لاس ڤێگاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاس ڤێگاس
Las Vegas
Downtown Las Vegas
World Market Center
Stratosphere Tower
The Strip Las Vegas
Lou Ruvo Center for Brain Health
Clark County Government Center
چەند دیمەنێکی شاری لاس ڤێگاس
ئاڵای لاس ڤێگاس Las Vegas
مۆری فەرمیی لاس ڤێگاس Las Vegas
Etymology: ئیسپانی: Las vegas، بە ئینگلیزی: The meadows (بە کوردی: مێرگەکان)
ناسناو(ەکان): 
«ڤێگاس»،[١] «شاری گوناح»، «شاری چراکان»، «پایتەختی قومارکردنی جیھان»،[٢] «پایتەختی ڕابواردنی جیھان»، «پایتەختی دەرفەتە دووەمەکان»،[٣] «پایتەختی ھاوسەرگیریی جیھان»، «شارە زیوینەکە»، «گۆڕەپانی یاریی ئەمریکا»
پۆتانەکان: 36°10′30″N 115°08′11″W / 36.17500°N 115.13639°W / 36.17500; -115.13639پۆتانەکان: 36°10′30″N 115°08′11″W / 36.17500°N 115.13639°W / 36.17500; -115.13639
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
ویلایەت نێڤادا
شارستانکلارک
دامەزران١٥ی ئایاری ١٩٠٥
دامەزران (بە فەرمی)١٦ی ئازاری ١٩١١
دەسەڵات
 • جۆرئەنجومەن-بەڕێوەبەر
 • شارەوانکارۆلین گوودمان (س)
 • جێگری شارەوانبرایان نادسێن (د)
 • ئەنجومەنی شار
 • بەڕێوەبەرایەتیی شاریخۆرخی سێرڤانتێس
ڕووبەر
 • شار١٤١٫٩١ میلی چوارگۆشە (٣٦٧٫٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • وشکایی١٤١٫٨٥ میلی چوارگۆشە (٣٦٧٫٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • ئاو٠٫٠٥ میلی چوارگۆشە (٠٫١٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٠٠١ پێ (٦١٠ مەتر)
ژمارەی دانیشتووان
 • شار٦٤١٩٠٣
 • پلە٢٥ەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
١ەم لە نێڤادا
 • چڕی٤٥٢٥٫١٦ کەس لە میلی چوارگۆشە (١٧٤٧٫١٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • شاری
٢٬١٩٦٬٦٢٣
 • چڕیی شاری٥٬٠٤٦٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە (١٬٩٤٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • گەورەشار٢٢٦٥٤٦١
سەرناوی دانیشتوولاس ڤێگەن
ناوچەی کاتیUTC-٠٨:٠٠ (پی ئێس تی)
 • ھاوین (DST)UTC-٠٧:٠٠ (پی دی تی)
زیپکۆدەکان
٨٩٠٤٤، ٨٩٠٥٤، ٨٩١xx
کۆدی تەلەفۆن٧٠٢ و ٧٢٥
فیپسکۆد٤٠٠٠٠–٣٢
ناسنامەی تایبەتمەندیی جنیس٨٤٧٣٨٨
فڕۆکەخانەی سەرەکیھاری ڕەید
وێبگەlasvegasnevada.gov

لاس ڤێگاس (بە ئینگلیزی: Las Vegas، کە ھەندێک جار بە کورتە ڤێگاس دەگوترێت) بیست و پێنجەمین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکەمین شاری نێڤادا و کلارکە، بەپێی ژمارەی دانیشتووان. ئەم شارە گەورەترین شاری ھەڵکەوتوو لە بیابانی مۆجاڤی و دۆڵی لاس ڤێگاسە.[٦] لاس ڤێگاس ناوبانگێکی گەورەی نێونەتەوەیی ھەیە کە وەکوو شارێکی ھاوینەھەواری ناسراوە، ئەوەش لەبەرھۆی قومار، کڕین، چێشتخانە باشەکان، ڕابواردنەکان و ژیانی شەوانەیە. دۆڵی لاس ڤێگاس بە گشتی وەک ناوەندی دارایی، بازرگانی و کولتووری پێشەنگ بۆ نێڤادایە.

ئەم شارە بە پایتەختی ڕابواردنی جیھان ناسراوە و بە کازینۆ و ھۆتێلە لوکس و گەورەکانی ناوبانگی ھەیە. لاس ڤێگاس یەکێک لە سێ شوێنی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە بۆ ڕێککەوتننامە بازرگانییەکان و پێشەنگێکی جیھانییە لە پیشەسازیی میوانداری، کە زیاتر لە ھەموو شارێک لە جیھاندا ھۆتێلی پێنج ئەستێرەی یەکێتیی ئۆتۆمۆبیلی ئەمریکای ھەیە.[٧][٨][٩] لە ئێستادا لاس ڤێگاس ساڵانە وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیھان ڕیزبەندی دەکرێت.[١٠][١١] تواناییی شارەکە بۆ شێوە جۆراوجۆرەکانی کاتبەسەربردنی گەورەساڵان، بووەتە ھۆی ئەوەیکە نازناوی «شاری گوناح» بەدەستبھێنێت[١٢] و لاس ڤێگاسی کردووەتە شوێنێکی بەناوبانگ بۆ وێژە، فیلم، بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و ڤیدیۆی مۆسیقاکان.

لاس ڤێگاس سەرەتا لە ساڵی ١٩٠٥ و بە فەرمی لە ساڵی ١٩١١دا دامەزراوە. لە کۆتاییی سەدەی ٢٠ەم، پڕ دانیشتووترین شاری ئەمریکای باکوور بوو کە لەو سەدەیەدا دامەزراوە. لە دەیەی ١٩٦٠دا، گەشەی ژمارەی دانیشتووان خێراتر بوو و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ ھەتا ٢٠٠٠، ژمارەی دانیشتووان بووە نزیکەی دوو ھێندە و ٨٥٫٢٪ زیادی کرد. گەشەسەندنی خێرا ھەتا سەدەی ٢١ەم بەردەوام بووە و بەپێی ئەماری نووسینگەی سەرژمێریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٤١،٩٠٣ کەس بووە[١٣] و بە دەوروبەرەوە دەگاتە ٢،٢٢٧،٠٥٣ کەس.[١٤]

در مورد لاس وگاس، این امر خصوصاً در مناطقی در نوار لاس وگاس و نزدیک آن واقع می‌شود، که در واقع در جوامع غیر ادغامی پارادایس، نوادا و وینچستر، نوادا واقع شده‌است وەکوو زۆربەی ناوچە شارییە گەورەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ناوی لاس ڤێگاس زۆر جاران بۆ وەسفکردنی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری فەرمیی شار بەکاردێت. سەبارەت بە لاس ڤێگاس، ئەم بابەتە بەتایبەتی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە لاس ڤێگاس ستریپ و نزیکی ھەڵکەوتوون، کە لە ڕاستیدا لە ناو کۆمەڵگا نادامەزراوەکانی پارادایس و وینچێستەر ھەڵکەوتووە.[١٥][١٦] نێڤادا وشکترین ویلایەت و لاس ڤێگاس وشکترین شاری گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. بە تێپەڕبوونی کات و لەژێر کاریگەریی گەرمبوونی زەوی، وشکەساڵییەکان لە باشووری نێڤادا زۆرتر و بەھێزتر بووە،[١٧] کە گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئاسایشی ئاو.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

ناوچەکە ناوی لێنرا لاس ڤێگاس کە بە ئیسپانی بەواتای «مێرگەکان» دێت، بەھۆی ئەوەیکە گژوگیای کێوی زۆر و ھەروەھا ئاوی کانییە بیابانییەکان کە گەشتیارانی ڕۆژاوا پێویستیان پێی بوو، لەوێ بوونیان ھەبوو.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Merriam Webster's Geographical Dictionary (3rd ed.). Merriam-Webster. 1997. p. 633. ISBN 978-0-87779-546-9.
  2. ^ "Words and Their Stories: Nicknames for New Orleans and Las Vegas". VOA News. March 13, 2010. Retrieved January 29, 2012.
  3. ^ Lovitt, Rob (December 15, 2009). "Will the real Las Vegas please stand up?". NBC News. Retrieved February 4, 2012.
  4. ^ "ArcGIS REST Services Directory". United States Census Bureau. Retrieved September 19, 2022.
  5. ^ "2020 Population and Housing State Data". United States Census Bureau. Retrieved August 22, 2021.
  6. ^ "Find a County". National Association of Counties. Retrieved June 7, 2011.
  7. ^ Jones, Charisse (August 21, 2013). "Top convention destinations: Orlando, Chicago, Las Vegas". USA Today.
  8. ^ Trejos, Nancy (January 17, 2014). "AAA chooses Five Diamond hotels, restaurants for 2014". USA Today. Retrieved January 10, 2015.
  9. ^ "Top 5 Cities to Get Hired in Hospitality". Hcareers.com. Archived from the original on January 14, 2016. Retrieved January 10, 2015. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Overseas Visitation Estimates for U.S. States, Cities, and Census Regions: 2013" (PDF). International Visitation in the United States. US Office of Travel and Tourism Industries, US Department of Commerce. ئایار 2014. Archived from the original (PDF) on November 13, 2018. Retrieved December 14, 2014. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "World's Most-Visited Tourist Attractions". Travel + Leisure. November 10, 2014. Retrieved January 10, 2015.
  12. ^ Schwartz, David G. (December 10, 2018). "Why Las Vegas Is Still America's Most Sinful City". Forbes. Retrieved August 27, 2019.
  13. ^ "QuickFacts: Las Vegas city, Nevada". United States Census Bureau. Retrieved August 22, 2021.
  14. ^ "Profile of General Population and Housing Characteristics: 2010 Demographic Profile Data (DP-1): Las Vegas city, Nevada". United States Census Bureau. Retrieved March 9, 2012.
  15. ^ Schoenmann, Joe (February 3, 2010). "Vegas not alone in wanting in on .vegas". Las Vegas Sun.
  16. ^ "Clark County 100 in 2009,Announces Plans" (PDF) (Press release). Clark County, Nevada. October 22, 2008. Archived (PDF) from the original on 2022-05-28. Retrieved May 28, 2022. The Las Vegas Strip is in unincorporated Clark County and not in any city.
  17. ^ "West megadrought worsens to driest in at least 1,200 years". Las Vegas Sun. February 15, 2022. Retrieved March 5, 2022.
  18. ^ "History". City of Las Vegas. Archived from the original on July 1, 2014. Retrieved December 2, 2016. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]