پێست
پێست بەشێکی پۆشەرەکۆئەندام (پۆشەرەدەستگە)ی لەشە. گەورەترین ئەندامە لە لەشدا. سێ ئەرکی سەرەکی هەیە:
- پاراستن
- ڕێکخستن
- زیکردن (هەساندن)
پێست لە سێ لۆیەی سەرەکی پێک دێت:
- کاش (توێژ) (Epidermis)
- پوک (بنتوێژ) (Dermis)
- بنپێستەشانە (Subcutaneous tissue)
پێستێکی تەندروست بەشێکی باش لە کۆلاجین، ئیلاستین، گەردەکانی ڕیشاڵە، کە وای لێدەکات توندتر بێت، درەوشاوەتر بێت.[١]
ئەستووری پێست
[دەستکاری]لە بەشە جیاکانی لەشدا جیاوازە، بۆ نموونە لە بەری دەست (لەپ) و پێدا نزیکەی ١٫٥ مم ئەستوورە، لە پێڵووی چاودا کەمتر لە ٠٫١ مم و زۆر تەنکە. پوک لە پشتدا ئەستوورترینە و ٣٠–٤٠ جار لە کاشەکەی ئەستوورترە، ھەروەھا چەوریی چینی بنپێستەشانە لە سک و سمتدا ززرە بە ڵام لە لووت و ناوەڕاستی سنگدا زۆر کەمە.[٢]
پزیشکی
[دەستکاری]کونیلەکانی پێست
[دەستکاری]کونیلەکانی پێست کرانەوەیەکی بچووکن لەناو پێست، تیایدا چەوری و ئارەق هەڵدەگیرێن، ئەگەر کونیلەکانی پێستت گەورەتربوون لە ڕێژەی ئاسایی ئەوا ئەکرێت بەھۆی:
- زیپکە
- زیادبوونی رێژەی بەرھەمھێنانی چەوری (کە دەبێتە ھۆی پێستی چەور)
- زیانی تیشکی خۆر
ئەتوانیت لەماڵەوە بەھۆی چەند ڕێگایەک چارەسەری کونیلە گەورەکانی پێست بکەیت[٣]، لەوانە:
بەرھەمەکانی جوانکاری و گرنگیدەری پێست
[دەستکاری]لەوانەیە پێویست بکات ئەو بەرھەمە جوانکاریانە و گرنگیدەرانە جێگۆرکێ پێبکەیت ئەگەر تۆ ھەر بەرھەمھێکی پێست بەکاردێنی بۆ گرنگیدان بە چەوری و زیپکە، لەوانەیە دژی تەندروستی خۆت کاربکەیت، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی ئەو بەرھەمانە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسایە بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ ئەکرێ کێشە بۆ پێستت دروست بکات.[٣]
خاوێنکردنەوەی پێست
[دەستکاری]باشترین جۆرەکانی خاوێنکەرەوەی پێست کە چارەسەری زۆری چەوری دەم و چاو ئەکات بەبێ زیان گەیاندن بە چەورییە-سروشتیەکانی ژێر پێست کە یارمەتیدەرن بۆ زیندوو ھێشتنەوەی پێستت، ئەوا لەوانەیە ئەو خاوێنکەرەوانە بەکاربێنی کە لە جەلاتین دروست بوون. گرنگە لەم خاوێنکەرەوانە دووربکەویتەوە کە تیابووی سابوون و ماددەکانی سڕینەوەن چونکە وادەکەن کونیلەکان گەورەتر دیاربن. ئەگەرچی ئەگەر ھاتوو خاوێنکەرەوەکان سوودیان نەبوو بۆت ئەوە چارەسەرێکی باشتر ئەوانەی خوارەوەیە:
- ڕووخسار شتن بە ئاوی شتن بە ئاوێک ( پلەکەی نە گەرمە و نەساردە)
- مەساج بۆ تەواوی دەم چاوت بکە بۆ ماوەی سی بۆ شەست چرکە (پێویستە دەستەکانت پاک بن)
- ڕووخسار بشۆ بەتەواوی و وشکی کەرەوە ( بەشێوەی تەندروست وشکی کەرەوە ھەرگیز لەکاتی وشکردنەوە خشاندن یان شێوازێک بەکارمەھێنە ڕووخسار ئازار بدات.)[٣][٤]
ئەم کارە بەیانیان و شەوان ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی ڕاگرتنی هاوتایی پێستت و کونیلەکانی پێست لە تەندروستییەکی باش بمێننەوە.[٣]
بەکارھێنانی بەرھەمەکانی پێکھاتووی ئاو
[دەستکاری]بەکارھێنانی بەرھەمە نمێنەرەکانی پێست کە چەندین پێکھاتەی کارای ھەیە لە بەرھەمھێنانیان لەناویان ڕۆن ئەکادیمیای پێستناسی ئەمەریکی پێشنیاری بەکارھێنانی ئەو بەرھەمە نمێنەرانە ئەکات کە لە ئاو پێکھاتوون و ڕۆنیان لەناو نییە.[٤]
ھەمیشە لابردنی مەیک-ئەپ پێش خەوتن
[دەستکاری]شتێکی گرنگە کەوا ھەمیشە پێش ئەوەی بخەوین مەیکەپ لابەرین، خەوتن بەم بەرھەمانە، کێشە بۆ کونیلەکانی پێست دروست ئەکات[٤]
بەکارھێنانی دژەخۆر
[دەستکاری]زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی گرنگی بە پێستیان ئەدەن ئاگاداری ئەو کاتانە بن کە ڕۆژ لە پێستیان ئەدات، تیشکی خۆر ئەتوانێت پێستەکە وشک بکاتەوە و بیسوتێنێت، وا لە کونیلەکانی پێست بکات گەورەتر بن، زۆربەی نمێنەرەکان پێکھاتەی دژەخۆریان تیایە و پێویستە رێژەی ڕاستەقینەی پاراستنەکەی دژی خۆر لە سی یان بەرەو سەرەوە بێت
خۆ پاراستن لە تیشکی خۆر و باشترین ڕیگاکان لەوانەیە بریتی بن لە:
- پۆشینی کڵاوێک کە لاکانی فراوانە ھەروەک لە وێنەکە دەستنیشان کراوە
- بەکارھێنانی دژەخۆر
- لەوکاتانەی کە خۆر بەھێزە لەبەر سێبەر بمێنەرەوە.[٤]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Fix LOOSE SKIN from Weight Loss (Cheap Options) 2022 (بە ئینگلیزی)، لە 2022-03-16 ھێنراوە
- ^ (د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، نەخۆشییەکانی پێست، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١، لاپەڕەی ١)
- ^ ئ ا ب پ «How to Get Rid of Large Pores: 8 Ways». Healthline (بە ئینگلیزی). ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «How to get rid of large pores: The top 8 ways». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- نەخۆشییەکانی پێست، د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، سلێمانی، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێست تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |