دۆناڵد ترامپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Donald Trump
دۆناڵد تڕەمپ
٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١
جێگری سەرۆک مایک پێنس
پێشینە باراک ئۆباما
پاشینە جۆ بایدن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون دۆناڵد جۆن ترامپ
(١٩٤٦-٠٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
شاری نیویۆرک
پارتی سیاسی کۆماری (٢٠١٢– ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوسەر(ەکان)
منداڵ(ەکان)
نیشتەجێ
پەروەردە
پیشە
واژوو Donald J Trump stylized autograph, in ink
ماڵپەڕ

دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trump) (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر حیزبی کۆماری. ئەو لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا).

ژیان[دەستکاری]

ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە؛ و چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی و لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش دەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و دەبێتە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان دەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروست کردوە کە ٦٨ نھۆمە.

ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤیزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان دەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ەین ملیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ ملیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]