تراڤیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تراڤیان (بە ئینگلیزی: Travian) یارییەکە لەسەر تۆڕی جیھانی ئینتەرنێت، ئەم یاریە لەلایەن دوو برای ئەڵمانی دروست کرا لە ساڵی ٢٠٠٤، و لە ساڵی ٢٠٠٦ بەباشترین یاری ئینتەرنێتی بێ دابەزاندن داندرا، یاریەکە لە چەند سێرڤەرێک پێک دێت کە ھەر یەکێکیان بە ھەزاران یاریزانی تیایە و و سێرڤەرەکان دوو جۆرن، سێرڤەری ئاسایی کە بە ٣٠٠ ڕۆژ تەواو دەبێت و سێرڤەری خێرا کە بە ١٠٠ ڕۆژ تەواو دەبێت، یاریزانەکان لە گوندێکی بچووکەوە دەست پێ دەکەن و تا وای لێ دێت شارێکی گەورە دروست دەکەن و سەربازی خۆیان دەبێت، داواکراو لە یاریەکە ئەوەیە کە یاریزانێک موعجیزەی جیھان بەدەست بێنێت و یاریەکە دەباتەوە، دووبارە سێرڤەرەکان دەست دەکەنەوە بە کار و یاریزانی تر ھەژمار تۆمار دەکەن و سەرلەنوێ یاری دەکەنەوە.