چڕی
چڕی ڕێژەی کۆمەڵتەی ماددەیە لە حاند قەوارەیدا. زۆرتر بە پیتی یۆنانیی ρ (ڕۆ) نیشان دەدرێ:[١]

لەم فۆرموولایە، ρ چڕییە و m کۆمەڵتەیە و V قەبارەیە. نابێ چڕی لەگەڵ کێشی تایبەتدا تێکەڵ بکرێ، کە کێش لە حاند قەبارەیە.[٢]
هەندێ جار، بۆ ئاسانکردنی کاری بەراورد لە نێوان سیستمگەلی جیاوازی یەکە، لە جێی چڕی، چەندێتییەکی بێڕەھەند وەکوو چڕیی ڕێژەیی بە کار دەهێنرێ. مەبەست لە چڕیی ڕێژەیی چڕیی ماددەیەکە بە گوێرەی چڕیی ماددەیەکی ستاندارد. ئەم ماددە ستانداردە زۆرتر ئاوە. بەم شێوەیە ئەگەر چڕیی ڕێژەیی لە یەک کەمتر بێت، مانای ئەوەیە ماددەکە سەر ئاو دەکەوێت.
چڕیی ماددە لەگەڵ پلەی گەرمی و پەستان دەگۆڕێت، ئەم گۆڕانە بۆ ڕەق و شلەکان بچووکە، بەڵام بۆ گازەکان گەورەیە، زیادکردنی پەستان لەسەر تەنێک بارستاییەکەی کەم دەکاتەوە، بۆیە چڕییەکەی زیاد دەکات، زیادکردنی پلەی گەرمیی ماددەیەک (هەندێک ماددە نەبێت) قەبارەکەی زیاد دەکات، بۆیە چڕییەکەی کەم دەکات، لە زۆربەی ماددەکاندا گەرمکردنی خوارەوەی شلەیەک دەبێتە هۆی گواستنەوەی گەرمیی لە بنییەوە بۆ سەرەوەی، چونکە چڕیی شلە گەرمکراوەکە کەم دەکات، ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە بەبەراورد لەگەڵ ماددەی گەرمنەکراوی چڕتر.
ئاڵوگۆڕی چڕیی ماددەیەک جاروبار پێی دەگوترێت قەبارەی دیاریکراو، ئەم زاراوەیە هەندێک جار لە داینەمیکی گەرمی بەکار دەهێنرێت، چڕی تایبەتمەندییەکی خەستە، واتە زیادکردنی بڕی ماددەیەک کار ناکاتە سەر بەرزکردنەوەی چڕی، بەڵام زیادکردنی چڕی بارستایی زیاد دەکات.
لە سەرگوزەشتەیەکی بەربڵاوی جێگومان؛ دەڵێن ئەرخەمیدس فرمانی پێ کرا ئاخۆ زێڕسازەکەی پاشا هیرۆ لە کاتی دروستکردنی تاجەزێڕینەکەی فرتوفێڵ دەکات بە بەکارهێنانی کانزای هەرزانتر یان نا، ئەرخەمیدس گوتی تاجەگوڵینەکە دەخەینە سەر شێوەی شەشپاڵووێک و قەبارەکەی دەزانین، ئینجا لەگەڵ بارستاییەکەی بەراوردی دەکەین، بەڵام پاشا بەم ڕێگەیە قایل نەبوو، ئەرخەمیدس تێدا مابوو، چوو خۆی بشوات، کاتێک چووە ناو ئاو و بینی ئاوەکە بەرز دەبێتەوە، بۆی دەرکەوت دەتوانێت قەبارەی تاجەزێڕینەکە لە ڕێگەی ئاوەوە بدۆزێتەوە، دەڵێن ئەرخەمیدس بەڕووتی ڕایکردە شەقام و هاواری دەکرد: "دۆزیمەوە! دۆزیمەوە!".
بەگشتی؛ چڕی دەتوانرێت بگۆڕدرێت بە گۆڕینی پەستان یان پلەی گەرمی، بەرزکردنەوەی پەستان هەمیشە چڕی بەرز دەکاتەوە، بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیش بەگشتی چڕی نزم دەکاتەوە، بەڵام هەندێک لە ڕێسا دەرچوون هەیە بۆ ئەم گشتاندنە، بۆ نموونە چڕیی ئاو بەرز دەبێتەوە لەنێوان پلەی بەستنی 0 °C و 4 °C، هەمان ڕەفتار لە سلیکۆن بەدی کراوە لە پلەی گەرمیی نزمدا.
ئۆزمیۆم و ئیڕیدیۆم چڕترین توخمە ناسراوەکانن لە بارودۆخی ستانداردی پلەی گەرمی و پەستان، بەڵام هەندێک ئاوێتەی کیمیایی دیاریکراو ڕەنگە چڕتر بن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Gas Density». www.grc.nasa.gov. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Density definition in Oil Gas Glossary». oilgasglossary.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
| ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |