یەکتاپەرستی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم (لە وشەی یۆنانی: μόνος «تەنیا»، و θεός «خودا») بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا. ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی تەنھا یەک ھەبوو دەکەن، کە خودایە، بە پێچەوانەی ئایینە فرەپەرستییەکان کە بانگھێشتی پەرستنی زۆرتر لە خودایەک دەکەن.

بە بڕوای موسوڵمانان تاکە ئایینی یەکتاپەرستی ئیسلامە کە بریتییە لە ئەڵڵا بە تەنھا پەرستن و ھاوەڵ دانەنان بۆ ئەڵڵا و خۆ دانە دەست فەرمانەکانی ئەڵڵا و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە ئەڵڵا قەدەغەی کردووە، ئەو کەسانەی کە لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆن بڕوایان وایە کە ھیچ خودایەک یان خواوەندێک نییە جگە لە ئەڵڵا و محەممەدیش نێردراوی خودایە.

ھەندێکیش بڕوایان وایە کە ئایینەکانی مەسیحییەت، یەھوودییەت و زەردەشتییەت ھەر یەکتاپەرستی بە حیساب دێن، بەڵام موسوڵمانان ئەم باوڕەیان قەبووڵ نییە.

بنچینەکانی یەکتاپەرستی لە ئایینی ئیسلامدا[دەستکاری]

  1. یەکتاپەرستی خوایەتی: بریتییە لە بە تەنیا دانانی ئەڵڵا لە پەرستندا کە ھەموو جۆرێکی پەرستن دەگرێتەوە وەکو (پەنابۆبردن، پشت پێ بەستن، ھاوارکردن ، قوربانی کردن و ھەموو پەرستنەکانی تر کە بە دڵ و بە لاشە دەکرێت) وە لایان وایە کە لەگەڵ ئەم پەرستنانەشدا پێویستە ھاوەڵ بۆ ئەڵڵا دانەندرێ. ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە[١][٢]
  2. یەکتاپەرستی پەروەردگاریێتی: بریتییە لە بە تەنھا دانانی ئەڵڵا لە تایبەتمەندێتیەکانی پەروەردگارێتیدا وەکو (دروست کردن و ژیاندن و مراندن و، بەڕێوە بردنی بونەوەرو، ڕزق و ڕۆزی دان و،یاسا بۆ دانان و، فەرمان پێ کردن و، سودو زیان بەدەست بوون و، وێنەی ئەمانە). ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە[٣][٤]
  3. یەکتاپەرستی ناو و سیفاتەکانی ئەڵڵا: بریتییە لە باوەڕبوون بە ئەڵڵا ھەروەک چۆن ئەڵڵا خۆی وەسفی کردووە لە قورئان یان پێغەمبەری ئیسلام وەسفی کردووە، بێ زیاد و کەم کردن و بێ نەھێشتن و لادانی ناو و سیفاتەکانی، ھەروەھا بەبێ چواندنیش بە ھیچ یەکێک لە درووستکراوەکانی. ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە [٥][٦]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. دەقەکە: Ra bracket.pngوَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ Aya-36.pngLa bracket.png.
  2. سورة النحل - القرآن الکریم
  3. دەقەکە: Ra bracket.pngالْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ Aya-2.pngLa bracket.png.
  4. سورة الفاتحة - القرآن الکریم
  5. دەقەکە: Ra bracket.pngوَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَآئِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ Aya-180.pngLa bracket.png.
  6. سورة الأعراف - القرآن الکریم

سەرچاوەکان[دەستکاری]