بزوێنەری مووشەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
RS-68 ناسا تاقیانکردەوە لە بنکەی بۆشایی ستینس. نزیکەی گورزەی ڕۆشنی چاوەروەنکراو لە ئەگزۆزی ئەو مەکینەیە کە بەزۆریھەلمی ئاو٫ ھایدرۆ‌جین ٫ ئۆکسجین وە ھەندێک ھاەدرۆجینی نەسوتاوو
بزوێنەری مووشەکیViking 5C بەکارھات لە ناەچەی ١ بۆ ناوچەی ٢

بزوێنەری مووشەک کە بەستراوە لەنێو مووشەک بەکاردەھێنرێت بۆ پالنانی مووشەک بۆ کاردانەوای بارستایی بەشێوەی خێرایی بەرز، بەھۆی کاردانەوەی شلەی فرۆکەی جێت کە زۆربای کات گازی پلەی گەرمی بەرزن. بزوێنەری مووشەک بزوێنەری کاردانەوەن بەھۆی بەرھەم ھێنانی ھەلدانی بارستاین بەگوێرەی یاسای سێیەمی نیوتن. زۆربەی مووشەکەکان بەکارھێنەری وزەی کیمیاین کە پەرچدەرە تا وزەی پێویست دەستەبەر بکەن. بەلام جۆری نا سوتێنەرەکان وەکو مووشەکی گازی سارد و مووشەکی ناوەکی ھەن. ھەندە ژۆری ئۆتۆمبێل ھەن کە پالدەنرێن بەھۆی مووشەک کە ناویان ناوە مووشەک. ئۆتۆمبێلی مووشەکی خۆیان ماددەی ئۆکسێن ھەڵدەگرن جیا لەزۆربەی بزوێنەرە سوتێنەرەکان. بزووێنەری مووشەکی دەتوانن بەکاربھێنرێن لە بۆشایی ئاسمان و بالیستیکی و گولە تۆپ. جۆری دیکە بە بەراورد لەگەڵ بزوێنەری فرۆکەی جێت، بزوێنەری مووشەک سوکترین و بلندترین پاڵ پێوەنانیان ھەیە، بەڵام کەمترینگۆرانکاری لادانیانی دیاریکراو یان ھەیە. وە ئەگزۆزی نمونەیی جۆری ھایدرۆجینە وە سوکترین پێکھاتەیان ھەیە. بەڵام مووشەکی کیمیایی تێکەڵەیەکی جۆری قورستر بەرھەم دێنێ بۆ کەم کردنەوەی خێرایی ئەگزۆز.[١]

زاراوە[دەستکاری]

بەکارھێنانی گەرمایی مووشەک پالنەرێکی نەبزۆکە، گەرم دەکرێت لەلایەن کارەبا (electrothermal propulsion) یان کارتێکەری ناوەکی مووشەکی گەرمایی ناوەکی.

  • مووشەکی کیمیایی: وزەی پێ دەدرێت لەلایەن کارلێکی کیمیایی ئۆکساندن بۆ کاردانەوەی پالنەر.
  • مووشەکی سوتەمەنی پتەو: یان مووشەکی دەرھاوێشتەی پتەو یان مۆتۆر مووشەکی کیمیاوین کە بەکارھێنەری پالنەری سوتەمەنی پتەون.
  • مووشەکی سوتەمەنی شلە: بەکارھێنەری یەک یان زیاتری پالنەری دۆخی شلە لە تانکەوە بۆ بزوێنەر.
  • مووشەکی بەکارھێنەری دورەگ: پالنەرێکی پتەو لە ژوری سوتان بۆ دووەم شلە یان گازی ئۆکسێن یان پالنەرێک تا ڕێگە بەسوتان بدات.
  • مووشەکی(monopropellantt): مووشەک پالنەرێکی تاک شیدەکاتەوە لەلایەن پەرەپێدەری کارلێکی کیمیایی باوترینیان(monopropellant)ی ھایدرایزە کە مادەیەکی کیمیاییە و لەگەڵ ھایدرۆجین پێڕۆکساید.

بنەماکانی کارکردن[دەستکاری]

وێنەکاری بەشەکانی سوتەمەنی مووشەک: # شلەی سوتەمەنی مووشەک. # ئۆکسایدیزێر ئۆکسێن. # پالنەرێک بۆ تێکەل کردنی سوتەمەنی و ئۆکسێن # ژوری سوتان بۆ تێکەل کردنی دوو سوتەمەنی و سوتاندنیان. # بری ھێزی بەرھەم ھاتو دەخنکێنرێت بۆ ئەوی ھێزی زیاتر بدات بە ئەگزۆز. # ئەگزۆزی مووشەک
وێنە کاریکی سادە بۆ سوتەمەنی پتەوی موشک. # ئاوێتەی سوتەمەنی پتەو و ئۆکسێن ئامادە کراوە بۆوتان لە ناوەراستی مووشەک. # ڕویەکی گر تێبەردر بۆ سوتەمەنی #

ساردکەرەوە[دەستکاری]

بەھۆی بەتوانایی ھێزی مووشەک و بەرزی پلەی گەرمی بۆیە ماددەی بەکارھاتوو لە مووشەک بەرگەی ناگرن کە زۆربەی مووشەکەکان کاردەکەن لە پلەی گەرمی سوتان کە دەگاتە ٣٥٠٠ کلڤن یان ٥٨٠٠ فرەنھایت.

زۆر بەی بزوێنەرکانی جێت لە ئەگزۆزەکانیان پەرەی گازیان ھەیە تاوەکو بەھۆیانەوە زیاتر ڕوبەروی ساردی سەخت ببنەوە لەبەر ئەوەی پێویستیکی گرنگە بۆ کرداری سوتان بەرێوە ببات لە پلەی گەرمی نزم تر وە ون نەکردنی وزە.[٢] سەرارەی ئەمەش بزووێنەری جۆری جێت ژۆگەی ھەوایی ھەیە کە وەک ئۆکسێنەرێک بەکاری دەھێنێ کە %٧٨ نایترۆجینی ناچالاک دەکاتە. دەرەوە کە کاردانەوی نەرێنی دەبێ بۆ سوتان و پلەی گەرمی. بزوێنەری مووشەک ھیچ کام لەم جۆرە تایبەتمەندیانەی نییە.

زۆر بەی بەشەکانی بزوێنەری مووشەک دەگەن پلی گەرمی توانەوە وەک بەشەکانی ژوری سوتان و نۆزل nozzle لە مسی ١٢٠٠ کلڤنن، کە زۆر بەی بەشەکان مادەی پلەی گەرمی بەرزیان دەوێ کە دژە ئۆکسێن بن، ئەمەش کۆمەلێ گرفت دروست دەکات بۆ دارشتنی ماددەکان. nozzleنۆزل و ناوەوەی ژوری سوتان نا بێت پلەی گەرمیان ھێندە بەرز بێت لەبەر ئەوەی کە دەتوێنەوە یان دەبن بەھەڵم.

بۆ مووشەک کە مادەی باو بەکاردەھێنرێت بۆ دروستکردنی وەک ئەلەملیۆم، پۆڵا، نیکل یان تێکەڵەی کانزای مس دەبێت بەکار بھێنرێت بۆ ساردکردنەوەی سیستەمەکە تاوەکو پلەی گەرمی سنوردار بکرێ، کە ئەم مادانە پێکھاتەی ئەزمونداری مەکینەن. دروستبونەوەی سارد بونەوە: ئەوشوێنەیە کە سوتەمەنی تادا تێپەر دەبێ بە ناو بۆری لەدەرەوەی ژوری سوتان یان نۆزیل وە تەکنیکێکی دیکە ھەیە بەکاردەھێنرێت وەک ساردکەرەوە، وەک پەردەی ساردبونەوە یان فعلم ساردبونەوە بەکاردەھێنرێت تا ژیانی زیاتر بدات بە نۆزیل و ژوری سوتان. ئەمتکنیکە دلنیایی دەدات تاوەکو ھەلمی دەرچو لە خوار سنوری گرمایی توانەوە بھێلڵێتەوە کە ءەمەش ڕێگری دەکا لا کەمبونەوەی تەمەنی مادەی بەکار ھاتوو لە مووشەک دا.

دوو تێکەلی ماددە ک دەتوانن ک ڕەستەوخۆ دەتوانن پلەی گەرمی ئەگزۆز بە ژێیری بھێلنەوە وەک کاربۆنی سروشتی و تەنگستن، تنگستن توخمێکی کانزاییە بۆ دروستکردنی گلۆپی کاربایی بەکاردێت. زانستی مادەکان ئەم دوانەی کۆ کردەوە بون بە دارشتەی مەکینە، ھۆیکن بۆ سنوردارکردنی پلەی گەرمی ئەگزۆزی بزوێنەری مووشەکی کیمیاوی.

لە مووشەک، گۆرانی خێرای پلەی گەرمی کە دروستدەبن لەناو دیواری ژوری سوتان کە بڵندترینگەرمییە لە ئەندازیاری؛ گۆرانی خێرا بە شێوەیەکی گشتی لە مەودای ١–٢٠٠ MWم٢. کە بەھێزترین گۆرانی خێرای گەرمی دەدۆزرێنەوە لە نۆزل، کە زۆرجار دوو جار دەبینێت کە دۆزییەوە لە ژووری سوتان و نۆزل. ئەمەش بەھۆی تێکەلبونی خێرای بەرزی مادەکانی سوتەنییە لە کەچینێکی

لولەکی باریکدا پاشان ژوری سوتان کە پلەی گەرمی بەرزە.

ڕێگاکانی ساردکەرەوەی مووشەک

  • بەبێ بونی ساردکردنەوە: کاری پێ دەکرێ بەبێ برینی ھیچ مەودایەک.
  • ablative walls: دیواری ژوری سوتان بە مادەیەکی تایبەت داپۆشراوە کە دەی پارێزێ لە سوتان و گازی سوتاو.
  • تیشکی ساردکەرەوە: ژوری سوتان زۆربەی جار سپی و گەرمە تیشکەکە گەرمییەکە دوردەخاتەوە لە دیواری ژوری سوتانەکە.
  • سارد دەبنەوە دروست دەبێتەوە (سوتەمەنی مووشەک بەکارھێنانەری شلەیەکە، یان ھەندێک جار ئۆکسیدیسێرە، بۆ ساردکردنەوەی ژووری سوتانەکەی کە بەڕێیێک چاک سارد دەبێتەوە لەپێشە دەرزی لی دەدات واتە تێدا تێی دەکرێ).
  • پەردەی سارد (دەرز یسوتەمەنی پلەی گەرمی گاز ڕێک دەخات کە ساردترە لەکە دیوار ژوری سوتان ھەیە).

لە ھەموو حالەتەکاندا ساردبونەوە کاریگەریخۆی ھەیە لەسەر دیوار ی ژوری سوتان کە لێوەیە ڕێ دەگرێت لە خاپووری و دەبێتە ھۆی لەلایەنێک باریک چینی شلە جیا دەکاتەوە (سنوور چینەکانی ژورەوە) کە پەیوەندی ھەیە لەگەل ئەو دیوارەی کە دوورە لە ساردربونەوەکە لکە لە پلەی گەرمی سوتانن. دەستەبەر کردنی سنووری چینە کانی ژورەوە) ناپێتە ھۆی بریندار بونی یان زیان پێگەیاندنی دیوارە کە کە دورە لە ساردی.

پچڕانی سنووری چینەکانی ژورەوە لەوانەیە ڕوو بدات لەماوەی نشستی سارد بونەوە یان سۆزش نائارامی، و دیوار نشستی بە شێوەیەکی نموونەیی زوو ڕوو دەدات لە دواییدا…

زۆرجار سوتەمەنی بزوێنەر ھانی بەھێزی بزوێنەر دەدەن بۆ بارزبونەوەو خێرەیی، جگە لەوەی یارمەتیسەردبونەوەی ژوری سوتان دەدەن. وە ئەم کەمبونەوەی پلەی گەرمییە یارمەتی بزوێنەر و پارچەکان دەدات بۆ سارد بونەوەی سەیستەمەکەیان. وە دەتواندرێ کاریگەری کارکردنی سیستەمەکە زیاد بکات بە کەم کردنەوەی کێشی ئەگزۆز وزیادکردنی کاری گەری ژوری سوتان بۆ جولەوزەی ئەگزۆز.

بابەتە میکانیکەکان[دەستکاری]

ژوری سوتانی مووشەک کارکردنی شێوەیەکی ئاسایی بەستانی بەرزی ھەیە، بەشێوەیەکی نمونەیی ١٠–٢٠٠ بارە، (١٠–٢٠)مێگا پاسکاڵە وە ١٥٠–٣٠٠٠ psi. کردارەکە بەپێی یاسای بروا پێکراوی ئەتمۆسفیرە، پەستانی ژوری سوتان ئەنژامی زۆر باشمان دەداتێ کە ڕوخسەتێکی گەورە بە نۆزل دەدات بۆ گرگرتنی بە ئاشکرا.

لەھەمان کات دا، ئەو پەستانە بەرزە ھۆکارە بۆدورترین بەش لە ژوری سوتان لەژێر کاری گەری ھێزێکی زۆر لەسەر ڕوبەرەکەی - بۆری بزوێنەری مووشەک.

خراپییەکان، دروستبونی پلەی گەرمی بەرز چاوەروەن کرەوە لە مادەکەنی بزووێنەری مووشەک کە چاودێرییەکی گرنگ دەکرێ بۆ نزمتری بەرگری مادەکان بۆی.

لە کۆکردنەوە، گرنگە کە پلەی گەرمی وا دادەنرێت لە سەر دیواری ژوری سوتان و نۆزیل، ئەم جیا کاریانە کاریگەری دەخەنە سەر فراوانبونی ھێلی ناوەکی فرۆک

تاقیکردنەوە[دەستکاری]

بزوێنەری مووشەک زۆربەی کات بەشێوەیەکی نەگۆڕ تاقیدەکرێنەوە لە شوێنی تاقیکردنەوە پێشئەوەی بچنە بواری جێبەجێکردنەووە. بۆ بزوێنەری ئاست بەرز، یان دەمی بچووک (نۆزڵ)دەبێ بەکاربێ، یان مووشەکەکە دەبێ تاقی بکرێتەوە لە ژوورێکی گوەرەی بەتاڵکراو لە ھەوا

سەلامەتی[دەستکاری]

مووشەک ی گوێزەرەوە ناوبانگیان ھەیە لەروی مەترسی و نا سەقامگیری باری سەلامەتی، بۆیە بەدلنیایەوە دروستکردنی مووشەک کارێکە پێویستی بەدلنیای و سەلامەتی ھەیە.

لەگەل ئەوەشدا یەکێک لەکارە نا سەربەزییەکان بەکاردەھێنرێتئەویش کەمی کێشە واتە بە بوجەیەکی کەم بەرھەم بھێنرێتئەمەش کارێکی گونجاو نییە بۆ سەلامەتی مووشەک. سەرەرای ئەمەش ئەگەر ژمارەی فرینینان کەمتر بوو لەژمارەی تێکشکاوەکان ئەوا کارکردن بەم ھێلکاری دروستکردنە دەبنە ھۆی کاولکاری و کارەسات.

ھەسارەی سارتون(١٩٦١–١٩٧٥)[دەستکاری]

بزوێنەرەکەی ڕۆکیتداین H-١، بەکارھێنا لە ھێشووی ھەشت کە لەیەکەم قۆناغدا ساتورن (ھەسارە) و ساتورن (ھەسارە)IB دەستی پێکرد، ھیچ پڕ کۆسپ نشستییان نەبوو لە ١٥٢ بزوێنەری-فرین. کە مەکینەی پرات و ویتنی RL١٠، بەکاری ھێنا لە ھێشووی شەش لەکە ساتورن (ھەسارەI) دووەم قۆناغ، ھیچ پڕ کۆسپ نشستیی نەبوو لە ٣٦ بزوێنەری-فرین. مەکینەکەی ڕۆکیتداین F-١، بەکاری ھێنا لەیەکێک ھێشووی پێنج کە لە یەکەم قۆناغیا کە ساتورن (ھەسارە)V، ھیچ نشستیی نەبوو لە ٦٥ بزوێنەری-فرین. مەکینەکەی ڕۆکیتداین J-٢، بەکاری ھێنا لە ھێشووی پێنج کە لەساتورن (ھەسارە))V، لە دووەم قۆناغ، و بەتاکی لەکە ساتورن (ھەسارە) IB دووەم قۆناغ و ساتورن (ھەسارە) V سێیەم قۆناغ، ھیچ پڕ کۆسپ نشستیی نەبوو لە ٨٦ فڕینی-مەکینە[٣]

بۆشایی دێت ودەچێ (١٩٨١–٢٠١١)[دەستکاری]

مووشەک بە ئامێری پتەو و بەھێز بە بۆشایی دێت ودەچێ وە ٢٧٠بزوێنەری -فرین بەکار ھێنرا بوە ھۆی پڕ کۆسپ و نشستی.

RS-٢٥، بەکاریان ھێنا لە ھێشووی سێ، لە ٤٦ مەکینە نوێبوەوە فڕی. ئەمانەیێک تەواوییان کرد ٤٠٥ بزوێنەری -فرین لەگەڵ ھیچ پڕ کۆسپ و تێکچونی فرینێک. بەلام ژگە لە یەکێکیان نەبێ RS-٢٥ مەکینە نشستی ڕووی دا لەماوەی ئەرکی چالەنجی STS-51 - F.[٤] ئەمە نشستی ھیچ کاریگەریی نەبوو بەڵکو کار لەسەر ئەرک ئامانج یان ماوە.[٥]

کیمیازانی[دەستکاری]

پاڵنەرەکانی مووشەک (سوتەمەنییەکانی مووشەک) پێویستی بە وزەیەکی زۆر ھەیە بۆ ھەر بارستاییەک (specific energy = energy / mass) وە پێویستە ئەو ڕێژەیە جێگیر (ھاوسەنگ) بێت لە دژی لایەنگری وزەیەکی بەرزی پاڵنەر (سوتەمەنی) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تۆماتیکی بتەقێتەوە. وای دابنێ وزەی کیمیایی شاراوەکەی (ماتە وزەی) سوتەمەنییەکان دەتوانرێت بە سەلامەتی گەنجینە بکرێت (خەزن بکرێت)، ئەنجامەکانی ئەو پڕۆسەی سوتانە دەبێتە ھۆی فڕێدان و لابردنی ڕیژەیەکی زۆری گەرمی بەشێوەیەکی باش. بەشێکی گرنگ لە گەرمییە دەگوازرێتەوە بۆ جوڵە وزە لە بزوێنەری نۆزڵدا (nozzle)، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی پاڵپێوەنان بە مووشەکەکە بۆ پێشەوە لەگەڵ بەشێک لە کەرستە سوتاوەکان.

نموونەی ھەموو وزە کارکردووەکان بەشێوەیەکی جوڵە وزە دەردەکەوێت بۆ گازە دەرچووەکە (بەفیڕۆچووەکە)، لەبەرئەوەی خێرایی گازە دەرچووەکە زۆر گرنگترە وە پێوەرە بۆ کارایی بزوێنەرەکە (مەکینەکە). سەرەڕای ئەمە، جۆرەکانی گازە دەرچووەکە گەردیلەییە، کە ئاساییانە گواستنەوە، لەرزین، خولانەوە دەکەن بۆ لابردنی وزەکە. وە لەنێوان ئەوانەی کە باسمان کرد تەنھا گواستنەوەکە دەتوانێت بەشێوەیەکی بە سوود کاربکات بۆ ھەڵدانی مووشەکەکە، وە ھەروەھا کاتێک وزە دەگوازرێتەوە لە نێوانیانەوە ئەوا ئەو بارودۆخانەی ئەو پڕۆسەیە ڕوودەدات کاتێکی زەمەنی (کاتێکی دیایکراو) تێدەپەڕێنێت بۆ بەجێھێشتنی گازی دەرچوو لە نۆزڵەوە.

بوونی زۆری پەیوەندییە کیمیاییەکان (بۆندە کیمیاییەکان) ی گەردیلەیی، دەبێتە گۆی خولانەوە و لەرزین زیاد دەبێت (پەیوەندی ڕاستەوانەیە). بەم شێوەیە وا باشترە کە گازی دەرچووەکە بە سادەترین شێوەبێت (واتا کەمی بۆندی کیمیایی)، لەگەڵ بوونی جووتە گەردیلەی (دووانە گەردیلەیی) پێکھاتوو لە ڕووناکی کە ئەمەش ھۆکارێکی ترییە بۆ بەسوودبوونی لەرزینەکەی مووشەکەکە وەک فرە گەردیلەیی ھایدرۆجین بۆ ئەوەی نموونەیی بێت لە لایەنی کرداری. وە لەگەڵ ئەوەشدا لە حاڵەتی بوونی مووشەکی کیمیایی، ھایدرۆجین ماددەیەکی کارلێکەرە وە ھۆکارێکی سووک بوون و کەمبوونی کێشی مووشەکەکەیە، لێکدراو نییە (دەتوانین بڵێین مەبەستمان ھایدرۆجینی پوختە). ھۆکاری ئۆکسێن، بەزۆری ئۆکسجینە یان ئەو ماددانەی کە ئۆکسجینیان تێدایە، دروست دەبێت لە کاتی کرداری سووتاندنەکەی مووشەک (گڕگرتنی مووشەک)، زیادکردنی بارستە وە بۆندە کیمیاییەکان (پێکھاتە کیمیاییەکان) بۆ جۆرەکانی گازە دەرچووەکە.

سودێکی تری گەردیلە سوکەکان (گەردیلەی ڕووناکی) ئەوەیە کە ئەوان لەوانەیە تاودان بکەن بۆ زۆرترین خێرایی لە پلەی گەرمییەکان (پلەی گەرمی بەرز) کە ئەمە دەتوانێت خێرایی مووشەکەکە زیادبکات لە کەرستە بەکارھێنراوەکان (بەردەستەکان). پلە بەرزەکانی گاز لە بزوێنەری مووشەک دەبێتە ھۆی گرفتی مەترسیدار بۆ ئەندازیاری مۆتۆڕی ڕزگاربوو (مەبەست لە ئەندازیاری مۆتۆڕ ئەوەیە کە شێوە و ستانداردێتی مۆتۆڕەکەیە).

وا دادەنرێت ھەریەکە لە ھایدرۆجینی شل (LH2) ھەروەھا ئۆکسجین (LOX, or LO2) بە کاریگەرترین ھۆکار ھەژمار دەکرێن وەک پاڵنەر (سوتەمەنی) لەڕووی خێراییەوە کە بۆ مووشەک بەکارھاتوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ھەندێک لە کۆمەڵەی پێکھاتوو بۆڕۆن یان ئۆزۆنی شل لەوانەیە باشتربێت لەڕووی تیۆرییەوە (نەزەڕییەوە) ئەگەر کێشە پڕاکتیکییەکان (کردارییەکان) چارەسەرکران.[٦]

گرنگە درک بەوە بکەین و تێبینی ئەوە بکەین کاتێک حیسابی وزەی کاردانەوەی دیاریکراو دەکەین بۆ پێکھاتەی پاڵنەر (سوتەمەنی)، پێویستە یەکگرتنی تەواوی ھەریەکە لە (ئۆکسید و سوتەمەنی) ی تێدابێت. دەرھاویشتن لە کرداری کرداری ھەوای بزوێنەرەکە، کە ئۆکسجینی بەرگەھەوا بەکاردێنێ وە بەو شێوەیەش پێویستی بە بارستاییەکی کەمتر ھەیە بۆ پێدانی وزەیەکی دەرەکی (وزەی دەرەوە). سوتەمەنییەکانی سەیارە یان بزوێنەرەکانی تۆڕبۆ باشترین کاریگەری وزەی دەرەکی لەسەر بارستاییان ھەیە کە پاڵنەرەکان (سوتەمەنییەکان) پێویستە ھەڵیبگرن.

بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی کارامە پێشبینی پاڵنەرە بەکارھێنەاوەکان (سوتەمەنییە بەکارھێنراوەکان) دەکەن لە بزوێنەرەکانی مووشەک.[٧][٨][٩]

داگیرسان (گڕگرتن)[دەستکاری]

لەگەڵ مووشەکی شلەیی و دووڕەگی، گڕگرتنی ڕاستەوخۆ (فەوری) بۆ پاڵنەرەکە (سوتەمەنییەکە) ڕوودەدات کاتێک دەچێتە ناو چەمبەر.

لەگەڵ سوتەمەنییە شلەکان (بەو مەرجەی گاز نەبن)، شکست بۆ گڕگرتنەکە بۆ چەند ساتێک بەزۆری ھۆکارە بۆ چوونە ناوەوەی زۆرترین سوتەمەنی بۆ ناو چەمبەرەکە، لە کاتێک کە گڕگرتن ڕوودەدات بەشێک لەو گازە گەرمە لەوانەیە پەستانەکەی زیاد تێپەڕێنێت لە ئاستی گەرمییەکەی خۆی لە چەمبەر، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی شکست ھێنانێکی گەورە لە لوولەی پەستانەکە (vessel). ھەندێک جار ئەم کردارە ناودەبرێت بە دەست پێکێکی گران (hard start) یان کۆبوونەوەی خێرایی (تێکچوونی خێرایی RUD).[١٠]

دەکرێت گڕگرتن ڕووبدات بە چەند ڕێگایەکی (شێوازێکی) جیاواز، دەکرێت ڕێی بارگاویکردنەوە بەکاربێت بۆ گڕگرتنەکە،[١١] ھەروەھا دەکرێت ڕووناکی پلازما بەکاربێت بۆ گڕگرتنەکە، یان دەکرێت پریشکەی کارەبای بەکاربھێنرێت بۆ گڕگرتنەکە. ھەندێک لە سوتەمەنییەکان / ئۆکسیدە سوتێنەرەکان گڕدەگرن لەکاتی بەرکەوتنیان لەگەڵ (hypergolic ھایپەرگۆلیک)، ھەروەھا ئەو سوتەمەنیانەی کە ھایپەرگۆلیک نین دەتوانن بەشێوەیەکی کیمیایی گڕبگرن لەڕێگەی ئامادەکردنی بۆڕی سوتەمەنییەکە لەگەڵ پاڵنەرەکانی (سوتەمەنییەکانی) ھایپەرگۆلیکەکە (کە ئەمەیان باوە لە بزوێنەرەکانی ڕووسییەکان).

بەشێوەیەکی گشتی سوتەمەنییە گازییەکان (پاڵنەرە گازییەکان) نابنە ھۆی دەست پێکێکی توند، لەگەڵ مووشەکان کۆی ڕووبەری شرینقەکە کەمترە لە ڕووبەری شوێنە تەسکەکان بەم شێوەیە پەستانی چەمبەرەکە لاردەبێت بۆ دەورووبەرەکەی بۆ گڕگرتنەکە ھەروەھا پەستانە بەرزەکان ناتوانن تەنانەت ئەگەر ھەموو چەمبەرەکەش پڕبێت لە گازی گڕگرتوو.

سوتەمەنییە ڕەقەکان زۆربەی کات گڕدەگرێت لەڕێگەی ئامێرەکانی داخکردنی یەکی (یەک تریشقەی ئاگری).[١٢]

ھەر کە گڕگرتنەکە ڕوویدا، ئەوە چەمبەرەکانی مووشەک بەھێز دەبن و پێویستیان بە ئامێری گڕگرتنەکە نامێنێ، لەڕاستیدا چەمبەر لەزۆربەی کات لەخۆوە گڕدەگرێت ئەگەر پێکراوە دوایی کوژاندنەوەی چەمبەرەکە بە چەند چرکەیەک. ھەروەھا، لەوکاتەی کە چەمبەرەکە سارد دەبێتەوە، زۆربەی مووشەکەکان ناتوانن دووبارە پێبکرێنەوە بەبێ چاککردنەوەی دووەم (مەبەست لەچاککردنەوەی دووەم ئەوەیە کە دووبارە ھۆکاریکی گڕگرتنی باشی بۆ بەکارھێنرێتەوە)، بۆ نموونە گۆڕینی ئامێری داخکردنەکە (گڕگرتنەکە) دەکریت وەک چارەسەرێکی ئەم شتەبێت.[١٢]

فیزیایی جێت[دەستکاری]

بەرگی دەرەوەی ئارمادیلۆ دەورەدراوە بە ھۆیەکی گێزەرەوەی بەچاوبینراوی پێک بەستراو (وەک ئەڵماس) لە چینە دەرەکییەکەی جێت.

جێتەکانی مووشەکەکە پشت پێ بەستنەکە دەگۆڕێتە سەر بزوێنەری مووشەکەکە، بەرزی مووشەکەکە، بەرزی دیزاینەکەی، ھەروەھا ھەندێک فاکتەری تریش. کاربۆن دەردەچێت لە سوتەمەنی (Kerosene نەوتی سپی) کەبە زۆری ڕەنگەکەی پرتەقالییەکی گونجاوە بۆ (black body) ەکە لە بەشە نەسوتاوەکان. تیشکدانەوەی پارچە سوتاوەکان زیاد دەکرێت بۆ سوانی شین. ئۆکسانی ژوور ئۆکسیدەکە لەگەڵ ھایدرۆجینی جێتەکانی مووشەکەکە بەیەکەوە دەبنە گەورەترین ھەڵم وە نزیک دەبنەوە لە نەدیتران بۆ چاو بەڵام ڕووناکی تیشکدراوەکە لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی و تیشکی ژێر سوورە. جێتەکان لە مووشەکە ڕەقەکان (مەبەست لە مووشەکی ڕەق یەو مووشەکانەیە کە خەڵووز وەک سووتەمەنی تێیاندا بەکاردەھێنرێت) دەتوانن بەشێوەیەکی بەرز ببینرێن کە زۆرجار پاڵدەنێن بە کانزاکان وەک ئەلەمنیۆم کە دەسوتێت لەگەڵ گڕی (بڵێسەی) پرتەقالی و سپییەکەوە وزەیەکی زۆر دەست دەکەوێت لە تێکەڵەی ئەم پڕۆسەی گڕگرتن و سووتانە کە ھۆیەکە بۆ بەرزکردنەوەی مووشەکەکە. ھەندێک لە دەرچووەکان، بەشێوەیەکی تایبەت ئەلکھول وەک سوتەمەنی مووشەکەکان دەتوانێت (shock diamonds) پشانبدات. وە ئەوەیان گونجاوە بۆ گۆڕانەکانی ئەڵقەیی لەناو پەستانی جێتەکە بۆ دروستکردنی شەپۆلەکانی شۆک وەک پەپکەکان. شێوەی جێتەکە دەگۆڕێت بەگوێرەی بەرزی دیزاینەکە: لە بەرزییە زۆرەکان ھەموو مووشەکەکان بەشێوەیەکی ئاشکراو خراپ لەژێر فراوانبوونن، وە ڕێژەیەکی کەم لە گازە دەرچووەکە بە تەواوی کۆتایی دێت بەرەو پێشەوەی فراوان بوونەکە.

مێژووی بزوێنەری مووشەک[دەستکاری]

بە پێی ئەو نوسراوانەی کە لە ڕۆمانی (Aulus Gellius) دا ھاتووە، سەرەتاترین نموونەی کەشتی ئاسمانی پێش ٤٠٠ ساڵ پێش زایین بووە، کاتێ فەیلەسوفێکی یۆنانی بە ناوی Archytas ھەستا بە دروستکردنی فرۆکەیەک لە دار بە بەکارھێنانی پاستانی ھەڵم بۆ ئاوەی[١٣][١٤] بەرزی بکاتەوە لە ئاستی ڕووی زەوی، بەڵام مووشەکەکە زۆر چاک دیار نەبوو چونکە ھێزی پەستانی ھەڵمەکە بەس نەبوو بۆ ئەوەی بەرزی بکاتەوە لە شوێنەکەی خۆی.

لە سەدەی یەکەمی پێش زایین بزوێنەرێک ھەبوو کە زیاتر بە ناوی (بزوێنەری پاڵەوان) ناسرابوو کە بەسترا بوو لە‌گەڵ مووشەکێکی ھەڵمی کە لەسەر عارەبانەیەک جێگیر کرا بوو، ئەمەیان بە نزیکەیی ٢٠٠٠ ھەزار ساڵ پێش شۆرشی پیشەسازی دروستکرابوو، بەڵام ئەم بنەڕەتیانەی کە لێی پێکھاتبوو زۆر ڕوون نەبوو وە ئەو توانایە و ھێزەی کە ھەیبوو بۆ ھەزارەھا ساڵ نەزانرا کە چەند بووە.

بوونی بارووتی ڕەش کە لە تەقاندنی مووشەک بەکاردەھات وەک مزگێنییەک وابوو چونکە بووە ھۆی گەشەپێدانی یەکەم جۆرە مووشەک کە بە بارووت کاری دەکرد. لە سەدەی نۆ چینییەکان بووە ھۆی درووستبوونی تیری بە بارووت وە پاشانیش بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار بزوێنەرەکانی مووشەک زەوی بە جێ بھێڵن و بەرز ببنەوە.

لە لایەکی تریشەوە دەگووترێت کە لە پێش سەدەی سێزدوە ھیچ کاردانەوەی ھێزێکی سووتێنەر نەبووە کە توانیبێتی مووشەکێکی ئاسمانی بەرز بکاتەوە و ڕەوانەی ئاسمانی بکات. خاڵی وەچەرخان لە تەکنەلۆژیای پیشەسازی مووشەکی ئاسمانی ھاتە دەرەوە لەگەڵ باسێکی کەم لە ژێر ناونیشانی (Liber Ignium ad Comburendos) وەک لە کتێبی ئاگر دا ھاتووە (Book fire's)، ئەم باسە کەمەی ھاتبوو لە کتێبەکەدا باسی چەند ڕەچەتەیێ (خاڵێ) بوو لە درووستبوونی ئەو چەکانەی کە توانای گڕ گرتنیان ھەیە وەک قومبەلە و بۆمب و تەقەمەنی و… ھتد. کە لە ناوەڕاستی سەدە ھەشت تا کۆتایی سەدە سێزدە کاری لەسەر دەکرا دوو لەو ڕەچەتانە (خاڵانە) باسی مووشەکەکان بوو. پێکھاتەی یەکەم ڕەچەتە بریتی بوو لە بەشێک لە (Colophnuim) ھەروەھا (Sufur) گۆگرد کە زیاد کرا بۆ شەش بەش لە نیتراتی پۆتاسیۆم وە پاشانەکە لە دوایی دا (Laurel oil - ڕۆنی غار) ئەو کەرەستانەی تواندەوە خستییە ناو دارێکی شێوە لوولەکی ناو بۆش وە ڕاستەوخۆ ئاگری بۆ داگیرساند لە ناکاو ئەو شتەی کە درووستکرابوو دەرپەڕی و بەرز بۆوە بۆ ئاسمان بەڵام لە کۆتایی دا ھەمووی سووتاو بوو بە خەڵوز. وە پێکھاتەی ڕەچەتەی دووەم پێک دەھات لە یەک پاوەند گۆگرد، دوو پاوەند خەڵوزی دار ھەروەھا شەش پاوەند نیتراتی پۆتاسیۆم ئەوانە ھەموویان زۆر بە باشی لە ناو خشتێکی مەڕمەڕ کوتران و کران بە بارووت، پاشان ئەم تێکەڵەی بارووتە بە تووندی پێچرانەوە لە ناو دەفرێکی درێژ و باریک ئەو داھێنان کارییەی کە لە بەکارھێنانی نیتڕاتی پۆتاسیۆم کرا بە بەکارھێنانی لە ناو تەقەمەنی ئاگرین، وای کرد لە تیرێکی ئاگرینی ھاوێشتنەوە ببێتە ھۆی پێشخستن لە مووشەک.[١٥]

ھونەرە کێشراوەکان و نوسراوەکان لە سەر بابەتی مووشەک لە سەدەی پازدە بەدیارکەوتن تاکو سەدەی حەڤدەھەم، لە سەدەی شازدە ئەندازیاری سەربازی ئەلمانی بەناوی (Conrad Haas)(١٥٠٩–١٥٧٦) دەست نووسێکی نووسی کەباسی چۆنیەتی دروستکردنی مووشەک دەکات کە لە چەند بەشێک (پارچەیەک پێک ھاتبوو.[١٦]

بزوێنەری کەشتی ئاسمانی ھاتۆتە بەکارھاتن لە لایەن (Tippu Sultan)پاشایی میسوری (میسوری ماوچەیەک بوو لە باشووری ھئندستانی کۆن) ئەو مووشەکانەی ئەوان قەبارەی جیاوازیان ھەبوو بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بریتیبوون بۆڕییەکی کون کون کراوی (کوتراوی) ئاسن کە درێژییەکەی ٨ ئینج(٢٠سانتیم) و تیرەکەی ١–٣ئینج(٣٫٨–٧٫٦ سانتیم) دەبوو، لە یەکێک لە کۆتاییەکانی بۆڕییەکە قەپات دەکرا و دەبەستا بە قامیشێک کە ٤فیت(١٢٠سانتیم) درێژبوو کە دەبووە ھۆی ڕاگیرکردنی مووشەکەکە. بۆڕییە ئاسنەکە کاری دەکرد وەک ژووری سوتەمەنی (گڕگرتن) ھەروەھا پێک دەھات لە پاڵنەری بارووتی ڕەش(black powder). ئەو مووشەکەی کە یەک پاوەند لەو بارووتەی تێدابایە ئەوا دەیتوانی بۆ نزیکەی ١٠٠٠یارد(٩١٠مەتر) گەشت بکات (یارد یەکەیەکی پێوانەرر درێژییە). ئەو مووشەکانە دەگونجێندران لەگەڵ شمشێرەکان و بەکاردەھاتن بۆ مەودا دورەکان کەبۆ شەر بەکاردەھات وە توانای ئەوەیان ھەوو کە چەند مەترێک لە ھەوادا بمێننەوە بێ ئەوەی بکەون، ئەو مووشەکانە بەکارھاتن دژی ئیمپڕاتۆرییەتی بەریتانی بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر.

لە سەرخۆ گەشەکردنی تەکنەلۆژیا بەردەوامبوو تا کۆتاتی سەدەی نۆزدە لەو کاتەی کە زانای ڕووسی (Konstantin Tsiolkovsky) یەکەم نووسراوی بڵاوکردەوە دەربارەی شلەی سوتەمەنی لە بزوێنەری مووشەک (liquid -fueled rocket engines)ھەر بەم شێوەیەش ئەو بوو بە یەکەم کەس لە گەشەسەندنی ھاوکێشەی مووشەکی ئاسمانی (Tsiolkovsky rockrt equation)، وە بڕواش وابوو کە ئەم گەشەسەندنە بەشێوەیەکی فراوان بڵاونەبوویەوە بۆ چەند ساڵێک.

مۆدێلی سوتەمەنی ڕەق و شل لە بزوێنەردا بە شێوەیەکی واقعی لە سەدەی بیستەم بوو. سوپاس بۆ فیزیاوانی ئەمریکی (Robert Goddard). گۆدارد یەکەم کەس بوو کە نۆزلی (De Laval nozzle) بەکارھێنا لەسەر بزوێنەری مووشەک، کە بە دووھێندکردنی پاڵنەر و زیادکردنی چوستییەکەی بە کارتێکەری ٢٥ بوو. کە ئەم داھێنانەی گۆدارد بووە ھۆی لە دایک بوونی مۆدێلێکی نوێی بزوێنەری مووشەک. ئەو زانا ئەمەریکییە ئەوەی لێکدایەوە لەسەر ھاوکێشەی داڕێژراو کە گونجاوانو بوو لە گەڵ قۆبارەی مووشەک، بە کارھێنانی سوتەمەنی ڕەق، تەنھا بای یەک پاوەند لە کەرەستە شوێن دەگرێت، وە لە دوایی ئەوە ھەستا بە بەکارھێنانی سوتەمەنی شل لە سالی ١٩٢١ وە یەکەم بەکارخستنی (بەگڕخستنی) مووشوک بۆ ئاسمان بە سوتەمەنی شل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٦، گۆدارد پێشڕەوی لە بەکارھێنانی نۆزڵەکە کرد، تانکی سوتەمەنی سوکەکێشی بەکارھێنا (وەزنی سووک)، ھەروەھا لایتە بچووکەکانی تۆڕبۆ پەمپەکان، پاڵھێزی ئاراستەکراو و سووتەمەنی شلەی لە بزوێنەرەکەدا کە دەتوانین ئەوانە بە بەرەوێشچوونێکی باش دابنێین لەو سەردەمەی ئەوکاتی. وە پاشان لە کۆتایی سالی ١٩٣٠ یەکان زانایانی ئەلمانی وەک (Wernher von braun and Hellmuth walter) ھەستان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر بەکارھێنانی سوتەمەنی شلی مووشەک بۆ فڕۆکە سەربازییەکان (Heinkel He 112 , He 111 , He 176 and Messerschmitt Me 163).[١٧]

ھەروەھا تۆرڕبۆپەمپ(turbopump) لە لایەن زانایانی ئەڵمانی لە جەنگی جیھانی دووەم بەکارھێنرا، تا پاشان ساردکەرەوەکانی نۆزڵ کێشەیان تێکەوت وە پاشان ھەستان بە بەکارھێنانی کھولی شل لە سوتەمەنی مووشەکی بالیستی بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی گڕگرتن بەڕادەی پێویستی ویستراو. بەشەکانی گڕگرتن (ھەنگاوەکانی گڕگرتن) بۆ یەکەم جار پێشنیاری بۆ کرا لەلایەن (Alexey Isaev) لە ساڵی ١٩٤٩. وە یەکەم ھەنگاوی (بەشی) گڕگرتنی بزوێنەر لە مووشەکی ئاسمانی سۆڤیەت بوو کە ١٥٤٠٠ بەکارھات وە ئەم مووشەکە لەلایەن (Melnikov) دیزاین کرابوو، کە یاریدەدەری (Alexey Isaev)بوو لە ساڵی ١٩٥٩،[٢] (Nikolai Kuznetsov) دەستی بە کارکردن کرد لەسەر بزوێنەری بازنەیی داخراویNK-9 بۆ خولگەی Korolev's orbital ICBM، نیکۆلای پاشان گەشەی بە دیزاینەکە دا لە بزوێنەرەکانی NK-15 و NK-33 بۆ مووشەکی سەرنەکەوتووی N1 rocket. لە ڕۆژھەڵات، یەکەم تاقیگەی تێستکردنی پستنی بزوێنەر دروستکرا لە ئەڵمانیاوە لە ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن (Ludwig Boelkow). ھایدرۆجینی ژووە ئۆکسیدی / نەوتی سپی(Kerosene) سوتەمەنی بزوێنەرەکان بوو وەک (Gamma) ی بەریتانی کە لە ساڵی ١٩٥٠ یەکان بوو کە پڕۆسەی ئەلقەیی داخراو (بازنەی داخراو) بەکارھێنرا لە شیکردنەوەی ھاندەر لە ژوور ئۆکاید بۆ لێخوڕینی تۆڕباینەکان پێش پستنەکان (سوتێنەر) لە گەڵ نەوتی سپی (Kerosene) لە چەمبەری سوتێنەری گونجاودا. ئەمە سودەکانی چوستی بە بەشەکانی سوتێنەر (پستن) دەبەخشێت، ئەمەش وادەکات دوورکەوتنەوەیەک لە کێشەکان ھەبێت و سوودی زیاتربێت. یەکەم گەشەسەندنی سەرکەوتوانەیی ھایدرۆجینی شل لە ئەمریکا بوو، بزوێنەری RL-10 یەکەم فڕینی لە ساڵی ١٩٦٢ بوو. بزوێنەرەکانی ھایدرۆجینی بەکاردەھاتن وەک بەشێک لە Apollo program ھەروەھا ئەو سوتەمەنی شلەی ھایدرۆجینە ھۆکارێک بوو بۆ کەمکردنەوەی بەشە نزمەکانی مووشەکەکە ھەروەھا کەمکردنەوەی قۆبارەی مووشوکەکە و بڕی تێچوو بۆ گواستنەوەی مووشەکەکە. زۆرترین بزوێنەر کە بەکارھاتبێ لەسەر یەک مووشەک لەلایەن NASA وە بووە کە ٤٤ بزوێنەر بوو لە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر Black Brant.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hermann Oberth (1970). "Ways to spaceflight". Translation of the German language original "Wege zur Raumschiffahrt," (1920). Tunis, Tunisia: Agence Tunisienne de Public-Relations. 
  2. ^ ی ا Sutton، George P. (2005). History of Liquid Propellant Rocket Engines. Reston, Virginia: American Institute of Aeronautics and Astronautics. 
  3. ^ The J-2 had three premature in-flight shutdowns, and one failure to restart in orbit. But these failures did not result in vehicle loss or mission abort.
  4. ^ "Space Shuttle Main Engine" (PDF). Pratt & Whitney Rocketdyne. 2005. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 8, 2012. لە ڕێکەوتی November 23, 2011 ھێنراوە. 
  5. ^ Wayne Hale & various (January 17, 2012). "An SSME-related request". NASASpaceflight.com. لە ڕێکەوتی January 17, 2012 ھێنراوە. 
  6. ^ Newsgroup correspondence Archived ١ی شوباتی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین., 1998–99
  7. ^ Complex chemical equilibrium and rocket performance calculations Archived ٧ی ئایاری ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین., Cpropep-Web
  8. ^ Tool for Rocket Propulsion Analysis Archived ٣ی شوباتی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین., RPA
  9. ^ NASA Computer program Chemical Equilibrium with Applications Archived ٥ی شوباتی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین., CEA
  10. ^ Svitak، Amy (2012-11-26). "Falcon 9 RUD?". Aviation Week. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2014-03-21. لە ڕێکەوتی 2014-03-21 ھێنراوە. 
  11. ^ Belluscio، Alejandro G. (2016-10-03). "ITS Propulsion – The evolution of the SpaceX Raptor engine". NASASpaceFlight.com. لە ڕێکەوتی 2016-10-03 ھێنراوە. 
  12. ^ ی ا Sutton، George P. (2005). History of Liquid Propellant Rocket Engines. Reston, Virginia: American Institute of Aeronautics and Astronautics. 
  13. ^ Wikisource Chisholm، Hugh, دەستکاریکەر (1911). "Archytas". Encyclopædia Britannica. 2 (وەشانی 11th). Cambridge University Press. پەڕە 446. 
  14. ^ Leofranc Holford-Strevens (2005). Aulus Gellius: An Antonine Author and his Achievement  (وەشانی Revised paperback). Oxford University Press. ISBN 0-19-928980-8. 
  15. ^ Von Braun، Wernher؛ Ordway III، Frederick I. (1976). The Rockets' Red Glare. Garden City, New York: Anchor Press/ Doubleday. پەڕە 5. ISBN 978-0-385-07847-4. 
  16. ^ Von Braun، Wernher؛ Ordway III، Frederick I. (1976). The Rockets' Red Glare. Garden City, New York: Anchor Press/ Doubleday. پەڕە 11. ISBN 978-0-385-07847-4. 
  17. ^ Lutz Warsitz (2009). The First Jet Pilot – The Story of German Test Pilot Erich Warsitz. Pen and Sword Ltd. ISBN 978-1-84415-818-8.  Includes von Braun's and Hellmuth Walter's experiments with rocket aircraft. English edition.
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]