ئێڤاریست گالوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێڤاریست گالوا
پۆرترەیەک لە ئێڤاریست گالوا is aged about 15
لەدایکبوون (١٨١١-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨١١
Bourg-la-Reine, French Empire
مردن٣١ی ئایاری ١٨٣٢(١٨٣٢-٠٥-٣١) (٢٠ ساڵ ژیاوە)
پاریس, Kingdom of France
نەتەوەفەڕانسەوی
بوارەکانماتماتیک
خوێندی باڵاÉcole préparatoire (no degree)
ناسراوە بەھۆیتیۆریی گرووپ و لەسەر تیۆریی ھاوکێشەکان و تەواوکاریی ئابێل کاری کردووە
گاریگەرییەکانئادرین-ماری لۆژاندێر
ژۆزێف لوی لاگرانژ
واژوو

ئێڤاریست گالوا (بە فەڕەنسی: Évariste Galois) ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕێکی فەڕانسەوی و لە یەکەم کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی بیردۆزی گرووپەکانی دانا و توێژینەوەکانی شۆڕشێکی لە لقی جەبردا بەرپا کرد و بە ھۆی بیردۆزی گالوا بابەتگەلێک وەکوو ژمێرە گرینگی خۆیان لەدەست دا و بە جێگەی ئەوان پێکھاتەگەلێک وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان، جێگای خۆیان کردەوە. بیردۆزی گالوا بوو بەھۆی ئەوەی ماتماتیکزانان بتوانن چەندین مەسەلەی بەناوبانگی بیرکاری کە دەمێک بوو پێیانەوە سەرقاڵ بوون، شیکاری بکەن. یەکێک لەوان سەلماندنی ئەوەیە کە شیکاریی جەبری بۆ ھاوکێشەی فرەتێرمی لە پلەی ٥ بەرەو سەرەوە بوونی نییە. ھەروەھا بابەتەگەلێک وەکوو سیانەیی گۆشە، بازنە دووجاکردن بە یارمەتی بیردۆزی گاڵوا چارەسەر کران.

ژیاننامە[دەستکاری]

گالوا لە ڕێکەوتی ٢٨ تشرینی یەکەم ١٨١١ لە پاریس لەدایک بوو. تەمەنی ١٤ یان ١٥ ساڵ بوو لەجێگای خوێندنی وانەکانی قوتابخانە سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەندازەی لۆژاندر بەرھەمەکانی لاگرانژ و داھێنانەکانی ئابێل بوو. ناوبراو دوای ئەوەی نەیتوانی لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی پۆلی تێکنیک سەرکەوێت و بڕواتە زانکۆ و بە تایبەت بە ھۆی ئەوەی ئاشنایەتی لەگەڵ زانایانی بەناوبانگ نەبوو چۆ دە ڕیزی ڕاپەرینە سیاسییەکان، ناوبراو کۆماریخوازێکی تووندڕەو بوو و لەسەر ئەو باوەڕە بوو:

گاڵوا دوای ئەوەی چەند مانگ لە بەندیخانەدابوو، ئازاد کرا؛ و تەمەنی نزیک بیست ساڵ و حەوت مانگ دەبوو کە لە یارییەکی دوئێل لەسەر کچێک بریندار بوو و کوژرا. ھەندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕە بوون دووژمنە سیاسییەکانی گاڵوا بە ھێنانەمەیدانی ئەو کچە پیلانێکیان بۆ گاڵوا ڕێکخست و لە دوایدا مەسەلەی شەڕافەتیان کردە بیانوو و بە دۆئێلەک کە ئەنجامەکەی دیار بوو کوشتیان.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bourgne, R. ; J. -P. Azra (1962). Écrits et mémoires mathématiques d'Évariste Galois. Paris: Gauthier-Villars

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • کارەکانی Évariste Galois لە پڕۆژەی گەتنبێرگ
  • کارەکانی ئێڤاریست گالوا لە ئەرشیڤی ئینتەرنێت
  • O'Connor, John J.; Robertson, Edmund F., "ئێڤاریست گالوا", MacTutor History of Mathematics archive, University of St Andrews.
  • Rothman, Tony (1982). "Genius and Biographers: The Fictionalization of Evariste Galois" (PDF). The American Mathematical Monthly. 89 (2): 84–106. doi:10.2307/2320923. JSTOR 2320923.
  • ئێڤاریست گالوا لە Mathematics Genealogy Project