بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وڵاتێکی لاتینی ١

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١

چیلی (ئیسپانی: Chile)، بەفەرمی کۆماری چیلی (ئیسپانی: República de Chile) وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە ئەمریکای باشوور. لەبەشی ڕۆژاوای باشووری کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەدرێژاییی ٤٨٢٨ کیلۆمەتر سنووری ئاویی ھەیە بەسەر کەناراوەکانی ئۆقیانووسی ئارام. پێروو کەوتووەتە باکوری، بۆلیڤیا کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی، و ئۆقیانووسی ئارامیش لە بەری ڕۆژاوایەتی. چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژمار دەکرێت، کە بەشی زۆرینەی زەوییەکانی ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای لاتینی پێک دێنێت، ڕووبەری چیلی ٧٥٦، ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانی بەگوێرەی سەرژمێریی ١٩٨٨ نزیکەی ٧٫١٢ ملیۆن کەس دەبێت. شاری سانتیاگۆ پایتەختییەتی؛ شارەکانی ڤاڵپاڕەیسۆ و ئانتۆفاگاستا و ڤاڵدیڤیا و کۆنسیسیۆن بە شارە گەورە و دیارەکانی دادەنرێن. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٢

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٢

بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێ بگرە وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٣

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٣

ئەرژەنتین، ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتووەتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٤

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٤

پێروو (بە ئیسپانی: Perú)یان بە فەرمی کۆماری پێروو (بە ئیسپانی: República del Perú) وڵاتێکە لە ڕۆژاوای باشووری ئەمریکا. پیروو ھاوسنوورە لەگەڵ ئێکوادۆر لە باکوورییەوە، کۆلۆمبیا لە ڕۆژھەڵاتییەو، بۆلیڤیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتییەوە، چیلی لە باشوورییەوە و ئۆقیانووسی ئارام لە ڕۆژاوایەوە. پایتەختی پیروو شاری لیمایە.' ('تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٥

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٥

بۆلیڤیا، بە ڕەسمی دەوڵەتی فرەنەتەوەییی بۆلیڤیا (بە زمانی ئیسپانی: Estado Plurinacional de Bolivia) وڵاتێکی کیشوەری ئەمریکایە. پایتەختەکەی لاپازە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٦

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٦

ئوروگوای، بە ڕەسمی کۆماری ڕۆژھەڵاتی ئوروگوای (بە زمانی ئیسپانی: República Oriental del Uruguay) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی مۆنتیڤیدیۆیە. ئەم وڵاتە یەکێک لە ھەژارترین وڵاتانی کیشوەری ئەمریکایە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٧

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٧

کۆلۆمبیا، بە فەرمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. دانیشتووانەکەی نزیکەی ٥١ ملیۆن کەسن. پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە و بەڕازیل و پێروو و ئیکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە. کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە. ٥٨٪ ی لە ڕەگەزی تێکەڵاو و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکاوو، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەڕ و ماڵاتیش ھەناردە دەکات. لەدوای بەڕازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانی قاوەدا. زمانی فەرمی ئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئیسپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٨

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٨

نیکاراگوا، بە ڕەسمی کۆماری نیکاراگوا (بە زمانی ئیسپانی: República de Nicaragua) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی ماناگوایە. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای ناوەراستە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٩

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٩

ڤێنێزوێلا، بەفەرمی کۆماری بۆلیڤاریی ڤێنێزوێلا (بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela) وڵاتێکە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڤەنزوێلا ٩١٦٬٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠٬٠٥٤٬٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. وڵاتێکە خاوەنی جۆراوجۆری زیندوو زۆر بەرزە، بەو پێیەی چەندین ناوچەی ژینگەیی زۆر و ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت کە لە چیای ئەندێسەوە دەستپێدەکات لە ڕۆژاوا تا دەگاتە حەوزی دارستانەکانی ئەمازۆن لە باشوور، بە دەشتە فراوانەکانی لانۆس و کەنارەکانی کاری بی لە ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دێڵتای ڕووباری ئۆرینۆکۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵات. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٠

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٠

پاراگوای، بە ڕەسمی کۆماری پاراگوای (بە زمانی ئیسپانی: República del Paraguay) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی ئاسۆنسیۆنە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١١

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١١

بەھاما یان باھاما یان بەھاماس، بە ڕەسمی کۆمنۆلسی بەھاماس (بە ئینگلیزی: Commonwealth of The Bahamas) وڵاتێکە کە لە ژمارەیەکی زۆر دوورگە پێکھاتووە و لە کیشوەری ئەمریکادایە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٢

وڵاتێکی لاتینی ١٣

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٣

بەلیز، پێشتر ھۆندووراسی بریتانی (بە ئینگلیزی: Belize ) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. ئەم وڵاتە ھاوسێی مێکزیکۆ و گواتیمالایە و لای ڕۆژھەڵاتەوە لکاوە بە دەریای کارایبیدا. ڕووبەری ٢٢٬٩٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. زمانی فەرمیی ئەم وڵاتە ئینگلیزییە، بەڵام چەندین زمانی تریش وەک ئیسپانیایی و زمانە مایایییەکان تێیدا بە فەرمی ناسراوە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٤

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٤

کۆستاریکا یان کۆستاڕیکا، بە فەرمی کۆماری کۆستاریکا (بە ئیسپانی: República de Costa Rica) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ نیکاراگوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریای کاری بی، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پەنەما، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باشووریش دوورگەی کۆکۆس لەگەڵ ئیکوادۆر سنووری دەریاییان ھەیە. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە لە ڕووبەری زەوی ٥١٠٦٠ کیلۆمەتر دووجا (١٩٧١٠ مایلی چوارگۆشە). بە مەزەندەکردن ٣٣٣٫٩٨٠ کەس لە پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتەکە، سان خۆسێ دەژین، کە نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش لە دەوروبەری پایتەخت دەژین. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٥

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٥

کووبا، بە ڕەسمی کۆماری کووبا (بە زمانی ئیسپانی: República de Cuba) وڵاتێکە کە لە چەند دوورگەیەک پێک ھاتووە، کە دەکەوێتە ناوچەی کاری بی لەلە کەنداوی مەکسیک، لە کیشوەری ئەمریکا. گەورەترین شار و پایتەختەکەی ھاڤانایە، و شاری (سانتیاگۆ دێ کووبا) دووەم گەورەترین شاری کووبایە. «کووبا» نزیکە لە ھەریەک لەدەوڵەتانی (ئەمریکا، مەکسیک، ھایتی، جامایکا). خەڵکی کووبا بە کووبایی ناودەبرێن، و زمانی فەرمی لە کووبا (زمانی ئیسپانیە). کووبا لەلایەن دۆزەرەوە «کریستۆڤەرکۆڵۆمبۆس» دۆزرایەوە کە ھەمان کەس بوو کە ئەمریکای دۆزییەوە و کووبای کردە بەشێک لە «شانشینی ئیسپانیا». ڕووبەری کووبا بە (١٠٩٫٨٨٦)کم دەخەملێنرێت. ژمارەی دانیشتووانی کووبا نزیکەی (١١) ملیۆن کەسە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٦

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٦

دۆمینیکا، بە ڕەسمی ھاوقازانجیی دۆمینیکا (بە ئینگلیزی: Commonwealth of Dominica) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٧

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٧

کۆماری دۆمینیکان (بە ئیسپانیایی: República Dominicana) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختی ئەم وڵاتە سانتۆ دۆمینگوە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٨

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٨

کۆماری ئێلسالڤادۆر یان ئەلسەلڤادۆر (بە ئیسپانی: República de El Salvador، بە واتای «کۆماری فریادڕەس» [re'puβlika de el salβaˈðoɾ]) بچووکترین و چڕترین وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاستە. پایتەختی وڵاتەکە بریتییە لە سان سەلڤادۆر کە گەورەترین شارییەتی، ھەروەھا سانتا ئانا و سان میگێل ناوەندی ڕۆشنبیری و بازرگانی گرنگن لە وڵاتەکە و لە ئەمریکای ناوەڕاست. ئەلسەلڤادۆر لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باکوورەوە گواتیمالا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھۆندووراس. ڕۆژھەڵاتترین ناوچە لە کەنارەکانی کەنداوی فۆنسیکا لە دەریای نیکاراگوا دایە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٦٬٦٠٢٬٣٧٠ کەسە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ١٩

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٩

گواتیمالا، بە فەرمی کۆماری گواتیمالا (بە زمانی ئیسپانی: República de Guatemala) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا پایتەختەکەی شاری گواتیمالایە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

وڵاتێکی لاتینی ٢٠

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٢٠

گویانا (بە ئینگلیزی: Co-operative Republic of Guyana) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. (تەواوی وتار...)

زیاتر...