دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرژەنتین، ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتۆتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.

زیاتر...