پاڵنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاڵنەر پشتخانێکی تیۆریکە کە ئاکاری پێ ڕوون ئەبێتەوە. نوێنەر و نیشاندەری ئەو ھۆیانەیە کە لە پشتەوەی کارەکان و داخوازییەکان و پێداویستییەکانی ئینسان و گیاندارانی ترەوە وەستاون. [١] بۆ نموونە، برسیەتی پاڵنەرێکە بۆ خواردن. واتە ڕوونی ئەکاتەوە کە ھۆی گەڕان بە دوای خۆراک و خواردندا چییە.

لە ئاژەڵاندا پێداویستییە سەرەتاییەکان پاڵنەریانە. وەکوو پێداویستی بە خۆراک، ئاو، گەرمی، بێوەیی، جووتبوون، پارێزگاری لە مەڵبەند و لە بەچکەکان، یا پێویستی بە ڕزگاربوون لە دەس ئازار و ھەڕەشەوە.

پاڵنەرەکانی ئینسان لە حەنای ھیی ئاژەڵاندا ئاڵۆزترە. ئینسانیش وەک ئاژەڵ پێویستیی بە دۆزینەوەی نان و ئاو و خۆدوورخستنەوە لە ئێش و ئازار ھەیە. ھەر بۆیە ئەم پێداویستییە بنەڕەتی و سەرەتایییانە ئەتوانن پاڵنەری بن بۆ زۆر کار، بەڵام ئینسان پلان و بەرنامەی درێژماوەشی ھەیە کە ئەمە خۆی پاڵنەری درێژماوە داوا ئەکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ellliot, Andrew J; Covington, Martin. "Approach and Avoidance Motivation". Educational Psychology Review. 13 (2001): 2.