ماتیو مەکانەھێی
ماتیو مەکانەھێی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ ئوڤاڵد، تێکساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نیشتەجێی | ئۆستن، تێکساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پەروەردە | زانکۆی ویلایەتی تێکساس لە ئۆستن (بەکالۆریەس لە زانست) |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩١-ئێستا |
ھاوسەر | کامیلا ئەلڤێس (٢٠١٢-ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خەڵاتەکان | خاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٤) |
ماتیو دەیڤد مەکانەھێی (/məˈkɒnəheɪ/؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمەریکییە، کە سەرەتا لە فیلمی Dazed & Confused (١٩٩٣) ناوبانگی دەرکرد و دواتر لە ھەندێک فیلمی تری کۆمێدی و خەیاڵی زانستیدا ڕۆڵی گێڕا، لەوانە فیلمەکەی ستێڤن سپیلبێرگ بەناوی Amistad (١٩٩٧).
لە ساڵانی ٢٠٠٠ەکاندا، ماتیو زیاتر بەشداری لە فیلمە ڕۆمانسییە کۆمێدیەکاندا دەکرد، وەک The Wedding Planner (٢٠٠١) و How to Lose a Guy in 10 Day (٢٠٠٣) و چەندانی تر. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٠ەکانەوە دوورکەوتەوە لە فیلمە کۆمێدییەکان و بەشداری لە فیلمەکانی The Linclon Lawyer(٢٠١١)، Magic Mike (٢٠١٢)، The Wolf of the Wall Street (٢٠١٣)، و نێوانی ئەستێرەکان (٢٠١٤) کرد.
مەکانەھێی توانی خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە بۆ ڕۆڵگێڕانە نایابەکەی لە فیلمی Dallas Buyers Club (٢٠١٣) کە تیایدا ڕۆڵی کەسێکی تووشبووی بە نەخۆشی ئایدزی دەگێڕا. دواتر لە زنجیرەی True Detective (٢٠١٤) ڕۆڵی لێکۆڵەر ڕەست کۆڵی گێڕا و دواتر بۆ خەڵاتی ئێمیش پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی درامیدا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ئەکتەر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- لەدایکبووانی ١٩٦٩
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- زیندووان
- ئەکتەرانی دەنگی پیاوی ئەمریکی