ئەسرین سەفەری
ئەسرین سەفەری | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٨٨ پووکەعەباس، داڵاھۆ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە(کان) | ھۆرەچڕ |
ئەسرین سەفەری (١٩٨٨ لە پووکەعەباس، سەلاسی باوەجانی - ) ھونەرمەندی ئاوازی کوردیی ھۆرەیە. ئەسرین سەفەری یەکەم ژن بووە کە دەنگی خۆی تۆمار کردووە و بڵاویکردووەتەوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ژنانی ھۆرەچڕ.
ژیان
[دەستکاری]ئەسرین سەفەری لە ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی پووکەعەباس سەربە بەشی ئەزگڵەی شارستانی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا دەستیکردووە بە ھۆرەچڕین و لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکم جار ڤیدیۆیەک لە ھۆرەچڕینی خۆی بڵاوکرد و بە شێوازی ئەولعەزیز ھۆرەی چڕییەوە. ئەگەرچە ھۆرەچڕین و گۆرانی خوێندن لە نێوان ژنانی مەڵبەندی کرماشان زۆر باوە، بەڵام ھەتا ئەو کاتە ژنێک دەنگی خۆی تۆمار نەکردبوو و بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا خەڵک پێشوازییەکی یەکجار زۆری لە دەنگی ئەسرین سەفەری کرد.[١] ئەو سەبارەت بە ھۆرە وتووە:
ئەسرین سەفەری لەگەڵ ئومێد رۆستەمی ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی دوو منداڵن و لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارکدا دەژی.[١]
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نالیا (ئێن ئاڕ تی): ئەسرین سەفەری: من نە ژاپۆنیم نە چینیم بە خۆشحاڵییەوە کوردم (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.