مووشەکی سووتەمەنیی شل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلکاریێکی سادەی موشەکی شلە سوتەمەنی ١. موشەکی سوتەمەنی شل. # ئۆکسیدایزەر. # ترۆمپەکانی ھەلگری سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر. # ژووری سوتان ھەردوو شلەکە تکەلدەکات و دەسوتێنێت ٥. ئەگزۆزە گەرمەکە لە قوڕگەوە دەخنکێنرێت، کە لە نێوان شتەکانی تردا، بڕی پالدانی بەرھەمھاتوو دیاریدەکات. # ئەگزۆزی مووشەک.

مووشەکی سووتەمەنی شل یان مووشەکی شل (بە ئینگلیزی: Liquid-propellant rocket) بزوێنەری مووشەک بەکاردەھێنێت کە سوتەمەنی شل بەکاردەھێنێت. شلەکان خوازراون چونکە چڕیە زۆرەکەی ڕێگە دەدات کە قەبارەی سوتەمەنی تانکەکان بە ڕێژەیی کەمبێت، و دەکرێت کە تێربۆترۆمپەکانی دەردەری ناوەکی سوک بەکاربھێنین بۆ پالدانی سوتەمەنییەکە لە تانکەکانەوە بۆ ژووری سوتان، کەوەش مانای ئەوەیە کە دەتوانرێت سوتەمەنییەکە لەژێر پەستانێکی نزمدا بھێلرێتەوە، کەوەش ڕێگە بە بەکارھێنانی بارستەی کەمی سوتەمەنی تانکەکان دەدات، کە بووە ھۆی تێکڕای بەرزی بارستەی مووشەکەکە.

گازی ناوەکی خەزنکراو لەژێر پەستانێکی بەرزدا لە تانک ھەندێکجار لە جیاتی پالنەرەکان بەکاردێت لە بزوێنەری سادەی بچووک بۆ بەزۆری پالنانی سوتەمەنییەکان بۆناو ژووری سوتان، ئەو بزوێنەرانە لەوانەیە تێکڕایەکی کەمی بارستەیان ھەبێت، بەلام ھەمیشە زۆر باوەڕپێکراون، و لەبەرئەوە بە فراوانی لە سەتەلایتەکان بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی خولگە.[١]

شلە مووشەک دەتوانرێت ببێت بە بە مووشەکی ی کە تەنھا یەک جۆری سوتەمەنیبەکاردەھێنێت، یان مووشەکی دووانەسوتەمەنی کە دوو جۆر سوتەمەنی بەکاردەھێنێت، مووشەکی سیانەسوتەمەنی کە سێ جۆر سوتەمەنی بەکاردەھێنێت دەگمەنە، ھەندێک لە دیزاینەکان دەخنکێنرێن بۆ کرداری پالنانی گۆراو و ھەندێکیش لەوانەیە دوبارەکارپێبکرێنەوە پاش بەکارھاتنیان لە ئاسمان، بزوینەری شل لە مووشەکە ھایبریدییەکانیش بەکاردێن، لەگەل ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مووشەکی ڕەق.

مێژوو[دەستکاری]

ڕۆبێرت گۆدارد(Robert H. Goddard)لە دژی ساردی کەش و ھەوای ئینگلترای نوێ لە ١٦، ئازاری ١٩٢٦، چوارچێوەی دیارترین داھێنانەکانی بە دەستدەگرێت -یەکەم موشەکی شل.

بیرۆکەی مووشەکی شل ھەروەکو لە ناوەڕۆکە نوێیەکاندا تێگەیشتراوە یەکەم جار لە کتێبی (The Exploration of Cosmic Space by Means of Reaction Devices)[٢]دەرکەوتووە لە لایەن مامۆستای قوتابخانەی ڕوسی (Konstantin Tsiolkovsky). ئەو زانستنامەیە کە لەسەر کەشتیوانی ئاسمانی بوو لە ئایاری ١٩٠٣ بلاوکرایەوە، بەلام ڕەوانەی دەرەوەی ڕوسیا نەکرا ھەتا چەند سالێک پاشتر و زانا ڕوسییەکان گرنگییەکی کەمیان پێدا.

یەکەم گەشتی مووشەکی سوتەمەنی شل ئەنجامدرا لە ١٦ ئازاری، ١٩٢٦ لە Auburn, Massachusetts,، کاتێک پڕۆفیسۆری ئەمریکی د. ڕۆبێرت گۆدارد ئامێرێکی گواستنەوەی ھاویشت بە بەکارھێنانی ئۆکسجینی شل و گازۆلین وەکو بزوێنەر.[٣] مووشەکەکە ک ناوی "Nell"ی لێنرابوو، تەنھا ٤١ پێ بەرزبۆوە لە ماوەی ٢٫٥ چرکە گەشتکردندا کە لەکۆتایی لەناو زەویێکی کەلەرم کۆتاییپێھات. بەلام پشاندانێکی گرنگ بوو کە بەکارھێنانی سوتەمەنی شل لە مووشەکەکاندا لەتواناداھەیە. گۆدارد ئەو بیرۆکەیەی ٥٠ سال پێشتر خستبووڕوو بەلام لە ١٩٢١ بەجدی کرایە ژێر تاقیکردنەوە. نووسەری ئەلمانی-ڕۆمانی ھێلمان ئۆبێرث کتێبێکی لەسالی ١٩٢٢ بلاوکردەوە کە تیادا پێشنیاری بەکارھێنانی شلە سوتەمەنییەکان دەکات.

لە ئەلمانیا، ئەندازیارەکان و زاناکان بەتەواوەتی تێکەلبون لەگەل مووشەکی سوتەمەنی شل، دروستکردن و تاقیکردنەوە لەسەری لەسالەکانی ١٩٣٠ لە کێلگەیەکی نزیک بڕلین.[٤] ئەو گرووپە نەزانەی مووشەک VfR,کە وارنەر ڤۆن(Warnher von) ی لەخۆدەگرت، کە بوو بە بەڕێوبەری دەزگای توێژینەوەی سەربازی کە دیزاینی چەکی مووشەکی V-2ی کرد بۆ نازیەکان.

وێنەیەکی نمونەیەکی بنچینەیی فڕۆکەی موشەکی He 176 V1

لە کۆتایەکانی ١٩٣٠، بەکارھێنانی پالنەری مووشەکی بۆ گەشتە لەبارەکان بەجدی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرا، کە Heinkel He 176ی ئەلمانی یەکەم گەشتی لەباری بە بەکارھێنانی بزوێنەری مووشەکی سوتەمەنی شل ئەنجامدا. کە دیزاینکرابوو لەلایەن ئەندازیاری فرۆکەوانی ئەلمانی ھێلمۆث وۆلتەر لە ٢٠ ی حوزەیرانی، ١٩٣٩.[٥] تاکە بەرھەمی فرۆکەی جەنگی بۆ بینینی خزمەتی سەربازی، Me 163 Komet لە سالی ١٩٤٤–٤٥، ئەویش دیزاینی وۆلتەری مۆتۆری مووشەکی سوتەمەنی شلی بەکارھێنا، Walter HWK 109-509، کە زیاتر لە ١٧٠٠کگف(١٦٫٧کن) ھێزی پالنانی بەرھەمھێنا بە وزەیەکی تەواو.

پاش جەنگی جیھانی ٢ حکومەتی ئەمریکی و سەربازی مووشەکی سوتەمەنی شلیان وەک چەک دانا و بەجدی کاریان لەسەر کرد، یەکێتیی سۆڤیەتیش ھەمان شتی کرد، بەمشێوەیەش پێشبڕکێی ئاسمانی دەستیپێکرد.

جۆرەکان[دەستکاری]

شلە مووشەکەکان دروستکران وەکو موشەکی monopropellantکە یەک جۆری سوتەمەنی بەکاردەھێنێت، مووشەکی Bipropellantکە دوو جۆر سوتەمەنی بەکاردەھێنێت، یان مووشەکی tripropellantکە سێ جۆر سوتەمەنی بەکاردەھێنێت. شلە مووشەکەکانی Bipropellantبە گشتی سوتەمەنی شل بەکاردەھێنن، وەکو ھایدرۆجینی شل یان سوتەمەنی ھایدرۆکاربۆن وەکوRP-1، و ئۆکسیدایزەری شل، وەکو ئۆکسجینی شل. بزوێنەر لەوانەیە بزوێنەری موشەکی Cryogenic بێت، کە سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر، وەکو ھایدرۆجین و ئۆکسجین، گازن کە لەپلەیەکی زۆر نزمی گەرمیدا شلکراون.

دەتوانرێت مووشەکی سوتەمەنی شل بخنکێنرێت (ھێزی پالنانی ھەمەجۆر) لەکاتێکی ڕاستیدا، و کۆنترۆلی تێکڕای تێکەلبوون بکرێت (تێکڕای تێکەلبوونی ئۆکسیدایزەر و سوتەمەنی)؛ دەتوانرێت بکوژێنرێتەوە و پێبکرێتەوە لەگەل سیستەمێکی داگیرسانی گونجاو یان سوتەمەنی داگیرسانی خۆیی،

مووشکە ھایبریدییەکان ئۆکسیدازەری شل لەسەر سوتەمەنی ڕەق بەکاردەھێنن.[١]

بنەمای کارکردن[دەستکاری]

ھەموو بزوێنەرەکانی مووشەکی شل ترۆمپا و تانکیان ھەیە بۆ خەزنکردن و گواستنەوەی سوتەمەنی، سیستەمی ئینچێکتەر، ژووری سوتان کەبەزۆری شێوە لولەییە، و یەک (ھەندێکجار دوو یان زیاتر) لە نۆزلەکانی مووشەک. سیستەمەکانی شلی دەتوانێت ھێزێکی پالنانی بەرزتر دابین بکات لە بزوێنەرەکانی مووشەکی ڕەق و ھایبریدی و دەتوانێت چوستی زۆر بەرزی تانک دابینبکات.

بەپێجەوانەی گازەکان، سوتەمەنی شلی نموونەیی چڕییەکەی ھاوشێوەی چڕی ئاوە، بە نزیکەیی ٠٫٧–١٫٤گ/سم٣ (بێجگە لە ھایدرۆجینی شل کە چڕییەکی زۆر کەمی ھەیە)، لەکاتێکدا تەنھا ڕێژەیەکی دیاریکراوی پەستانی دەوێت بۆ ڕێگەگرتن لە ھەلمبوون. ئەم تێکەلەیە لە چڕی و نزمی پەستان ڕێگە دەدات کە تانکەکە زۆر سووک بێت؛ بە نزیکەیی ١٪ لە پێکھاتەکانی سووتەمەنییە چڕەکان و بەنزکەیی ١٠٪ بۆ ھایدرۆجینی شل (لەبەر چڕییە کەمەکەی و بارستایی جیاکراوی داواکراو).

بۆ لێدان لە ژووری سووتان، پەستانی سوتەمەنییەکە لە ئینجێکتەرەکان پێویستە زیاتربێت لە پەستانی ژوورەکە؛ ئەمەش ئەنجامدەدرێت بە ھاریکاری ترۆمپەکان. ھەمیشە ترۆمپا گونجاوەکان ترۆمپای تێربۆی دەردەری ناوەکین لەبەر بەھێزی و کەمی کێشیان، ھەرچەندە ئالوگۆڕە ترۆمپەکان لە ڕابردوودا بەکاردەھاتن. ترۆمپاکانی تێربۆ ھەمیشە کێشیان کەمە و کارکردیان نایابە؛ لەگەل ئەو کێشەی کەلەسەر زەوی کەکەمترە لە ١٪ لە ھێزی پالنان. لەڕاستیدا، بەگشتی بزوێنەری پالنانی مووشەک بۆ تێکڕای کێش ترۆمپای تێربۆ لەخۆدەگرێت کە بەرزبۆوە بۆ ١٥٥:١ لەگەل بزوێنەری مووشەکی SpaceX Merlin 1Dو بۆ زیاتر لە ١٨٠:١ لەگەل وەشانەکەی بۆشایی.[٦]

بجگەلەوە، لەجیاتی ترۆمپەکان، دەتوانرێت تانکێکی گران بە گازێکی پەستان بەرز وەکو ھیلیۆم بەکاربێت، و ترۆپماکە ھەلبگیرێت؛ بەلام delta- v ئەو قۆ‌ناغەی کە پێی دەگات زۆر نزمترە لەبەر بارستەی زیادی تانکەکە، کەمکردنەوەی ئەنجامدانی؛ بەلام بۆ بەرزییەکی زیاتر یان بۆشاییەکی زیاتر بەکارھێنانی بارستایی تانکەکە پەسندە.

پێکھاتە سەرەکییەکانی بزوێنەری مووشەک لەبەرئەوە ژووری سوتانەکە (ژووری پالنان)، داگیرسێنەری گەرمی، سیستەمی پێدەری سوتەمەنی، ڤالڤەکان، ڕێکخەرەکان، تانکەکانی سوتەمەنی، و نۆزلی بزوێنەری مووشەک. لەکاتی پێدانی سوتەمەنی بۆ ژووری سوتانەکە، بزوێنەرەکانی سوتەمەنی شل یان دەبن بە پێدەری پەستان یان پالنان، و بزوێنەرەکانی پێدەری پالنان کاردەکەن وەکو سووڕی بەرھەمھێنەری گاز، سووڕی سوتانی بەقۆناغ، یان سووڕی فراوانکەر.

دەتوانرێ بزوێنەری مووشەکی شل تاقیبکرێتەوە پێش بەکارھێنان، لەکاتێکدا بۆ مۆتۆڕی مووشەکی ڕەق پێویستە بەڕێوەبردنێکی توندی کوالێتی لەسەر دابنرێت لە کاتی دروستکردندا بۆ دلنیایی لە گرەنتیێکی باشت[٧] ر، بزوێنەری مووشەکی شل دەتوانرێت بۆ چەندین گەشت دوبارە بەکاربێتەوە، ھەروەکە مەکوکی ئاسمانی و زنجیرە مووشەکەکانی Falcon 9.

شلە مووشەکەکان سادەن لە بیرۆکە بەلام لەبەر بەرزی پلەی گەرمییەکەی و خێرایی جوولانەوەی پارجەکانی، زۆر ئالۆزن لە کارپێکردن.

دەتوانرێت بەکارھێنانی شلە سوتەمەنییەکان ببەسترێت لەگەل ژمارەیەک پێشھات:

  • لەبەرئەوەی سوتەمەنی ڕێژەیەکی زۆر لەبارستایی بار بەرەکە دەگرێت، ناوەڕاستی بارستایی بۆ دواوە دەگۆڕدرێت کاتێک سوتەمەنییەکە بەکاردێت؛ ئاساییانە کۆنترۆلی بار بەرەکە لەدەست دەدەی ئەگەر بێتو ناوەڕاستی بارستاییەکە زۆر نزیک بێتەوە لەناوەڕستی ڕاکێشانەکە.
  • لەکاتی ئیشپێکردنی لەناو بەرگی ھەوادا، پەستان لەدیواری تەنکی تانکەکانی سوتەمەنی پێویستە ھەمیشە گرەنتی پەستانێکی ئەرێنیت پێبدات لەپێوەری پەستان بۆ دورکەوتنەوە لەکارەساتی لەناوچوونی تانکەکان.
  • شلە سوتەمەنییەکان لەسەر سلۆش جێبەجێکدەکرێن، کە زۆرجار دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کۆنترۆلی بار بەرەکە. ئەمە دەتوانرێت کۆنترۆلبکرێت لەگەل دۆزەرەوەکانی سلۆش لە تانکەکان وەھەروەھا یاسا کارامەکانی کۆنترۆلکردن لە سیستەمی ڕێنیشاندان.
  • و لەوانەیە زیانیان پێبگات لە لەرینەوەکانی پۆگۆ لەکاتێکدا مووشەکەکە زیانی پێدەگات لە سووڕە ناجێگیرەکانی تاودان.
  • زۆرجار شلە سوتەمەنییەکان پێویستیان بە مۆتۆرەکانی ullage ھەیە لە نەبوونی ھێزی کێشکردن یان لەکاتی بەقۆناغ کردن بۆ دورکەوتنەوە لە ھەلمژینی گاز لەناو بزوێنەرەکان لەکاتی دەست پێکردن. ھەروەھا خراونەتە ژێر گێژەلۆکەیەک لەناو تانکەکە، بەتایبەتی کاتی بەرەو کۆتایی سوتانەکە دەچێت، کە ئەویش لەوانەیە ببیتە ھۆی مژینی گازەکە بۆناو بزوێنەرەکە یانیش ترۆمپاکە.
  • شلە سوتەمەنییەکان دکرێت دزەبکەن، بەتایبەتیش ھایدرۆجین، کەلەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی تێکەلەیەکی بۆمبی.
  • تێربۆ ترۆمپاکان بۆ پالنانی شلە سوتەمەنییەکان ئالۆزن بۆ دیزایین کردن، و دەکریت تووشی باری سەختی شکەستھێنان بن، وەکو خێرایی زیادە ئەگەر لەکاتی ئیشپێکردنی بەشە وشکەکان یان ھاویشتنیان بەخێرایەکی زۆر ئەگەر پارجەکانی ئاسن لەکرداری دروست کردن بجنە ناو ترۆمپاکە.
  • سوتەمەنییەکانی کریۆجێنێک(Cryogenic)، وەکو ئۆکسجینی شل، ھەلمی ئاو لەبەرگی ھەوادا دەبەستێت بۆ بەفر. ئەمە دەکرێت زیان بگەیەنێت یان قالبی سەگاوەکان و ڤالڤەکان و دەکرێت تووشی دزەکردن بێت و چەندین شکەستی تر. بۆ دورکەوتنەوە لەو کێشەیە پێویستە زۆرجار ڕێکارەکانی ھێمن کەرەوە بەدرێژی بگرێتەبەر کە ھەولی لابردنی بڕێکی زۆر لە ھەلم لە سیستەمەکەدا کە لەتوانادایە. ھەروەھا بەفر دەتوانرێت دروستبێت لەدەرەوەی تانکەکە، و دوایی دکەوێت و زیان بە بار بەرەکە دەگەیێنێت. کەفی جیاکەرەوەی دەرەکی دەتوانێت کۆمەلێک کێشە دروست بکات ھەروەکو بینرا لە کارەساتی مەکوکی ئاسمانی لە کۆلۆمبیا، سوتەمەنییەکانی Non-cryogenic نابنە ھۆی ئەم جۆرە کێشانە.
  • شلە مووشەکەکانی خەزن نەکراو پێویستیان بە ئامادەکاریێکی باش ھەیە پێش ھاویشتن. ئەمە وایان لێدەکات کە کەمتر کرداری بن بەرامبەر بە مووشەکە ڕەقەکان لەزۆربەی سیستەمە چەکییەکاندا.

سوتەمەنییەکان[دەستکاری]

ھەزارەھا تێکەلە لەسەتەمەنییەکان و ئۆکسیدایزەرەکان تاقیکراونەتەوە بەدرێژایی چەندین سالە. ھەدێک لە دیارترین و کرداریانەترینیان بریتین لە:

کریجێنێک (Cryogenic)[دەستکاری]

  • ئۆکسجینی شل(LOX, O2) و ھایدرۆجینی شل(H2,LH2)- بزوێنەرە سەرەکییەکانی مەکوکی ئاسمانی، قۆناغی سەرەکی و دووەم قۆناغ، BE-3ی شیپاردی نوێی ئەسلی شین، یەکەم و دووەم قۆناغ لە Delta IV، قۆناغە سەرووەکانیAres I, Saturn V دووەم و سێیەم قۆناغەکان، Saturn IBو saturn Iو ھەروەھا قۆناغی مووشەکیCentaur، قۆناغی یەکەم و دووەم لە H-II, H-IIA, H-IIB، و قۆناغی سەرووی GSLV MK IIو GSLV MK III.
  • ئۆکسجینی شل (LOX) و میثانی شل(CH4)-و پێشکەوتنی ڕاپتەر(SpaceX) و بزوێنەرەکانی(BE - 4(Blue origin
  • یەکێک لە چوسترین تێکەلەکان، ئۆکسجین و ھایدرۆجین، کە دەنالێنن لەبەر نزمی پلەی گەرمی پێویست بۆ خەزنکردنی ھایدرۆجینی شل (لەدەوری ٢٠ K یان -٢٥٣٫٢C یان -٤٢٣٫٧ F) و چڕی زۆر نزمی سوتەمەنی(٧٠ kg/m3 یان ٤٫٤ ib/cu ft، بەبەراورد لەگەل RP-١ لە ٨٢٠kg/m3 یان ٥١ ib/cu ft)، تانکی گەورەی پێوێستە کە دەبێت سووک و دابڕاو بێت. کەفی سووکی دابڕاو لەسەر بەشی دەرەوەی تانکی مەکوکی ئاسمانی دەبێتە ھۆی لەناوچونی مەکوکی ئاسمانی کۆلۆمبیا، کە پارجە شلەکان شکا، بالی زیانی پێگەیشت و بوە ھۆی گەڕانەوەی لەبەرگی ھەوادا.

نیمچە کریجێنێک(Semi-cryogenic)[دەستکاری]

  • ئۆکسجینی شل(LOX) و kerosene , RP -1 - Saturn V first stage، مووشەکی zenit , R-7 بار بەرە داڕێژراوەکان کە soyuz, Delta, saturn I و یەکەم قۆناغەکانی Falcon 1, Falcon 9 ,Atlas , saturn IB, Titan I.
  • ئۆکسجینی شل (LOX) و ئەلکھول (ئیثانۆل،C2H5OH)، مووشەکە سەرەتایەکانی سوتەمەنی شل وەکو١١ئەلمانی(جەنگی جیھانی ٢)، A4,aka V-2و Redstone.
  • ئۆکسجینی شل (LOX) و گازۆلین - یەکەم مووشەکی سوتەمەنی شلی ڕۆبێرت گۆدارد.
  • ئۆکسجینی شل(LOX) و یەکەئۆکسیدی کاربۆن(CO) کەپێشنیارکرابوو بۆ بار بەری ھۆپەری مەریخ (لەگەل ھێزێکی پالنانی دیاریکراو کەبە نزیکەیی ٢٥٠ س)، لەبەرئەوەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین دەتوانرێ ڕاستەوخۆ بەرھەمبێت بەھۆی شیکەرەوەی زرکۆنیۆمی کارەبایی لە بەرگی ھەوای مەریخ بێ ئەوەی پێویستی بە بەکارھێنانی سەرجاوەکانی ئاو بێت لە مەریخ بۆ بەدەستھێنانی ھایدرۆجین.[٨]

ھایپەرگۆلیک(Hypergolic)[دەستکاری]

NMUSAFS ME ١٦٣ب کۆمەت
  • T-Stoff(٨٠٪ پێرئۆکسیدی ھایدرۆجین، H2O2 وەکو ئۆکسیدایزەر) وC-Stoff (میثانۆل، CH3OH، و ھیدراتی ھایدرازین، (N2H4n(H2O وەکو سوتەمەنی) - بەکاردێت بۆ ھیلمۆث- وۆلتەر- وێرک HWK 109 - 509A، و خێزانی بزوێنەری -B و -C بەکاردێت لەسەر Messerschmitt Me 163B Komwt، فڕۆکەی جەنگی مووشەکی کە لەجەنگی جیھانی ٢ بەکارخرا، و Ba 349 natterکە نمونەیەکی وەستێنەری VTOە.
  • ترشی نایتریک(HNO3) و کیرۆسین - نمونەکانی مووشەکی جەنگی soviet B-1 و MiG I-270، scud - a,aka ss-1 SRBM، ترشی نایتریکی سووڕی دووکەلی ڕێگەگر(HNO3 + N2O4,IRFNA) و دووانە ناجونییەکی ھایدرازین UDMH,(CH3)2N2H2) -soviet scud-C, aka SS-1-c,-d,-e)
  • ترشی نایتریک ٧٣٪ لەگەل تێترائۆکسیدی دووانەنایترۆجین ٢٧٪(AK27) و تێکەلەی کیرۆسین/گازۆلین(TM-185)- جۆرەھا مووشەک ھاوێژەری ڕووسی (USSR)جەنگی سارد(R-12,Scud -B,-D)، ئیران:Shahab -5، کۆریای باکوور: Taepodong -2.
  • تاقیکەرەوەی بەرزی پێرئۆکساید (H2O2)و کیرۆسین - UK(١٩٧٠یەکان) تیری ڕەش، گەشەپێدانی USA(یان خوێندن): BA - 3200.
  • ھایدرازین(N2H4) و ترشی نایتریکی دووکەل سوور- MIM-3 Nike Ajax موشەکی دژەفڕۆکە.
  • ھایدرازینی ناجونییەکی دوانەمیثیل(UMDH) و تێترائۆکسایدی دووانە نایترۆجین(N2O4)
  • - ١٬١٬١ (بەکاردێت بۆ ھاویشتنی دەستەی بار بەرانی Shenzhou).


Titan II
  • ئیرۆزین ٥٠(٥٠٪UDMH، ٥٠٪ ھایدرازین) و تێترائۆکسایدی دووانەنایترۆجین(N2O4) - تیتانس ٢–٤، یەکەی مانگی ئاپۆلۆ، یەکەی خزمەتی ئاپۆلۆ، پشکنینی نێوان ھەسارەکان (وەکوVoyager 1و Voyager2)
  • ھایدرازیینی یەکەمیثیل(MMH, (CH3)HN2H2) و تێترائۆکسایدی دووانەنایترۆجین(N2O4) - سیستەمی مانۆڕی خولگەی مەکوکی ئاسمانی(OMS) سیستەمی کۆنترۆلی کاردانەوە و بزوێنەرەکان(RCS) پالپێوەنەرەکان. دراکۆی spac x و بزوێنەرەکانی سوپەر دراکۆ بۆ کەشتی ئاسمانی ئەژدیھاکە.

بۆ توانای خەزنکردن ICBMs و زۆربەی کەشتییە ئاسمانییەکان، دەستەی ئامیری گواستنەوەکان لەخۆدەگرێت، پشکنینی نێوان ھەسارەکان وسەتالایتەکان، و خەزنکردنی سوتەمەنییەکانیCryogenic بۆماوەیەکی زۆر لە توانادا نییە. لەبەر ئەمە، تێکەلەکانی ھادرازین یان داڕێژراوەکانی بە کۆمەل لەگەل ئۆکسیدەکانی نایترۆجین بەگشتی بۆ ئەو جۆرە بەکارھێنانە بەکاردێت، بەلام ژەھراوین و توشی شیرپەنجەت دەکەن. بۆیە، بۆ چاکردنی چارەسەرەکە، ھەندێک لە یەکەی ئامێرەکانی گواستنەوە وەکو دریم چەیسەر و کەشتی ئاسمانی دوو پلان بۆ بەکارھێنانی مووشەکە ھایبریدییەکان لەگەل سوتەمەنی ناژەھراوی و پێکھاتەکانی ئۆکسیدایزەر.

ئینجێکتەرەکان[دەستکاری]

ئشکردنی ئینجێکتەرەکە لەشلە مووشەکەکان بڕیار لەسەر ڕێژەی سەدی ئەنجامدانی بیردۆزی نۆزلەکە کە دەتوانێت پێی بگات. لاوازی لە کارکردنی ئینجێکتەر دەبێتە ھۆی نەسوتانی سوتەمەنی بۆ بەجێھێشتنی بزوێنەرەکە، کە ئەمەش لاوازی کارامەیی نیشاندەدات.

لەسەر ئەمەش، ئینجێکتەرەکان ھەمیشە کلیلی کەمکردنەوەی باری گەرمیین لەسەر نۆزلەکە؛ لەڕێگای زیادکردنی ڕێژەی سوتەمەنی لەدەوروبەری ڕۆخەکەی ژوورەکە، کەئەمەش پلەی گەرمییەکی زۆرکەمتر دەبەخشێت بەسەر دیوارەکانی نۆزلەکە.

جۆرەکانی ئینجێکتەرەکان[دەستکاری]

ئینجێکتەرەکان دەکرێ سادەبن وەکو ژمارەیەک کونی تیرە بچووک کە بەشێوازێکی ڕێک دروستکراون و ڕێزکراونکە سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر بەنێویدا تێپەر دەبێت. خێرایی دەرجوونەکە دیاریدەکرێت بە ڕەگی دووجای ئەو پەستانەی کە بەنێو ئینجێکتەرەکانەوە دەربازدەبێت، شێوەی کونەکەو زانیارییەکانی تر وەکو چڕی سوتەمەنییەکە.

یەکەم جۆری ئینجێکتەرەکان لەسەر V - 2 بەکارھات کە جێتە تەریبەکانی دروست کرد لە سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر کە دوایی سوتێنران لە ژووری سووتان. کە ئەمەش لاوازی کارامەیی پێ دەبەخشێت.

ئینجێکتەرەکان ئەمڕۆ بەکلاسیکی لە ژمارەیەک کونی بچووک پێکدێت کە ھاریکاری جێتەکانی سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر دەکەنن بۆئەوەی کە پێکبکەون لەخالێکی بۆشایی دا لە دوورییەکی کورت دوور لە پلێتی ئینجێکتەر. کە ئەمەش ھاریکارە بۆ دابەشکردنی ھەلقولانەکە بۆ دلۆپەی بجووک کە زۆر ئاسانتر دەسوتێن.

جۆرە سەرەکییەکانی ئینجێکتەر بریتین لە:

  • ڕژێنە سەر
  • خوە -پێکانی دووانی
  • تێپەڕە-پێکانی سیانی
  • ڕاکێشانی بۆ ناوەوە یان گێژەلۆک
  • پینتل

ئینجێکتەری پینتل ڕێگە بەتێکەلەی باش دەدادت کە کۆنترۆلی تێکڕای دەرجوونی سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر بکات لە مەودایەکی فراواندا. ئینجێجتەری پینتل لە بزوێنەرەکانی یەکەی مانگی ئاپۆلۆ(سیستەمی پالنانی نیشتنەوە) و بزوێنەری کیسترل بەکاردەھات، و بەم دواییانە لە بزوێنەری مێرلن لەسەر فالکۆن ٩ و موشەکە قورسەکانی فالکۆن بەکاردێت.

بزوێنەر RS - 25 دیزاین کراوە بۆ مەکوکە ئاسمانییەکە کە سیستەمێک لە پاشکۆی شلکراو بەکاردێنێت، کە ھایدرۆجینی گەرمکراو بەکاردێنێت لە سوتێنەرەکە بۆ بەھەلمکردنی دەرجوونی ئۆکسجینی شل بەنێو ناوەڕاستی پاشکۆکە[٩] و ئەمەش تێکڕا و جێگیری کرداری سوتانەکە چاکتر دەکات؛ بزووێنەرەکانی پێشتر وەکوF-١کە بۆ پڕۆگرامی ئاپۆلۆ بەکارھات کۆمەلێک کێشەی لەگەل لەرینەوەکان ھەبوو کە ئەمەش دەبێتە ھۆی لەناوچوونی بزوێنەرەکان، بەلام ئەمە کێشە نەبوو بۆ RS-٢٥ بەھۆی وردەکارییەکانی دیزایین.

ڤالینتین گلوشکۆ (Valentin Glushko)لە سالەکانی ١٩٣٠ ئینجێکتەرێکی بازنەیی داھێنا، و ھەروەھا بەنزیکەیی بەشیوەیەکی جیھانی لە بزوێنەرەکانی ڕووسی بەکارھات. جولەی خولانەوەیی لەسەر شل جێبەجێکرا (و ھەندێک جارییش ئەو دوو سوتەمەنییەی کە تێکەلدەکران)، پاشان لە کونێکی بجووکەوە دەردەکرێت، کە شێوەی پەڕەیەک لە قوچەک دروست دەکات کە بەخێرایی لەیەک جیادەبێتەوە. یەکەم بزوێنەری شلی گۆدارد ئینجێکتەری تاکە پێکەری بەکاردەھێنا. زانا ئەلمانییەکان لە جەنگی جیھانی ٢ تاقیکردەوەی پێکینیان لەسەر پلێتی تەختەیی ئەنجامدا کە بە سەرکەوتوویی لە مووشەکی واسرفال بەکارھات.

جێگیری سوتان[دەستکاری]

بۆ دورکەوتنەوە لە ناجێگیرییەکان وەکو لەرەلەر، کە بەڕێژەیی لەرەلەرییەکەی کەمە، پێویستە بزوێنەرەکە بەشێوەیەکی وا دیزایین بکرێت کەلەگەل نزمی پەستانەکە گونجاو بێت بۆ ئەوەی کە بەڕێژەیەکی گەورە ھەلقولانەکە سەربەخۆبێت لە پەستانی ژوورەکە. ئەمجۆرە پەستانەش دەکرێت پێی بگەی بە بکارھێنانی بەکەمی ٢٠٪ لە پەستانی ژوورەکە بەنێو ئینجێکتەرەکانەوە.

لەگەل ئەوەشدا، بەکرداری لە بزوێنەرە گەورەکاندا، لەرەلەر بەخێرایی بەرزەوە زۆر بە ئاسانی بەکاریدەخەنەن، و ئەمەش بەباشی تێنەگەیشتراوە. ئەم لەرەلەرە خێرایی بەرزانەش بەرەو لەکارکەوتنی چینی دەوروبەری ڕۆخی گازی بزوێنەرەکەیان دەبات، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی شکستی خێرای سیستەمی ساردکرنەوە، لەناوجوونی بزوێنەر. ئەم جۆرە لەرەلەرانە زۆر باون لە بزوێنەرە گەورەکان، بە ھۆیەوە دەنالێنن لە بەرەوپێشبردنیSATURN V، بەلام لەکۆتایی دا بەسەریدا زالبوون.

ھەندێک لە ژوورەکانی سوتان وەکو ئەوانەی لە بزوێنەری RS-٢٥، زرنگانەوەکانی ھیلمھۆلتز بەکاردێنن وەکو میکانیزمی کزکردنەوە بۆ وەستاندنی کرداری فریکوێنسی زرنگانەوە لە گەشەکردن.

بۆ نەھێشتنی ئەو کێشانە، دیزاینی ئینجێکتەری ڕس-٢٥ لەجیاتی لەدەستدانی توانایەکی زۆر بۆ بە ھەلمکردنی سوتەمەنییەکە پێش لێدان بۆناو ژووری سوتانەکە، ھەرجەندە کەجەندین تایبەتمەندی تر بەکارھاتن بۆ دلنیابوون لە ڕوونەدانی ناجێگیری ،توێژینەوەکانی دوای ئەو دریانخست کە ئەم تایبەتمەندیانە پێویست نییە، و شێوەی سوتانی گازەکە بەشێوەیەکی باوەڕپێکراو کاردەکات.

زۆرجار تاقیکردنەوەی جێگیری دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی تەقەمەنی بجووکەکان. کە دەتەقێنرێتەوە لەناو ژوورەکە لەکاتی ئیشپێکردنەکە، و دەبێتە ھۆی جۆشی سەرەڕۆیانە. بە لێکۆلینەوە لەسەر شوێنەواری پەستانەکە لەژوورەکە بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کەجەند بەخێرایی کاریگەرییەکانی ئالۆزییەکە دیارنامێنی، لە توانادایە کە مەزندەی جێگیرییەکە و دووبارە دیزایین کردنەوەی ژوورەکە بکرێت ئەگەر پێویست بوو.

سووڕەکانی بزوێنەر[دەستکاری]

بۆ موشەکەکانی سوتەمەنی شل، چوار ڕێگەی جیاواز ھەیە بۆ لێدانی سوتەمەنییەکە بۆناو ژوورەکە کە باون لە بەکارھێنان.[١٠]

پێویستە سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر پالبنرێن بۆ ناو ژووری سوتانەکە بەرامبەر بە پەستانی گازە گەرمەکان کە سوتێنراون، و ھێزی بزوێنەر سنووردارە بەو تێکڕایەی کە سوتەمەنی پالی پێوە دەنرێت بۆناو ژووری سوتان. بۆ بەکارھێنانی ناو بەرگەھەوا و ھاویشتنی، پەستانێکی بەرز، و ھێزێکی بەرزتر، سووڕەکانی بزوێنەر پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ھێزی ڕاکێشان، بۆ بەکارھێنانی خولگەیی، ھەمیشە سووڕەکانی خاوەن ھێزی کەم باشە.

سووڕی پێدەری-پەستان

سوتەمەنییەکان بەھێزەوە پالدەنرێن لە تانکەپەستێنراوەکان (بەڕێژەیی قورسن).

گرانی تانکەکان واتای ئەوەیە کە نزمی پەستان بەڕێژەیی باشترینە، کە دەبێتە ھۆی سنوردارکردنی ھێزی بزوێنەر، بەلام ھەموو سوتەمەنییەکە دەسوتێت، ئەمەش ڕێگە بە چوستیێکی بەرز دەدات. زۆرجار ئەو پەستانەی کەبەکاردێت ھیلیۆمە لەبەر نەبوونی توانای کارلێک کردن و نزمی چڕی. نموونە:AJ-١٠، لە مەکوکی ئاسمانیOMS، ئاپۆلۆ SPS، و قۆناغی دووەم لەDELTA 11.

پێدەرە ترۆمپای کارەبایی

مۆتۆڕێکی کارەبایی بەکاردێنێت، بەگشتی مۆتۆڕی کارەبایی بێ فلچەی DC، بۆ کارپێکردنی ترۆمپەکان. مۆتۆڕە کارەباییەکە وزەی پێ دەدرێت بە پاترییەکەوە. ئەمە بەڕێژەیی سانایە بۆ ئەنجامدان و کەمکردنەوەی ئالۆزی دیزایینکردنی ئامێری تۆربایین، بەلام لەسەر تێچووی بارستایی وشکی زیادەی دەستەی پاترییەکە. نمونەی بزوێنەرەکە ڕەزەرفۆردە.

سووڕی پێکھێنانی گاز

ڕێژەیەکی کەم لە سوتەمەنییەکان دەسوتێنرێن پێش کارپێکردن بۆ پێدانی وزە بۆ ترۆمپای تێربۆ و پاشان دەرجوونی لە نۆزلی جیاکراو، یان لەخوارەوەی نۆزلە سەرەکییەکە. لەئەنجامی ئەمەش نزمی لە چوستی پەیدادەبێت بەشیوەیەک کە دەرجووەکە دەبێتە ھۆی پالدانێکی کەم یانیش پالدانی نییە، بەلام دەکرێت ترۆمپای تۆرباینەکان زۆر گەوەرە بن، کە ڕێگە بە بەرزی وزەی بزوێنەرەکان دەدات. نمونە: Saturn V's F-1و Delta IV's RS-68، Ariane 5's HM7B, Falcon 9's Merlin.

سووڕی بەلوعە

گازە گەرمەکان لە ژووری سەرەکی سوتانی بزوێنەری مووشەک و ئاراستەیکە بەنێو بزوێنەرەکانی تۆربایینی ترۆمپای تێربۆ بۆ پالنانی سوتەمەنی، پاشان دەردەچێت. و لەبەر ئەوەی کە ھەموو سوتەمەنییەکە ھەلناقولێت نێو ژووری سەرەکی سوتانەکە، سووڕی بەلوعە ڕاچاو دەکرێت وەکو سووڕێکی کراوەی بزوێنەر. نمونە: BE-٣ و J-٢ لەخۆدەگرێت.

سووڕی فراوانکەر

سوتەمەنی Cryogenic (ھایدرۆجین، تان میثان) بەکاردێت بپۆ ساردکردنەوەی دیوارەکانی ژووری سوتان و نۆزل. ھەلمی گەرمی ھەلمێژراو و فراوانبوونی سوتەمەنی کە دوایی بەکاردێت بۆ کارپێکردنی ترۆمپاکانی تێربۆ پێش چوونیان بۆناو ژووری سوتان، کە ھۆکارە بۆ چوستیەکی بەرز، یان دەڕوا بۆ دەرەوە، کە ڕێگەیە بۆ توانای بەرزی ترۆمپاکانی تێربۆ دەدات. ئەو گەرمییە سنوردارەی کە ھەیە بۆ بە ھەلمکردنی سوتەمەنی توانای بزوێنەرەکە سنوردار دەکات. نمونە: ١٠ RL، بۆ Atlas V و Delta IV قۆناغەکانی دووەم (سووڕی داخراو)، ٥ H-II's LE(سووڕی بەربوون).

سووڕی سوتانی قۆناغکراو

تێکەلەی پڕ لە سوتەمەنی و ئۆکسیدایزەر دەسوتێنرێن لە پێش کارپێکردنیان و پاشان کار بە ترۆمپاکانی تێربۆ دەکرێت، و ئەو دەرچوە پەستان بەرزە ڕاستەوخۆ دەچێت بۆناو ژووری سەرەکی کە سوتەمەنییەکە و ئۆکسیدایزەرەکەی تێدا دەسوتێت، ڕێگە بە پەستان و چوستییەکی زۆر دەدات. نمونە: ٧- LE ,191- RD .SSMS

سووڕی ئالەگۆڕی بزوێنەر[دەستکاری]

دەستنیشانکردنی سووڕی بزوێنەر یەکێکە لە سەرەکیترین ھەنگاوەکانی دیزایینی بزوێنەری مووشەک. ژمارەک لە ئالوگۆڕکردن سەریھەلدا لەو دەستنیشانکردنە ھەندێک کە ئەمانە لەخۆدەگرێت:

بەراوردی ئالوگۆڕی لەنێوان سووڕە بەناوبانگەکانی بزوێنەر
جۆری سووڕ
پێکھێنەری

گاز

سووڕی

فراوانکەر

سوتانی

قۆناغکراو

پێدەری-

پەستان

لایەنە باشەکان سادە؛ کەمی بارستایی وشک؛ ڕێگە بە وزەی بەرزی تێربۆپامپەکان دەدات بۆ بەرزی پالنان بەرزی پالنانی دیاریکراو؛ کەمی ئالۆزی ھەتا ڕادەیەک بەرزی پالنانی دیاریکراو؛ بەرزی پەستانی ژووری سوتان ڕێگە بە پالنانی بەرز دەدات سادە؛

بێ ترۆمپەکانی تێربۆ؛ کەمی بارستەی وشک.

پالنانی بەرزی دیاریکراو

لایەنە خراپەکان

کەمی پالنانی دیاریکراو

بەکارھێنانی سوتەمەنی cryogenic؛

گواستنەوە گەرمی بۆ سوتەمەنی وزەی تۆربایین سنورداردەکات بەمەش بزوێنەرەکە پالدەدرێت

زیاد بوونی ئالۆزی بەشێوەیەکی زۆر پەستان تانکەکە پەستانی ژووری سوتان و پالنانی سنوورداردەکات؛ تانکە گرانەکان و ئەو ئامێرانەی پەستان کە پێی پەیوەستە

سارکردنەوە[دەستکاری]

زۆرجار ئینجێجتەرەکاب بەشێوەیەک دادەنرین کە چینێکی پڕ لە سوتەمەنی لەسەر دیواری ژووری سوتانەکە دروست بێت. ئەمەش پلەی گەرمی لەوێ کەمدەکاتەوە، و بەم ڕێگایە بۆ قوڕگەکە و ھەتا نۆزلەکەش کە ئەمە ڕێگە بە ژووری سوتانەکە دەدات کە لەپەستانێکی بەرزدا کاریپێبکرێت، کە ڕێگەبە فراوان بوونی نۆزلەکە دەدات بە تێکڕایەکی بەرز بۆ بەکارھێنان کە ISPیەکی بەرزتری پێ دەبەخشێت و سیستەمی کارکردنێکی باشتر.[١١] زۆرجار بزوێنەری مووشەکی شل ساردکردنی تازەکەرەوە بەکاردێنێت، کە سوتەمەنی یانیش بەڕێژەیەکی کەمتر ئۆکسیدایزەر بەکاردەھێنێت بۆ ساردکردنەوەی ژوورەکە یان نۆزلەکە.

ھەلگیرسان[دەستکاری]

دەتوانرێ ھەلگیرسان بەجەندین ڕێگە کاریپێبکرێت، بەلام لەوانەیە لەگەل سوتەمەنییە شلەکان بەکاربێت زیاتر لەو مووشەکانەی کە پێویستیان بە سەرجاوەیەکی نەگۆڕ و گەورەی ھەلگیرسان ھەیە؛ دواکەوتن لە ھەلگیرسان (لە ھەندێک باری بجووکدا) لەچەند دەییەکی کەمی مللی چرکەدا دەکرێت ببێتە ھۆی پەستانی زیادە لە ژوورەکە بەھۆی سوتەمەنی زیادە. دەسپێکردنی سەخت دەکرێ ببێتە ھۆی تەقینەوەی بزوێنەر.

بەگشتی، سیستەمی ھەلگیرسان ھەولدەدات کە بلێسە بەڕێبکات لەسەر ڕووی ئینجێکتەرەکە، لەگەل تێکڕای بارستاییەک کە بەنزیکەیی ١٪ لە تێکڕای بارستایی ھەموو ژوورەکە پێکدێنێت.

ھەندێک جار پێکەوەبەستەری سەلامەتی بەکاردێت بۆ دلنیابوون لە ھەبوونی سەرجاوەکی ھەلگیرسان پێش کردنەوەی ڤالڤە سەرەکییەکان؛ لەگەل ئەوەشدا دلنیایی پێکەوەبەستەرەکان دەکرێت لە ھەندێک باردا کەمتر بێت لە سیستەمی ھەلگیرسان. بۆیە کارەکە لەسەر ئەوە ڕادەوەستێت کەئایە پێویستە سیستەمەکە بەشێوەیەکی سەلامەت شکەست بێنێت، یانیش ئایە سەرکەوتنی تەواوی ئەرکەکە گرنگترە. بەدەگمەن پێکەوە بەستەرەکان بۆ قۆناغە نالەبارەکانی سەروو بەکاردێت کە شکست لە پێکەوەبەستەرەکان دەبێتە ھۆی لەدەست دانی ئەرکەکە. بەلام بوونی ھەیە لەسەر بزوێنەری RS-٢٥، بۆ داخستنی بزوێنەرەکان پێش ھەلسانی مەکوکی ئاسمانی. سەڕەڕای ئەمەش، دۆزینەوەی ھەلگیرسانێکی سەرکەوتووی ھەلگیرسێنەرەکە کارێکی سەختە، ھەندێک لە سیستەمەکان وایەرە باریکەکان باکردێنن کە بە بلێسەوە بڕدراون، سێنسەرەکانی پەستان ھەندێک لەم بەکارھێنانەی بینیوە.

شێوازەکانی ھەلگیرسان یاری ئاگرین، کارەبایی (پریشک یان وایەری گەرم) و کیمیایی. سوتەمەنییەکانی ھایپەرگۆلیک تایبەتمەندی خوە ھەلگیرسانیان ھەیە، و دلنیایی و لەگەل ھەلێکی کەمتری سەرەتاییە سەختەکان. لە سالەکانی ١٩٤٠ ڕووسییەکان دەستیان بە کارپێکردنی بزوێنەرەکانیان کرد بە سوتەمەنی ھایپەرگۆلیک، لە پاش ھەلگیرسان دەیان گۆڕی بۆ سوتەمەنییە بنەڕەتییەکان. و ھەروەھا ئەمە لەسەر بزوێنەری مووشەکی ئەمریکی ف-١ بەکارھات لە بەرنامی ئاپۆلۆ.

ھەلگیرسان لەگەل بریکاری ھەلگیرسان- سیانە ئثیلی ئەلەمنیۆم ھەلدەگیرسێت لەگەل گەیشتن بە ھەوا و ھەروەھا ھەلدەگیرسێ و/یان شیدەبێتەوە لەگەل گەیشتن بە ئاو، و لەگەل ھەر ئۆکسیدایزەرێکی تر- یەکێکە لەو ماددە کەمانەی کە خاوەن ھەلگیرسانێکی پێویستە بۆ ھەلگیرسان لەکاتی گەیشتنی بە ئۆکسجینی شلی ساردکراو. ئینثالپی سوتانەکە، ΔcH ,-٥٬١٠٥٫٧٠ ± ٢٫٩٠KJ/mol(-١٬٢٢٠٫٢٩ ± .٠٦٩kcal/mol). ئاسن ھەلگیرسانەکەی وای لێدەکات کە خوازراو بێت وەکو ھەلگیرسێنەری بزوێنەری مووشەک. دەکرێت بەکەکاربێت لەگەل تریئیثلبۆران بۆ دروستکردنی تریئیثلبۆرانی - سیانە ئیثیلینی ئەلمنیۆم، زیاتر ناسراوە بە TEA-TEB

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Sutton, George P. (1963). Rocket Propulsion Elements, 3rd edition. New York: John Wiley & Sons. p. 25, 186, 187.
  2. ^ Russian title Issledovaniye mirovykh prostranstv reaktivnymi priborami (Исследование мировых пространств реактивными приборами)
  3. ^ "Re-Creating History". NASA. Archived from the original on 2007-12-01. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Magazines, Hearst (1 May 1931). Popular Mechanics. Hearst Magazines. p. 716 – via Internet Archive. Popular Mechanics 1931 curtiss.
  5. ^ Volker Koos, Heinkel He 176 – Dichtung und Wahrheit, Jet&Prop 1/94 p. 17–21
  6. ^ "Thomas Mueller's answer to Is SpaceX's Merlin 1D's thrust-to-weight ratio of 150+ believable? - Quora". www.quora.com.
  7. ^ NASA:Liquid rocket engines, 1998, Purdue University
  8. ^ Landis (2001). "Mars Rocket Vehicle Using In Situ Propellants". Journal of Spacecraft and Rockets. 38 (5): 730–735. Bibcode:2001JSpRo..38..730L. doi:10.2514/2.3739.
  9. ^ Sutton, George P. and Biblarz, Oscar, Rocket Propulsion Elements, 7th ed. , John Wiley & Sons, Inc. , New York, 2001.
  10. ^ "Sometimes, Smaller is Better". Archived from the original on 2012-04-14. Retrieved 2010-06-01. ١٤ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Rocket Propulsion elements - Sutton Biblarz, section 8.1