گازۆلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ده‌فرێکی گازۆلین


تایبەتمەندیەکی گازوایلێکی تایبەتی  تێکەل بەرهەڵسی دەکات بۆ داگیرسانی زوو( هەروەها دەبێتە هۆی تەقەتەق و کەمکردنەوەی چووستی بزوێنەر) تێکڕای ئۆکتان ئەژمێردرێت کە لە چەندین پلەوە بەرهەم هاتووە.

قوڕقشمی تێتڕائەثیل و تێکەڵەکانی تری قوڕقشم لەئێستادا بەکارنایەن بۆ بەرکردنەوەی نمرەپێدانی ئۆکتان (هێشتا لە فڕین و ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێدا بەکاردێ). ماددە کیمیاییەکانی تر بەزۆری زیاد دەکڕین بۆ گازوایل بۆ باشترکردنی جێگیری کیمیایی و تایبەتمەندی بەجێهێنان، کۆنترۆڵکردنی ژەنگ هەڵهێنان و بەخشینی سیستەمی پاککردنەوەی سووتەمەنی. لەوانەیە گازوایل ئۆکسجینی تیا بێت کە ماددە کیمیاییەکانی وەک ئیثانۆڵ، MTBE یان ETBE تیادایە بۆ باشترکردنی سووتان.

گازوایل بەکاردێ لە نێو بزوێنەری سووتانی ناوەکی کە دەتوانن گاریگەریەکی تەواویان هەبێت لەسەر ژینگەی ناوەخۆ، وە هەروەها بەخشەری دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە بۆ گەرم بوونی زەوی. هەروەها گازوایل دەتوانێ بە نەسووتاوی بچێتە نێو ژینگەوە بە هەردوو جۆری شلە و هەڵم، لە چارەسەرکردن و دزەکردنەوە لە کاتی بەرهەم هێنانەوە، هەروها لە گواستنەوە و گەیاندندا ( بۆ نموونە لە تانکی خەزنکراوە، لە ڕژانەوە، وە هتد). نموونەیەک لەو هەوڵانەی کە بۆ کۆنتڕۆڵکردن دراوە لە دزەبردن، چەندین تنکی خەزنکردنی ژێر زەوی بەپێویست زانراوە کە پێوانەی چری هەبێ لەشوێنەکەیدا بۆ پێزانین و ڕێگرتن لە دزەکردن. گازوایل بەنزینی تیایە وە ماددەی تر ناسراوە بە کارسینۆجین( ماددەی شێرپەنجە پێگەیشتن)

وشەزانی[دەستکاری]

گازۆلین وشەیەکی ئینگلیزیە بەمانای سوتەمەنی ئۆتۆمبێل دێت یە فەرهەنگی ئۆکسفۆرددا بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٨٦٣ بەکارهێنرا بەڵام وشەیەکە بە کرداری لە ساڵی ١٨٦٤ لە باکوری ئەمریکا بەکارهێنرا بەزۆری پێکدێت مادەیەکی ئەندامی و تێکەڵکراوی چەند مادەیەکی دیکە

لەزۆربەی وڵاتاندا، بەرهەمەکە پێیدەتورێ “ پەتڕۆڵ”، نەوەک “گازوایل”. پەتڕۆڵ یەکەمجار بەکارهات بەنزیکەی لە ساڵی ١٨٧٠، هەروەک بە ناوی بەرهەمێکی ڕەقی پاڵاوتەی پەتڕۆڵ لەلایەن فرۆشیارێکی بەڕیتانی کارلس، کاپڵ و لیۆنارد, کە وەک توێنەرەوەیەک فرۆشتی. کاتێک دواتر بەرهەمەکە وەک بەکارهێنانێکی نەێ دۆزروایەوە وەک سووتەمەنی مۆتۆرێک، فرێدریک سیمس (Frederick Simms), هاوبەشێکی گۆتلیب دایملەر (Gottlieb Daimler), پێشنیاری بۆ کارلس کرد کە نیشانەی بازرگانی “پەتڕۆڵ” تۆماردەکەن، بەڵام لەکاتەدا وشەکە لەمەوپێش گشتی بوو ،دەشێ لە ووشەی فەرەنسی (pétrole) سەرچاوەی وەرگرتبێت، وە ناو تۆمارکردنەکە ڕێگەی پێنەدرا. کارلس چەند ناوێکی گۆڕاوی بەرهەمەکەی تۆمار کرد، بەڵام هەرچەندە زاراوەی پەتڕۆڵ بوە گشتی بۆ سووتەمەنی لە وڵاتی بەڕیتانیا.

پاڵاوتکارە بەڕیتانیەکان لەبنەڕەتدا “ڕوحی مۆتۆڕ” یان بەکارهێنا وەک ناوێکی ڕەگەزی بۆ ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی وە “ڕوحی فڕین” بۆ گازوایلی فڕین. کاتێک کارلس نکۆڵی کرا لە ناوی بازرگانی “پەتڕۆڵ” لە ساڵانی ١٩٣٠، ڕکابەرەکانی گۆڕیان بە ناوێکی باوتر “پەتڕۆڵ”. هەرچەندە، “ڕوحی مۆتۆڕ” لەمەوپێشدا شوێنی کرابۆوە لە یاسا و تۆمارکردندا، کەواتە زاراوەکە وەک ناوێکی ڕەسمی پەتڕۆڵ دەمێنێتەوە. زاراوەکە زۆر بەفراوانی لە نێجیریادا بەکاردەهێنرێ، لەکاتێکدا کۆمپانیا گەورەکانی پەتڕۆڵ ناوی بەرمەهەمەکانیان دەنێن “خەڵاتی ڕوحی مۆتۆڕ”. لەگەڵ ئەوەشدا “پەتڕۆڵ” ئینگلیزی نێجیریای داگیر کردووە، “خەڵاتی ڕوحی مۆتۆڕ” وەک ناوێ ڕەسمی دەمێنێتەوە لە بڵاوکراوە زانستیەکاندا، لە ڕاپۆرتی حکومەتی، وە لە ڕۆژنامەکانیشدا.

بەکارهێنای وشەی گازوایل لەجیاتی پەتڕۆڵ لەدەرەوەی باکوری ئەمریکادا باو نیە، بە تایبەتی پێدانی کورتکراوەی گاز لەجیاتی گازویل، چونکە جۆری جیاوازی بەرهەمی گازی بەکاردێ وەک سووتەمەنی ئۆتۆمبێل ، وەک گازی سروشتی پەستێنراو (CNG), گازی سروشتی شلەوەکراو (LNG)، وە گازە نەتی شلەوەکراو (LPG). لە زۆربەی زمانەکاندا، ناوی بەرهەمەکە لە “بەنزین”ەوە وەرگیراوە، وەک (Benzin) لە ئەڵمانیەوە یان benzina لە ئیتالیەوە. ئەرجەنتینی و ئۆڕگوای و پاڕاگوای وشەی زۆر باوی نەفتە (nafta) بەکاردێنن کە لە نەفەتی کیماییەوە هاتووە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم بەکارهێنانی گازۆلین لە ئامێری سوتاندنی ناوکیدا پێشخرا لە چارەکی یەکەەمی سەدەی ١٩ ئەو مەکینەیەش پێی دەوترا ئۆتۆ وە ئەو فیوڵەشی کە تیایدا بەکارهێنرا هایدرۆکاربۆنی تیا بوو کە لە خەڵوز دەستمان دەکەوێت و پلەی کوڵانەکەی دەیکردە ٨٥ پلەی سەدی  وە بەکارهێنانی گازۆلین بۆ (نۆزڵ) زۆر بەسود بوو

به‌رزكه‌ره‌وه‌یكی په‌مپی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ڕیكی بیره‌نه‌وتێك له‌كه‌ناره‌كانی مه‌كسیك

گازۆلین دروست دەکرێت لە پاڵاوتگەی ڕۆندا بەم ڕێزەیە ١٩ گاڵۆن نزیکەی ٧٢ لیتری لێ بەرهەم دێنرێت وە ٤٢ گاڵۆن نزیکەی ١٦٠ لیتری لێ بەرهەمدەهێنرێت وە ئەو مادانەشی پەیادەبن لە کاتی دروستکردنی گازۆلیندا پێیان دەوترێ گازۆلینی ڕاستەوخۆ کە بۆ مەکینە زۆر تایبەتەکان بەکاردێت

تایبه‌تمه‌ندییه‌ فیزیایه‌كان[دەستکاری]

بینای وێستگه‌یه‌كی گازۆلین له‌ هێرۆشما ، یابان

چڕی[دەستکاری]

چڕی تایبەنتی گازۆلین لەنێوان ٠٧١ بۆ ٠٧٧ دەبێت

بە بەرزبونەوەی چڕی ئاڕۆماتیکیەکەیشی زیادەکات

سەرەتای فرۆشتنی گازۆلین لە ئەوروپا دەستی پێکرد وە نرخەکەشی بە پێی چڕیەکەی دیاریکراو بوو چونکە گازۆلین لە چری کەمدا سەر ئاو دکەوێت  

جێگیری[دەستکاری]

کوالێتی گازوایل دەبێ جێگیر بێت بۆ ماوەی شەش مانگ گەر بە شێوەیەکی ڕێک خەزنکرا، بەڵام گازوایلێک تەنها تێکەڵەیەکە نەوەک ئاوێتە, بە تێپەڕبوونی کات بەهێواشی تێکدەشکێت بەهۆی جیابونەوەی پێکهاتەکان. گازوایلی خەزنکراو بۆ ماوەی ساڵێک زیاتر ئەشی کە بسووتێ لەنێو بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکیدا بەبێ کێشەی زۆر بەڵام کاریگەری ماوەی درێژخایەنی خەزن زیاتر بەرچاو دەبێ لەگەڵ تێپەڕینی هەر مانگێک هەتاکو کاتی ئەوەدێت کە کاتێک دەبێ گازوایلەکە شلبکرێتەوە لەگەل بەرزبوونەوەی بڕی سووتەمەنی سەرلەنوێ دروستبوو کە لەوانیە دواتر گازوایلە کۆنەکە بەکاربێ. گەر شلەوەنەبوو بەجێبمێنی، کارکردنی ناتەواو ڕوودەدات و ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان بۆ بزوێنەر لە ئاگر هەڵکردنی هەڵە یان کەمی دروستی کاری سووتەمەنی لەناو سیستەمی دەردانی سووتەمەنی وە لە بۆردێکی هەڵدانی کۆمپیوتەر بۆ تەعویز کردنەوە ( گەر هەبوو لە سەیارەکەدا. گازوایل دەبێ لە نێو دەفرێکی باشداخراودا هەڵبگیرێت ( بۆ ڕێگرتن لە ئۆکساندن و تێکەڵبونی هەڵمی ئاو لەگەڵ گازەکە) کە دەتوانی بەرگەی پەستانی هەڵمی گازوایلەکە بگرێ بەبێ چوونەدەرەوە( بۆ ڕێگری لە بەفیڕۆچون لە بەشی هەڵچوو) لە پلەیەکی ساردی جێگیردا ( بۆ کەمکردنەوەی پەستانی زیادەی فراوانبونی شل وە بۆ کەمکردنەوەی هەر کارلێکێکی هەڵوەشانەوە). کاتێک گازوایل بە دروستی خەزن ناکرێ، لەوانەیە لەئەنجامدا بنێشت و ماددەی ڕەق ببێتە دەرئەنجام، کە دەتوانن پێکهاتەکانی سیستەمەکە ژەنگ بێنێ وە لەسەر شوێنی تەڕ کۆببێتەوە, کە لە ئەمجامدا ببێتە بارێک ناودەبڕی بە “سووتمەنی ڕەق بوو”. گازوایل ئیثانڵی تیایە بەتایبەتی زیاد دەکرێ بۆ مژێنی شێی کەشی دەوروبەر، دواتر کەتیرە، تەنی ڕەق یان ماددەی دوو دۆخ پێکدێنێت ( دۆخی هایدرۆکاربۆنێکی سەر ئاو کەوتو لەسەر لوتکەی دۆخی ئاو-کهول)

ئۆکتانە ژمارە[دەستکاری]

بزوێنەری داگیرسانی تریشقە دیزاینکراون بۆ سوتاندنی گازوایل لە کردارێکی کۆنتڕۆل کراوەوە ناسراوە بە سووتانی یەکسەر.هەرچەندە، لەوانەیە تێکەڵە نەسوتاوەکە بسوتێ بە خودکاری بەتەنها بەهۆی بەستان و گەرمی، نەوەک لەجیاتی سپارک پلەگ لە هەمان کاتی دەقیقدا، دەبێتە هۆی بەرز بونەوری پەستان بە خێرایی کە زیان بەبزوێنەرەکە دەگەیێنێت. ئەمە بەزۆری ناو دەبرێت بە لێدانی بزوێنەر یان لێدانی کۆتا-گاز. لێدان (knocking) دەکرێ کەمبکرێتەوە بە زیدکردنی بەرگەڵستی گازوایلەکە بۆ سووتانی خودکار، بە تێکڕای ئۆکتان دەر دەبڕدرێت.

زیادکراوەکان[دەستکاری]

زیادكراوی ماده‌ی دژ به‌ ته‌قه‌ته‌ق[دەستکاری]

دەفرێكى پلاستيك بۆ خەزن كردنى گازۆلین بەكارىهێنا لە ئەڵمانيا

دەفرێکی پلاستیکی بۆ هەڵگرتنی گازوایل لە ئەڵمانیا بەکارهات بەنزیکەیی هەموو وڵاتانی جیهان ئۆتۆمبێلی سووتەنی قوڕقوشمی تیا زیادکراو هەنگاو بەهەنگاو لەناویان برد. لە ساڵی ٢٠١١، شەش وڵات هێشتا گازوایلی بە قوڕقوشمیان بەکاردەهێنا: ئەفغانستان، میانمار، کۆریای باکوور، ئەلجیریا، عێڕاق و یەمەن. ئەوە چاوەڕوان کرا کە ئەم وڵاتانە لە ٢٠١٣، هەروەها گازوایلی بە قوڕقوشم قەدەغە دەکەن، بەڵام ئەم ئامانجە نەهاتە دی. ئەلجیریا قوڕقوشمی لەجیاتی بە بێ قوڕقوشمی شوێن گۆڕی و تەنها لە ساڵی ٢٠١٥. زیادکراوی جیاواز لە شوێنی ئاوێتەکانی قوڕقوشم بەکارهاتووە. باوترین زیادە بۆن خۆش دەگرێتەوە. هایدرۆکاربۆن، ئیثەر و ئەلکهول ( بە گشتی ئیثانۆڵ یان میثانۆڵ). بۆ هۆکاری تەکنیکی، بەکارهێنانی قوڕقوشم هێشتا ڕێگە پێدراوە لە جیهاندا بۆ پێکهێنانی هەندی پلەی گازویلی فڕین وەک (100LL) چونکە تێکڕای ئۆکتانی داواکراو بە شێوەیەکی تەکنیکی ناپەسەند دەبێ بۆ گەیشتن بەبێ بەکارهێنانی زیادەی قوڕقوشم

ته‌نه‌كه‌یه‌كی گاز
Uncontrolled burning of gasoline produces large quantities of soot and carbon monoxide.
پەڕگە:USRegularGasolinePricesUpto2019.png
US Regular Gasoline Prices through 2018