ئازەربایجان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت چاکسازی: udm:Азербайӟан
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: kbd:Азэрбиджан
ھێڵی ٩٩: ھێڵی ٩٩:
[[ka:აზერბაიჯანი]]
[[ka:აზერბაიჯანი]]
[[kaa:A'zerbayjan]]
[[kaa:A'zerbayjan]]
[[kbd:Азэрбиджан]]
[[kg:Azerbaidjan]]
[[kg:Azerbaidjan]]
[[kk:Әзірбайжан]]
[[kk:Әзірбайжан]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٢٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١١

ئازەربایجان (بە فەرمی: کۆماری ئازەربایجان) وڵاتێکە کە دانشتووانی ئازەرین و لە ناوچەی قەوقاز و لە قەراخی دەریای خەزەر ھەڵکەوتووە. لەدوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێت لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی بەدەستھێناوە. ئێستاش یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی نەوت لەو ناوچەکەدا. دانیشتوانی ئازەربایجان ٩ ملیۆن کەسە و پایتەختەکەی شاری باکۆیە. کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩١دا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا و ئەندامیشە لە شەراکەتی ئاشتی کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناتۆ دروستبووە.

جوگرافی

ڕووبەری ئازەربایجان ٨٦٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و کەوتووەتە سەر دەریای قەزوین لە بەشی خۆرھەڵاتی ناوچەی قەوقاز و ھەریەکە لە ئێران و کۆماری جۆرجیا و ئەرمینیا و ڕووسیا لەگەڵیدا ھاوسنوورن.

دانیشتووان

ژمارەی دانیشتوانی ئازەربایجان ٩ ملیۆن کەسە و زۆربەیان ئازەرین. کۆی ٩٣%ی دانیشتوانی ئازەربایجان موسڵمانن و زۆرینەیان شیعە مەزھەبن. زمانی ڕەسمیی ئازەربایجان زمانی ئازەرییە، بەڵام لە باکۆی پایتەخت زمانی ڕووسیش بەکاردەھێنرێت.

مێژوو

تورک و فارسەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەسەر ئازەربایجان لە ململانێدا بوون و ڕوسیا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا بەشی باکووری داگیرکردووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا کرایە یەکێک لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤێت، بەڵام ئەو کۆمارە تا ڕووخانی ئەو یەکێتیە لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی وەرنەگرت. ھەرێمی جێناکۆکی ناگۆرنی قەرەباخ کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنن و لە سەردەمی یەکێتی سۆڤێتدا بە کۆماری ئازەربایجانەوە لکێنرا، بەڵام لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕێک کە کوژرانی ٣٠٠٠٠ کەسی لێکەوتەوە و سەدان ھەزاری تریش ئاوارە و دەربەدەر بوون لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨ – ١٩٩٤ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. پاشان لە ١٩٩٤دا ڕێکەوتنێکی ئاگربەست لەنێوان ھەردوولادا ئیمزاکرا، بەڵام باکۆ و یەریڤان تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەسەر دیاریکردنی بارودۆخی ئەو ناوچەیە کە ھێشتا سەرچاوەیەکە بۆ پشێوی و نائارامی.

ئابووری

کۆماری ئازەربایجانی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی نەوت بە خاڵی دەستپێکردنی ڕێگە ستراتیجییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای قەزوینەوە بەرەو کیشوەری ئەوروپا دادەنرێت، سەرەڕای نزیکی لە ڕوسیاوە. ئابووری ئازەربایجان سەرباری کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری جیھان لەسەری بووژانەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام کێرڤی پێشکەوتنی ئابووری کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦دا گەیشتە لوتکە بەڕێژەی ٣٤,٥% پاشان دەستی بە پاشەکشەکردن کرد، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بودجەی ساڵی ٢٠١١ی ئازەربایجان لەکۆی داھاتی کەرەستەی خاودا بەڕێژەی ٣,٨% گەشەکردنێکی باش بەخۆیەوە ببینێت، ئەوەش بەھۆی زۆری ھەناردەکانی گاز و نەوتەوە.

سەرچاوەکان