بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد ئەییووب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موحەممەد ئەییوبەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد ئەییووب
بە عەرەبی: محمد أيوب
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢
مەککە، عەرەبستانی سعوودی
مردن١٦ی نیسانی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٤-١٦) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
مەدینە، عەرەبستانی سعوودی
شوێنی ناشتنگۆڕستانی بەقیع
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەپێشنوێژ، پێشنوێژ
پەروەردەزانکۆی ئیسلامیی مەدینە
قوتابییKhalil Al-Qari
ئایینئیسلام

محەممەد ئەییوب کوڕی محەممەد یوسف کوڕی سولەیمان عومەر (بە عەرەبی: محمد أیوب بن محمد یوسف بن سلیمان عمر)، ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر بوو لە ماوەکانی نێوان ١٤١٠–١٤١٧ و ماوەکانی نێوان ١٤٣٦–١٤٣٧ کۆچی، و یەکێکیشە لە قورئانخوێنە ناسراوەکان.

محەممەد ئەییوب ١٤٢٦

لەدایکبوون و ژیان

[دەستکاری]

ساڵی ١٣٧٢ کۆچی/١٩٥٢ زایینی لە مەککە لە دایک بووە، گووتراویشە کە بە ڕەچەڵەک بۆڕمییە، ھەر لەوێش (مەککە) خوێندنی سەرەتایی وەرگرت، کە قوررئانی لەبەرکرد لەسەردەستی شێخ (خەلیل بن عەبدولڕەحمان) قورئانخوێنی مزگەوتی (بن لادن) سەربە کۆمەڵی لەبەرکردنی قورئان ساڵی ١٣٨٥ک، بڕوانامەی بنەڕەتی بەدەست ھێنا لە قوتابخانەی لەبەرکردنی قورئان سەربە وەزارەتی مەعاریف (وەزارەتی فێرکردنی سعودیە) پاشان چوو بۆ مەدینە و ھەردوو قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە پەیمانگەی مەدینەی زانستی خوێند و لە ساڵی ١٣٩٢ک تەخەروجی کرد.

خوێندنی زانکۆ و شەرعی

[دەستکاری]

چووەتە زانکۆی ئیسلامی و تەخەروجی کردووە لە زانکۆی شەریعە ساڵی ١٣٩٦ک، پاشان تایبەتمەندیی کرد لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان، پلەی ماجستێری بەدەست ھێنا لە کۆلێژی قورئان، و بابەتی نامەکە ئەمە بوو «سەعید کوڕی جوبەیر و گێڕدراوەکانی لە تەفسیر لە سەرەتایی قورئان تا کۆتایی سوڕەتی تەوبە»، پلەی دکتۆراشی بەدەست ھێنا و بابەتی نامەکە ئەمە بوو «سەعید بە جوبەیر و گێڕدراوەکانی لە تەفسیر لە سەرەتای سوورەتی یونس تا کۆتایی قورئان».

سەرەڕای خوێندنی لە قوتابخانە حوکمییەکان و زانکۆ، لای چەندان شێخ و زانای مەدینە خوێندوویەتی، چەندین زانستی شەرعی لایان خوێندووە، وەکو تەفسی و فیھ لەسەر چوارە مەزھەبەکە و فەرموودە و دەستەواژەکانی و ئوسوڵ فیھ و بێجگە لەمانەش، لە شێخەکانی:

ژیانی زانستیی

[دەستکاری]

پاش دەرچوونی لە قۆناغی زانکۆی یەکەم کاری کرد وەک مامۆستا لە کۆلێژی قورئان لە ١٣٩٧–١٣٩٨ک، و ئەمانەتی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پێ سپێردراوە بۆ ماوەی دە ساڵ، و بوو بە ئەندامی لێژنەی وانە وتنەوە لە بەشی تەفسیر ھەر لەوکاتەوەی کە دکتۆرای بەدەست ھێنا. سەرەڕای کاری زانکۆیی، ئەو ئەندام بوو لە لێژنەی زانستیی لە دامەزراوەی مەلیک فەھد بۆ چاپکردنی موسحەفی پیرۆز.

پێشنوێژی و وتاردان

[دەستکاری]

پێشنوێژی و وتاردان گرتووەتە دەست لە چەندین مزگەوت، لەوانە:

  • پێشنوێژی یارمەتیدەر لە مزگەوتی پێغەمبەر بۆ ھەردوو نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ لە ساڵی ١٤١٠ تا ١٤١٧، پاشان گەڕاوە دووبارە پێشنوێژی بۆ موسڵمانان کردەوە لە نوێژی تەڕاویح لە ساڵی ١٤٣٦ک.
  • پێشنوێژی لە مزگەوتی قوباء بۆ ھەردوو نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (العنابیة) لە ساڵی ١٣٩٤–١٤٠٣ک.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (عبداللە الحسینی) لە ساڵی ١٤٠٣ بۆماوەی ٢٣ ساڵ.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (حسن الشاعر) لە ١٤٢٧ تا مردنی.

چاڵاکی

[دەستکاری]
  • یانەیەک (ندوة) بۆ گەنجان لە شاری کامیۆس لە بەڕازیل لەگەڵ شاندێکی زانکۆی ئیسلامی.
  • چەند خولێک بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی لە چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی: پاکستان، تورکیا، سینیگال، مالیزیا.
  • پێشنوێژی نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتی ناوەندیی بێرمینگام لە بەڕیتانیا بە داواکردنی زانکۆی ئیسلامی.
  • جارێکی تر گەڕاوە بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتی پێغەمبەر بە داواکردنی مەلیک سولەیمان لە ڕەمەزانی ساڵی ١٤٣٦ک.

شێخ و قورئان

[دەستکاری]

شێخ محەممەد ئەییوب بە یەکێک لە قورئانخوێنە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە شانشینی عەرەبی سعودی و جیھانی ئیسلامی، تۆماری قورئانی ھەبە لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن، لە مەجمەعی مەلیک فەھد تۆمار دەکرا و پەخش دەکرا لە ڕادیۆی قورئانی پیرۆز، ھەروەھا چەند خوێندنەوەیەکی نوێژی تەڕاویح و شەونوێژی لە مزگەوتی پێغەمبەر تۆمار کراوە ئەمیش ھەر لە ڕادیۆ پەخش دەکرا. شێخ محەممەد ئەییوب مۆڵەتی ڕیوایەتی حەفسی ھەبوو.

چی وت کاتێک کرا بە ئیمام لە مزگەوتی پێغەمبەر

[دەستکاری]

شێخ محەممەد ئەییوب دەگێڕێتەوە کە چی وت ئەو کاتەی کرا بە ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر:

"کاتێک ئیمام بووم لە مزگەوتی قوباء، شێخ (عەبدولعەزیز بن ساڵح) سەبارەت بە من بیستبووی کەوا شێخێک ھەیە بە محەممەد ئەییوب ناسراوە بە خو|ێندنەوەیەکی جوان و دەنگێکی خۆش جیا دەکرێتەوە، جا داوای لە کوڕەکەی کرد کە لە کۆڕەکەی ئامادە بم، جا کاتێ گەیشتم پێی شێخ ئیبن سالح داوای لێ کردم کە چەند ئایەتێک بخوێنمەوە، کاتێک گوێی لە خوێندنەوەکەم بوو خۆی و ئامادەبووان سەرسام بوون، ئنجا شێخ ئیبن ساڵح بە منی وت: ئایا دەتوانی نوێژی تەڕاویح بۆ خەڵکی بکەیت لە مزگەوتی پێغەمبەر؟ ئەمەش لە کۆتایییەکانی مانگی شەعبان بوو، منیش ڕازی بووم بەمە، جا بڕیاری حکومی دەرچوو بە تەعین کردنم وەک ئیمام لە مزگەوتی پێغەمبەر. ئەوکات ١٤١٠ک بوو، و نوێژی تەڕاویحم بە تەنھا بە تەواوی ئەنجام دا تەنھا سێ ڕۆژ نەبێت لە مانگی ڕەمەزان؛ و شێخەکەم شێخ خەلیل قاری لەم ساڵدا چوو بوو بۆ دەرەوەی شار، گوێی لە خوێندنەوەی من دەگرت لە ڕێگەی ڕادیۆ، و ڕۆژانە پەیوەندی پێوە دەکردم و دوعای بۆ دەکردم.

ئەمەشی زیاد کرد: «ترسێکی توند پێمدا دێت ھەرجارێک لە میحڕابی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لەسەربێت ڕادەوەستم، وە دەترسام کە بەپێی داواکراو نەیکەم، وە داوام لە خودا کرد کە جێگیرم بکات و وام لێ بکات کە بەرپرسیارەتی سەرشانم بەجێ بگەیەنم».

خێزان و کوڕەکانی

[دەستکاری]

شێخ محەممەد ئەییوب خانەوادەیەکی ١٣ کەسی ھەیە، دوو خێزانیشی ھەیە، ٥ کوڕیشی ھەن کە ھەموو قورئانیان لەبەرە، و دوو کچ کە بە ھەمان شێوە ئەمانیش قورئانییان لەبەرە، ئەمەشە کە خانەوادەی شێخ لە خانەوادەکانی تر جیا دەکاتەوە، چونکە شێخ تێکۆشان و کاتی بۆ فێرکردنی خانەوادەکەی تەرخان کرد، مامۆستای تایبەتیشی بۆ کوڕەکانی دانابوو لە ماڵی خۆیان. کوڕەکانیشی ئەمانەن:

  • خالد: کوڕی گەورەیەتی، مامۆستای قورئانە لە قوتابخانەکانی لەبەرکردنی قورئان لە مەدینە.
  • ئەلزوبەیر (الزبیر): مامۆستا لە زانکۆی ئیسلامی لە بەشی زمانی عەرەبی.
  • سەعد: ئەندازییاری کارەبایی لە بەڕێوبەرایەتی ڕێگاکان لە ناوچەی مەدینەب منەوەرە.
  • موسعەب: پزیشکیی دەخوێنێ، خوێندکارە لە کۆلێژێکی پزیشکیی.
  • یوسف: خوێندکار لە قۆناغی ئامادەیی، و بەشداریش دەکات لە بەرنامەی (بالقرآن نحیا) کە پەخش دەکرێت لە (القناة الریاضیة السعودیة).

بەدەستھێنانی ئیجازەی ڕیوایەتی حەفس

[دەستکاری]

شێخ محەممەد ئەییوب مۆڵەتی ڕیوایەتی حەفسی بەدەست ھێنا لەسەر دەستی شێخان، ئەوانیش شێخ (حەسەن بن ئیبڕاھیم ئەلشاعر) و (ئەحمەد عەبدولعەزیز ئەلزەییات) و (خەلیل بن عتەبدولڕەحمان)، و یەکێک لە شێخەکانی شێخ زەکی داغستانی بوو.

دیارترین تۆمارەکانی

[دەستکاری]
  • تۆماری موسحەفی پیرۆزی قورئان بە تەواوی لە دامەزراوەی مەلیک فەھد بۆ چاپکردنی موسحەفی پیرۆز، مەلیک فەھد بن عەبدولعەزیز بڕیارێکی پاشایی دەرکرد کە تێیدا داوای تۆمارێکی تەواوی موسحەف لە دامەزراوەی فەھد لە مدینە کراوە لە شێخ محەممەد ئەییوب، ئەویش ھەستا بە تۆمارکردنی موسحەفی مەدەنی بە خوێندنەوەیەکی حیجازی مەککی تەواوی موسحەف.
  • تۆمارێکی دەنگیی خوێندنەکانی نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ لە مزگەوتی پێغەمبەر.

مردنی

[دەستکاری]

شێخ محەممەد ئەییوب پێش نوێژی بەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەجەبی ١٤٣٧ی کۆچی بەرامبەر بە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ی زایینی، لە تەمەنی نزیکەی ٦٤ ساڵ، لە مزگەوتی پێغەمبەر نوێژی لەسەر کرا دوای نوێژی نیوەڕۆ و لە گۆڕستانی بەقیع نێژرا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]