شوێنە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا
| شوێنە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا | |
|---|---|
| بە عەرەبی: الأماكن المقدسة في الإسلام | |
| لقی | sacred place |
| ئایین | ئیسلام |
| جێ | نیمچەدوورگەی عەرەبی، شام |
شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا یان سێ حەڕەمەکە سێ شوێنی پەرستشن کە پێگە و پیرۆزیان لەشوێنەکانی تر زیاترە لەلای موسڵمانان، ئەوانیش بە ڕیزبەنیدی بریتین لە مزگەوتی حەرام لە مەککە دواتر مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە دواتر مزگەوتی ئەقسا لە قودس.
مزگەوتی حەرام
[دەستکاری]
مزگەوتی حەرام گەورەترین مزگەوتە لەسەر زەوی و پیرۆزترین و گرینیگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، قیبلەی موسڵمانانە و لەنوێژدا ڕوو لە کەعبە دەکەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مزگەوتەکەوە، ئاوی زەمزەم و مەقامی ئیبراھیم لەخۆدەگرێت، نوێژکردن تێیدا بە سەد ھەزار نوێژە. موسڵمانان بۆ حەجکردن ڕوویتێدەکەن.[١]
مزگەوتی پێغەمبەر
[دەستکاری]
دووەم گەورەترین و گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، لەلایەن پێغەمبەر محەممەد و ھاوەڵانیەوە دروست کراوە، نوێژکردن تێیدا بە ھەزار نوێژە، گۆڕی پێغەمبەر و ئەبووبەکری سدیق و عومەر کوڕی خەتتابی تێدایە.[٢]
مزگەوتی ئەقسا
[دەستکاری]مزگەوتی ئەقسا سێیەم پیرۆزترین و سێیەم گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، دووەم مزگەوتە لەسەر زەوی دروستکرابێت لەدوای مزگەوتی حەرام، و یەکەم قیبلەی موسڵمانانە. [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ پرێس، قەڵەم. «10 زانیاری زۆر گرنگ لەسەر کەعبەی پیرۆز». قەڵەم پرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «::www.muslimguide.se::حەج و عومرە::دلیل الحج والعمرة ::». hajj.muslimguide.se. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ و ئایا جولەکە ھیچ مافێکیان ھەیە تێیدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی محەممەد
- دەروازەی مەککە
- دەروازەی مەدینە
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی مزگەوت