بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی تەکنیکیی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان سەبارەت بە ویکیپیدیا بەکاردەگیرێ. ئەگەر تووشی کێشەیەکی تەکنیکی لە داڕێژەکان، ئامرازەکان، بۆتەکان و … یان لە پەڕەکانی میدیاویکی، HTML ،CSS، JS و … بوون، دەتوانن لێرەدا وتووێژی لەسەر بکەن.

بەگەکان و کەلێنەکانی نەرمامێری میدیاویکی دەبێ لە فابریکەیتردا (چۆنێتیی ڕاپۆرتی بەگێک) ڕاپۆرت بکرێ.

« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩



ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە

سڵاو @Aram و @Muhammed taha، ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە، بە تایبەت بەشی ڕێکەوتەکەی. نم سەیری وردبوونە گەورەکە بکەن. ◂  ئێپین  ١٦:٠٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Épine: لە وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب٢/doc بە کاک Muhammed tahaم وتووە گەر دەرفەتێکی ھەبوو، سەیرێکی بکات. مۆدیوولەکانی سەرچاوەکان کێشەیان زۆر بوو بۆیە، ناچار بووم کە لەڕێگەی ویکیی فارسییەوە ھەوڵێک بۆ نوێکردنەوەیان بدەم. ئێستاش چاوەڕێی کاک Muhammed tahaم و بزانم دەتوانێت کارێک بۆ فۆڕماتی ڕێکەوتەکە بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٢١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئاکام تکایەکی برایانە، لەمەودوا کێشەکان یەک یەک چارەسەر بکە، بە بەسەرتدا کەڵەکە نەبێت. ئێستا کۆمەڵێک نوێکردنەوەی زۆر کراون کە ڕەنگە باش نەبن بەو شێوەیەی ئێستایان، ھەرچەندە من دەستخۆشیت لێ دەکەم و دەزانم خەمخۆری بۆیە کردووتن، بەڵام پێویستە کێشەیەک چارەسەر بکەین ئینجا بچینە سەر کێشەیەکی تر. ئێستا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دوو ئامرازی زۆر بە کەڵکیان ڕاوەستاون و ناتوانین بە ھیچیشیان ڕابگەین. پێم باشە لەمەودوا بۆ کارکردن لەسەر ئەو پەڕانەی کە کاریگەری لەم شێوەیە دروست دەکەن، وتووێژ بکەین و ڕای کۆمەڵگە وەربگرین. ◂  ئێپین  ١٩:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: بۆ توینکڵ حەقی خۆتانە ھەرچی بڵێن. دەبووایە زووتر خەریکی بایەم، بەڵام بۆ سەرچاوەکان پێشتریش وتم کە Kushared ئاگادارە. سەبارەت بە وتووێژیش، تا ئێوارە ئەم چوار بەکارھێنەرەین. ئەوەندەیشی من تێبینیم کردبێت، بەکاربەرانی نوێ بۆ زۆر شت ڕایان نییە و ھەر دەڵێن لەگەڵ؛ بەکارھێنەرە کۆنەکانیش زۆر بەدەگمەن دەبینم. مافی دەستکاریکەری ڕووکاریش تەنیا بە من، کاک Muhammed taha و کاک Calakە کە کاک چالاک کاری پێ ناکات و دەمێنێتەوە من کاک محەممەد! من خۆشم بە تەنیا فریای ئەو ھەموو کارانە ناکەوم. سێ ڕۆژ پێش ئێستا وتم خەریکی داوایەکی ساکوورا دەبم کەچی ئەم بەکارھێنەرە نوێیە نازڵ بوو؛ سێ دانە ڕۆژە نازانم خەریکی چیم و کاتەکەم بەس بەوەوە دەڕوات! بەخوا حەز دەکەم ئەم مافە بەڕێوەبەرییەم لێ بسەندرێتەوە و بۆ خۆم خەریکی دروستکردنی وتار بم و بحەسێمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٤٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک خۆمم بیرکەوتەوە، لێت تێ دەگەم بەڵام بەڕاستی پێویستە چاکسازی لە چۆنییەتی کارکردنمان بکەین لەسەر شتە تەکنیکییەکان، ئەو ساڵەم لە ویکی ئینگلیزی بەسەر برد بینیم ھەمووشتێک بە testcase و لە خۆڵەپەتانێ ئەنجام دەدەن و تاکوو ١٠٠% شتەکان ڕێک نەخەنەوە وەشانە ڕەسەنەکە ناگۆڕن، ھیوادارم ئێمەش بتوانین وا کار بکەین. ◂  ئێپین  ١٩:٤٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من ڕانەھاتوومە کار بەو تێستکەیسانە بکەم. وەختی خۆی و لە ٢٠١٩ش کاک چالاک وتی لە ژێرپەڕەی خۆتدا کار لەسەر تووڵامراز بکە تا تەواوی دەکەیت. وتم من ئاوا ڕاستەوخۆ کار لەسەر ئامرازەکان نەکەم، لێم تێک دەچێت. حەز دەکەم، بەڵام ناتوانم. بۆ شتێکی وەک سەرچاوەکان کە مۆدیوول و داڕێژەیان زۆرن ئەستەمتریشە بۆم. ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:١٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمبورن یەکسەر دێمە ناو باسەکە @Aram، @Épine نامەکانم خوێندەوە چەن تێبنییەکم ھاتە یاد لەسەر بابەتی کارەکانی ویکیپدییای سۆرانی، بەڕێز @Aram تۆ مرۆڤیت ماندوو دەبیت پێویستت بە پشوو دەبێت، ژیانی ڕۆژانەی خۆتت ھەیە، پلانی داھاتووی ژیانت ھەیە، دڵنیام خوێندنیش ھەیە، ئەوە ھەموومان دەگرێتەوە، لەسەر تۆ نییە ھەموو کارەکانی ویکی سۆرانی بگریتە ئەستۆ و بەتەنھا بیکەیت، ویکیپیدیا واتا بەیەکەوە کارکردن، مادام ئیش و کارەکان زۆرن و بەیەک کەسیش بەڕێوە ناچێت ئەم ھەموو ئیش و کارە; بەڕێز @Épine من خۆم ئاگاداری کارەکانی بەڕێز ئارامم زۆر ماندووە بەدەست ویکیپدییا وە زۆر زۆر چالاکە، بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت ویکیپیدیا فەرمانگە یان ئەرک نییە پێویستە کارەکان دابەش بکرێن لە حاڵەتێکی وەک ئێستا بەڕێوەبەرێک زیاد بکەن من پێشنیار دەکەم خۆت@Épine بێیتەوە لەگەل بەڕێز ئارام کارەکان بکەن دڵنیام ئەمە زۆر باشە و پێشکەوتنێکی باش و کارئاسانییەکی باش دەکات، تکایە با بەڕێوەبەرێک بپاڵێوین من پێشنیاری خۆت@Épine دەکەم.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───────────────────└
کاک ئارام ئێستا ڕووکاری ویکیپیدیا زۆر ناشرین بووە بە بۆنەی ئەم کێشەیە. بەچی گەیشت؟ ئەگەر ناتوانن بەو زووانە کاری تێدا بکەن، تکایە بیگەڕێننەوە سەر وەشانە کۆنەکان.--◂  ئێپین  ٢٢:١١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توینکڵ بۆ ماوەیەک وەستاوە

سڵاو توینکڵ وادیارە بە لەچەن ویکییەک وەستاوە وابزانم ئێرەشی گرتۆتەوە. تکایە گەر ھەر کەسێکیش ھەمان کێشەی ھەیە ئەوە لێدوان لێرە بدات  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: کێشەکە زانراوە. لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭١١:١٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  چارەسەر کرا. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٠٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس!} —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram چەن کێشەیەکی تر بەدیار کەوت، وەک ناتوانم دووگمەی ئاگادارکردنەوە بەکاربێنم و بەکارھێنەر ئاگاداربکەمەوە، یاخوود بەخێرھاتن کارناکات بێگومان کێشەی تریش ھەیە بەڵام ئەمانە کێشە گەورەکانن پێویستە گرنگی پێ بدرێت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەبێت سەرتاپا نوێ بکرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٥٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی InternetArchiveBot

سڵاو تکایە شتێک تێبینی بکەن، بۆتی user:InternetArchiveBot کێشەی بۆ ھەنێک وتار دروستکردووە و وێنەکانیان دەشێوێنێت و تاگی بەستەری مردوویان لێدەدات[1][2][3] لەوانەشە بەردەوام بێت لە داھاتوو گەر چارەسەر نەکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ھیچ پێویست ناکات پارامەتری |link= بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٣٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوونکردنەوەی زیاتر پێویستە... —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ئەوە جگە لەوەی دەستکاری قەبارەی وێنەی وتارەکانیش دەکات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بابەتەکە برایە Phab (مێتا ببینە)--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭١٤:٢٩، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Save the Date: Coolest Tool Award 2021: this Friday, 17:00 UTC

<languages />

Hello all,

The ceremony of the 2021 Wikimedia Coolest Tool Award will take place virtually on Friday 14 January 2022, 17:00 UTC.

This award is highlighting software tools that have been nominated by contributors to the Wikimedia projects. The ceremony will be a nice moment to show appreciation to our tool developers and maybe discover new tools!

Read more about the livestream and the discussion channels.

Thanks for joining! andre (talk) -08:02, 6 January 2022 (UTC)

نایەکگرتووییی شێواز لە داڕێژەی زمانەکاندا

سڵاو،

تێبینیی ئەوەم کرد کە لە داڕێژەی زمانەکاندا (بە زمان) نایەکگرتووییەک هەیە لە شێوازەکانیاندا. بۆ نموونە:

دڵنیا نیم ئەگەر کێشەکە فراوان بێت و لە داڕێژەی زۆرتردا هەبێت، تکایە لەسەری بکۆڵکنەوە و ئەگەر کرا، چارەسەریان بکەن. زۆربەی داڕێژە هاوشێوەکانیان پارێزراون و بەکارهێنەری ئاسایی مافی دەستکاریکردنی نییە. — ڕۆژ١٩:٣٦، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ڕۆژ سەربەست: جارێک کاک سەرچیا وتی کە لارکردنی دەق بۆ ئێمە نابێت بۆیە لەسەر قسەی ئەو، دەقەکانم لەسەر چەند داڕێژەیەک (نەک ھەمووی) کردە دەقی ئاسایی. بەس زۆر گەڕام و وتووێژەکەم نەدۆزییەوە. ڕەنگە سڕابێتەوە. بیرم نایەت. وتووێژی داڕێژە:بە ئینگلیزیم دۆزییەوە، بەڵام ئەوە وتووێژەکەی ئێمە نەبوو. وا دیارە کاک مارمزۆکیش لێرە ھەمان قسەی کردووە، بەس پێم وا بێت قسەی ئەو تەنیا لەسەر زمانە ڕاست بۆ چەپەکان بووە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٤٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە، منیش دەڵێم ئەوانەی کە لار ماونەتەوە ڕێکیان بکەوە، وەک {{بە ئیسپانی}}. — ڕۆژ١٨:٤٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ڕۆژ سەربەست: من لە ئێستادا ڕاستی و دروستییەکەیان نازانم، بەس من لە ناوەڕۆکی وتاری ئەکتەر، گۆرانیبێژ، نووسەر و فیلمەکان بۆ ناوی فیلم، کتێب، ئەلبوومەکان و ئەو جۆرە بابەتانە دەقەکان لار دەکەمەوە. جارێ تا ئێستاش قسەیەکی پێچەوانەی قسەکانی کاک سەرچیا و مارمزۆکم نەبینیوە. دڵنیاش نیم کاک سەرچیا ئەو قسەیەی بۆ زمانە چەپ بۆ ڕاستەکانیش بووە یان بەس بۆ ڕاست بۆ چەپەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٥٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاککردنەوەی ویکیپیدیا

سڵاو،


لە لێکۆڵینەوەیەک بۆم دەرکەوت کە لەناو ٨٥٨٨٥ پەڕەی ویکیپیدیای کوردی (بە هەموو بەشەکانەوە (namespace)، داڕێژە و هتد)، ٥٨٦٨٧ دانەیان لە ناوەکانیاندا یەکێک لەم نووسانەی تێدایە: ه ك ة آ ص ض ؤ.


ڕەنگە ئەگەر نووسەی ناکوردیی زۆرتر و نیومەودای فارسییش حساب بکەین، زۆرتر بکات. زۆربەی پەڕەکانیش (لە وتارەکان) کە ئەو نووسانەیان تێدا بووە، ڕەوانەکەر بوون بۆ پەڕەیەکی دیکە کە ڕاستی کردوونەتەوە. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەم لە ئێرە داناوە. من وا بیر دەکەمەوە دەبێت ئەو پەڕانە (لانی کەم وتارەکان) بسڕدرێنەوە کە ئەو نووسە نامۆیانەیان بە کوردی تێدایە و تەنیا ڕەوانەکەرن. ئەگەر یەکێک ویستی ئەو کارە بکات، دەتوانم لیستی ئەو وتارانە بنێرم کە تەنیا ڕەوانەکەرن.


سپاس. — ڕۆژ١٨:٢٢، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ڕۆژ سەربەست: زۆر پێم خۆشە کە ئەو باسانە دەکەیتەوە. سەرەتا پێم سەیرە کە چۆن ئەنجامەکان لای تۆ ئاوا زۆرن. بڕوانە کواری ٦٤٨٦٤ کە پیتی زۆر زیاترم نووسیوە و ئەنجامەکانیش (بێجگە لە پەڕەکانی وتووێژ و بەکارھێنەر) ٢٨٬٤٧١ دانەن. تۆ بڵێی کاممان ھەڵەمان کردبێت؟ بەڵێ، ڕەوانەکەری زۆرمان ھەن کە پیتە ناستانداردەکانیان تێدایە. بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ھێشتا تەختەکلیلی کوردی دروست نەکرابوو و بەشێکیشیان بۆ کێشەی ھەندێ پیتە کە تا ئێستاش ھەن. بۆ سڕینەوەی ئەو ڕەوانەکەرانەش، ڕاستییەکەی ئەو کارە زۆر ھەستیارە و دەبێت کۆمەڵگە وتووێژێکی چڕی لەسەر بکەن تا بزانین کامانە و چەندیان بسڕینەوە. یان ھەر ئەسڵەن بیانسڕینەوە یان نا؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٠٩:٢١، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەنێک لە ڕەوانەکەرەکان بە ئەنقەست بە ناستانداردی درووستکراون تا خوێنەران بتوانن لە گەڕانی ویکیپیدیا ئاسانتر وتارەکان بدۆزنەوە بە سڕینەوەی ئەو ڕەوانەکەرانە پێم وایە ھیچ یارمەتییەکی خوێنەران نادەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: خوێنەر واتە ئەو کەسەی کە دەخوێنێتەوە و خوێنەوارە، نەک ئەو کەسەی کە بە پیتی ناکوردی گەڕان دەکات بۆ دەقی کوردی. باوەڕیش ناکەم هیچ کەسێک کە ئەنجامی کوردیی بوێت بگەڕێت بۆ دەقێکی هاوشێوەی آنگون، تۆ بڵێیت؟ — ڕۆژ١٧:٠٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لە هەموو پەڕەکان گەڕاوم، تەنیا ڕەوانەکەرەکان نین ئەو ژمارەیە. هەروەها هەموو نەیسپەیسەکانیش وەک ئاماژەم پێ کردبوو. — ڕۆژ١٦:٥٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: وا دیارە پەڕە سڕاوەکانیشی لەخۆ گرتووە، لە گەڕانەکانی ترمدا پاڵاوتنەکان دەگۆڕم. — ڕۆژ١٧:٠٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ڕۆژ من نوێنەراییەتی گشت ڕەوانەکەرەکان ناکەم من وتم "ھەنێک" لە ڕەوانەکەرەکان سوود بەخشن بۆ خوێنەر و بە ئەنقەست وا درووستمان کردووە تا دۆزینەوە ئاسان بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ماوەی بەشداریکردنم لێرە ئەوەم بۆ ڕوون بووە کە نەک خوێنەر بەکارھێنەرە تازەکارەکانیشمان کێشەیان لەگەڵ تەختە کلیلی ستاندارد ھەبووە جا چجای ئەوەی بگات بە خوێنەر کە کاری بە ویکیپیدیا نەبێت و تەنھا بۆ خوێندنەوە ھاتبێت بۆ ئێرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:
«نوێنەراییەتی گشت ڕەوانەکەرەکان ناکەم»
قسەیەکی جوانە. دەتوانین لانی کەم ڕەوانەکەرە زۆر نامۆکان بسڕینەوە، وەک ئەوانەی کە نیومەودا یان «آ» و «ص» و ئەمانەیان تێدایە. — ڕۆژ١٨:١٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نیگەران مەبە و دڵنیا بە ئێمە ناچین ھەموو ڕەوانەکەرەکان بسڕینەوە. بۆ نموونە، سەردەمی ئەوە بەسەر چووە پیتی «ك» لای ئێمە بەکاربێت. دڵنیاش بە تا ڕای زۆرینە وەرنەگرین، قەت ئەو کارە ناکەین. جارێ سەرەتای وتووێژە. @ڕۆژ سەربەست: پێم سەیر بوو کە ئامارەکەت لە ھەموو پەڕەکانی ویکیپیدیا ئەوەندە زۆرە. وتم جا ئەوەندە ناونیشانی ناستانداردمان ھەبێت، کەواتە ڕەوانەکەرمان لە وتارەکان و بۆشاییناوەکانی تریش زیاترە. بەھەرحاڵ، جارێ چاوەڕێ دەکەین تا بزانین برادەرانی تریش چی دەڵێن ئەوسا بەپێی وتووێژ کارەکان دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٣٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2022-25

‏٢٠:١٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-26

‏٢٠:٠١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-27

‏١٩:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-28

‏١٩:٢٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-29

‏٢٢:٥٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

بەکارھێنەرانی پاسدەر: پێویستییەکی زۆرمان بە ئێوە ھەیە

ناساندن

سڵاو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بە تایبەتی بەکارھێنەرانی خاوەن ماف، لە ئێستادا زۆرترین کارمان بەم بەکارھێنەرانەیە کە شارەزان لە مافەکە و خاوەنی مافەکەن یان ئەوانەشی خاوەنی نین، لە ئێستادا گەر سەیری تۆمارەکان بکەین زۆرترین پەڕە لەسەرمان کۆبۆتەوە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکەین و بەتەنھاش ناتوانین ئەم کارە بکەین ھەربۆیە داوا دەکەین ئەو بەکارھێنەرانەی خاوەن مافن و توانا و کاتیان ھەیە بێنەوە ویکیپیدیا و دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە، و ئەوانەشی ناتوانن چیتر مافەکە بگرنە دەست و بەڕێوەی بەرن من لێرەوە زۆر سپاسی بەشدارییەکانی پێشوویان دەکەم و بەڵام پێویستمانە ئێستا چالاک ببنەوە بەپێچەوانەوە داوا دەکەم واز لە مافەکە بێنن و بیدەین بە کەسانێک کە دەیانەوێت بەشداری پڕۆژەکە بکەن و لەگەڵمان بن لە بەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە.

داواکاری

بەھۆی کۆبوونەوەی پەڕەیەکی زۆر لەسەرمان و نەتوانین بۆ کۆنتڕۆل کردنی گشت پەڕەکان داوای چالاکبوونەوەی بەکارھێنەرانی پێشوو دەکەم و داوا دەکەم مافەکەیان بەکاربێنن بە پێچەوانەوە سپاسی بەشدارییەکانی پێشوویان دەکەم و داوا دەکەم واز لە مافەکە بێنن بۆ بەکارھێنەری چالاکتر

پڕۆژەکە لە ئێستادا پێویستی بەوانە ھەیە کە دەیانەوێت خزمەت بکەن، و ھەرکەسێک دەیەوێت لە ئێستا و لە داھاتوو مافەکە وەرگرێت ئێمە ئاسانکاری لە وەرگرتنی دەکەین ئەو کەسەی داوای مافەکە دەکات پێشنیار دەکەم سەرەتا مافی پاسدراوی خۆگەر ھەبێت و مەرجەکانی پاسدەری تێدا بێت، و من بەپێی توانای خۆم گشت کارئاسانییەک دەکەم بۆ ئەو بەکارھێنەرەی دەیەوێت ببێتە خاوەنی مافەکە.


داوای لێسەندنەوەی مافەکە

لەگەڵ ئەوەی مافەکە لەو بەکارھێنەرانە بسەندرێتەوە کە کار بە مافەکە ناکەن؟ ھەرخۆی ڕێسای مافەکە پشتگیری داواکارییەکە دەکات (بینین) تکایە بۆ ھەر دەنگێک ڕوونکردنەوەی خۆت بدە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بۆ ھەموو لایەک، پێشنیارێکی باشە. من خۆم پێشداش لە وتووێژی ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکاندا بە کاک ئارامم ڕاگەیاند کە چیتر چالاکیم نابێت و ئێستاش تەنانەت لەبەر پڕۆژەکە ماومەوە و دەنا بەزووترین کات دەمھەوێ ویکیپیدیا بەجێبھێڵم. ئێستاش داوا دەکەم ھەر مافێکی کە پێتان وایە بۆ بەکارھێنەرێکی کەمچالاک یان ناچالاک نابێت، لێمی بستێننەوە. ھەتا ئێستاش کە مافی پاسدەر یان ھەر مافێکی ترم پێ بووە ھەموو ھەوڵیکم بۆ بەکارھێنانی داوە کە بەسوود بێت بۆ ویکیپیدیا. ھیوادارام لەمەبەدواش بەکارھێنەرانی بەئەزموونی پێشوو یان نوێیەکان ئەو مافانە بگرنە دەست و بۆ بەرەوپێشچوونی ویکیپیدیا بەکاریبێنن. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ)١٣:٤٤، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکارییەکە چۆن کاردەکات؟

  • ھەر بەکارھێنەرێکی خاوەن ماف بۆ ماوەی سێ مانگ یان زیاتر ھیچ چالاکی نەبوو یان کەمتر لە نۆ چالاکی پاسدانی ھەبوو کە ئەمەش دابەش دەبێت بۆ سێ چالاکی بەسەر ھەر مانگێک لە سێ مانگەکەدا، ئەوا مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە دوای ئەوەی مافەکەی لێ سەندرایەوە ئاگاداری بۆ دەنێردرێت لەلایەن بەڕێوەبەری پەیوەندیدارەوە و بارودۆخەکەی بۆ ڕوون دەکرێتەوە بە شێوەیەکی پوخت.


پشتگیری

لەگەڵ -دیارە پاس نەدانی وتارەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە وتارەکە وەک خۆی بمێنێتەوە بەتایبەتی ئەو وتارانەی کە پەیوەندی بە ڕووداوێکی هەنووکەی هەیە من لەگەڵ ئەوەدام ئەگەر بەکارهێنەرانی خاوەن ماف بۆ ماوەیەکی زۆر ناچالاک بوون پێویست بە بوونی مافەکە ناکات کە هەیان بێت . من خۆم ئامادەم ئەگەر بەگونجاوم دەزانن،لەگەڵ ڕێزدا Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

١٧، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

دژایەتی

بێلایەن


لێدوان

لێدوانەکان (داواکارییەکە پەسەندکرا)

چاوەڕێی لێدوانەکانتانم  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ویکیپیدیا بووەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی دەسەڵات! کە توانا یان کاتت نییە کار بە مافەکەت بکەیت، وازی لێ بێنە یان ئەسڵەن بۆچی داوای دەکەیت؟! من خۆشم کارم بە مافەکەم نەکرد، لێم بسێننەوە. من ئەوەندەی پێم کرابێت بەسەر پەڕەکاندا چوومەتەوە و باشەکانم پاس داوە. بەکارھێنەری نوێ و پەڕەی نوێش زۆرن، و من وەک خۆم ھەر ئەوەندە فریا دەکەوم. ئیتر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٠٥، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر زیاتر لە پێویستت کردووە بەڕێز ئارام ئەم چەند تۆمارە شاھێدن
😊 پێویستت بە نیشانێک ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئێوە یەکێکن لە گوونجاوترین بەکارھێنەرەکانمان لە ویکیپیدیای سۆرانی لەدوای وەرگرتنی مافی پاسدراوی خۆگەر کە من پێشنیار دەکەم ئەو مافەت ھەبێت دوودڵ مەبە لەوەی داوای مافی پاسدەر بکەیت ھەرکاتێک بتەوێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس @Sakura emad: بۆ ئەمە چی بە پێویست دەزانن، بیکەن. ڕەنگە ھەرکاتێک کاتێکی گونجاومان دەستکەوت، ئەو بەکارھێنەرانەی کە بۆ ماوەی ساڵێک ناچالاکن و خاوەنی ھەر مافێکن، سەرجەمیان لێ بسەنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٥٩، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad سوپاست دەکەم، دیارە من لە ڕاستیدا تەنها لەنەبوونی کەس ئەو داواکاریەم کرد دەنا بەش بەحاڵی خۆم بە پێویستی نازانم، لەگەڵ ئەوەش دەکرێت ئەو مافە وەربگرم ئەوەی پێم کرا ئەنجامی دەدەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram تکایە با نەیکەین بە ساڵێک ئەمە زۆر زۆرە بۆ مافی پاسدەر و وەک مافی بەڕێوەبەڕایەتیی نییە نە لەڕووی زەحمەتی بەدەست ھێنانەوە کە پێویستمان بە ڕۆژ و ھەفتە بێت تا مافەکە بدەینەوە بە کەسەکە و پێویستی بە چوونە مێتا ھەبێت، تەنھا یەک کرتە کردنە لەلایەن بەڕێوەبەرێک بۆ ئەوەی دەیەوێت دووبارە وەری بگرێتەوە و ئەرکێکی قورس نییە بۆیە، من پێم باشە مانگانە بێت ھەر پاسدەرێک زیاتر لە سێ مانگ ھیچ چالاکییەکی نەبوو مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە بە ئاگاداری یان بێ ئاگاداری ئەوە دەکەوێتە سەر بڕیاری بەڕێوەبەر کە کام بەکارھێنەر لێرەیە و ئاگای لێمانە و ئاگاداری پێدەگات و کامە بەکارھێنەریش لەگەڵمان نییە و لە ژیانی ڕۆژانە سەرقالە و ئاگادارییەکەی پێناگات، وە نە لەڕووی کۆبونەوەی ئەرکەوە بەڕێوەبەران وەک پاسدەرانن، ئەرکی پاسدەران زیاترە و وتار درووستکردن ڕۆژانەیە و کە پێویستە لەسەر پاسدەر بەپێی پێویست پێداچوونەوەیان بۆ بکات 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیار دەکەم بەم شێوەیە بێت:
@Aram، @Kurd2021
  • ھەر بەکارھێنەرێکی خاوەن ماف بۆ ماوەی سێ مانگ یان زیاتر ھیچ چالاکی نەبوو یان کەمتر لە نۆ چالاکی پاسدانی ھەبوو کە ئەمەش دابەش دەبێت بۆ سێ چالاکی بەسەر ھەر مانگێک لە سێ مانگەکەدا، ئەوا مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە دوای ئەوەی مافەکەی لێ سەندرایەوە ئاگاداری بۆ دەنێردرێت لەلایەن بەڕێوەبەری پەیوەندیدارەوە و بارودۆخەکەی بۆ ڕوون دەکرێتەوە بە شێوەیەکی پوخت.
سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: مادام ڕوونکردنەوەکەت جوان بوو، با وا بێ کە وتت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٠:٥٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو بەکارھێنەرانەی لەژێر کاریگەری داواکارییەکە دەبن

@Amine yousefi:
@Halbast1:
@Épine:

ئەو بەکارھێنەرانەی پێویستە ئاگاداربن

@Ahrir:

سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستکردنی پاڵێوەر و تاگێک بۆ وشە پیاھەڵدانەکان

سڵاو لە ھەمووان! بیرم لەوە کردووەتەوە کە پاڵێوەر و تاگێک بۆ ئەو وشانە دروست بکەین کە زیاتر بۆ مەبەستی بانگەشە و پیاھەڵدان دەخرێنە نێو وتارەکان بەتایبەتی وتارە ژیاننامەیییەکان. تکایە دەستکاریی خشتەکەی خوارەوە بکەن و وشە تاریفەکان زیاد بکەن. گەر ئێوەش پێتان باشە، ئەوا بە زووترین کات دروستی دەکەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٥:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چی لەو کاتە بکەین گەر لە وتارێک وتەیەک ھێنرایەوە بۆ کەسێک، بۆ نموونە

بەڕێز فلان ستایشی کارەکانی فلانی کرد و سپاسی کرد لەسەر داھێنانەکەی و بە کەسێکی تێکۆشەر و عەبقەری ناوبرد

و قسەکەشم خەیاڵی نییە بۆ نموونە بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە ئایا ئەمە نموونەیەک نییە؟. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: جارێ دیار نییە مەرجەکانی پاڵێوەرەکە چۆن دەبن و باسمان لەسەر ئەوە نەکردووە کە کێ بگرێتەوە و کێ نەگرێتەوە. بۆ ئەو نموونەی سەرەوەش ڕاستە گێڕانەوەی وتەیە، بەڵام خۆ ھەر پیاھەڵدانە. لێرەدا مەبەست لە خراپیی بەکارھێنانی وشەکان نییە و تەنیا دەمانەوێت ئەو وشانەی کە بۆ مەبەستی ڕیکلام بەکاردێن بیانگرین و ڕیکلام و بانگەشەکان پووچەڵ بکەینەوە و لایان بەرین و ئەوانەشی کە گێرانەوەی وتەن، ئاسایییە و دوای گرتنیشیان لەلایەن تاگەکەوە، ئەگەری سڕینەوەیان نییە. جا وەک دەستپێکێک پێتان باشە مەرجی پاڵێوەرەکە چۆن بێت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٢٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە گەر تەنھا detect دەکات نەک action کێشەیەک نییە ئێمەش پێمان خۆشە بزانین چی دەگوزەرێ لە ویکیپیدیا و پشتگیری پاڵێوەرەکە دەکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: و @Kurd2021:  کرا پاڵێوەر (٤١) و تاگەکەش دروست کران. لە ئێستادا تەنیا دوو مەرجی ھەیە. یەکەمیان، تەنیا لەسەر وتارەکان کاردەکات و دووەمیشیان، بەکارھێنەرەکە لە گرووپی پاسدراوی خۆگەڕ نەبێت، ئەوا پاڵێوەر و تاگەکە دەستکارییەکانی دەگرێت. لە ئێستادا ڕەنگە زۆر بەوردی کار نەکات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و یارمەتییەکانی ئێوە، باشتری دەکەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٠٩، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەرجێکی تر زیاد کرا کە دەبێت بەکارھێنەرەکە کەمتر لە ١٠٠ دەستکاریی کردبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٠٦، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

وشە پیاھەڵدانەکان
  1. باش/باشترین
  2. بلیمەت/بلیمەتترین
  3. بەڕێز/بەڕێزترین
  4. بەھێز/بەھێزترین
  5. بەسۆز/بەسۆزترین
  6. بەناوبانگ/بەناوبانگترین
  7. جوان/جوانترین
  8. خۆش/خۆشترین
  9. دڵسۆز/دڵسۆزترین
  10. زیرەک/زیرەکترین
  11. شاز/شازترین
  12. عەبقەری/عەبقەریترین
  13. گرینگ/گرینگترین
  14. گەورە/گەورەترین
  15. موھیم/موھیمترین
  16. مەزن/مەزنترین
  17. تێکۆشەر
  18. جەنابی
  19. ڕێزدار
  20. کاک
  21. گیان
  22. سپاس
  23. سوپاس
  24. مامۆستا
  25. دەست خۆش
  26. ھەر بژی

Tech News: 2022-30

‏١٩:٢٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-31

‏٢١:٢٠، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-32

‏١٩:٤٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-33

‏٢١:٠٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)