وتووێژ:عەلی عەبدولعەزیز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کام بەشەی لایەنگرانەیە؟ تا بیسڕمەوەمامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا:، بڕێک چاکسازیم تێدا کرد و تاگی بێلایەنییەکەیم لابرد. خاڵێک دەربارەی شێواز. ئەوە شێوازێکی باش نیە کە ئەم دیو و ئەو دیوی واوی عەتف دوو تۆنی جیاوازیان ھەیە. بۆ نموونە نووسرابوە: "لە جێی باوکی دەستیکردوە بە کاروباری مەلایەتی، و ساڵی ١٩٥٣ کرا بە (مدرس)، و ساڵی ١٩٥٩ بوو بە پێش نوێژ و وتارخوێنی". دەستی کرد بە فڵان کار ئەمە مەعلوومە یان ئەکتیڤە (یانی بکەر زانراوە)، کرا بە فڵان ئەمە مەجھوولە یان پەسیڤە (یانی بکەر نەزانراوە) و بوو دوبارە زانراوە. کاتێک واو دوو ڕستەی سەربەخۆ لەیەل جیا دەکاتەوە بەزۆری ئەملاولای واوەکە یەک دەنگیان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠١، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ خوێندنەوەی @مامۆستا:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٢، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: دەستی Pirehelokan خۆش بێت و گەر سەیری گۆڕانکارییەکانی ئەو بکەیت، دەزانیت کە ھۆکاری تاگەکە چی بووە. منیش بەسەرداچوونەوەیەکم بۆی کرد. وشە لایەنگرانەکان بە زۆری بەڕێز، کاک، مامۆستا، بەناوبانگ (یان بەناوبانگترین)، پیرۆز (بە لای شوێنکەوتووانی ھەموو ئاینێکەوە، کتێبەکەی پیرۆزە، بەڵام ناکرێت لایەنگیری بکرێت. گەر وا بێت، مەسیحێکیش دەچێت، دەنووسێت ئینجیلی پیرۆز، و شوێنکەوتووانی ئایینەکانی تریش دەچن دەنووسن زەبوور و تەوراتی پیرۆز). بۆ مەسەلە ئایینییەکە پێم خۆش نییە، بەڵام ئەوە شێوازی ویکیپیدیایە. ئەسڵەن بۆئەوەی مشتومڕ لەنێوان بەکارھێنەران نەمێنێت، لە ویکیپیدیای ئینگلیزی پارامەتری |ئایین'یان لە زانیاریدانی کەسایەتی سڕیوەتەوە. (بڕوانە سندووقی سێیەم). من زۆر دەمێکە بیرم لەوە کردووەتەوە کە لای خۆشمان لای ببەین. یان دوو پارامەتری |نەتەوە و |نەژاد ھەن! بۆچی؟! @Pirehelokan: چی دەڵێیت لای خۆشمان ئەوانە (|ئایین و |نەژاد) لابەرین. من خۆم دەڵێم مانەوەیان دەبێتە دووبەرەکی لەنێوان بەکارھێنەران و بەردەوامیش مشتومڕ دروست دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٢٠، ٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ، @Pirehelokan: دەستان خۆش بێت بەڵام نازانم بۆ ئەوەندە هەستیارن بەرامبەر وشەی مامۆستا لە کاتێکدا لە ویکیەکانی تردا لە کاتی ناساندن هەر وشەیەکی پێدا هەڵدانی بۆ گوترابێت بەکاری دێنن. هەر لە وشەی ئیمام، حافز، زانست پەروەر، ئیمامی ئەهلی شام و بەیرووت. وەک ئێرە https://ar.m.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D8%A8%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%AD%D9%85%D9%86_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B9%D9%8A بۆ لابردنی پاڕامەتری ئاین و نەژاد من هیچ پێم باش نییە چونکە چەندان کەس تەنیا بەهۆی ئاین یان نەژادیان ناسراون. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:، ئەمانە لەو ویکییە گەورانەدا بڕێک جار مشتومڕ دروست دەکات. ئەگەر لێرەش مشتومڕی دروست کرد دەتوانین بیسڕینەوە. @مامۆستا:، ئەوەی کە تەنیا لە ویکییەکی تر کارێکیان کردبێت نابێت بە بەڵگە بۆ ئێمە. ئینجا بڕێک کەس ھەن لەقەبیان ھەیە (بۆ نموونە بە فارابی دەوترێت موعەللیمی سانی یا بە جەوینی دەوترێت ئیمامولحەرەمەین و...) دەکرێت ئەو لەقەبانە بھێنرێت لە وتارەکەدا چون سەرچاوەیان ھەیە. یان بڕێک کەس بە ناوێکەوە بەناوبانگن بۆ نموونە فارس کە دەڵێن مەولانا مەبەستیان مەولانای ڕۆمیە یا کورد کە دەڵێ مەولەوی مەبەست مەلا ڕەحیم تاوەگۆزییە، یا مەولانا خالید یا مەلای گەورە. ئەمانە تاریف نین و فەرقیان ھەیە لەگەڵ ئەوە تەواوی ناوی وتارێک پڕ بکرێت وشەی تاریفکردن وەک مامۆستا و بەناوبانگترین و فەرمووی و... بەتایبەت بۆ کەسانی ھاوچەرخ و لەویش ھەستیارتر کەسانی زیندوو. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٠، ٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی عەلی عەبدولعەزیزم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٠٢، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی عەلی عەبدولعەزیزم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٦:١٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]