دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆلۆمبیا، بە فەرمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. دانیشتوانەکەی نزیکەی ٥١ ملیۆن کەسن. پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە و بەڕازیل و پێروو و ئیکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە. کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە. ٥٨٪ ی لە ڕەگەزی تێکەڵاو و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکاوو، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەڕ و ماڵاتیش ھەناردە دەکات. لەدوای بەڕازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانی قاوەدا. زمانی فەرمی ئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئیسپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.

زیاتر...