بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کووبا، بە ڕەسمی کۆماری کووبا (بە زمانی ئیسپانی: República de Cuba) وڵاتێکە کە لە چەند دوورگەیەک پێک ھاتووە، کە دەکەوێتە ناوچەی کاریبی لەلە کەنداوی مەکسیک، لە کیشوەری ئەمەریکا. گەورەترین شار و پایتەختەکەی ھاڤانایە، و شاری (سانتیاگۆ دێ کووبا) دووەم گەورەترین شاری کووبایە. "کووبا" نزیکە لە ھەریەک لەدەوڵەتانی (ئەمریکا، مەکسیک، ھایتی، جامایکا). خەڵکی کووبا بە کووبایی ناودەبرێن، وە زمانی فەرمی لە کووبا (زمانی ئیسپانیە). کووبا لەلایەن دۆزەرەوە "کریستۆڤەرکۆڵۆمبۆس" دۆزرایەوە کە ھەمان کەس بوو کە ئەمریکای دۆزییەوە و کووبای کردە بەشێک لە "شانشینی ئیسپانیا". ڕووبەری کووبا بە (۱۰۹٫۸۸٦)کم دەخەملێنرێت. ژمارەی دانیشتوانی کووبا نزیکەی (۱۱) میلیۆن کەسە.

زیاتر...