ئەحمەد یاسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەدئیسماعیل یاسین

ئەحمەد سەعدە
لەدایکبوون٢٨ حوزەیرانی ١٩٣٨
ئەلجورە، عەسقەلان، فەلەستین
مەرگ٢٢ ی ئازار ٢٠٠٤
ھۆکاری مەرگلەپڕکوژی لەلایەن فرۆکەیەکی ئیسرائیل
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترشێخی بەرەنگاری، شێخی فەلەستین، شێخی ڕاپەڕین
پیشەسەرۆکی بەرەنگاری فەلەستینی، مامۆستای زمانی عەرەبی، پێشنوێژ و وتارخوێن
حیزبی سیاسیحەماس
ھاوسەرحەلیمە یاسین

ئەحمەد ئیسماعیل یاسین (بە عەرەبی: أحمد إسماعیل یاسین‎؛ لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ – مردووی٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤) سیاسەتمەدار و ئیمامێکی فەلەستینی بووە و لە ساڵی ١٩٨٧دا ڕێکخراوی چەکداری ئیسلامی ناسیۆنالیستی فەلەستینی حەماسی لە کەرتی غەززە دامەزراند.[١][٢][٣][٤] شێخ ئەحمەد یاسین لە گوندی ئەلجورەی ناوچەی مەجدالی باشووری کەرتی غەزە لەدایک بووە و خۆی و خێزانەکەی دوای شەڕی ١٩٤٨ پەنایان بۆ کەرتی غەزە بردووە.[٥][٦] لە تەمەنی لاوییەتیدا لە کاتی وەرزشکردندا تووشی پێکان بوو لە ئەنجامدا تووشی ئیفلیجی گشتی بوو. سەرەتا وەک مامۆستایەکی خوێندنی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی لە ناوەندە ئیسلامییەکان کاری کردووە و دواتر لە مزگەوتەکانی غەزە وەک وتارخوێن و پێش نوێژ بەردەوام بووە. بەھۆی بوێری و خستنە ڕووی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی فەلەستینی لەژێر گوشاری دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بوو بە بەناوبانگترین وتاربێژی ناوچەکە،[٧] لە تەمەنی بیست ساڵیدا بەشداری خۆپیشاندانی کەرتی غەزە کردووە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ھێرشی سێ قۆڵی ١٩٥٦ دژ بە میسر. دوای جەنگی ١٩٦٧ جەنگی عەرەب و ئیسرائیل کە ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی خستەژێردەستی خۆی لەوانە کەرتی غەزە، ئەحمەد یاسن بەردەوام بوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لەڕێگای مینبەری مزگەوتی عەباسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیلییەکان، جگە لەوەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەخشین و ھاوکارییە مرۆیییەکان بووە بۆ کەسوکاری شەھیدان و گیراوەکان. دواتر بوو بە سەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. ئەحمەد یاسن لە ساڵی ١٩٨٣ دا بە تۆمەتی ھەبوونی چەک و پێکھێنانی ڕێکخراوێکی سەربازی و ھاندان لەدژی دەوڵەتی ئیسرائیل دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە سزای سێزدە ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا. لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئاڵوگۆڕێکی زیندانیی نێوان دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین ئازاد کرا.[٨] ئەحمەد یاسن لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی بزووتنەوەی بەرھەڵستی ئیسلامی حەماسیان دامەزراند پاش ئازادکردنی لە زیندان و لەگەڵ بەرپابوونی ڕاپەڕینی فەلەستینی یەکەم لە ساڵی ١٩٨٧ لە دژی ئیسرائیل بەردەوام چاڵاکی ھەبووە بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ھەڕەشەی دورخستنەوەیان بۆ لوبنان لێ کرد. دواتر لەگەڵ سەدان کەسی تری فەلەستینی لە ساڵی ١٩٨٩ دا دەستگیرکرا، لە ھەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی ھێرشە چەکدارییەکان کە بە چەکی سپی ئەنجام دەدران. لە ساڵی ١٩٩١ دا دادگایەکی ئیسرائیلی سزای زیندانی ھەتاھەتایی و زیندانی پازدە ساڵی تری بەسەردا سەپاند، بەھۆی ھاندان بۆ کوشتنی سەربازانی ئیسرائیل و دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکەی. لە ساڵی ١٩٩٧ بە ڕێککەوتنێکی نێوان ئوردن و ئیسرائیل ئازاد کرا، لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی لەگەڵ خالید مەشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس و دەستەیەک لە ھاوەڵانی کوژرا.[٩][١٠][١١] شێخ ئەحمەد یاسین لە نێو بەرخۆدانی فەلەستیندا خاوەن پێگەیەکی ڕۆحی و سیاسی و خاوەن ئیمتیاز بووە، بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی کاری نەتەوەیی فەلەستینی دادەنرێت بە درێژایی سەدەی بیستەم.[١٢]

ژیان[دەستکاری]

ئەحمەد ئیسماعیل یاسین لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ لە گوندێکی مێژوویی دێرین بەناوی جورە ی عەسقەلان لە دایک بووە، کە دەکەوێتە پارێزگای مەجدال کە ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری غەزە دورە، لەو ساڵەدا یەکەم شۆڕشی چەکداری دژ بە فراوانبوونی ئەزموونی زایۆنییەکان لە ناو خاکی فەلەستیندا ئەنجام درا. لە تەمەنی سێ ساڵیدا باوکی دەمرێت، لە منداڵیدا پێی گوتراوە ئەحمەد سەعدە بۆ جیاکردنەوەی لەخزمەکانی کە زۆریان ناویان ئەحمەد بووە. ئەحمەد یاسن تەمەنی دوازدە ساڵ بوو کاتێک شکستی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ دا ڕوویدا، خێزانەکەی وەک ھەزاران خێزانی تر لەلایەن میلیشیا زایۆنییەکان لەوڵاتی خۆیان دەردەکرێن. لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا تووشی ڕووداوێک بووە کە ھەموو ژیانی گۆڕی، دوای شەڕی دۆستانە لەگەڵ ھاوڕێیەکی بەناوی عەبدوڵڵا خەتیب ملی دەشکێت و دوای چلوپێنج ڕۆژ لە گەچ گرتنی بۆی دەرکەوت کە تووشی ئیفلیجی بووە؛ بەڵام لای کەس باسی ئەوەی نەکرد کە بەھۆی کێوە تووشی ئیفلیجی بووە بۆ دروست نەبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی تاوەکو ساڵی ١٩٨٩ باسی کردووە.[١٣]

ئەحمەد یاسین دوای ئیفلیجبوونی گەنجێتی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەوەی داوای زانستە ئیسلامییەکان بکات، لە زانکۆی ئەزھەر لە قاھیرە خوێندی، و قاھیرە ئەو شوێنە بوو کە ئەحمەد یاسین ئەو باوەڕەی لادروست بوو فەلەستین تا ڕۆژی قیامەت خاکێکی ئیسلامییە، و ھیچ سەرکردەیەکی عەرەب مافی ئەوەی نییە واز لە ھیچ بەشێکی ئەو خاکە بێنێت. ھەرچەندە تووشی ئیفلیجی نزیکەی تەواوی جەستەی بوو بوو بەڵام دواتر تووشی ئیفلیجییەکی تەواو بوو، بەڵام ئیفلیجی نەبووە ڕێگر لەبەردەم تەواوکردنی خوێندنەکەی. ئەحمەد یاسین بەشداری ڕاپەڕینە فەلەستینییەکانی کردووە بەڵام ناسراو نەبوو تاساڵی ١٩٨٧ کە تێیدا بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی (حەماس)ی دامەزراند.[١٤]

دۆخی تەندروستی[دەستکاری]

جگە لە ئیفلیجبوون ئەحمەد یاسین چەندان نەخۆشی کەی ھەبوون، ئەوانیش لەدەستدانی بینین لە چاوی ڕاستیدا بەھۆی لێدانەوە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل لە کاتی لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا، و لاوازی بینین لەچاوی ڕاستیدا، و ئیلتیھابی ھەمیشەیی گوێ و حەساسییەتی سییەکان و ھەندێک نەخۆشی دیکە. بەھۆی خراپی بارودۆخی زیندانی کردنی چەندین جار گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، و زیاتر تێکچونی بارودۆخی تەندروستی بەھۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی پێویستەوە.[١٥]

کۆستی فەڵەستین و قوتابخانە[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین لەگەڵ شکستە گەورەکەی عەرەب ناسراو بە کۆستی فەڵەستین ساڵی ١٩٤٨ ژیاوە.[١٦][١٧] لەو کاتەدا تەمەنی دوازدە ساڵ بووە وانەیەک لەو شکستەوە کە کاریگەری لەسەر ھەموو ژیانی ھەبووە، کە بریتییە لەوەی پشت بەستن بە ھێزی فەلەستینییەکان لەڕێگەی چەکدار کردیانەوە بەسودترە لە پشتبەستن بەدەوڵەتانی عەرەبی یان کۆمەڵگەی نێودەوڵتی، دەربارەی ئەو سەردەمە دەڵێت ئەو سوپا عەرەبیانەی ھاتبوون بۆشەڕکردن لەگەڵ قەوارەی جوولەکە چەکیان لەدەستی ئیمە ستاندەوە بەبیانوی ئەوەی جگە لە سوپا پێویست بەھێزی تر ناکات، بۆیە چارەنوسمان بە چارەنوسی ئەوانەوە بەسترایەوە، و کاتێک ئەو سوپایانە شکستیان ھێنا ئێمەش شکستمان ھێنا، و میلیشیا زایۆنییەکان قەسابخانەیان دانا بۆ ترساندنی کەسانی بی وەی، خۆئەگەر چەکی خۆمان بەدەست خۆمانەوە بوایە ڕووداوەکان چۆرێکی تر دەبوون. ئەحمەد یاسین لە قوتابخانەی ئەلجورەی سەرەتایی تا پۆلی پێنجی خوێندووە، بەڵام ئەو کۆستەی ساڵی ١٩٤٨ بەسەر فەلەستین ھات و بووە ھۆی ئاوارەبوونی خەڵکەکەی ئەویش ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچبکات بۆ غەزە، بەم ھۆیەوە بارودۆخیان گۆڕاو تووشی ھەژاری و برسییەتی بوون، لەگەڵ ھاوتەمەنەکانی دەچوو بۆ سەربازگە میسرییەکان تاوەکو ئەو خواردنەی لەسەربازەکان زیاد بوو کۆی بکەنەوە، ساڵی ١٩٤٨–١٩٥٠ بۆ ماوەی ساڵیک وازی لەخوێندن ھێنا تاوەکو بەکارکردن لە خواردنگەیەکی پاقلە یارمەتی خێزانەکەی بدات.[١٨][١٩]

کارکردن[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین تەمەنی دە ساڵان بوو کاتێک بەریتانییەکان جوولەکەکانیان لەھەموو وڵاتانەوە دێنا و لەفەلەستین نیشتەجێیان دەکردن تا دواتر بەزەبری ھێز ساڵی ١٩٤٨ دەوڵەتی ئیسرائیلیان دروست کرد. ساڵی ١٩٥٧–١٩٥٨ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لەدۆزینەوەی کار ھەرچەندە لەسەرەتادا ڕێگری لێدەکرێت بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە، و زۆربەی ئەو داھاتەی دەستی دەکەوت بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی خەرجی دەکرد. لەتەمەنی بییست ساڵیدا بەشداری لەخۆپیشاندانەکانی غەزە کردووە دژ بە دەستدرێژی سێیانەیی دژ بە میسر ساڵی ١٩٥٦ توانای ڕێکخستن و وتاردانی پیشاندا، لەگەڵ ھاوڕێکانی دژی سەرپەرشتی کردنی نێودەوڵەتی بوو بۆ غەزە و داوای گەڕانەوەی بەڕێوبەرایەتی میسری دەکرد بۆ غەزە.

دەسەڵاتی میسری و ئیخوان موسلیمین[دەستکاری]

لە ماوەی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردودا کاتێک بیری نەتەوایەتی گەیشتبووە ئەوپەڕی ئەحمەد یاسین لەلایەن دەسەڵاتی میسرییەوە کە سەرپەرشتی غەزەی دەکرد دەستگیرکرا، بەتۆمەتی ئەندامییەتی لە ئیخوان موسلیمین، بەڵام بڕیاریدا بمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەندامانی ئیخوان موسلیمین لەترسی جەمال عەبدولناسر غەزەیان بەجێ دەھێشت. توانای وتاربێژی ئەحمەد یاسین بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت، کەئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەزگای ھەواڵگیری میسر سالی ١٩٦٥ بڕیاری دەستگیرکردنی بدات، لەگەڵ ئەو دەستگیرکردنانەی لە گۆڕەپانی سیاسی میسر جێبەجێ دەکران، ھەموو ئەو کەسانەی ساڵی ١٩٥٤ لە ئەندامانی ئیخوان موسلیمین دەستگیرکرابوون دووبارە دەستگیرکرانەوە. ماوەی مانگێک لەزیندای تاکەکەسی مایەوە و دواتر ئازاد کرا دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان نەیانتوانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین بسەلمێنن. دەربارەی ماوەی زیندانی کردنی دەڵێت «لەدڵمدا ڕقلێبونەوەی ستەمی زیاتر کرد، و ماوەی زیندانی کردن ئەوەی زیاتر ڕونکردەوە کە شەرعییەتی ھەر دەسەڵاتێک لەسەر دادپەروەری و باوەڕبوونی بە مافی ئازادی مرۆڤ دادەمەزرێت»

چالاکی بانگخوازی[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین باگخواز وتاربێژ قسەکەرێکی ئیسلامی بوو. نزار ڕەیان _یەکێک لەقوتابییەکانی_ دەڵێت «شێخ ئەحمەد یاسین سەرەتا دەستی کرد بەبانگەوازی منداڵ و تازەپێگەشتوان، لەگەڵ کاری مامۆستایەتی لەقوتابخانە بانگەوازی قوتابییەکانی دەکرد، دوای تەواو بوونی دەوام ھەندێکیانی دەھێشتنەوە فێری نوێژ و ئادابە ئیسلامییەکان و قورئان خوێندنەوەی دەکردن. دواتر بەپلە لەگەڵیان بەردەوام دەبوو دوای فێربوونی نوێژ و خوێندنەوەی قورئان فێری ڕۆژووی سونەتی دەکردن بەتایبەتی ڕۆژووی دوشەممە و پێنجشەممان، کەسوکاری خوێندکارەکان دەھاتن گلەییان دەکرد-خەڵکی لەو کاتەدا زۆر لەدین دوور بوون- دەیانگوت ڕازین بە نوێژکردن و خوێندنەوەی قورئان شتێکی باشە بەڵام ڕۆژووی دووشەمە و پێنجشەمان لەتوانادا نییە».[٢٠] ئەحمەد یاسین لەم بارەیەوە دەڵێت «ئێمە و جوولەکە لەسەر ئەم نەوەیە لەململانێ داین، یان جوولەکە لەدەستمانی دەردێنێت، یان ئەوەیە ئێمە ڕزگاری دەکەین لەدەستی جوولەکە».

بەرەنگاریی[دەستکاری]

شەڕی ١٩٦٧[دەستکاری]

لەدوای شکستی ساڵی ١٩٦٧ کە تێیدا ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکرد لەنێویشیاندا کەرتی غەزە،[٢١][٢٢] ئەحمەد یاسین بەردەوامبوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لەسەر مینبەری مزگەوتی عەباس بۆ بەرەنگاری کردن دژی داگیرکاری ئیسرائیل، لەھەمان کاتیشدا چالاکانە کاری دەکرد بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری و یارمەتیدانی خێزانی شەھید و گیراوەکان. دواتر بوو بەسەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. دواتر باوەڕی ھێنا بە بۆچوونەکانی ئیخوان موسلیمین بوو بە ئەندام ساڵی ١٩٥٥ و ساڵی ١٩٦٨ بوو بەسەرکردەی ئەو کۆمەڵەیە لەفەلەستین.[٢٣]

دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس[دەستکاری]

ئاڵای بزووتنەوەی حەماس

ساڵی ١٩٨٧ ئەحمەد یاسین لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی ئیسلامی ڕێککەوت بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێک بەمەبەستی ڕوبەڕو بوونەوەی ئیسرائیل و ئازادکردنی فەلەستین، ڕێکخراوەکەیان ناونا بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی ناسراو بە حەماس.[٢٤][٢٥] بزووتنەوەی حەماس ڕۆڵێکی گرینگی ھەبوو ڕاپەڕینی فەلەستین ناسراو بەڕاپەڕینی مزگەوتەکان کە لەو کاتەدا سەریھەڵدا، ئەمەش بووە ھۆی گۆڕانێکی جۆری لە ژیانی ئەحمەد یاسین و بەرەنگاری فەلەستینی، کەتێیدا بزووتنەوەکە سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی ھێز لەدەوری خۆی. ئەحمەد یاسین توانی بۆچوونەکانی بە ھەموو جیھاندا بڵاو بکاتەوە بەھۆی سووربوون لەسەر بۆچوونەکانی و داواکردنی ماف بۆ گەلی فەلەستین. باوەڕی بەدروستکردنی سەرەتاکانی کاری جیھادی بوو دژی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٨٧ و کاتی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین حەماس دەرکەوت و ڕای گەیاند زەوی فەلەستین وەقفە و ناکرێت لەگەڵ جوولەکە دابەش بکرێ. جوولەکەکان چەندین جار ھەوڵیانداوە ڕازی بکەن بەڕاوەستاندنی ڕاپەڕینەکە بەڵام نەیانتوانیوە بۆیە لە ساڵی ١٩٨٩ دەستگیری دەکەن، ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی و پازدە ساڵیان بەسەردا سەپاند.[٢٦][٢٧]

سیاسەتی دەرەوە[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین ھەوڵیداوە بۆ ڕاگرتنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی و دەوڵەتە عەرەبییەکان، بەڵام لەگەڵ بۆچۆنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە لەو بارەیەوە دەڵێت (ئەوەەی بە ئاشتی ناودەبرێت بەھیچ شێوەیەک ئاشتی نییە، و ھەرگیز نابێت بە جێگرەوەی جیھاد و بەرەنگاری). لەکاتی ڕاپەڕینی ئەقسا ساڵی ٢٠٠٠ حەماس چالاکانە بەشداری کرد، دوای ئەوەی ڕیزەکانی ڕێکخستەوە و دەزگای سەربازیان دامەزراند. لەو کاتەوە ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماسی بە تیرۆرست دانا، لەژێر فشاری ئەمریکادا یەکێتی ئەورووپا بزووتنەوەکە و باڵە سیاسییەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە لەدوای ئەمریکا و ئیسرائیل.[٢٨]

بەرەنگارییەکی تووند[دەستکاری]

چالاکییە بانگەوازییەکانی ئەحمەد یاسین دەسەڵاتی ئیسرائیلی بێزارکرد، ساڵی ١٩٨٢ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد بەتۆمەتی دروستکردنی ڕێکخراوی سەربازی و کۆکردنەوەی چەک و ھاندان بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل. دادگای سەربازی ١٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕییەوە، بەڵام ساڵی ١٩٨٥ ئازادی کرد لەکردەوەیەکی گۆڕینەوەی دەستگیرکراوان داوی بەسەربردنی یازدە مانگ لە زینداندا.[٢٩] لەگەڵ زیادبوونی کردوەکانی کوشتنی سەربازە ئیسرائیلی و بەکرێگیراوە فەلەستنییەکان ساڵی ١٩٨٨ دەسەڵاتی ئیسرائیلی بەسەر ماڵەکەیدا دەدات و دەیپشکنێت و ھەڕەشەی دورخستنەوەی دەکەن بۆ لوبنان. ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ سەدان ئەندامی بزووتنەوەی حەماس دەستگیرکرا، وەک ھەوڵێک بۆ وەستاندنی ھێرشەکان بەچەکی سپی بۆ سەر سەربازە ئیسرائیلی و بەکرێگیراوانیان. دادگایەکی سەربازی ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی و ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، بەتۆمەتەکانی ھاندان بۆ ڕفاندن و کوشتنی سەربازە ئیسرائیلییەکان، ودامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس بەھەردوو باڵی سەربازی و ئەمنی، و کوشتنی ھەموو ئەوانەی ھاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی ئیسرائیل دەکەن. ساڵی ١٩٩٧ ئازادکرا لەکردەوەیەکی گۆڕینەوەدا لەنێوان ئوردن و ئیسرائیل لەبەرامبەر ئازادکردنی دوو ئەندامی مۆساد کە بۆ کوشتنی لێپرسراوی حەماس لە عەمان خالید مەشعەل چووبوون.[٣٠] لەزینداندا ناوبانگی وەک نیشانەی بەرەنگاری فەلەستین بڵاوبوەوە. دواتر دورخرایەوە بۆ ئوردن لەسەر داوای پاشای ئوردن حوسێن کوڕی تەلال،[٣١] دواتر گەڕایەوە بۆ غەزە و ھەزاران فەلەستینی پێشوازیان لێکرد. ئەحمەد یاسین بۆ چارەسەر ڕووی لەدەرەوە کرد، و سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی کرد، تێیدا چاوی بە سەرکردە عەرەب و موسڵمانەکان کەوت، سەردانی ھەر یەک لە سعودیە، ئێران، ئیماڕات و سووریای کرد.[٣٢] سەڕەرای کۆمەڵێک نەخۆشی بەڵام ئەحمەد یاسین لە دانیشتنەکانی دادگادا ڕاشکاوانە بۆچوونەکانی خۆی دەگوت، دەیگوت داننانێم بە دەوڵەتەکەتاندا و دەوڵەتەکەتان لەناو دەچێت و بەردەوام دەبم لەیەکخستنی ھەوڵە فەلەستینییەکان بۆ جیھاد کردن لەگەڵ جوولەکەکان و دەرکردنیان.[٣٣] پێش ئازادکردنی ئەحمەد یاسین حەماس بەچەندین ڕێگا ھەوڵیدا بۆ ئازادکردنی، لەوانە ساڵی ١٩٩٢ دەستەیەکی فیدائی حەماس ھەستان بەڕفاندنی سەربازێکی ئیسرائیل لەنزیک قودس، لەبەرامبەر ئازادکردنی سەربازەکە داوای ئازادکردنی ئەحمەد یاسین و چەندین بەندکراوی تریان کرد، کە کەسانی نەخۆش و بەتەمەن و کۆمەڵێک عەرەبی تێدابوو کە لە لوبنان فڕێندرابوون؛ بەڵام دەسەڵاتدارە ئیسرائیلییەکان ڕەتیان کردەوە، و ھێرشیان کردە سەر شوێنی دەستگیرکردنی سەربازەکە، کە بووە ھۆی مردنی سەربازەکە و سەرۆکی دەستە ئیسرائیلییەکە و سەرۆکی دەستە فیدائییەکە.[٣٤]

ژیان لەزینداندا[دەستکاری]

زابتێکی پێشووی ھەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد ئەوان ئەحمەد یاسینیان لەزیندانی ھەداری م لەبارودۆخێکی سەختدا زیندان کردبوو، بەتەنیا لە ژ٤٥زەمینێک داندرابوو کە ھاوینان پلەی گەرمی دەگەیشتە ٤٥ پلە، سفیکا سیلع ڕاوێژکاری دەروونی و عەمیدی پۆلیس ئاشکرای کرد لەماوەی سێ ساڵدا ئەو تاکە ئیسرائیلی بووە ھەفتانە چاوی بە ئەحمەد یاسین کەوتووە، تیسفیکا سیلع دەڵێت: ئەحمەد یاسین کەسایەتییەکی بەھێزی ھەبوو، ئەوەی لەدەرەوە ناوەوەی زینداندا ڕوویدەدا لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بوو، لەزیندانی ھەداریم زیندانیمان کردبوو لەباردۆخێکی زۆر ناخۆشدا، بەڵکوو تامی مردنمان پێچەشت، و سەردانی کردنمان لێ قەدەغە کردبوو، و بۆماوەی پێنج ساڵ بەتەنیا لە ژێرزەمینێکدا زیندانیمان کردبوو کە ھاوینان پلەی گەرمی دەگەیشتە ٤٥ پلە، و لەزستاندا سەرمایەکی ترسێنەری ھەبوو، و شوێنەکەمان بۆ خاوێن نەدەکردەوە.[٣٥] ھەروەھا دەڵێت: ئەحمەد یاسین کەسێکی دانا و پاکبوو، لەنێوان ئەو و ئیسرائیلییەکان شەڕێکی دەروونی ھەبوو، ئێمە دەمانزانی دوای ھەموو شەڕێکی دەروونی کەسێکی فەلەستینی یان ئیسرائیلی دەمرێت. کاتێک پێم دەگووت بوەستن لە تەقاندنەوەی پاس و کوشتنی ژن و منداڵان ئەحمەد یاسین دەیگووت: ئێمە کەسێکمان ھەیە لێوەی فێربووین، ئێوە دەوڵەتەکەتان بەھێزی سەربازی دروست کردووە، ئێمە ژن و منداڵەکانتان دەکوژین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتەکەمان، بەڵام ئێوە ژن و منداڵ دەکوژن بەمەبەستی داگیرکاری، و ئێوە دەوڵەتەکەتان دروست کرد، ئێوە کەسانێکی پیس و دووڕوون. سیفکا سیلع دەڵێت کاتێک ئەحمەد یاسین لەزینداندا بووە ڕەتیکردوەتەوە لەبەرامبەر لاشەی سەبازێکی ئیسرائیلی ئازاد بکرێت، دەڵێت ئەحمەد یاسین پێیگووتم دەزانی بارودۆخم لەزینداندا زۆر ناخۆشە، و زۆر تامەزرۆم بۆ ئازادی، تەنیا تۆ لەجیھاندا دەزانی بارودۆخم چۆنە، دەزانی چەند تامەزرۆم بۆ بینینەوەی نەوەکانم و چەندم خۆشدەوێن، بەڵام ئازادکردنم لەبەرامبەر جەستەیەکدا شەرمەزارییە و ڕەتی دەکەمەوە. لاشەی سەربازەکەت پێدەدەم چونکە ئێمە دەزانین ئازارەکانی خێزانەکان دەزانین، بەڵام بەڵێنم پێبدە ئازادم ناکەی لەبەرامبەر لاشەیەکدا، دواتر ئایا تۆ بەڵێنم پێدەدەی ئەگەر مردم لەزینداندا بە خێزانەکەم بڵێی چەند تامەزرۆ بووم بۆیان و چەند خۆشمدەون.[٣١]

نیشتەجێبوونی ناچاری[دەستکاری]

ئاڵآی فەلەستن

ئەحمەد یاسین بەردەوام بوو لەکارە جیھادییەکانی و پێگەیاندنی شەرکەران، خۆڕاگرییەکی زۆری پیشاندا بەرامبەر دەسەڵاتی فەلەستینی بەتایبەتی بزووتنەوەی فەتح، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینی زۆر ئازاردەدار، تاوەکوو کار بە سەپاندنی نیشتەجێبوونی ناچاری و بڕینی پەیوەندییەکان گەیشت، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە دەستی بچێتە خوێنی فەلەستینییەکان و چالاکی کۆمەڵەکەی ھەمیشە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی ئیسرائیل بووە.[٣٣] کاری لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حەماس کرد، دوای ئەوەی ژێرخانی بزووتنەوەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵاتی فەلەستینییەوە لێک ھەڵوەشێندرابوو، و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی بەچەند کاتێکی باش و خراپدا ڕۆشتن.[٣٢] بەردەوام ئەو دوو دێڕە شیعرەی دەگووت ھی الأوطان نحمیھا بسیف ولا عزَ لھا دون اتفاق توحَد صفنا أبداً بعزم ولا صف یوجد بالشقاق واتا (ئێمە نیشتیمانەکەمان بە شمشێرەکانمان دەپارێزین، و نیشتمان سەربەرز نابێت بەبێ یەکدەنگی، ھەمیشە ڕیزەکانمان یەکدەخەین، ھیچ ڕیزێک بەدینایەت بەدووبەرەکی). ڕوبەڕوی ھەوڵەکانی دەسەڵاتی ئیسرائیل بوەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوە یەکییەتی فەلەستینی، و ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان، فەلەستینییەکانی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی ناکۆکی و دووبەرەکی، ئاگاداری کردنەوە کە ئەمە دەێتە ھۆی لەناوچونیان. لەناو خەڵکیدا چەند زاراوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و بەردەوام وتەیەکی حەسەن بەنا ی دەگووت (ئێمە بەخۆشەویستی لەگەڵ خەڵکی دەجەنگین) وەک ئاماژەیەک بۆ بەکار نەھێنانی چەک لەبەرامبەر فەلەستینییەکان. بەکارھێنانی چەک تەنیا بەرامبەر ئیسرائیلە، بەڵام لەگەڵ گەلی فەلەستین تەنیا بانگەواز بۆ یەکییەتی دەکرێت. ماوەی ڕاپەڕینەکانی ١٩٨٧ و ٢٠٠٠ زۆربوونی چالاکییەکانی ئەحمەد یاسینی بەخۆوە بینی لەبانگەواز کردن بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لەلێک ھەڵوەشان. ھۆی ناکۆکییەکانی حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆر جار دەسەڵاتی فەلەستینی فشاری دەخستە سەر حەماس، لەو فشارانە دەسەڵاتی فەلەستینی زیاد لەجارێک نیشتەجێبوونی ناچاری بەسەر ئەحمەد یاسیندا سەپاندووە، سەرەڕای زانینی گرینگییەکەی بۆ بەرەنگاری فەلەستینی. دەسەڵاتی ئیسرائیل بەردەوام ھانی دەسەڵاتی فەلەستینی دەدا بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی ئەحمەد یاسین تاوەکوو لەکۆتایدا نیشتەجێبوونی ناچاریان بەسەردا سەپاند، بەڵام فەلەستینییەکان ڕێگربوون لەبەردەوام بوونی نیشتەجێبوونە ناچارییەکە. ئەحمەد یاسی سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلھام بەخشبوو بۆ نەوەی نوێی فەلەستین، کاتێک بەھۆی دەسەڵاتی فەلەستین ھیوایان لەدەستدابوو.

تیرۆرکردن[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین لەکۆتا چاوپێکەوتنی تەلیفزۆنیدا گوتی «ئێمە داوای شەھیدبوون دەکەین و داوای دنیا ناکەیەن، ئەم ژیانە ژیانێکی کەم و بێنرخە، ئێمە داوای ژیانی ھەتا ھەتایی دەکەین».[٣٦] لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ئیسرائیل ڕای گەیاند ئەحمەد یاسین ھیچ پارێزبەندییەکی نییە و ئەگەری ئەنجامدانی ھەرکارێکی سەربازی ھەیە بەرامبەری، لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ لەھەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، کاتێک لەماڵی ھاوڕێیەکیان بوون فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بۆمبێکی ٢٥٠ کیلۆیی بەسەر ماڵەکەدا بەردایەوە و بووە ھۆی خاپوربوونی ماڵەکە، بەڵام ئەحمەد یاسین ڕزگاری بوو تەنیا چەندا برینێکی سووکی ھەبوو، دوای ڕزگاربوونی لە ھەوڵی تیرۆرکردنەکە بەردەوام بوونی لەسەر جیھاد دووبارە کردەوە.[٣٧] لە ٢ ٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لەکاتی گەڕانەوەی ئەحمەد یاسین لە نوێژی بەیانی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل ھەستا بە بۆردومانکردنی بەسێ مووشەک کە بووە ھۆی مردنی ئەحمەد یاسین حەوت کەس لەھاوەڵانی،[٣٨][٣٩] و برینداربوونی دوو لە کوڕەکانی. کردەوەی کوشتنی ئەحمەد یاسین بەسەرپەرشتی شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل بوو.[٤٠][٤١][٤٢]

دوای تیرۆرکردن[دەستکاری]

ئیسرائیل ڕەتی کردەوە ئەنجومەنی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەکوشتنی ئەحمەد یاسین بکات.[٤٣] لەڕۆژی کوشتنی شەش منداڵ لەگوندەکەی لەدایکبوون ناونران بە ئەحمەد یاسین، دڵتەنگی باڵی کێشا بەسەر جیھانی عەرەبی و ئیسلامی، ھەزاران فەلەستینی بۆ بەڕیکردنی تەرمەکەی ئامادەبوون، و نوێژی غائیبی لەزۆرێک لەمزگەوتەکانی جیھان لەسەرکرا، زۆرێک لەدەوڵەتان و دامەزراوەکان سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خێزانەکەی کرد، و ئیدانەی ئەو کارەیان کرد. ھەزاران فەلەستینی ئامادەی بەڕێکردنی تەرمی ئەحمەد یاسین و ھاوڕێکانی بوون، و داوای تۆڵەی کوشتنەکەیان دەکرد، کاتێک ھەواڵی مردنەکەی بڵاوبوەوە فەلەستینییەکان ھاتنە سەر شەقام و داوای تۆڵە و خۆبەختکردن و بەردەوامی بەرەنگاریان دەکرد. پەیامنێرانی جەزیرە وەسفی بارودۆخەکەیان کردووە لە کەرتی ڕۆژاوا و غەزە «بارودۆخێکی توند و حەپەسان باڵی بەسەر ئەو فەلەستینیانەدا گرتووە کە ھاتوونە سەر شەقام». مزگەوتەکان داوای بایکۆتی گشتیان کرد، دوکان و بازاڕەکان داخران، و خوێندن ڕاگیرا و ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.[٤٠]

میراتی ڕۆشنبیری[دەستکاری]

کارەکان[دەستکاری]

شەقامی ئەحمەد یاسین

ئەحمەد یاسین کاری دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەلمانییەت و بیروباوەڕە نەفامییەکان، و ھەوڵیدەدا بۆ چاککردنەوەی باردۆخەکە و فێرکردنی خەڵکی دەربارەی دینەکەیان، و باوەڕی وابوو کە کات بەشێکە لەچارەسەر. گرینگی بە ژن دەدا و قوتابخانەکانی ژنانی کردەوە، و لیژنەکانی زەکاتی دامەزراند، ئەو کارانە ھەموو بەھۆی دامەزراندنی کۆڕبەندی ئیسلامی، بەتێپەڕبوونی کات کۆڕبەندەکە بوو بەڕێکخراوی پلە یەک لەکەرتی غەزە. ھەمیشە بەرگری لەئیسلام کردووە و ھەمیشە ھەوڵیداوە ئەوە بەخەڵکی بگەیەنێت کە ئیسلام پەرستن و سەرکردایەتی و قورئان و شمشێرە، کە ئەویش ژیان و شەھیدبوونە.

سیفەتەکان[دەستکاری]

ئەحمەد یاسین جەستەیەکی لاوازی ھەبوو، و زۆر بەگرانی دەیتوانی ببینێت، و لەکاتی قسەکردندا قسەکانی دەپچڕان. سەرەڕای ئەمانە خاوەنی دەسەڵات و ھێزێکی زۆربوو لەنێو فەلەستینییەکان، و بەردەوام جەماوەرەکەی زیادی دەکرد، و ھەزاران لایەنگری بۆ بینینی چونە دەرەوە دوای ڕزگاربوونی لەھەوڵێکی تیرۆرکردن لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیل. لەکاتێکدا عەرەبانەکەی پاڵ دەنا بۆ مزگەوت دامەزرێنەری بەرەی جیھاد و بەرەنگاری بوو. لەنێوان ھاوڕێکانی بە پلاندانان ناسرابوو، ھەروەھا بەخواپەرستێکی ڕاستگۆ ناسرابوو.[٤٤][٤٥] بەھۆی خۆشەویستی بۆ ئیسلام و لەخواترسان و خۆبەکەم زانین بوبوو بەکەسی یەکەم لەکەرتی غەزە و گاریگەرییەکەی بۆ ھەموو فەلەستین بڵاوبوەوە.[٤٦] وتاربێژێکی چاکبوو و ئارامگربوو لەسەر ماندووبوونی ڕێ و نەخۆشییەکانی. مووچەکەی دەکرد بەنیوە، نیوەی دابەش دەکرد بەسەر ھەژاراندا و ئەگەر کەسێکی ھەژار ھاتبا نیوەکەی تری مووچەکەی پێدەدا. داوایەکی دەسەڵاتدارانی فەلەستینی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی خانوویەکی بۆ دروست بکەن شایەنی پێگەی ئەو بێت، لەبەرئەوەی پێیوابوو زۆرێک لەفەلەستینییەکان پێویستیان بەخانووە، یان ھەندێکیان خانووەکەیان ڕوخێندراوە یان تەقێندراوەتەوە.[٤٧][٤٨]

خانووەکەی[دەستکاری]

وێنەی ئەحمەد یاسین لەسەر عارەبانەکەی، وەک بەشێک لەکەرەستەکانی خانووەکەی، کە بۆ سەردانیکەران کراوەتەوە

خانووە بچووکەکەی گەڕەکی بەسیرە لەکەرتی غەزە دووبارە دەرگای بەرامبەر سەردانیکەران کردەوە، بەڵام ئەو جارەیان وەک نیشانەیەک کە کاروانی ژیانی ئەحمەد یاسین نیشاندەدات، و منداڵەکانی مەبەستیان لەدووبارە نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی بەیارمەتی حەماس، بریتییە لەژیاندنەوەی بیرەوەرییەکانی لەمێشکی جەماوەرە عەرەبی و موسڵمانانەکان، ناساندنی شێوازی ژیانی سومبولی بەرەنگاری فەلەستینی، و خانووەکەی ھەموو شتەکانیئەحمەد یاسینی تێدایە کەشێوازی ژیانی دەردەخەن. منداڵەکای ئەحمەد یاسین گرینگی بەخانوەکەی باوکیان دەدەن، و بەھەمان شێوەی باوکیان پێشوازی لەمیوانەکان دەکەن، و خانووەکە بەشەو و ڕۆژ کراوەیە.[٤٩]

ڕۆشنبیری ئیمام ئەحمەد یاسین[دەستکاری]

وێنەی سێ سەرکردەی فەلەستین

ڕابیتەی زانایای فەلەستین لەکەرتی غەزە کتێبێکیان دەرکرد بەناوی (ڕۆشنبیری ئیمامی شەھید ئەحمەد یاسین) (بە عەرەبی: ثقافة الإمام الشھید أحمد یاسین‎)، کە لەلایەن دکتۆر نەسیم شەحدە یاسین و دکتۆر یەحیا عەلی دەجەنی ئامادەکرابوو، کتێبەکە بەچەند ئەنجامێک گەیشت لەوانە؛ ئەحمەد یاسین دیاردەیەک بووە ھاوشێوەی نەبووە، و بەقوتابخانەیەک دادەندرێت کە کەسانی تەندروست و پەککەوتە تێیدا دەخوێنن، و فێردەبن چۆن زاڵبن بەسەر بێتوانایی جەستە و تەندروستی خراپ، و بێتوانایی ڕاستەقینە بێتوانایی ویست و لاوازی بیروھۆشە.[٨] لەکتێبەکەدا ھاتووە کەیەکێک لە سیفاتەکانی زیرەکی و دەربڕینی ورد بووە، کە لە پێویستییەکانی کەسایەتی سەرکردەیە کە ئەحمەد یاسین ھەیبووە، دیارترینیان کاتێک ساڵی ١٩٨٧ لەزینداندا بوو ڕۆژنامەکان چەند چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجامدا بەمەبەستی ناشیرن کردنی لەبەردەم ڕای گشتی جیھانی، لەچاوپێکەوتنێکدا دوای تەقاندنەوەی پاسێک کە بیست و یەکە سەربازی ئیسرائیلی تێدا کوژرا، دەربارەی بۆچوونی دەربارەی تەقینەوەکە پرسیاری لێکرا ئەویش گووتی «من دڵتەنگم لەبەرئەوەی خوێنڕشتن ھەر بەردەوامە». ھەروەھا کتێبەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەحمەد یاسین خاوەنی زیرەکییەکی زۆربووە سەرەڕای ئەوەی نەیتوانیوە بەدەست پەڕەکانی کتێب ھەڵبداتەوە، بەزمانی پەڕەکانی ھەڵداوەتەوە، ئەوەش ویستە بەھێزەکەی کۆڵنەدانی نیشاندەدات. لەگەڵ زیادبوونی زانستی ئەحمەد یاسین لەبوارەکانی ئیسلام، زمانی عەرەبی، مێژوو و ئابووری ھەمیشە سودی لەدەوروبەر وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ئەو شتانەی لەکتێب فێرنەبووە لە خەڵکەوە فێربببێت، ھەر ئەمەش بووە ھۆی بەدەستھێنانی ڕێزی کەسانی تر.

وتەکانی[دەستکاری]

کاتێک تەرازوی ناکۆکییەکان لاسەنگ دەبێت پێویستە ھێزێکی سەربازی ھەبێت دوژمن بەچۆکدا بێنێت.

بەرەنگاربوونەوەی دوژمن باوەڕی مرۆڤی باوەڕدار زیاد دەکات، وەک چۆن ئاگر برێقەدانەوەی زێڕ زیاد دەکات.

ژیانم بۆ کارکردن تەرخان کردووە نەک بۆ نووسین، ئەگەر یەک ئایەت فێربووم ئەوا خەڵکیش فێردەکەم.[٥٠]

باوەڕداران تێشوەکەیان لە خواوە وەردەگرن، پاشان لە ئایینەکەیان، پاشان لە خێزان و براکانیان، ئەوکات چاوەڕوانی سەرکەوتن دەکەن.

ئەگەر ژیانت لە کۆکردنەوەی چەکدا بەسەربرد، کەی بەنیازی جەنگکردنی.[٥١]

من ژیانم خۆشدەوێت بەڵام سەرشۆڕی و ژێردەستەیی ڕەتدەکەمەوە.[٥٢]

قوتابخانەی ئەحمەد یاسین[دەستکاری]

لە ٢٢ی تشرینی دووەم ٢٠١١ ئیسماعیل ھەنییە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەلەستین، لەکەرتی غەزە قوتابخانەیەکی کردەوە بەناوی قوتابخانەی ئەحمەد یاسین، بۆ زیندوو ھێشتنەوەی یادی ئەحمەد یاسین، چونکە ئەو لەژیانیدا مامۆستابوو، لەشەھیدبوونی مامۆستا بوو، لە ھەڵسوکەوتەکانی مامۆستا بوو.[٥٣]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٦١ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەلیمە یاسین کرد، ساڵی ٢٠٢٠ لەتەمەنی ٧٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد،[٥٤][٥٥] و خاوەنی دە منداڵە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Costigan, Sean S.; Gold, David (ی ی 2007). Terrornomics (بە ئینگلیزی). Aldershot: Ashgate. ISBN 978-0-7546-4995-3. {{cite book}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ عامر, عدنان أبوو. "فی الذکری ال17 لاستشھادە.. کیف تجرأت إسرائیل علی اغتیال الشیخ أحمد یاسین؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.
  3. ^ "حقیقة أحمد یاسین.. مؤسس حماس". بوابة الحرکات الاسلامیة. Retrieved 2021-05-20.
  4. ^ نت, المیادین (2021-03-22). "فی ذکری استشھاد یاسین.. "حماس": لا اعتراف بالاحتلال ویجب تطھیر القدس". شبکة المیادین (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.
  5. ^ "تعرف علی مؤسس حرکة حماس فی ذکری اغتیالھ". BBC News عربی (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.
  6. ^ "الشیخ أحمد یاسین". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.
  7. ^ "اقوال الشیخ أحمد یاسین - کلام نت" (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-12. ١٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ئ ا "من ھو الشیخ أحمد یاسین؟" (بە ئینگلیزی). 2004-03-22. Retrieved 2021-08-01.
  9. ^ Behnegarsoft.com (2020-03-23). "16 عامًا علی اغتیال الإمام الشھید أحمد یاسین.. السیرة الملھمة". وکالة أنباء التقریب (TNA) (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.
  10. ^ "شیخ الجھاد والمقاومة "أحمد یاسین".. المؤسس المُلھم یتحدی الاحتلال شھیدًا". فلسطین أون لاین (بە عەرەبی). 2021-03-20. Retrieved 2021-05-20.[بەستەری مردوو]
  11. ^ "أمل عبد العزیز الھزانی - من قتل الشیخ أحمد یاسین؟". الشرق الأوسط (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-20.[بەستەری مردوو]
  12. ^ authortitle (2021-03-23). "11 عاما مضت علی جریمة اغتیال الشیخ احمد یاسین.. وکیف کان دور العمیل حاسما". رأی الیوم (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "الشیخ أحمد یاسین". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-24.
  14. ^ "أحمد یاسین". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-24.
  15. ^ "17 عامًا علی اغتیال الشیخ أحمد یاسین". وکالة الصحافة الفلسطینیة (بە عەرەبی). 2021-03-22. Retrieved 2021-08-02.
  16. ^ عامر, محمد حسن (2021-05-15). "73 عاما علی النکبة الفلسطینیة.. کل ما ترید معرفتە عن ھذا الیوم المشؤوم". الوطن (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-24.
  17. ^ "النکبة.. جرح فلسطین الغائر". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-24.
  18. ^ "مؤسس حماس الشیخ احمد یاسین فی ذکری استشھادە ال11- الأخبار انتفاضة الاقصی". وکالة تسنیم الدولیة للأنباء (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-02.
  19. ^ "الشیخ أحمد یاسین". www.yabeyrouth.com. Retrieved 2021-07-24.
  20. ^ "الشیخان یس وریان.. أسرار جدیدة". www.ikhwanonline.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-06-03.
  21. ^ "ذکری "النکسة".. ما الذی تغیر بعد 54 عاما؟". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-08-02.
  22. ^ "النکسة.. إسرائیل تھزم العرب فی ستة أیام". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-02.
  23. ^ "کیف غیرت ستة أیام الشرق الأوسط للأبد؟". BBC News عربی (بە عەرەبی). 2021-06-05. Retrieved 2021-08-02.
  24. ^ للأنباء, وکالة قدس برس إنترناشیونال. "أحمد یاسین .. شیخ الوحدة وأیقونة المقاومة". وکالة قدس برس إنترناشیونال للأنباء (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "بزوتنەوەی حەماس". بزوتنەوەی حەماس (بە کوردی). 2021-08-01. Retrieved 2021-08-01.
  26. ^ "بزانە مامۆستا کرێکار چۆن باسی شێخ ئەحمەد یاسین دەکات و چی پێ دەڵێت زۆر بەھێزە". www.2abdwap.club. Retrieved 2021-08-01. ١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "حەماس". www.kurdistanc.com. Retrieved 2021-08-01. ١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "بە پێوەری ئەمریکا؛ گرووپە تیرۆریستییەکانی جیھان کامانەن؟". www.peyserpress.com. Retrieved 2021-08-01.
  29. ^ "سیلة الظھر: ذکری استشھاد الشیخ احمد یاسین- فلسطین فی الذاکرة". web.archive.org. 2018-08-25. Retrieved 2021-07-24.
  30. ^ عمر, کەیفی. "ئەمرۆ لە مێژوودا …". History Of Kurdistan. Retrieved 2021-08-01.
  31. ^ ئ ا "نافذة دمیاط :: ضابط إسرائیلی سابق: عزلنا الشیخ أحمد یاسین فی قبو حرارتە 45 درجة فی سجن (ھداریم)". web.archive.org. 2011-12-28. Retrieved 2021-07-24.
  32. ^ ئ ا "سیرة الشھید الرمز القائد الشیخ احمد یاسین شیخ الانتفاضتین". web.archive.org. 2011-02-26. Retrieved 2021-07-25.
  33. ^ ئ ا "قناة اقرأ الفضائیة | مصطفی حسنی یقف علی سیرة الشیخ أحمد یاسین فی برنامج "عُمّار الأرض" ویستقی منھا درس الإرادة". web.archive.org. 2016-03-12. Retrieved 2021-07-25.
  34. ^ "دعاة أون لاین -> الشیخ المجاھد أحمد یاسین مؤسس حرکة حماس". web.archive.org. 2012-06-16. Retrieved 2021-07-25.
  35. ^ "نافذة دمیاط :: ضابط إسرائیلی سابق: عزلنا الشیخ أحمد یاسین فی قبو حرارتە 45 درجة فی سجن (ھداریم)". web.archive.org. 2011-12-28. Retrieved 2021-07-25.
  36. ^ Ajansı, İlke Haber (1627805577). "ڕێبەرو تێکۆشەری ئیسلام: شێخ ئەحمەد یاسین". İLKHA (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-08-01. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  37. ^ "من قتل الشیخ أحمد یاسین؟". العربیة (بە عەرەبی). 2020-07-15. Retrieved 2021-08-02.
  38. ^ "وعد بلفور.. ونبوءة الشیخ أحمد یاسین | المصری الیوم". www.almasryalyoum.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-02. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "ساڵڕۆژی شەھیدکردنی شێخ ئەحمەد یاسینە بەدەستی جوولەکەی زایۆنی!". www.shanpress.com. Retrieved 2021-08-01. ١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ ئ ا عامر, عدنان أبوو. "فی الذکری ال17 لاستشھادە.. کیف تجرأت إسرائیل علی اغتیال الشیخ أحمد یاسین؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-29.
  41. ^ "أمل عبد العزیز الھزانی - من قتل الشیخ أحمد یاسین؟". الشرق الأوسط (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-29.
  42. ^ "اسرائیل تکشف تفاصیل اغتیال احمد یاسین". وکالة عمون الاخباریة. Retrieved 2021-07-29.
  43. ^ "مجلس الأمن یصوت الیوم علی مشروع قرار حول اغتیال إسرائیل للشیخ أحمد یاسین". أخبار الأمم المتحدة (بە عەرەبی). 2004-03-25. Retrieved 2021-08-02.
  44. ^ "الشیخ أحمد یاسین.. أسطورة العصر الحدیث". www.palinfo.com. Retrieved 2021-08-02.
  45. ^ "الشیخ المجاھد أحمد یاسین". fmuslem.tripod.com. Retrieved 2021-08-01.
  46. ^ زید, وصفی أبوو (الاثنین، 7 أبریل 2008). "وصفی عاشور أبوو زید: أحمد یاسین ڕمز العقیدة الراسخة". وصفی عاشور أبوو زید. Retrieved 2021-08-01. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  47. ^ https://www.palestineremembered.com/GeoPoints/Silat_al_Dhahr_1590/Article_13021.html. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  48. ^ "مؤسسة الشیخ أحمد الیاسین الدولیة". ahmadyaseen.net. Retrieved 2021-08-02. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ "خبر فتح منزل الشیخ أحمد یاسین فی غزة للزوار". فلسطین الیوم (بە عەرەبی). 2011-06-08. Retrieved 2021-08-01.
  50. ^ "تعرف علی ابرز أقوال الشیخ أحمد یاسین". فلسطین الیوم (بە عەرەبی). 2021-03-22. Retrieved 2021-08-12.
  51. ^ "من الأقوال الخالدة للشھید أحمد یاسین". www.saaid.net. Retrieved 2021-08-12.
  52. ^ وحِکم, مَقولات. "مَقولات وحِکم - أشھر وأفضل مقولات و إقتباسات أحمد یاسین". مَقولات وحِکم (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-12.
  53. ^ "فلسطین أون لاین". فلسطین أون لاین (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-04. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "وفاة زوجة الشھید أحمد یاسین شیخ المقاومة الفلسطینیة". mubasher.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-04.[بەستەری مردوو]
  55. ^ "وفاة زوجة الشھید أحمد یاسین مؤسس حماس". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-08-04.