دەروازە:جەبر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەبر چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی جەبر!

جەبر لقێکە لە زانستی بیرکاری، لەگەڵ تیۆریی ژمارە، ئەندازە و شیکاری. وشەی جەبر لەلایەن زانای بیرکاری خەواریزمیەوە بەکارھاتوە و لە زمانی عەرەبیدا بە مانای کۆکردنەوەی پارچەکان دێت. جەبر بریتیە لە تێگەشتن لە ھێما بیرکاریەکان و یاساکانی بەکارھێنانی ئەم ھێمانە. کەوابێ ئەکرێ بڵێین ڕیشاڵێکی بەستنەوەی تەواوی بەشەکانی بیرکارییە.

زیاتر...

ھەنووکە ١٣ وتار لە دەروازەی جەبردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

لە بیرکاریدا، لێکدانی ماتریکس (بە ئینگلیزی: Matrix multiplication) یان لێکدانی ڕیزکراوەکان بە کرداری لێکدانی سکالێر یان ژمارەیەک لە ماترێکسێک یان لێکدانی دوو ماتریکس دەوترێت. لێکدانی دوو ماتریکس، ماتریکسێکی تری لێ پەیدا دەبێت، پێی دەوترێت ئەنجامی لێکدانی دوو ماتریکسەکە. کاتێک دەتوانیت دوو ماتریکس لێک بدەیت کە ژمارەی ستوونەکانی ماتریکسی یەکەم یەکسان بێت بە ژمارەی ڕیزەکانی ماتریکسی دووھەم. ئەگەر A ماتریکسێک لە جۆری n × m و B ماتریکسێک لە جۆری m × p بێت، ئەنجامی لێکدانی دوو ماتریکسی A و B، ماتریکسێکە لە جۆری n × p. بە زمانی بیرکاری بۆ و لە مەیدانی ، ، دانەکانی ماتریکسی AB بریتین لە:

لێرەدا i و j ژمارەی سروشتی و و .

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


زانای ھەڵبژێردراو

ئێڤاریست گالوا (بە فەڕەنسی: Évariste Galois) ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕێکی فەڕانسەوی و لە یەکەم کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی بیردۆزی گرووپەکانی دانا و توێژینەوەکانی شۆڕشێکی لە لقی جەبردا بەرپا کرد و بە ھۆی بیردۆزی گالوا بابەتگەلێک وەکوو ژمێرە گرینگی خۆیان لەدەست دا و بە جێگەی ئەوان پێکھاتەگەلێک وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان، جێگای خۆیان کردەوە. تیۆریی گالوا بوو بەھۆی ئەوەی ماتماتیکزانان بتوانن چەندین مەسەلەی بەناوبانگی بیرکاری کە دەمێک بوو پێیانەوە سەرقاڵ بوون، شیکاری بکەن. یەکێک لەوان سەلماندنی ئەوەیە کە شیکاریی جەبری بۆ ھاوکێشەی فرەتێرمی لە پلەی ٥ بەرەو سەرەوە بوونی نییە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە جەبر ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان