مەریوان ھەڵەبجەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەگەڵ مەریوان ھەڵەبجەیی (وەرگێڕ) لێت تێک نەچێ.
مەریوان ھەڵەبجەیی
Mariwan Halanjaee.JPG
مەریوان ھەڵەبجەیی لە چاوپێکەوتنێکدا
پیشەنووسەر
زمانکوردی، عەرەبی[ژێدەر پێویستە]
نەتەوەکورد
ڕەگەزنامەعێراقی
کارە دیارەکانکتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا
منداڵەکان٤
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی خوداکان
فەیسبووک

مەریوان ھەڵەبجەیی (ئینگلیزی: Mariwan Halabjaee — لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٦٣) نووسەرێکی کوردە، تا ئێستا خاوەنی ١٦ کتێبە. نووسەری کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کەبەناوبانگترین کتێبی ئەوەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم چاپی بڵاوکرایەوەو تا ساڵی ٢٠١٥، ١١ جار چاپکراوەتەوە. ئەم کتێبەی بە شێوەیەکی گشتی باس لە تێڕوانینەکانی شەریعەت و ئاکارو بۆچونەکانی ئاینی ئیسلام دژ بە ژنان دەکات، لە کتێبەکەیدا ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە قورئان و سەرگوزشتە سەحیحەکان و ژیاننامەی محەممەدی پەیامەبەری ئیسلام لە سەرچاوە سەرەکیەکانی لێکۆڵینەوەکەی ئەون.

مەریوان و یەکەم فەتوای لە عێراق[دەستکاری]

مەریوان ھەڵەبجەیی زۆری لێکرا کە بڕواتە دەرەوەی کوردستان بۆ نۆرویژ لەبەرئەوەی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد فەتوایەکی بە ”مەرج“ی ڕاگەیاند کە مەریوان دەبێت بکوژرێت ئەگەر دەستی لەو کارە ھەڵنەگرێت و داوای لێبوردن نەکات بۆ نوسینی کتێبەکە. مەریوان ڕایگەیاند ”مەلاکان و بانگخوازەکان پێیان وتم ئەگەر بڕۆم و داوای لێبوردن بکەم ٨٠ جەڵدم لێدەدەن و دواتر لەگەڵ ئەو کەسانە دەدوێن کە فەتواکەیان لەسەرم داناوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە سەرم ببڕن یاخود نا. لەوانەیە بمبورن و لەوانەشە نا. “

مەریوان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێزارکراو لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکرا. جارێکیتر، مەریوان ڕایگەیاند کە ”ئیسلامییەکان لەڕێگەی ڕادیۆوە جارێکیان پێیان وتم ئەگەر بزانن من لەکوێم و بمدۆزنەوە خۆیانم پێدا دەتەقێننەوە. “ بەدوایدا ”بەو کتێبە ویستم پارێزگاری لە ژنان بکەم بەڵام یەکەم کار کە کردم ئازاردانی خێزانەکەم بوو. “ لە ئەنجامدا، مەریوان ناچاربوو خۆی لە سێبەرەکاندا بھێڵێتەوە لەگەڵ خێزانە دووگیانەکەی و سێ منداڵەکەی تری.

مەریوان ناچاربوو کوردستان بەجێبھێڵێت دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارێزگاری لێبکات و بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ھەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و دەزگیریان بکات. ”بەرپرسان ھیچ پارێرگارییەکیان لێ نەکردووم لە دژی ھەڕەشەو فەتواکان. لەم کاتەدا پێشبینی گولەیەک یاخود ڕومانەیەک دەکەم کە ھەڵبدرێتە ماڵەکەمەوە. “

لە وەڵامدا بۆ مەریوان ھەڵەبجەیی، دکتۆر موحەمەد گازنەیی، بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە سوکایەتی پێکردن بە کەسە ئاینییەکان تاوانەو سزاکەشی قورسە. ”ئێمە سزای کوشتن بەو کەسانە دەدەین کە سوکایەتی بە پێغەمبەرەکەمان دەکات بۆ ئەوەی ببن بە وانەیەک بۆ ئەوانی تر. “ گازنەیی ڕایگەیاند. مەریوان فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر درابوو لەو کاتەی کە کوردستانی بەجێھێشت.

لە ئابی ساڵی ٢٠٠٦دا مەریوان مافی پەنابەرێتی پێدرا لە نۆرویژ.

تاوانبارکردنی بە سوکایەتی[دەستکاری]

لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧، مەریوان بە تاوانبار لەقەڵەم درا بۆ ”سوکایەتی“ (blasphemy). دادگایەک لە ھەڵەبجە سزای دەستگیرکردنی بە مەریوان بەخشی لەبەر چەند نوسینێک کە لە کتێبەکەیدا ھاتبوون وەک: پێغەمبەر محمد ١٩ ژنی ھەبووە، پەیوەندی خۆشەویستی بەستووە لەگەڵ ٩ ساڵانێک کە تەمەنی ٥٤ ساڵ بووە، وە دەستدرێژی سێکسی کردووە و بکوژ بووە. لەکاتێکدا کە مەریوان لەدەرەوەی کوردستان بوو، دادگاکە ڕونی کردەوە کە لەگەڵ سەردان کردنەوەی دەستگیر دەکرێت.

دووەم فەتوا لە نۆروێژ[دەستکاری]

لە ئەیلولی ٢٠٠٨دا، مەلا کرێکار بە توندڕەوانە ھەڕەشەی کوشتنی لە مەریوان ھەڵەبجەیی کرد لە تۆمارکراوێکی دەنگیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کوردی Renesans.nu بڵاوکرابۆوە. کرێکار لە تۆمارە دەنگییەکەیدا ڕایگەیاند ”سوێند بە خوا ئێمە ناژین ئەگەر تۆ بژیت. یان تۆ پێش ئێمە ئەڕۆیت، یان ئێمە پێش تۆ. “ کرێکار ئەندام و بەڕێوەبەری فەرمی پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئیسلامی ئەنسارولئیسلام بووە. کرێکار ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە سەلمان ڕوشدی و ئایان ھیرسی عەلی. کرێکار وەک ھەڵەبجەیی، دانیشتوی نۆروێژە وەک ئاوارەیەک. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٣وە کرێکار دوژمنایەتییەکی توندی ھەبووە دژی ھەڵەبجەیی و داوای کردووە کە مافی پەنابەرێتی لە بسەندرێتەوە. داواکە ڕەتکراوەتەوە. دوای ھەموو شتێک، حکومەتی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە کرێکار ڕووبەڕوی دادگا ناکرێتەوە.

لە کانونی دووەمی ٢٠١٢دا کرێکار ھەواڵی دا کە فەتوایەکی ١٢ پەڕەیی لەسەر مەریوان ھەڵەبجەیی تۆمار کردووە لە دادگای ئۆسلۆ دیستریکت. فەتواکە نێردرابوو بۆ چەند بانگخوازێکی ئیسلامی لە جیھاندا. لەکاتێکدا کە کرێکار پێیوابوو دەتوانێت سەلامەتی ھەڵەبجەیی دڵنیابکاتەوە، ئەوەشی ڕونکردەوە کە بەپێی فەتواکە کوشتنی مەریوان ھەڵەبجەیی ڕێگەپێدراوە، جا ئەمە لە ئۆسلۆ بێت یاخود ھەرشوێنێکی تری جیھان. کرێکار دووبارە وەک ھەڕەشە کردنێک ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە تیۆ ڤان گۆخ، دەرھێنەرێکی فیلم کە لە ٢٠٠٤دا لە ھۆڵەندا کوژرا لەسەر دەستی ئیسلامییەکان.

لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٢دا کرێکار سزای ٥ ساڵ لە دەستگیرکردنی پێدرا بەھۆی ھەڕەشەی کوشتنەکانییەوە بەڵام دواتر ئازاد کرا، دواتر مەلا کرێکار دووبارە دەستگیر کرایەوە لەبەرئەوەی ھەڕەشەی لە دوو کورد و ئێرنا سۆلبێرگ کرد.

لە ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢دا، دادگای کۆرت ئۆف ئەپیڵ کرێکاری تۆمەتبارکرد بە کردەوەی تیرۆریستیانە و بۆیان دەرکەوت کە کرێکار بەرپرسیار بووە لە ٤ ڕوداوی تێرۆرستی و بانخواز کردنی تێرۆرستی. دادگاکە داوای ١٣٠٫٠٠٠ کرۆنەر لە پارەی کرد لە کرێکار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەرانەی کە گەیاندوێتی لەکاتی ھەڕەشەکردنی دژی ھەردوو کوردەکان، ھەروەھا بۆماوەی ٢ ساڵ و ١٠ مانگ دەستگیر بکرێت. کرێکار بۆ ماوەی کەمتر لە ٢٥٥ ڕۆژ دەستگیرکرا پێش ئەوەی کەیسەکەی دابخرێت.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

مەریوان ھەڵەبجەیی لە ساڵی ١٩٨٢دا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە و تا ساڵی ٢٠٠٩ خاوەنی ١٤ کتێبە وەکوو:

  • ھێزە نامۆکان - کتێب، لێکۆڵینەوەی پاراسایکۆلۆژی.
  • بووزا لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا - کتێب، زانستی ئایینەکان
  • حەرامەکان، قەسیدە.
  • دەروازەکانی ئایین - کتێب، زانستی ئایینەکان.
  • ئەشکەنجە - کتێب، سایکۆلۆژی.
  • پڕوپاگەندەو راگەیاندن - نامیلکە، نوسین.
  • خورافە لەکۆمەڵگادا - کتێب، لێکۆڵینەوە.
  • دەرمان - دەق، شانۆیی.
  • سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا - کتێب، لێکۆڵینەوە.
  • خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ ئیسلام، وەرگێڕان
  • خوێننامە، کە بە ناوی خواستراوە (زەردەشتی) بڵاوی کردووەتەوە.

بەڵام چەندین جار بەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرچاوەی درۆو ناڕاستی بەکارھێناوە لە بابەتەکانیدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]