قاوە
کوپێکی قاوەی ڕەش | |
جۆر | گەرم یان سارد (بەزۆری گەرمە) |
---|---|
بنەچە | یەمەن[١] |
ناسراوە | سەدەی ١٥ەم |
ڕەنگ | ڕەش، قاوەییی تۆخ، قاوەییی کاڵ، بێجی |
قاوە خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە.[٢] دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە.
قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە.[٣] یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا،[٤] و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.
مێژوو
[دەستکاری]« | بیابانەکە زۆر تاریک بوو، مانگیشم لە ھیچ شوێنێک لێ دیارنەبوو تەنھا ئاگرێکی کزم دەبینی لەژێر دارێک. کە لێی نزیکبوومەوە بۆنێکی زۆر خۆشی ھەبوو. تا بەیانی من و وشترەکەم ئەو بۆنەمان کرد و خۆمان بە ئاگرەکە گەرم کردەوە بەڵام کاتێک بەیانی ھەستام و کە یەکێک لە دانەکانیم خوارد تامێکی زۆر خۆشی ھەبوو، منیش شەرابێکم لێ دروستکرد و بردم بۆ ھاوڕێکانم تا بەیەکەوە نۆشی بکەین. | » |
— یەکێک لە چیرۆکە ئەفسانەکانی دۆزینەوەی قاوە. |
بەڵام دوای دۆزینەوەی داری قاوە، لەڕێگەی بازرگانییەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا. کە چەند وڵاتێکی عەرەبی و جامایکا بەو وڵاتانە دادەنرێن کە ڕۆڵیان لە بڵاوبونەوەی قاوەدا ھەبووە. و ھۆکاری لێک نزیکی ھەموو جۆرەکانی قاوە لە جیھان دەگەڕێندرێتە بۆ بوونی یەک سەرچاوە کە لێی بڵاوبووەتەوە. بەھۆی گوونجاوی کەشوھەوای تایبەت بە داری قاوە، وڵاتی بەڕازیل خاوەن گەورەترین کێڵگەی قاوەیە لە جیھان.
تەندروستی
[دەستکاری]خواردنەوەی زیاتر چوار کوپ لە قاوە لە ڕۆژێکدا کاریگەری لاوەکی وەک سەرئێشە، کەم-خەوی، ناڕێکی لێدانی دڵ، قەلەقی زیاد دەکات[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Weinberg & Bealer 2001, pp. 3–4
- ^ «10 steps from seed to cup». National Coffee Association, USA. ٢٠٢٠. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Cappelletti S، Piacentino D، Daria P، Sani G، Aromatario M (کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Caffeine: cognitive and physical performance enhancer or psychoactive drug?». Current Neuropharmacology. ١٣ (1): ٧١–٨٨. doi:١٠.٢١٧٤/١٥٧٠١٥٩X١٣٦٦٦١٤١٢١٠٢١٥٦٥٥. PMC ٤٤٦٢٠٤٤. PMID ٢٦٠٧٤٧٤٤.
- ^ Oder، Tom (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «How coffee changed the world». Mother Nature Network. Narrative Content Group. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «COFFEE: Overview, Uses, Side Effects, Precautions, Interactions, Dosing and Reviews». www.webmd.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- http://www.nrttv.com/media-video-detail.aspx?Cor=1&Jimare=3846 ١١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() | ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |