خامێس ڕۆدریگێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خەیمز ڕۆدریگزەوە ڕەوانە کراوە)
خامێس ڕۆدریگێز
بە ئیسپانی: James Rodríguez
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
Cúcuta، کۆلۆمبیا
وڵاتی وەرزشکۆلۆمبیا
ناوی کاتی لەدایکبوونJames David Rodríguez Rubio
ھاوسەرDaniela Ospina
زمانی زگماکیColombian Spanish
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی، Colombian Spanish، پۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half، ھێرشبەر
ئەندامی تیپی وەرزشیSão Paulo FC
باری تەندرووستیstuttering
سپۆنسەرئەدیداس
وەرزشتۆپی پێ
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
ژمارەی یاریزان55
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩
خولبۆندسلیگا
خەڵاتەکانLPFP Awards، Portuguese Golden Ball، World Cup Golden Boot، خەڵاتی فیفا پوشکاش


خامێز دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیۆ (لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٩١) بە زۆری ناسراوە بە خەیمز، یاریزانێکی پیشگەری تۆپی پێی کۆڵۆمبییە کە لە ھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاریدەکات بۆ یانەی ساوپاولۆ و ھەڵبژاردەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیا. ئەو پیاھەڵدراوە بۆ تەکنیک، بینین و کارامەیی ھێرشبردنەکەی، بە زۆری ئاماژە کراوە بە جێگری ھاوڕێکەی کارلۆس ڤاڵدێراما.[١][٢] خامێز پێشتر بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میوشن یاریی کردووە.

خەیمز لە ئەورووپادا بەناوبانگ بوو لەو کاتانەی یاری بۆ پۆرتۆ دەکرد، چەند جامێکی بردەوە و چەند خەڵاتێکی وەرگرت لە ماوەی ئەو سێ ساڵە لەو یانەیەدا. لە ٢٠١٤دا، خەیمز لە مۆناکۆوە ڕۆیشت بۆ ڕیاڵ مەدرید بە کرێی ٦٣ میلیۆن پاوەن، کە پلەی پێوانەیی ڕادامێڵ فالکاوی شکاند و بە گرانترین یاریزانی کۆڵۆمبی و یەکێک لە گرنترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دانرا.[٣] ئەو دەستیکرد بە یاریکردن بۆ یانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ یانەی کۆڵۆمبیای خوار ٢٠ ساڵان، کە خولی تولۆنی ٢٠١١ی بردەوە. ئەو بوو بە کاپتنی یانەکە لە جامی جیھانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی فیفا. بەھۆی دەرکەوتنەکەی لە خولەکەدا، بانگکرا بۆ یانەی پلە بەرزتر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. ئەو یاریکردووە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨، پێڵاوی زێڕینی بردووەتەوە وەک زۆرترین گۆڵکەر لە خولەکەی پێشوودا وە لە کەپس ئۆڵ ستار تیمدا بەشداربوو.[٤][٥] ھەروەھا ئەو نەتەوەکەی پەخشکرد لە جامی ئەمریکای ٢٠١٥ و جامی یادی سەد ساڵەی ئەمریکا لە ٢٠١٦دا، و میدالیای پلەی سێیەمی بردەوە لە خولەکەدا.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

لە کوکوتا، نۆتی دێ سانتاندەر لەدایکبووە، خەیمز تەمەنی منداڵی لە شاری ئیباگوێ لە تۆلیما بردووەتە سەر. باوکی ویڵسن خەیمز ڕۆدریگێز بێدۆیا و دایکیشی ماریا دێل پیلار ڕوبیۆیە.[٦] خامێز دووەم بچووکترین یاریزانی کۆڵۆمبییە کە بەشێوەی پیشگەرانە دەستی بەیاریکردن کردبێت، ناوبراو لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٦ کە تەمەنی ١٤ ساڵان بوو دەستی بە یاریکردن کرد.[٧]

لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

ئینڤیگادۆ[دەستکاری]

خەیمز دەستیکرد بە یاریکردنی تۆپی پێی لێھاتوویی لە ٢٠٠٦دا لەگەڵ یانەی بەشی دووەمی کۆڵۆمبی ئینڤیگادۆ، کە گەیشتە بەشی یەکەم لە پلەبەزکردنەوەکەی ساڵی ٢٠٠٧دا.[٦]

بانفیێڵد[دەستکاری]

٢٠٠٨[دەستکاری]

لە ٢٠٠٨دا، ئەو واژووکرا لەلایەن یانەی ئەرجەنتینی بانفیێڵدەوە. یەکەم دەرکەوتنی لەو یانەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی شوباتی ٢٠٠٩[٦] و یەکەم گۆڵ کە لە یانەکەدا تۆماری کرد دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧ی شوباتی ھەمان ساڵدا کە بە ٣–١ سەرکەوتن بەسەر ڕۆساریۆ سەنتراڵ. یەکەم وەرزی تەواوکرد بە گۆڵێک لە ١١ یاریدا.[٨]

٢٠٠٩[دەستکاری]

لە ٢٠٠٩دا، بووە یەکەم یاریزانی ڕێکوپێک لە ھەموو یارییەکانی ئاپێرتونای ٢٠٠٩. تەنھا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بووە گەنجترین بێگانە کە گۆڵێک تۆماربکات لە ئەرجەنتیندا.[٩] دووەم گۆڵی بۆ بانفیێڵد لە ٢٦ی ئەیلوولدا بوو کە گۆڵەکەی تۆمارکرد بە شووتێک بۆناو سووچ (کۆڕنە) ی سەرەوە لە دەرەوەی ناوچەی یاریکردنە کەدا و سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا بە ٢–١ دژی نیوێڵس ئۆڵد بۆیس، ئەو سەرکەوتنە یارمەتیی بانفیێڵدی دا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی ئەرجەنتینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا.[١٠]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا، یانەی ئیتاڵی ئودینیس ویستیان خەیمز بانگ بکەن بەکرێی ٥ میلیۆن یۆرۆ لەدوای جامی لیبەرتادۆرسی ٢٠١٠. ھەرچۆنێک بێت، بانفیێڵد بانگھێشت ئەکەین ڕەتکردەوە بە «بەشنەکردوو» ناویان نا.[١١]

بۆ کلاوسورای ٢٠١٠، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٠، خەیمز "گۆلازۆ"یەکی تۆمارکرد لە یارییەک دژی یانەی لانوس بە شووتێکی بەھێزی چەپە و توانی ئەنجامی یارییەکە بکات بە ٢–٠ لە کۆتا خولەکەکاندا. دوای یارییەکە، وێبسایتی ڕۆژانەی وەرزشیی دیاریۆ ئۆلێ شێوازی یاریکردن و جۆری کەسایەتییەکەی بەراوردکرد بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وە نازناوی" جەیمس بۆندی بانفیێڵد"ی لێنا.[١٢]

٢٠١٠[دەستکاری]

لە ١٠ی شوباتی ٢٠١دا، خەیمز یەکەم گۆڵی لە جامی لیبەرتادۆرس تۆمارکرد لە سەرکەوتنێکی خێزانیی ٢–١ بەسەر یانەی مەکسیکی مۆنارکاس مۆرێلیا.[١٣] خەیمز بۆ ناوبانگە بریقەدارەکەی ھەفتەیەکی دیکەی دانا بە گۆڵێک بە سەرکەوتنێک بەسەر دیپۆرتیڤۆ کوێنسا لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس دوور لە نیشتمانەکەی، تۆمارکردنی چوارەم گۆڵی یارییەکە بە کۆتایییەکی جوان بە قاچی چەپی. بانفیێڵد لە تیمەکەی بردەوە بە ٤–١. ئەو وەرزە سەرنجڕاکێشەی گۆڵ تۆمارکردن بەردەوامی سەند بە یارییەکی پاڵپشت دژی چەند گروپێک لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٠. لە یارییەک دژی یانەی ئۆرۆگوایی بەناوی ناسیۆنال، خەیمز یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بە کەللەیەکی بەرز بە خۆھەڵدان و دواتر لە ناوچەی پەنارتییەوە بە قاچی ڕاستی. یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی ھات بە ٢–٢.[١٤] خامیز گۆڵێکی دیکەشی لەدژی یانە ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی تۆمارکرد لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠، لەکاتی یارییەکانی جامی لیپەرتادۆسی ٢٠١٠ لە گەڕی ١٦، تیمەکەی خامێز بوونە براوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١.[١٥] ئەم گۆڵە پێنج گۆڵی دیکەی بەدوادا ھات لە حەوت یاریدا. ھەرچۆنێک بێت، وەرزی نێودەوڵەتیی خەیمز کۆتایی ھات بە دۆڕانێک بە ٠–٢ کە پۆرتۆ ئالێگرێ لێیدا بە قاچی دووەم، کە خەیمز کارتی سووری درابوویێ بەبۆنەی دوو سەرپێچییەوە.[١٦]

دﻩستکﻪوتﻪکان[دەستکاری]

ئینڤیگادۆ[دەستکاری]

  • جامی پرایمەر (B)ی کۆڵۆمبیا (٢٠٠٧‏)[١٧]

بێنفێڵد[دەستکاری]

  • جامی پڕایمەر دیڤیشن - ئارژەنتین (٢٠٠٩)[١٨]

پۆرتۆ[دەستکاری]

  • پرایمﻪر لیگ دێ پۆرتێگێس (٣ جار) ١١–٢٠١٠، ١١، ١٣–١٢[١٩]
  • تاچا دێ پۆرتوگال (٢٠١١)[٢٠]
  • سوپەر تاچا دێ ئۆلیڤێرا (٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢‏)[٢١]
  • یۆڕۆ لیگ (١١–٢٠١٠)[٢٢]

ڕیاڵ مەدرید[٢٣][دەستکاری]

  • دووجار خوولی ئیسپانی (لالیگا) بۆ وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٩–٢٠٢٠[٢٤]
  • یەکجار جامی سووپەر ئیسپانیا ٢٠١٩–٢٠٢٠[٢٥]
  • دووجار چامپیۆنز لیگ وەرزەکانی ٢٠١٥–٢٠١٦ وە ٢٠١٦–٢٠١٧
  • دووجار سووپەری ئەورووپا ٢٠١٤ وە ٢٠١٦
  • دووجار جامی جیھانیی یانەکان ٢٠١٤ وە ٢٠١٦

بایەرن میونشن[٢٦][دەستکاری]

  • خوولی ئەڵمانیا (بۆندز لیگا) وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨
  • جامی سووپەری ئەڵمانیا ٢٠١٨

ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا[دەستکاری]

  • پلەی سێیەم لە جامی کۆپا ئەمریکا، ٢٠١٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Rodriguez: I've got a lot to learn". FIFA.com. 20 August 2012. Retrieved 19 January 2013. ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Richards, Alex (28 June 2014). "World Cup 2014: Chief conductor James Rodriguez looking to lead as Colombia face Uruguay". The Mirror. Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "James Rodriguez: Real Madrid sign Monaco forward". BBC Sport. 2 July 2014. Retrieved 9 April 2018.
  4. ^ "Messi, Neuer heralded as Brazil 2014's best". FIFA.com. 13 July 2014. Retrieved 9 April 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "2018 FIFA World Cup Russia — FIFA.com". FIFA.com. Archived from the original on 19 December 2014. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا ب "James Rodriguez: The Life Story Of Colombia's Brightest Star". World Soccer Talk. 3 July 2014. Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Los futbolistas colombianos mas jovenes en debutar". tricoloresenelexterior.blogspot.com.co (بە ئیسپانی). 10 March 2011. Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ (ESPN) (ed.). "Estadísticas James Rodríguez Rubio". Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 5ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  9. ^ Castro, Juan (29 June 2014). "James' best kept secrets". MARCA.com. Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 30 June 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Wright, Anthony (13 March 2010). "Goal.com Scouting Report: James Rodriguez - Banfield". goal.com. Retrieved 9 April 2018.
  11. ^ "Rechazan oferta de 5 millones de euros por James Rodríguez". Caracol.com.co. 15 February 2010. Archived from the original on 21ی Decemberی 2014. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "¡Qué hijo de Dios!". Diario Olé (بە ئیسپانی). 13 February 2010. Archived from the original on 25ی Marchی 2010. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "Banfield se ilusiona: venció a Morelia en el debut" (بە ئیسپانی). ESPN Deportes. 10 February 2010. Archived from the original on 18ی Januaryی 2015. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  14. ^ "Un Taladro rendidor". Diario Olé (بە ئیسپانی). 10 March 2010. Archived from the original on 15ی Aprilی 2010. Retrieved 9 April 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی نیسانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Banfield-ARG 3x1 INTER – Compacto, Sportv – Oitavas de Final – Libertadores 2010 – 28/04/2010". YouTube. 28 April 2010. Retrieved 9 April 2018.
  16. ^ Wright, Anthony (7 May 2010). "Internacional 2-0 Banfield (Agg. 3-3): Inter Progress To Last Eight Of Copa Libertadores On Away Goals". Goal.com. Retrieved 9 April 2018.
  17. ^ "James Rodriguez, the young guide to Colombia — Conmebol.com". ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "The James Rodríguez story – Real Madrid CF".
  19. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF".
  20. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF".
  21. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF".
  22. ^ "Real Madrid Transfer News (2015–2016) – Real Madrid CF".
  23. ^ "J. Rodríguez". Soccerway. Retrieved 4 June 2016.
  24. ^ "Real Madrid win 2019/20 LaLiga Santander". LaLiga. 16 July 2020. Retrieved 17 July 2020.
  25. ^ "Real Madrid win the Supercopa from the spot". marca.com. 12 January 2020. Retrieved 12 January 2020.
  26. ^ "J. Rodríguez". Soccerway. Retrieved 4 June 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]