موستەفا کەمال ئاتاتورک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
موستەفا کەمال ئەتاتورک

موستەفا کەمال ئەتاتورک(بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk) خۆی ئەفسەرێکی سوپا بوو بە پلەی جەنەراڵ (فریق اول) لە سوپای عوسمانیەکاندا، دامەزرێنەری کۆماری (تورکیا) و یەکەم سەرۆک کۆماری (تورکیا) یە لە ڕێکەوتی ١٩ ەی مەی ساڵی ١٨٨١ز لە تێساڵۆنۆکی ، (ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی) لە دایک بوو. لە ساڵی ۱۹۳٨ لە (ئیستەنبول)کۆچی دوایی کردووە. لە سەرەتای (جەنگی جیهانی یەکەم) دا سەرباز بووە لە لەشکری ئیمپڕاتۆریەتی (عوسمانی) وە دواتر بووەتە سەرلەشکر ، دووایی هێرشی دەوڵەتان بۆ سەر ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی وو شکستیان (ئەتاتورک) لە سوپای عوسمانی دەبێتەوە وە بەهۆی خێڵە (کوردی) یەکان ڕزگار دەبێت . لە سەرەتای دەست هەڵاتی وەک سەرۆک کۆمار بەڵێنێکی زۆری بە (کورد) دا بەڵام دواتر خاوەنی قسەی خۆی نەبوو[١] و ھیچ بەڵێنێکی جێبەجێ نەکرد. نازناوی ئەتاتورک بە تورکی واتە "باوکی تورکان"، لە ساڵی ۱۹۳٤دا پێی بەخشرا کاتێک یاسای نازناو کرا بە زۆر لە تورکیادا، وە کەس بۆی نیە ئەو نازناوە بەکار بهێنێت کە تەنها نازناوێکە ڕێگە پێنەدراوە بۆ کەسی تر[٢].

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. بۆڵشەڤیک کوردستان و پرسی نیشتیمان، وەرگێڕدراوی خولاوی گروپ سپارتاکوس، ژمارە ۲. دوا سەردانی بەستەر ۱٠ی کانوونی دووەم ۲٠۱٤.
  2. مای مەرهەبا ئەتاتورک. دوا سەردان ۱٠.۱.۲٠۱٤