتیدان بەوە کەس بەکەڵکی ئەوە نایەت بیکەیتە خودا زاتی پاکی(اللە)نەبێت و شایەتیدانیش بەوەی کە محمد پێغەمبەری خوایە ، نوێژ ڕاگرتن وزەکاتدان و حەجکردن و ڕۆژوگرتنی ڕەمەزان..

[دەستکاری] مەرجەکانی شایەتمان

ئەو مەرجانەی کە پێویستە لە شایەتماندا بێنە دی وەک لە کتێبی شایەتمانی سەعید حەوادا ھاتووە ئەم مەرجانەی خوارەوەن؛

  1. باوەڕکردن و قەناعەتکردن لە ناخی دڵ و دەروون و ژیرییدا بەوەی کە ھیچ شتێک شایەنی پەرستن نیە جگە لە خوای پەروەردگار...
  2. دەربڕین و ئاشکراکردنی ئەو قەناعەت و بڕیارە بە زمان.
  3. ددڵنیایی بنوێنێت و دوور بێت لە دوودڵی و ڕاڕایی.


و جێگەی ئاماژەیە شیعە ئەم ئاماژەیە بۆ شایەتمان زیاد دەکەن؛ "علی ولی اللە" واتە؛ عەلی وەلی خوایە، بەگەڕانەوە بۆ ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر؛ " من کنت مولاە فھذا علی مولاە، اللھم والی من والاە و عادی من عاداە ".

[دەستکاری] بابەتە پەیوەندیدارەکان

ئەڕکانەکانی ئیسلام

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر