دەروازە:وەرزش
وەرزش چییە؟تۆپی پێی ئەمریکی • تۆپی پێ • وەرزش • تۆپی پێی ئوسترالی • بەدمینتۆن • بەیسبۆڵ • تۆپی سەبەتە • تۆپی پێی کەنەدی • وەرزشە کەنەدییەکان • شەتڕەنج • تۆپی پێی کۆلێج • کریکێت • وەرزشی دووچەرخە • شمشێربازی • خلیسکێنەی سەر سەھۆڵ • ڕاوەماسی • فۆرمولا یەک • گۆڵف • جیمناستیک • یاری سەر بەفر • ئەسپسواری • ھونەرە جەنگییەکان • ماتۆڕسواری • یارییەکانی ئۆڵمپیک • پارئۆڵمپیک • ڕەگبی • یەکێتیی ڕەگبی • کەشتیوانی • سنوکەر • مەلەوانی • تێنس یارییە ئاوییەکان وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد... وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات. ھەنووکە ٤٬٤٢٠ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوکاراتێ یان کاراتێ-دۆ وشەیەکی لێکدراوی ژاپۆنی یە، بە مانای ڕێگای دەستی بەتاڵ (کارا: بەتاڵ، تێ: دەست، دۆ: ڕێگا، ھونەر،ڕشتە، جۆر) کھ رێگایەکە لە جۆرەکانی ھونەری بەرگری لەخۆکردن. چ لە بواری فیزیکی و دەروونیەوە، کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان. وە توانای ئەوەی ھەبێت کە بتوانێت پەیوەندییەکی زۆر بەھێزوبەتین پەیدا بکات لەنێوان لەش، مێشک، ھۆش، بیرو ماسولکەکانی لەش، لەکاتی گرژی و ھەڵچوون و داچووندا. ئەم ھونەرە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ مێژوویەکی دێرین. کە لە ھیندستان لەسەر دەستی تامۆداروما تاشی (بودید ھارما) پەرەیپێدراوە، لە کڵێساوپەرستگاکاندا بەکارھاتووە. بۆ بەھێزکردنی لەش و مێشکی موریدەکان، بۆ ئەنجامدانی کاری خوداپەرستی و بەرگریکردن لە خۆو، کڵێسا و دابونەریتەکانیان. لە ساڵانی ٣٠٠ ی زایینی لە ھیندستان بەرچاو بووە، دواتر بەرەوناوەراستی چین گوازراوەتەوە. لھ ساڵی ٥٠٠ی زایینی بەرەو وڵاتانی ئاسیاو دەوروبەری. ئەم ھونەرە لەوڵاتی چین پەرەیپێدراوەو پێشکەوتووە. چونکە دەستەڵاتدارەکانی ئەوسەردەمە ھەموو جۆرەچەکێکیان لەخەلکانی ئەم ناوە قەدەخەکردبوو، لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکتری، بۆیە ئەوانیش لەکاتی ململانێدا لەگەڵ یەکتر پەنایان بۆ جۆرەھا چەکی کوشندەتردەبرد وەک؛ ئەو دارو داس، چەقۆ، پەت و گوریس، شیر، ڕم و تیروکەوانە ھتد..کە ڕۆژانە لە کێڵگەو دەریاکاندا کاریان پێدەکرد. ھەر لەوێوەش بەرەو دوڕگەی ئۆکیناوا-ی ژاپۆنی ھاتووھ. لەسەردەستی چەندین مامۆستاو راھێنەرو پسپۆڕانی ئەم بوارھ، لەوسەردەمەدا گرنگی پێدراوە. وێنەی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی شوبات ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لە وڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات. و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیزیچی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ میلیۆن پاوندی ستەرلینگی £ کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ میلیۆن یۆڕۆ € یان ١٣٢ میلیۆن دۆلار لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان. ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچوکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند وتەی ھەڵبژێردراو«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر» پۆلەکانبابەتەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |