پلەی ستەیشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی پلەی شتەیشن

پلەی ستەیشن (بە ئینگلیزی: PlayStation) ئامێری یاری ئەلیکتڕۆنیە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە دەردەچێت کە بۆیەکەمیجا وەشانی پلەی ستەیشتن ١ لە مانگی دێسەمبەری ساڵی ١٩٩٤ دەرچوو.

پلەی ستەیشتن وەشانی دەست[دەستکاری]

ئەم وەشانە ھەمان یاریەکانی پلەی ستەیشتنی دووەم بوو بەڵام ئەم ئامێرە کە ناوی PlayStation Portable ناسراو بە PSP لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچووەو جیاوازنی لەگەڵ وەشانی دووی پلەی ستەیشن ئەوەیە ئەم ئامێرە پێویستی بە کارەبا نیە و وە بارگاوی دەکرێتەوە ئەم ئامیرەش دوو وەشانی لێ درووستکراوە:

  • پلەی ستەیشن پۆرتەبڵ PlayStation Portable
  • پلەی ستەیشن ڤیتا PSP Vita
    پلەی ستەیشن پۆرتەبڵ

پلەی ستەیشن ۱[دەستکاری]

یەکەم ئامێری یاری ئەلیکتڕۆنی کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە دەرچوو لە مانگی دێسەمبەری ساڵی ١٩٩٤ ئەم وەشانە بەشێوەیەکی سادە و ساکار بەڵام توانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەنێو جیھانی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان بڵاو کرایەوە و خواستی کڕینی ئەم ئامێرە لە جیھان زۆر بوو.

پلەی ستەیشن ١

پلەی ستەیشن ٢[دەستکاری]

لەدوای پلەیستەیشن ١ کۆمپانیای سۆنی ھەوڵیدا تازەگەریەک بخاتە ناو جیھانی یاری ئەلیکتڕۆنی ئەویش بە دەرخستنی وەشانی دووی پلەی ستەیشتن ئەم ئامێرە لە ساڵی ٢٠٠٠ وەشێنرا.

پلەی ستەیشن ٢

پلەی ستەیشن ٣[دەستکاری]

ئەم ئامێرە کە لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٦ دەرچوو کە تا مای ٢٠١٧ کۆمپانیای سۆنی بەردەوامبوو لەبرەودانی بەم ئامێرە بۆ ڕکابەری ئامێرەکانی وەک ئێکس بۆکس ٣٦٠ و وی، وە ئەوەی ئەم ئامێرەی لە وەشانەکانی تر جیاکردۆتەوە کە دێسکێکی بلو ڕای یە کە خاوەن بەرزترین کوالیتی HD یە وە ھاڕی ناوەکی ھەیە کە لەتوانی بارکردنی ٢٠ گێگا بۆ ٣٢٠ گێگا ھەیە، ھەروەھا دەتوانرێت لەگەڵ ئینتەرنێت کۆنێکت بکرێت و یارییەکانی بەشێوەی ئۆنلاین پێ ئەنجام بدرێت.

پلەی ستەیشن ٣

پلەی ستەیشن ٤[دەستکاری]

پلەی ستەیشن ٤ لەڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بۆیەکەمینجار لە ئەمریکا وە ڕؤژی ٢٩ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ لە ئەورووپا و ئوسترالیا خرایە بازاڕەوە. لەم وەشانە چەندین تایبەتمەندی نوێ خسترایە ناو ئەو بەرھەمەی سۆنییەوە لەوانە پاڵپشتی ڤیدیۆ بەکوالێتی 1080p. و لە سپتێمبەری ٢٠١٧ کۆمپانیای سۆنی پلەی ستەیشن ٤ پرۆ ی خستە بازاڕەوە بە پرۆسێسەرێکی خێراترو و بە کوالێتی 4K.

پلەی ستەیشن ٤

پلەی ستەیشن ٥[دەستکاری]

پلەی ستەیشن ٥ لە ساڵی 2020 خرایە بازار، ئەو تایبەندمەندییانەی کە بڕیارە لەسەر پلەی ستەیشن ٥ دا بنرێن:

HRDی توانای ٨٢٥گێگابایتە و کوالیتی HDMI2.1

وە کامێرایەکی HD و ھێدسێت بە فلاش وە ھەروەھا کۆنترۆڵێک بۆ پلەیستەیشنەکە.

پلەی ستەیشن ٥