خێزانی دۆناڵد ترامپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Donald J. Trump family
خێزانی دۆناڵد جەی ترامپ
خێزانی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکان (له‌سه‌رەوه لای چەپ بۆ خواره‌وه لای چەپ: دۆناڵد، مێلانیا، دۆن جوونیۆر، بارۆن، تیفانی، ئێریک وە ئیڤانکا ترامپ).
Current regionمەنهاتن، نیویۆرک
Members
دۆناڵد ترامپ & مێلانیا ترامپ
دۆناڵد ترامپ جوونیۆر
ئیڤانکا ترامپ
ئێریک ترامپ
تیفانی ترامپ
بارۆن ترامپ
Connected members
فرێدرێک ترامپ & ئێلیزابێت کرایست ترامپ
داپیرە و باپیرە لە باوکەوە
فرێد ترامپ & مێری ئان مکلۆید ترامپ
دایک و باوک
جۆن جی ترامپ
مام
مێریئان ترامپ بێری
خوشک
Connected families
ئیڤانا ترامپ
دایکی دۆن جوونیۆر، ئیڤانکا، ئێریک
مارلا مێیپڵز
دایکی تیفانی

خێزانی دۆناڵد ترامپ، بنەماڵەیەکی ناسراوی ئەمریکی چالاکن لە بواری خانووبەرە و بازرگانی و سیاسەتدا. ئەم بنەماڵەیە بنەچەیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانییەکان، وە ئێستا خێزانی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانن

ئەندامانی خێزان[دەستکاری]

مێلانیا ترامپ[دەستکاری]

سێیەم هاوسەری دۆناڵد ترامپە، لەدیکبووی ٢٦ی ئاپریلی ١٩٧٠ لە نۆڤۆ مێستۆ, سلۆڤێنیا، یووگۆسلاڤیا (لە ڕۆژگاری ئێستادا سلۆڤێنیا). خانمێکی سلۆڤێنی-ئەمریکییە، پێشووتر مۆدێل بووە ئێستاش خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانە

منداڵەکان[دەستکاری]

ترامپ پێنج منداڵی هەییە لە سێ هاوسەری جیاوازدا دۆناڵد ترامپ جوونیۆر، ئیڤانکا وە ئیرێک لەگەڵ ئیڤانا ترامپ، وە تیفانی لەگەڵ مارلا مێیپڵز، وە بارۆن لەگەڵ مێلانیا ترامپ.

ئیرێک، ئیڤانکا، دۆن[دەستکاری]

سێ منداڵە گەورەکەی دۆناڵد ترامپە لەگەڵ یەکەم هاوسەری ئیڤانا ترامپ، ڕۆڵیکی گەورەیان هەبوو لەگەڵ ترامپدا لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦.

تیفانی ترامپ[دەستکاری]

تاکە منداڵی دۆناڵد ترامپ و مارلا مێیپڵز، تیفانی کەم دیار بوو لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، چونکە سەرقاڵ بوو بۆ ئامادەبوون لە زانکۆی پێنسیلڤانیا.

بارۆن ترامپ[دەستکاری]

بارۆن ویلیام ترامپ لەدایکبووی ٢٠ی ئاداری ٢٠٠٦، بچووکترین منداڵی دۆناڵد ترامپ و یەکەم منداڵی مێلانیا ترامپە. بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی و سکۆتلەندی لە باوکییەوە وە لە دایکییەوە سلۆڤێنیاییە.

نەوەکان[دەستکاری]

دۆناڵد ترامپ هەشت نەوەی هەییە، کە پێنجیان هی دۆنن، وە سیانیشیان هی ئیڤانکان

نەژاد[دەستکاری]

نەژادی دۆناڵد ترامپ لە باوکییەوە ئەگەڕێتەوە بۆ کاڵستات دێیەکە لە پالاتینات، ئەڵمانیا. سەرناوی ترامپ لە سەدەی ١٧م تۆمارکراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]