خولانەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆیەک کە بە دەوری تەوەرەکەیدا دەخولێتەوە (جووڵانەوەی ئێسپینی)

خولانەوە (بە ئینگلیزی: Rotation) بۆ تەنێکی دوو ڕەھەندی بریتییە لە سووڕانەوەی تەنەکە بە دەوری خاڵێکدا کە پێی دەڵێن چەقی خولانەوە. دەشێت چەقەکە لە ناو تەنە ئەندازەییەکە یان لە دەرەوەی بێت. لە فەزا، یان بۆشایی سێ ڕەھەندیدا، خولانەوە دەتوانرێت بە دەوری تەوەرێک یان خاڵێکدا بێت. بە خولانەوە لەوانەیە ئاڕاستە و شوێنی شێوە یان تەنێکی ئەندازەیی بگۆڕدرێت بەڵام تەنەکە وەکوو خۆی دەمێنێتەوە. خولانەوەی تەنێکی سێ ڕەھەندی، دەتوانرێت بە دەوری یەکێک لە تەوەرە ھاوتاکانی خۆیدا بێت، لەم بارەدا پێی دەوترێت جووڵەی ئێسپینی. یان تەوەری خولانەوە لە دەرەوەی تەنە ئەندازەییەکە بێت، کە پێی دەوترێت جووڵەی ئۆربیتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]